کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتى خەمى قبوڵبوونى نوێژى خەڵكى یەتى

Saturday, 16/04/2011, 12:00


رۆژی 12/4/2011 لە Ktv و لە بەرنامە رۆژانەكەى كە خەڵكى پارتیش لێ ى بێزارە میواندارى وەزیرى ئەوقافى كردبوو هەرچەندە ئەوەندەم گوێ لێ بوو لە كۆتایەكەى د.محمد شریف بە تەلەفۆن قسەى دەكرد باسى ئەوەى كرد گوناحە نوێژ تێكەڵ بەسەراى ئازادى و شوێنى خۆپیشاندان بكرێ و نزیك بكرێتەوە لە سیاسەت ،بەڵكو ئەو خۆپیشاندانانە شتێكى دنیاییە و نابێت تێكەلأ بە نوێژ بكرێت .

لێرەدا كات ناكوژین بەوەى چ پەیوەندیەك لەنێوان نوێژ و سیاسەت و.....هەیە ،بەڵكو لێرە پرسیار هەیە ئەرێ Ktv

*كەى ئەم بەرنامە تەرخان دەكەن كەبۆچى دەزگاكانى پارتیمان فلیمى سیكسى پەخش دەكەن ؟ئەرێ ئابرووچوونى پارتیمان لە سلێمانى لە 17\2 بەهۆى ئەو فلیمە سكسیەوە نەبوو كە پەخش كراو لە كوردستان پۆستیش وەك بەڵگە بڵاوكرایەوە؟

*ئەرێ كوشتنى خەڵكى بێ چەك گرنگترە یان قبوڵبوونى نوێژى خەڵك بەلاى پارتى؟

*ئەرێ ئەگەر ئەو نوێژە بۆ خودا نەبووایە و بۆ بارزانى بووایە (وەك محمدى مەلا قادردەڵێ:پێویستە خەڵك نوێژ بۆ بارزانى بكات) ئەوكاتە نوێژەكە دروست بوو ؟

*ئەرێ كەى بەرنامەیەك تەرخان دەكەن بۆ قەحپەخانە نێودەوڵەتیەكانى هەولێرودهۆك ؟ یان نوێژ گرنگترە؟

*ئەرێ ئەگەر ئەو نوێژە بگوازنەوە بۆ سەر گۆرى بارزانى و لەوێ نوێژى هەینى بۆ خودا بكەن ئەرێ دروستە ؟

*ئەرێ ئێوە برواتان بەنوێژ هەیە ؟ ئێمە ێدام حسینمان بنیووە نوێژ بكات بەڵام هەرگیز سەرۆكى ئێوەمان نەبینیوە ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە