کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هۆ پسمامە شەنگالیەکەم ..ئەگەر مەلیکە تاووس

Tuesday, 19/08/2014, 12:00

2072 بینراوە




هۆپسمامە شەنگالیەکەم ئەگەر مەلیکە تاووس ..وەك دڵ رەشەکان دەڵێن وەك عەقڵ ڕەشەکان دەڵێن وەك مێژوو رەشەکان دەڵێن وەك دەست وپێ رەشەکان دەڵێن وەك عەگالوعەمام رەش و دەم وچاو رەش وکتێبە رەشەکان دەڵێن ..دەڵێن و دەڵێن مەلیکە تاووس دژی خوایە ..ئەی ئێوەی بۆ فێری رەشەکوژی نەکرد وەك ئەوان ئەی ئێوەی بۆ فێری ئەنفالچێتی نەکرد وەك ئەوان ئەی ئێوەی بۆ فێری شمشێری دووسەر نەکرد تا ژنی سك پرو گەردەنی مناڵی پێ بپەرێنن ،ئەی مەلیکە تاووس ئێوەی بۆ فێری درۆو بوختان نەکرد وەك ئەوان ..ئەی ئێوەی بۆ فێری تاڵان ودزی نەکرد وەك ئەوان ..نازانم ئەم مەلیکە تاووسەی ئێوە بۆ هێندە بەستەزمان و بێدەسەڵاتە..نازانم بۆ ئێوەی فێری غەنیمەی ژنانی جەنگ نەکرد لە بازاری رسوایی مرۆڤایەتیدا شانازی بە دەستورەکەیانەوە بکەن ،پسمامەکەم ئەم مەلیکە تاوسەی ئێوە بۆ هێندە لە خوداکەی خۆی دەترسێ و بۆ هێندە مرۆڤی خۆشدەوێ ، بۆ وەکو ئەوان نابێتە دڕندەوخەڵکی ناکوژێ تا خۆی بچێتە بەهەشت ..بۆ وەکو ئەوان حاشا لە هەموو جوانیەك و فەلسەفەو زانست ناکات ،ئایی پسمام
ئەگەر راستیت دەوێ چونکە ئەوان ڕەنگی رەشیان کردۆتە سمبۆل نابێ من و پسمامەکەم هیچ رەشیەك لە جلماندا لە ماڵماندا لە ژیانماندا بهێلینەوە .. دەبێ بایکۆتی هەموو رەشیەکان بکەین ..چونکە ئەوانە بەرەنگی ئاڵاو واڵا هەناسەیان پێ نامێنێ ئەوانە بەرەنگی سورو سپی و رۆژو سەوز دەتوێنەوە ..بەراستی ئەوان لە رەنگی ئاڵاکەی من وتۆ زۆر دەترسن.. پسمامەکەم بەهەشتی ئەوان ئەو دۆزەخەیە کە خۆیان لەم زەمینەدا بۆ خۆیان ئامادەکردوە ..ئەوان بەدوای کەلەسەرو هۆشی خۆیاندا دەگەڕێن ..بەڵام نازانن کە لەسەرەتاوە نەیانبوە ..
پسمامەکەم ..نازانم تاوانی من وتۆ چیە..؟جگە لەوەی وەك مرۆڤ بیر دەکەینەوە ..بەلام لە شوێنێکد خولقاوین ..هەر جوار دەورمان جەنگەڵی رەشی جانەوەرەکانە..! لە کۆتادا نامەوێ بڵێم خۆزگە مەلیکە تاووس کەمێ تورە دەبوو وەکو ئەوان ..بەلام دەڵێم خۆزگە ئەوان لە مەلیکە تاوسەوە کەمیک فێری بەزەیی و وویژدان و راستبێژی و مرۆڤایەتی دەبون ..!!
١٧/٨/٢٠١٤


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)