هەلدانەوەی پەرێكی رەشی پر لە خیانەت بۆ مێژوو نهێنی شەهیدكردنی كادیرێكی رێكخستنی ی ن ك
Thursday, 17/12/2009, 12:00
پێشمەرگەیەكی دێرین
پاش چەندین سال لە غوربەت و دوور لەو نیشتمانەی كە هەموو تەمەنی لاویمی لە چیا ساردو سەختەكانی تواندەوە,دەستم دا قەلەم بە ناخێكی پر لە ویزدانەوە كە چەند ررونكردنەوەو زانیاریەك بدەم بە نەوەكانی ئیستاو داهاتومان كەبەشێك لەو كەسانەی ئیستا منەتی كوردایەتی و موچەی شەهیدانە وەردەگرن بزانن ج خیانەتكارێكی رابرددون, پاش ئازادبوونی بەشێكی كوردستان كە بینیم دەسەلات و پلەو پایە بەسەر جاش و خۆفرۆشەكان دابەش كرا و بەشێك لە جاش و خۆفرۆشەكان بونە لێپرسراوی حكومی وحیزبی و ئەندام وموچەخۆری كۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەكان بونە شەهیدی سەركردە!!ئەوسا تیگەیشتم كە هەموو خەبات و خەونە رەنگاورەنگەكانی شاخم گۆزەیەكی بەتال بوو,
لە سالی 1976كانەبی حسێن ابوبەكر زێوەی لەگەل كۆمەلێك لە خزم و دۆست وهاورێیانی پەیوەندی دەكەن بە دائیرەی ئەمنی هەولێر لە رێگای سید قهار سەید حسین مستفی كە لێپرسراوێكی دەزگای ئەمن بوو كە لەو هەلەو مەرجەی ئەوسا گەورەترین زەربەیان لە هێزی پێشمەرگە گەیاند. هەر لە سالی 1980پاش كێشەكی كۆمەلایەتی عمر حسن حسێن زێوەی ناسراو بە عمر زێوەی دەبێتە پێشمەرگە كە پەیوەندیەكی توندوتۆلی خزمایەتی هەیە لەگەل كانەبی زێوەی چەلاوخۆری دائیرەی ئەمن ,عمر زێوەی هەموو زانیاریەكانی هێزی پێشمەرگە دەداتە كانەبی زێوەی و لەوێشەوە بۆ دائیرەی ئەمن ,هەموومان سەرمان سور مابوو بۆچی وا ئاسان مەفرەزە خولاوەكانمان لە ناوچەی خۆشناوەتی و دۆلی شاولێ وا ئاسان دەكەنە بۆسەو ژێر ركێفی بعس ,وەك پاداشتێك لە لایەن دائیرەی ئەمن كانەبی زێوەی 1982كرا بە لێپرسراوی هەموو رەبایەكانی سەری رەش بە مالی دكتاتۆرەوەش ,.
لە سالی 1984 شهید حسن كوێستانی و شهید عبدالرزاق ئەندمێكی چالاكی رێکخستن دەنێرن بە ناوی تەها حەمەد حسێن ناسراو بە تەهای ئامینەلار بۆ شاری هەولێر بۆ چالاكی نواندن بەلام هەزاران ئاخ ومخابن لە لایەن بەناو شهید عمر زێوەی بە پەلە كانەبی زێوەی ئاگادار دەكاتەوە كە تەها حسێن بۆ ئەم چالاكیە نێردراوە لەوێشەوە دەزگای مخابەرتی رژێم زانیاری زۆر ووردیان دەست دەكەوێت لەسەر شێوازو كاتی چالاكیەكە, هەر بۆیە ئەو كادرە دلسۆز و چالاكە دەست بەسەر دەكرێت بە چەندین نامە و چەك و دۆكیۆمێنتەوە پاشان لە سێدارە دەدرێت ,. هەر ئەوكات هەوالی پەیوەندی عمر زێوەی و كانەبی زێوەی دەگاتە كاك نەشێروان و ئەویش بریاری گرتنی عمر زێوەی دەدات تا لە بەردەم دادگای شۆرش ئامادە بێت ,.لەوكاتە عمر زێوەی لە حالەتێكی دەررونی شلەژاو دەبێت بە بی فرمانی سەركردایەتی بۆ سەرنج راكێشان و پاكانە كردن و نونددنی دلسۆزی هێرش دەكاتە سەر قۆپی سور لەو شەرەدا دەكوژرێت وچەندین پێشمەرگە بە شەهید كردن دەدات هەزاران مخابن كە ئیستا كانەبی زێوەی بكوژو شوێن بزركەری دەیان پێشمەرگە ئیستا موچە بە پلەی عقید لە كۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەكان وەردەگرێت و عمر زێوەیش بۆتە شەهیدی سەركردەو پالەوان منیش پاش ئەوەی هەواو تەمەنی گەنجی و ئازادیم بە خاك و نیشتمان بەخشی پاش راپەرین لە وولاتی غوربەت لە نێو گێژاوەی یادەوەریم و ئەسەفی تەمەنی گەنجیم ووردە ووردە ئەتوێمەوە خۆزگە بە هەلمژینی ئەو هەوایە هەلەمژم كە ئەو خۆفرۆشانە بە پلەو موچەی بەرز و دەیان پارچە زەویەوەو بەدەسەلاتەوە هەلەمژن!!
پێشمەرگەیەكی دێرین
سوید/ستۆكهۆلم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست