(سامان)ی برازای مه‌سعود بارزانی له هۆتيل نۆبڵ دۆلار ده‌به‌خشێته‌وه
Monday, 03/10/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنيری ههولێرسهرچاوهيهك بۆ کوردستانپۆستی ئاشکرا کرد و له زاری (مام فه‌يزه)ی شۆڤيری سامان سابير بارزانیی گێڕایه‌وه، که سامان سابیر برازای مه‌سعود بارزانی خاوه‌نی گه‌وره كۆمپانيای زاگرۆسه، هه‌فته‌ی 4 جار له ناديه‌كه‌ی هۆتيل نۆبڵ كه مۆڵكی شه‌خسی و هاوبه‌شی (بروسكه نوری شاوه‌يه‌س و حسين فه‌يلی يه) بۆ رابواردن و به‌سه‌ربردنی شه‌وه ئه‌رخه‌وانيه‌كانی روو له و شوينه ده‌كات، له‌و مام فایز ده‌گێڕێته‌وه، که سامان بارزانی به ياوه‌ری دلسۆز شيروانی و زۆرێك له پياوه‌كانی له كاتژمير ٣ شه‌و به سه‌رخۆشی كاتي هاتۆته خواره‌وه، هه‌ر له ٣ كچه لوبنانی كه ميوانی سامان بارزانی بوون هه‌ريه‌كه‌يان ٣٠٠٠ دۆلار‌و، وه‌سلی خواردنه‌وه‌كه‌ش ٥٠٠٠ دۆلار‌و زياتر له ٣٠ كه‌سی ناو هۆتيله كه به بارمه‌ن و بۆيی و كارگوزاره‌كانه‌وه يه‌كی له ٢٠٠ دۆلاره‌وه تا ١٠٠ دۆلاری پێبه‌خشيوون!
مام فه‌يزه باسی ئه‌وه‌شی كردووه شه‌وانه به‌لای كه‌مه‌وه مه‌سروفی شێخ سامان له ٥٠٠٠ هه‌زار دۆلار كه‌مترنیيه!ئه‌وه‌شی دركاندووه پاره و سامانه‌که‌ی زیاتر خۆی له ٧٠٠ مليۆن دۆلار ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه موڵک و خانوانه‌ی که له هه‌وليرو دوبه‌ی و لوبنان و توركيا و ئه‌رده‌ن، هه‌یه‌تی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست