کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بارزانی لە ترسی خۆپیشاندان پەنا دەباتە بەر مالیکی

Sunday, 07/07/2013, 12:00

1589 بینراوە







دوای ئەوەی مەسعودبەرزانی گەیشتە بەغدا لە گەڵ نوریمالکی برایدا (وەکوو مەسعود خۆی دەڵێت)کۆبووەوە.

گرنگترین باس کە دەستیان پێکردووە ولەسەری ڕێککەوتن مەسەلەی ڕێگەگرتنە لە گواستنەوەی مانگرتنەکان بۆ ناو عیراق. ئەمەش بەگرگترین ئەجندای نێوان هەردوولایان ولەم کاتەدا دەژمێررێت ومەبەستە.

ئەم ڕێککەوتنەی بەرزانی مالکی ترسی هەردوولایان بەئاشکرا دەخاتەڕوو لە دوای خۆپیشاندنەکانی میسر وبووە هۆی دەستگیرکردنی محەمەدمورسی سەرۆکی وڵات، لە ڕا وناڕازیبوونی میللەت بەکورد وعەرەبەوە، کورد دژی بەرزانی وعەرەبیش دژ بە مالکی، دژی ئەم دوو چاوچنۆکەی کە تەنها لەبەژەوەندی خۆیان وبنەماڵەکەیان کاردەکەن. ترسی مەسعودەکەی بنەماڵە ئاشکرادەکات لە دوای ئەو کودەتا گڵاوەی سەرکردەکانی یەکێتی بێبایەخدان بەیاسا، دوور لە هەموو ڕەوشتێکی ئەخلاقی، لە خزمەتی مەسعود ولەگەل پارتیدا بەئەنجامیان گەیاند .

ئەم ترسەی مەسعود لە خۆپیشاندان ومانگرتن پێشبینی کردنی ڕوودانیەتی، لە لایەکیترەوە ئەوە دەخاتەڕوو کە مەسعود ڕێگا زەحمەت وتاریکەکەی هەڵبژاردووە. واژۆکردن لەسەر ڕێکەوتنی کودەتاکە، ئەمجا ڕاگەیاندنی باری نائاسایی وهەڵوەشاندنی هەموو هەڵبژاردنەکان بۆ ماوەیەکی درێژ ونادیار ئەمەش زەمینە بۆ ئیعلان ودامەزراندنی بەرزانی بە دکتاتۆردەڕەخسێنێت، بۆ ماوەیەکی درێژ حوکمەکەی درێژدەکرێتەوە، نەک تەنها دوو ساڵ، هەڵمەتی دەستگیرکردنی سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن وئەندامە چالاکەکانی کۆمەڵگای مەدەنی وڕۆژنامەنووسان دەستپێدەکات پەرلەمانە ئیفلیجەکە بەتەواوی لە کار دەخات وڕێگای چەسپاندنی حوکمی بنەماڵە ئاسانتردەکات.

هەر بۆ ئەم مەبەستەش بەرزانی سەردانی رووسیای کرد وهەوڵی ئەو جۆرە پەیماننامەیەی لەوێدا دابوو بۆ ئەوەی ڕووسیا چۆن یارمەتی ڕژیمەکەی ئەسەد دەدات دەستی یارمەتی بۆ ئەویش درێژ بکات، بەتایبەت چونکە ئەمریکا داوای هەڵبژاردن دەکات ولە درێژکردنەوەکەی ماوەی حوکمی مەسعود ناڕازییە. کەواتە مەسعود بەرزانی سیناریۆکەی بەشارئەسەدی هاوڕێی هەڵبژاردییە. بۆ نایکات یەکێتی ومیلیشیاکانی ئامادەن لە خزمەتیدا نەک تەنها یارمەتی پێشکەش بکەن، بەڵکوو دژی میللەت بجەنگن وسازش نەکەن.

وا دیارە بەرزانی لە مالکی داوای هێزی کردووە بۆ دامرکاندنەوەی نارەزاییەکان لە هەولێر وسلێمانی ئەو کاتەی دەتەقێتەوە ودەست پێدەکات.ئەمەش تەنها تەفسیر ولێکدانەوەی ڕێگەگرتنە لە مانگرتنەکان.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)