نیشتیمان
Tuesday, 23/07/2013, 12:00
2313 بینراوە
وەڕسبوو لە سیمای ئێوە
گەلێک دەگەڕێ بۆ نیشتیمانێک
وەکو منداڵێکی بێ دایک
هەتیوو کەوتوو
تەواوی هیواکانی
لەنێو دڵی هەڵ گرتوو
لەگەڵ خۆیدا دەیگێڕێت
هەموو قوڕنێکی گەردونم
کردۆتە نیشتیمانی خۆم
داگیرکەر
خێڵ و خۆفرۆش
خواکانی بەرزایی
بێشکۆکانی ماد
ناتوانن بێ نیشتیمانمان کەن
جگە لە نیشتیمان
هیچی ترم نیە
بێ باوک
بێ برا و خوشک
بە خاج کراوی ئێوەی بێباوەڕ
تەنها کوردستانە نیشتیمانم، خێزانم
من نوسەرنیم
نیشتیمان هەموو ڕۆژێ بە نوسەرم دەکات
گەورە نیم!
نیشتیمان هەمووساتێ گەورەترم دەکات
خۆفرۆش و کۆیلە بوون
نیشتیمان باوەشی بۆ کردنەوە
دڵ ڕەق و ستەمکار بوون
نیشتیمان میهرەبانی دانەوە
کوردستان پەرستگایە
هیوای منە
هی هەموانە
زوحاکیتان
پڕوپاگەندەی بێ ئابڕوتان
چاو بزکردنەوەی
چڵکاوخۆرانتان
تلیاک و کۆکس و قومارچی ناشایستەتان
شەقاوەی سەر جادە و کۆڵانەکانی شارو گوندەکانمان
ناتوانن نیشتیمانم لێ نامۆ کەن
دڵی ئازادم داگیرکەن
ئێوە مۆرانەی میلەتی کوردن
وەکوو داڵەکەرخۆرە
برسی
تا ماون سەرشۆڕو نزمن
دەم و ڕوخسار نامۆن
ئاهەنگم بەڕێوەیە
چیدی فرمێسک هەڵناڕێژم
لەدووی ڕۆڵەکانم
زەماوەندە
زەماوندەی منە
شیوەنی زوحاکە