کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەهەموو هەورێك باران نابارێ

Friday, 26/06/2009, 12:00


لەوەتاى بانگەشەى هەڵبژاردن دەستى پێكردووە خاوەن كەناڵەكانى لیستى كوردستانى مێشكى سەریان بردووین بەتایبەتى گەلى كوردستان دەیەها درۆى شاخدارى هەڵبژاردن بڵاو دەكەنەوە هیچ نەماوە باسى نەكەن هەرلەخۆشگوزەران كردنى بژێوى هەمووچینە مووچەخۆرەكان و چاكردن وقیرتاوكردنى شوێنە قیرتاونەكراوەكان ودروست كردنى شوێنى نیشتەجێ و خزمەت كردنى جەماوەرو چەندین درۆى لەم جۆرە بەپارێزگارى لەشوێنەوارەكانیشەوە ئەى بۆ لەمەوبەر ئەم كارانەیان نەدەكرد بۆ لەمەوبەر بژێوى ژیانى فەرمانبەران و مووچەخۆرانیان باشتر نەدەكرد بۆ شەقامەكانیان قیرتاو نەدەكرد بۆ یەكسانیان لەیاسادا پەیرەونەدەكرد بۆژن پارێزیان نەدەكردو مافى ژنانیان بۆخۆیان پێشێل دەكرد هەرئەوان نەبوون چاوەروانى ئەوكەسەیان دەكرد یاخود بەشێوەیەك لەشێوەكان ئەوكەسەیان بەكوشت دەدا یان شەهید دەبوو خێزانەكەى بۆ هاوكارى كردن دەچوەلاى بەرپرسى مێردەكەى یارمەتى بدا بەپێچەوانەوە لەخشتەى دەبردو تەعداى شەرەف وناموسى لێدەكرد ئەم بانگەشەى ئێستا دەیكەن باپێشتر بەكردەوە بیانكردایە چەندین ساڵە خوێنى ئەومیللەتە دەمژن سەروەت وسامانى دەخۆن چەندین ساڵە لەسەر حسابى ئێمە دەژین وبونە خاوەن باشترین ئەرزە وخانووسەیارەو پارەى بلۆك كراو ئەگەر سەرنج بدەنە سەیارەكانیان بەجامێكى تاریكەوە بەبێ ژمارەى تابلۆوە فیز بەسەر كورە شەهیدو خەڵكى فەقیرو هەژاردا لێدەدەن لەوەتاى كاك نەوشیروان لیستى گۆڕانى راگەیاندووە ئۆقرەیان پێنەماوە لەهیچ كاتێك هەست بەئاسودەیى ناكەن لەهیچ شوێنێك ئۆقرەناگرن ئەمرۆ لێرە سبەى لەوێ دوسبەى لەولاتر خۆیان باشتر جەماوەر دەناسن خۆیان باشتر هەست بەدۆران دەكەن خۆیان باشتر لەئێمە دەزانن كەچارەنوسیان بەرەو كوێ دەچێ بەڵام نایانەوێ بیدركێنن نازانن دابەزین لەگەڵ پارتى بەیەك لیست هێندەى تر خەڵكیان لەخۆیان كردەوە چونكە هەموومان ئەوراستیە باش دەزانین كە پارتى هیچ كارێكى باشى نەكردوە تائێستا خەڵكیش دەنگ نادا بەیەكێتى چونكە هیچ جیاوازیەكى نیە بیداتە پارتى یان یەكێتى دابەزینى ئەوان بەیەك لیست بەلاى خۆیانەوە ئەوەبوو كەزۆرینەى دەنگ دێنن نازانن كەمینەى خەڵك دەنگیان دەداتێ چونكە لەهەموو هەورێك باران نابارێ پێشتر رێك كەوتنیان كرد بۆ دەسەڵاتى كۆمارى و هەرێم لەوەدا ركابەریان نەبوو بەڵام ئێستا شێرەكەى كورد كاكى هەموو كوردێك براى گەورەمان كاك نەوشیروان هاتۆتە مەیدانەكەوە دەیەوێ چیتر داهاتى ئەم كوردستانە بەفیرۆ نەرواو چیتر لەسەر ئێمە خۆیان دەوڵەمەند نەكەن بەلاى ئێمەوە زۆر گرنگەو زۆریش گەشبینین بەئایندەى هەڵبژردن چونكە هیچ نەبێ رابردووى ئەو كاك نەوشیروانە دەزانین چۆن بووە ئیتر بۆخۆیان هەرچى دەیڵێن لەگوێچكەمان جێگەى نابێتەوە باهەموومان ویژدانمان ئاسودەكەین باهەموومان بەدڵێكى پرلەهیوا دور لەسڵ كردنەوەو ترس نوێنەرى كورد پێشەواو رابەرى خۆمان هەڵبژێرین دارێژەرى بەرنامەى چاكسازى ئایندەى كوردستان بدەینە دەستى بەرێز كاك نەوشێروان بادەنگ بدەین یەلیستى گۆڕان وچاكسازى ژمارە 57 هەموو خەڵكى كوردستان چاوەروانى ئەو رۆژەدەكەن ببنە خاوەن داواى رەواى خۆیان داواى ئەورۆژە دەكەن مافەكانیان وەر بگیرێتەوە لەو زۆردارانەى كەچەندین ساڵە داهاتى ئەم میللەتە هەڵدەلوشن و كەس ناوێرێ قسە بكا بۆئەوەى مشەخۆرەكان بدرێن بەدادگاى ئایندەى ئازادى كورد دەنگ بدەن بەلیستى گۆڕان لیستى چاكسازى و پێكەوەژیان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە