د.كمالى گەندڵ وماستاوچى خەریكى چیە لەكۆلیژى پەروەردە؟
Thursday, 08/10/2009, 12:00
یەكێ لەو سیمایانەى كە رۆڵیكى گەورەى لە ناشرین كردنى زانكۆى سەلاحەدین و قێزەون كردنى مامۆستاى زانكۆدا هەیە، ئەو كمال ناموبارەكەیە كە بەهەموو شتێك بچى لە مامۆستاى زانكۆ ناچێ،ئەم پیاوە دیارە كە چۆن و بەچى گەیشتە ئەم قۆناغەى ئیستا ولەسەرەتاوە كارى لەگامى و پانكردنەوەو پیا هەڵگوتن بووە ئەوەتا هەموو قوتابى ومامۆستایانى قانوون شاهێدى ئەوەن كە چۆن لە قانوون ترۆ كر ا، بەڵام داخەكەم بۆ عەقلى حزب لەوێ ئەم پیاوە گەندەڵەى گواستەوە بۆ شوێنێكى زۆر هەستیارو گرنك كە كۆلێژى پەروەردەى مرۆڤایەتیە كە شوێنى پێگەیاندنى كادیرى مامۆستا و كەسى دوا رۆژە ئەم چەلاو خۆرە خۆى گەیاندە وێش بۆ كاولكردن و ویرانكردن ئەم كۆلێژەو دروست كردنى تفرقەو جاسوس خوازى و دروست كردنى كێشە لە نێوان مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابیان ئەوەتا لەم ماوەیە هاورێیەكەم پێى راگەیاندم بە مەرام و بەرژەوەندى خۆى بەشیكى بەناوى مافى مرۆڤ كردەوەو نزیكەى باى یەك دەفتەر كتێبى بۆ كرى و بۆ ئەوەى ئەگەر لە كۆلیژەكە جێشى پێ لەق كرا یان ترۆ كرا چونكە خۆى دەزانى لە هێچ شوینى نامێنیتەوەو سیقەى بەخۆى نیە هەڵسا بەكردنەوەى ئەم بەشە بەڵام خوا یار بوو نەى توانى لەمەدا سەركەوتوو بێ و ئیشەكەى فەشەلى هێنا كە هەر خۆى بووبوو بەسەرۆكى بەشەكە، رەفزى ئەم بەشەیان كرد و هەڵوەشاوە ئاخر لە چ زەمانێك و شوێنێك شتى وا بووە لەناو كۆلێژى پەروەردە بەشى مافى مرۆڤ هەبێ لەراى خواو پێخەمبەر ؟! ئەوەى لەهەمووى سەیر تر هەر بەمە نەوەستا ئەم جارەیا هەڵسا بە ئاژاوەو پلانێكى تر دیارە لە سەرۆكایەتى زانكۆپێشنیارى ئەوە دەكرێ شوێنیك بۆ زانكۆى ئێوارانى سەلاحەدین بكرێتەوە و چۆن كار لەسەر ئەم پرۆژە بكرى سەرۆكى زانكۆش دیارە بوجەیێك بۆ ئەم پرۆژەیە دابین دەكات بۆ شوێن و كەلوپەلى بەڵام ئەو خۆى پێ ناگیرى وەك بڵى خەمخۆرە بۆ پارەى میلەت دەڵى من لەكۆلیژى پەروەردە شوێن و جێگا بۆ ئەم كۆلیژە ئەكەمەوە سەیركە لە وەستایەتى ئەم پیاوە كلاوچیە كە خەریكى چیەو بۆ چ مەبەستێك ئەمەى كردوە یەكێك پێى راگەیاندم بۆیە ئەمەى كردوە كە ئەم كۆلێژە چەند بەشێك لەخۆ دەگرى كە بەشى یاساش لە زمنى كارەكەیە ئەوە لە ئیستا وە خەریكى خۆ گەیاندنە ئەم بەشەیە چونكە نازانى چۆن خۆى بكرێتەوە ئەگەر لەپۆستەكەى ترۆ كرا؟
ئەوەتا یەكێك لە فەرمانبەرانى كۆلێژى یاسا پێى راگەراندنم وتى كاتى خۆى لاى ئێمە عەمید بوو ئێمە تەنها پاسیكمان هەبوو بۆ هاتوو چۆ ئەویشى دا بە كۆلێژى سۆران بەدیارى وتى ئێوە بى پاێن سەیر لە ئیشى ئەم پیاوە خۆشى نازانێ چى دەكا؟ وە لەهەمان كاتدا بەهۆى ئەو كارانەى دەیكا چەندین كێشەى بۆ خودى فەرمانبەرو مامۆستاكان دروست كردوە وە ئیستاش بەهۆى چەند كێشەیەكەوە سەرۆكى بەشى عەربى دەستى لەكار دەكێشێتەوە وە بەرپرسى یەكەى تۆمار ئەویش دەست لەكارەكەى هەڵدەگرى وە جیا لەو ئازارە دەرونیە ئەدا بە فەرمانبەران لەگواستنەوەى شوێنیان بە بەردەوامى كەواى كردوە لەناو فەرمانبەران خۆیان ئەڵین ئەم پیاوە رۆژى لەسەر تاسو حەمامەكیە كەس تێى ناگا بۆ وا دەكا ؟!دیارە ئەم پیاوە زۆر بە شان و باڵى بنەماڵە دا هەڵدەدا یكێك بۆى گیرامەوە زۆر جار كە كۆبوونەوە دەكەین لەسەعاتى دەجار دەڵى من فران رۆژ لەبارزان بووم یان برازاى فلان واى وت خۆ خەڵك باش دەزانى بۆ دەرۆزەكردن دەچێتە بارزان بۆ پارە وەرگرتن بۆ چارسەر كردنى خێزانەكەى كە نەخۆشە شەرمى بەخۆى نیە یەك نەزانى ئەلێن بۆ شرۆڤەكردنى سیاسەت ئچێتە ئەوى ؟!من نازانم بنەماڵە تا چەند ئاگادارى فسق و فەسادو گەندەڵیەكانى ئەم پیاوەن وە نازانم ئەو كاك مەتین ەى لەسەعاتێك 10جار لەسەر زارى كمالە فەندى كەدووبارە ئەبێتەوە ئاگادارى ئەو ئیشە جوانانەى ئەم پیاوەن كەچى بەسەر كۆلێژى یاسا داهێنا كە ناوبراو خۆى قوتابى ئەم كۆلیژە بوو؟ئەوە ئیستاش ئاوا خەریكى وێران كردنى ئەم شوێنە مقەدەسەیە . نازانم كاك مەتین بەرژەوەندى تۆ چیە كە پشتگیرى پیاویكى وادەكەى ئاخر چاوەكەم ئەمە نەوەیەك بەرەو هەڵدێر دەبا .ئەزانى لەكۆبوونەوەیەك چى بە فەرمانبەرەكان وت بوو پێ وت بوون: حەزدەكەم قسەم بۆ بێنن و ببەن جاسوسیم بۆ بكەن زمان لە هاورێیەكانتان بدەن من منەتم بە فەرمانبەر نیە وە یەكم بە دڵ نەبى هەراجى دەكەم بروا بكە ئەمە قسەى سەرۆكى كۆلیژێكە كە خۆى پێ پاریزەرو رۆشەنبیرە جا نازانم تۆ لەسەر چ ئەساسێك ئەى ناسى و لەزۆر مەوقیفان پشت بە جەنابتان ئەبەستى وە تاوەكو ئێستا فێرى ئەتەكیەتى قسە كردن نەبوو بەس خۆزگە ئەبینى چۆن قسە دەكا ؟!من نازانم بۆچى ئەم خەڵكانە ئەبێ لەم شوێنانە پۆستى گەورەو پشتى گەورەیان هەبێ تەنها لەبەر ئەوەى ماستاوچى بنەماڵەن یاخود چ بەرژەوەنیەكى تر؟من ئەوەندە ئەڵێم ئەوە وەزعى زانكۆیە ئە جۆرە كەسانەى تێدایە بۆیە ناتونین پیش بكەوین و گۆران دروست كەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست