کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تیرۆری و پاریس و ئاشتی ئیمرالی ؟!

Sunday, 13/01/2013, 12:00




لەگەڵ دەسپێكردنی گفتوگۆی ئاشتی هەمو نیگاكان لە سەر ئیمرالی بوو، ئەوەی چاوەڕوان دەكرا وەك هەمیشە پەیامی ئۆجەلان بوو كە زیاتر لەساڵ و نیوێك رێگەی پێنەدرا لە گەڵ پارێزەرەكانیدا چاوپێكەوتن ئەنجام بدات و پەیامەكانی خۆی بگەیەنێت بەڕای گشتی، هەڵبەتە ئاشكرایە لەو كاتەوە هێزە نێودەولەتیەكان بە گەلەكۆمەیەكی نەخشەبۆكێشراو ئۆجەلانیان دەسگیر كردوو ڕادەستی توركیایان كردەوە، هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بونە كێشەی نێوان دەوڵەتی توركیاو بزاڤی ئازادیخوازی گەلی كورد لە باكوری كوردستان ئاڵۆزترو قوڵتر بكەنەوە بۆئەوەی پڕۆسەی ئاشتی لەو وڵاتەدا دەرفەتی سەركەوتنی نەبێت، دیارە لە سەرەتای نەودەكانەوە هەنگاو بۆچارەسەری ئاشتیانەی كێشەی كوردو تورك نراوە بەڵام هێزی شاراوەی ناو دەوڵەتی توركیا بە هاوكاری وڵاتانی زلهێزی جیهان كە بەرژەوەندیان لەشەڕی بەردەوامی ئەو وڵاتەدا هەیە ئەو هەوڵانەیان لەباربردووە، نمونەی بەرچاویش هەوڵەكانی توركۆت ئوزال بۆ سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتی بەڵام ئەنجامەكەی پاكتاوكردنی خودی ئوزالی لێكەوتەوە كە دوای چواردەساڵ ئاشكرایان كرد زەهر خوارد كراوە، جارێكی تر دەستپێكردنەوەی دیالۆك وهەڵدان بۆ چارەسەری ئاشتیانەی كێشەیەكی سی و پێنج ساڵەی پڕلە كارەسات و مردن و خوێن ڕشتن لە باكوری كوردستان و توركیا، هیوایەكی زۆری بەخشی بە هەمو لایەك تەنانەت بەشێك لەوكەسایەتی و پارتە توركانەی لە ڕابردوودا نكوڵی یان لەكوردو كێشەكەی دەكرد ئەمجارەیان پشتیوانی خویان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دەربڕی، هاوكات سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی كوردستان ئەوانەی شاخ و شار بەبێ جیاوازی پەیوەست بونی خۆیان بە بڕیارەكانی ئیمرالی یەوە ڕاگەیانت، پرسیارەكە ئەوە ئایا ئەو كردەوە تیرۆریستییەی پاریس لەكاتێكی وا هەستیاردا كێ ئەنجامیدا ؟! ئەوقسەوباسانەی لەدوای ڕوداوە دڵتەزێنەكەوە گوێ بیستی بوین زۆرو جۆراوجۆر بون، بەڵام هیچیان قسەی كۆتای نین وڕاستی ڕووداوەكە ئاشكرا نەكراوە پێموانیە بەئاسانی ئاشكراش بكرێت، هەرچەندە حكومەتی فەرنسا هەوڵەكانی خستۆتەكار بۆدۆزینەوەی بكرانی كردە تیرۆریستیەكە لەوبڕوایەدا نیم فشارەكانی شاردنەوەو پەردەپۆشكردنی ئەوەندە بێكاریگەر بێت رێگە بدات ڕاستییەكە ئاشكرا بكرێت، ئاشكرا كردنی پەڵگەنامەكەی ویكی لیكس و توڕە بون و هەڵچونی ئەردۆغان لەوەی سەرۆكی فەرنسا وتی یەكێ لەوكەسانەی تیرۆركراوەن دەناسم هەروەها كاردەنەوەی بەرپرسانی باڵای حكومەتەكەی ئەردۆغان كە كردەوە تیرۆریستیەكە دەخەنە ئەستۆی خودی پەكەكە گوایە كێشەی ناوخۆییان هەیە جێی گومانێكی زۆرە؟!! " بەپێی بەڵگەنامەیەكی ویكیلكس كە ئێن ئاڕتی بڵاوی كردەوە، رۆز ویڵسن باڵوێزی ئەمریكا لە توركیا، رۆژی 7ی مانگی 12ی ساڵی 2007 لەڕێی بروسكەیەكەوە حكومەتی توركیا ئاگادر دەكاتەوە لەوەی، كە پێویستە ئەنكەرە و واشنتن هەواڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ رێگرتن لەو سەرچاوانەی كە دارایی بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دابین دەكەن لە وڵاتانی ئەوروپا،
بەپێی بەڵگەنامەكەی ویكیلیكس، باڵوێزی ئەمریكا لە توركیا ناوی چەند كەسێكی هێناوە كە لە ئەوروپاوە سەرچاوەی دارایی بۆ پەكەكە دابین دەكەن، ساكینە جانسز ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پەكەكە، كە لە رووداوەكەی پاریسدا كوژرا، وەك یەكێك لەدیارترین ئەو كەسانە دەستنیشانكراوە كە پارە بۆ پەكەكە كۆدەكەنەوە" بەگوێرەی ئەم بەڵگە نامەیەبێت لە ناو سەرجەم لێدوان وقسەو باس و گومانەكاندا ئەوی پەكەكە لە پەیامەكەی خویدا ئاماژی پێكردووەنزیكەلە ڕاستیەوە، پەكەكە لێدوانێكی نوسراوی بڵاو كردەوە تێیدا كۆمەڵكوژییەكەی بەتوندی شەرمەزاركرد و رایگەیاند" ئەم كۆمەڵكوژییەكە بە هاوكاری هێزە نێو دەوڵەتییەكان و گلادیۆی تورك و بەشێوەیەكی پرۆفیشناڵانە ئەنجام دراوە، بۆ كۆتكردنی ئەو قۆناخی ئاشتییە كە رێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی دەكات." ئەو ڕاپۆرتە ویكی لیكس لە دوای لێدوانەكەی پەكەكە بڵاوكرایەوە بەڵام لێدوانەكەی پەكەكە پشتڕاست دەكەتاوە بەوەی هاوكاری هێزی نێودەوڵەتی لەپشت تیرۆرەكەوە هەیە، لە هەمو حاڵێكدا ئەوكارە تیرۆریستیە دژ بە ئاشتی و ئازادییە بۆ كورد و كوردستان ئامانجیش برەودانە بە شەڕو خوێن ڕشتن، بۆیە زۆر پێویستە لایەنی كوردی دان بەخوێدا بگرێت و كاردانەوەی هاوشێوەی نەبێت، باخوێنی ئەو شەهیدانە بكرێت بە هەوێنی ئاشتی و ئازادی یەكجاری و چیتررێگە نەدرێت شەڕخوازەكان پیلانەكانیان سەركەوتوبێت، هەروەها پێویستە گەلی كورد لە كوردستان و دەرەوەی وڵات بەچالاكی سەرهەڵدانی جەماوەری فشاربخەنەسەر حكومەتی فەرەنسا بۆ ئەوەی تاوانەكە ئاشكرا بكات وتیرۆیستی ڕاستی بە هەموجیهان پێشان بدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە