کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گاڵته‌کردن به‌ ئازادیخوازانی کورد، له‌ لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین

Sunday, 22/08/2010, 12:00


جه‌ماوه‌ی به‌شه‌ره‌فی کوردوستان له‌ هه‌رکوێیه‌ هه‌ن!
ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ ئومێدی خۆتان به‌ستبوو به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه!
ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ له‌زیندان تووند کران،ئازارتان درا،نانتان بڕا،سوکایه‌تی نه‌ما بانده‌که‌ی تاڵه‌بانی به‌ تایبه‌تی و پارتی پێتان نه‌کات.‌
جه‌لالیه‌کان شه‌ق نه‌ما له‌ گۆڕانخوازانی هه‌ڵنه‌ده‌ن
سوکایه‌تی نه‌ما به‌ گۆڕانخوازانی نه‌که‌ن
جه‌لال تاڵه‌بانی وبانده‌که‌ی هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕانیان تیرۆر کرد،لێیان بریندار کردن،له‌ نه‌خۆشخانه‌کاندا به‌ برینداری عه‌لاگه‌یان کرد به‌ سه‌ریانداو بۆ زیندانه‌ نهێنیه‌کانیان ده‌یان ڕفاندن.
گۆڕانخوازانیان له‌ ناو زیندانه‌کاندا دانا، نانی خه‌ڵكیان به‌ بارمته‌ گرت،کۆمه‌ڵگایان تا لێواری ئاژاوه‌و برد، زۆرترین بێحورمه‌تیان به‌ گۆڕانخوزان کرد.
گوێی لاوانی گۆڕانخوازیان بڕی،به‌ شه‌قامه‌کاندا ڕاویان ده‌نان ، لووله‌ی چه‌کی تاڵه‌بانی و بانده‌که‌ی ڕووی له‌ سنگی گۆڕانخوازان کرد،خۆ ئه‌گه‌ر گۆڕانخوازان حیکمه‌تیان نه‌نواندایه‌ گه‌وره‌ترین شه‌ڕده‌بوو له‌به‌ینی تفه‌نگچیه‌کانی تاڵه‌بانی و هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕاندا.

هه‌ڵبژاردنی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ لایه‌ن گۆڕانه‌وه‌، واته‌ دانی شه‌رعیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی به‌ تاڵه‌بانی
دوای ئه‌م هه‌موو سوکایه‌تی وتیرۆره‌، دوای ئه‌م هه‌موو که‌رامه‌ت شکاندنه‌،ڕابه‌ران و ده‌ستڕۆیشتوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌نگی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ ده‌به‌ن و ده‌یده‌نه‌وه‌ به‌ جه‌لال تاڵه‌بانی، واته‌ وه‌ک چۆن یه‌کێتی و پارتی،کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو، موره‌شه‌حه‌که‌یان تاڵه‌بانییه‌ بۆ سه‌رۆک کۆماری عێراق، کاندیدای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش هه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانییه‌،به‌و ده‌لیله‌ی گۆڕان ڕێکه‌وتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆماری بۆ کورد بێت،ته‌نها کاندیدێکیش که‌ هه‌یه‌ تاڵه‌بانییه‌،که‌واته‌ گۆڕان پێی خۆش بێت یان نه‌،بیه‌وێت یان نه‌یه‌وێت، کاندیداکای تاڵه‌بانییه‌.‌
ئه‌گه‌ر گۆڕان ده‌نگ نه‌دات به‌ تاڵه‌بانی، واته‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌سپیتکردنی شه‌رعیه‌تی حیزبی، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌نگی بداتێ ده‌گۆڕێت بۆ دانی شه‌رعیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌ جه‌لال تاڵه‌بانی، که‌ هاتنه‌ دی خه‌ونه‌ له‌ مێژینه‌که‌یه‌تی.
1-ئییتیلافی لیسته‌ کوردستانیه‌کان داوای پۆستی سه‌رۆک کۆماریان کرده‌وه‌،ئه‌م پۆسته‌ش ته‌نها بۆ تاڵه‌بانییه‌، واته‌ تاڵه‌بانیان موڕه‌شه‌ح کردووه‌ بۆ سه‌رۆک کۆماری، ئێوه‌ وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ سه‌ری ڕه‌زامه‌ندیتان له‌قاندوو ڕازی بوون ؟واته‌ ئێوه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نۆزده‌خاڵه‌تان قبوڵ کردووه‌ که‌له‌ ژێر ناونیشانی" مه‌رجه‌کانی کورد بۆ به‌شداری له‌کابینه‌ی نوێی عێراق" دا هاتووه‌.
2 - بۆچی ده‌نگتان دا به‌ خاڵی نۆ (تگبیق الماده‌ 140 من الدستور و توفیر المیزانیه‌‌ المگلوبه‌ لتنفیژه‌ خلال سقف زمنی لایتجاوز السنتین) که‌ به‌ ئاشکرا ڕازی بووه‌ مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و مادده‌ی سه‌دو چل تا دوو ساڵ درێژ بکرێته‌وه‌، یان نابێ له‌ دووساڵ زیاتر تێپه‌ڕێ؟
3 - کامه‌یه‌ شه‌فاف بوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ سیاسه‌تی به‌ره‌مبه‌ر یه‌کێتی و پارتی ؟
نه‌ده‌بوو ناکرێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بچێته‌ ژێر ڕکێفی هاوپه‌یمانی یه‌کێتی و پارتی، ڕازی بوون به‌ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری که‌ هیچ قازانجێکی بۆ کورد نه‌بووه‌و نییه‌و ده‌کاته‌ جه‌لال تاڵه‌بانی، واته‌ ده‌نگ دان به‌ پۆسی سه‌رۆک کۆماری و تاڵه‌بانی خۆ به‌خۆ خزمه‌ته‌ به‌ ڕێکه‌وتننامه‌ی ستراتیژی به‌ینی یه‌کێتی و پارتی،ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ی که‌ به‌ قه‌ده‌ر شه‌ڕی ناوخۆ زه‌ربه‌ی له‌ کوردو له‌ ئاینده‌ی کورد داوه‌.
خاڵێکی تر که‌ جێگایه‌ی نیگه‌رانییه‌ ئه‌ویش ئارام بوونی شه‌قامی کوردییه‌ ‌،ئاخر ئارام بوونی شه‌قام داوای ده‌سه‌ڵاته‌ له‌سه‌ر ئاستی دنیادا، به‌لامانه‌وه‌ سه‌یره‌ گۆڕان خۆ به‌ئۆپۆزسیۆن ده‌زانێ و دڵسۆزانه‌ تر له‌ده‌سه‌ڵات به‌شوێن ئارامی شه‌قامی کوردیه‌وه‌یه‌، واته‌ شتێک که‌ ده‌سه‌ڵات لێده‌ترسێ،بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دڵسۆزانه‌ خواستی ده‌سه‌ڵات جێبه‌جێده‌کات.
خه‌ڵكی تووڕه‌ی کوردستان له‌داخی بێیاسایی، ناشه‌فافیه‌ت، شه‌وکوتی وڕاوو ڕووت، ته‌عداو ڕفاندن، له‌سه‌ر به‌تاڵان بردنی سامانی کوردوستان،که‌پیاوه‌کانی تاڵه‌بانی وبارزانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌، ده‌نگیان دا به‌ گۆڕان، ئه‌و خه‌ڵكه‌ بۆیه‌ ده‌نگیان به‌ گۆڕان دا تا ده‌نگه‌کانیان جێگایه‌ک بگرێت، تا نوێنه‌ره‌کانی له‌ هه‌موو هه‌ل ومه‌رجێکدا ئه‌و قه‌ولانه‌ به‌جێبهێنن که‌له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ ده‌نگده‌رانیان دا،نه‌ک وه‌ک نووێنه‌ره‌کانی یه‌کێتی وپارتی خه‌ریکی گیرفان پڕکردن بن،ئێوه‌که‌ وه‌ک یه‌کێتی وپارتی بیرده‌که‌نه‌وه‌ پێمان ناڵێن گۆڕانه‌که‌تان کامه‌یه‌؟ خه‌ڵکی خۆی ڕێگای ده‌زانی هه‌ر ئه‌و کاته ‌و له‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌نگی خۆی بدات به‌ یه‌کێتی و پارتی، ئه‌و کاته‌ ئه‌گه‌ر بیانوویستایه‌ ده‌نگیان به‌ گۆڕان نه‌ ئه‌دا، واته‌ پێویستیان به‌وه‌ نه‌بووه‌ له‌ ڕێگای ئێوه‌وه‌ ده‌نگی خۆیان بده‌ن به‌ کابرایه‌کی وه‌ک جه‌لال تاڵه‌‌بانی.
ئازاد چالاک له‌ ده‌ستووردا ده‌ڵێت(له‌م کاته‌دا بارودۆخی کوردمان له‌به‌رچاو گرتوو،بۆیه‌ ئه‌م خاڵه‌مان په‌سه‌ند کردووه‌ و دژی نه‌وه‌ستاوینه‌ته‌وه‌،له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا داوامانکردووه‌ چاکسازی بنه‌ڕه‌تی له‌ هه‌رێمی کوردوستان بکرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ حکومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌کی دروستکردووه‌ بۆ باسکردن له‌و گیرو گرفتانه‌ی له‌ هه‌رێم هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌وه‌ ڕازی بووین) یان ده‌ڵێت (دژی هیچ خاڵێک نه‌وه‌ستاوینه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر تێبینیمان هه‌بوو له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆک کۆمار).
وه‌ختێک به‌ڕێز ئازادچالاک ئه‌م قسانه‌ ده‌کات خودی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێده‌نگه‌،بێده‌نگیش نیشانه‌ی ڕازی بوون و پشت ڕاستکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌که‌یه‌.

قه‌وانی"لیژنه‌ دروستکردن بۆ جاره‌سه‌ری گروگرفته‌کان" و با سه‌نگی کورد له‌ به‌غدا زیاد بێ
" لیژنه‌ درووستکردن بۆ باسکردنی گیروگرفته‌کانی هه‌رێم و،بارودخی کوردمان له ‌به‌رچاو گرتووه"‌،به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه‌"دژی نه‌وه‌ستاوینه‌ته‌وه‌"،ئه‌وه‌نده‌ سواوه‌ هیچ مرۆڤێکی"که‌ڕ" ئاماده‌ نییه ‌گوێی لێبگرێ،
حه‌یفه‌ هه‌ڵسوڕاوێکی خۆ به‌ گۆڕانخواز هه‌مان قه‌وان دووباره‌ بکاته‌وه‌ که‌ بیست ساڵه‌ سه‌ر دزه‌کانی جه‌لالیی و ‌مه‌لایی ده‌یڵێنه‌وه‌.
با کاک ئازاد چالاک و گۆڕانخوازان له‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ماڤیای تاڵه‌بانی و بارزانی بپرسن، کوا ئه‌و لیژنه‌یه‌ی که‌ بۆ تیرۆری"سه‌رده‌شت عوسمان" دروستیان کرد!،ئه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی که‌ بۆ"سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌یان"درووستکرد!،ئاخر هه‌موو که‌س ده‌زانێت بیست دانه‌ ساڵه‌ ئه‌وانه‌ لیژنه‌ دروست ده‌که‌ن،بۆیه‌ دروستکردنی لیژنه‌و لیژنه‌کاری له‌ لایه‌ن ڕژێمهکه‌ی یه‌کێتی و پارتییه‌وه‌ جگه‌ له‌ گاڵته‌ جاڕی شتێکی تر نییه‌.
بۆیه‌ هیچ پاساوێک نایخوات، ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌م قه‌وانه‌ سواوانه‌ بیه‌وێت ، بۆدره‌ بۆ چاوی خه‌ڵک و ئه‌و که‌سانه‌ هه‌ڵبدات که‌ ده‌نگی خۆیان به‌ گۆڕان داوه‌و بۆی ماندوو بوون و به‌شێکیان زۆرترین ئیهانه‌ کراوون و نانیان بڕاوه‌و ئازار دراوون، بۆیه‌ لای زۆربه‌ی گۆڕانخوازان ده‌نگ دان به‌ تاڵه‌بانی خیانه‌ته‌و هیچی وای که‌متر نییه‌ له‌ 31 ی ئاب، داوا ده‌که‌ین که‌ خه‌ڵکانی گۆڕانخواز مل به‌م یاریه‌ چه‌واشه‌کارانه‌یه‌ نه‌ده‌ن و هه‌ڵوێستی توندیان هه‌بێت له‌سه‌ر کاندیدکردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ژووری کوردستان ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن له‌ پاڵتاڵک


سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌کان:

مه‌رجه‌کانی کورد بۆ به‌شداری له‌ حکومه‌تی نوێ

گۆڕان رازیبوون به‌ کاندیدکردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار

گۆڕان رازیبوون به‌ کاندیدکردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی (ده‌ستور)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە