که‌لتوری خیانه‌ت و جاشایه‌تیی، پارتی دایهێناوه
Friday, 30/01/2009, 12:00
له‌وه شه‌رمتر نییه، مرۆڤی کورد ببێته پارتی، پارتی خاوه‌نی کاره‌ساتی 31 ی ئابه، 31ی ئابیش گه‌وره‌ترین خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌وه‌ی پارتی به‌رامبه‌ر به‌گه‌ل و به نیشتمانی خۆی کردووه‌یه‌تی، له مێژووی خه‌باتی هیچ میلله‌تێکدا نموونه‌ی نییه، دیاره پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا له‌وه خراپتریشیان کردووه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان به‌ڵگه‌نه‌ویسته و قابیلی قسه‌کردن نییه، بۆ درێژه‌پێدانی ئه‌م قسه‌یه‌م، ده‌ڵێم: له‌وه شه‌رمتر ئه‌وه‌یه، کوردێکی سۆرانی ببێته پارتی، چونکه پارتییه‌کی سۆرانی له لای بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا، بێنرخترین که‌سایه‌تیی هه‌یه. مه‌لا مسته‌فا بۆ خۆی به سۆرانی ده‌وت: (صۆره‌ی قۆنده‌ر)، زۆر که‌س ڕه‌نگه به‌رپه‌رچی ئه‌م قسه‌یه‌م بده‌نه‌وه و به گاڵته‌پێکردنه‌وه بڵێن: تۆ چوزانیت بارزانی نه‌مر ئاوای به سۆرانی وتووه، وه‌ڵامی منیش بۆ ئه‌و که‌سانه ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر وا نییه بۆ له یاسای بنه‌ماڵه‌ی بارزانییدا هاتووه، که نابێت سۆرانی کچێکی بارزانی بهێنێت، به‌ڵام ئه‌وان بۆیان هه‌یه کچی سۆرانی بهێنین؟ خۆ هه‌ر سۆرانییه‌ک حه‌زی له کچێکی بارزانی کردبێت، بێ سێ و دوو له ناویان بردووه و کوشتوویانه، له‌و باره‌یه‌وه رووداو زۆرن، پێویست به نموونه هێنانه‌وه ناکات، ئه‌وان ئه‌گه‌ر کچێکی خۆیان حه‌زی له سۆرانییه‌ک کردبێت به سووکایه‌تییان زانیوه، هه‌رگیز نه‌یانهێشتووه شتی وا ڕووبدات، چونکه به لای عه‌قڵی دواکه‌وتووی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مهستهفاوه، هه‌ر (صۆره) داوێتی، نه‌ک کردوویه‌تی، ڕاستیش ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت کوشتن و قوربانیش، هه‌ر کوردی سۆرانی داوێتی، نه‌ک کوردێکی جامه سوور، ئینجا با بێمه سه‌ر ئه‌وه‌ش، ڕووی ده‌مم بکه‌مه ههوارامییهکان، که من بۆ خۆشم هه‌ورامیم، پێیان ده‌ڵێم: له‌وه‌ش شه‌رمه‌زار و سووکتر ئه‌وه‌شیانه، که‌سێک خه‌ڵکی هه‌ورامان بێت و پارتی بێت.
له شۆڕشی چه‌واشه‌ی ئه‌یلول، که پارتیی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامانیان کردبووه لانکی شۆڕشه چهواشهکهیان به‌هه‌زاران زوڵم، سته‌م، ته‌عه‌دای شه‌ره‌ف و ناموسیان له خه‌ڵکی هه‌ورامان ده‌کرد، پیاوه ئازا و تێکۆشه‌ره‌کانیان شه‌هید و تیرۆر ده‌کردن، له‌وانه شه‌هیدی نه‌مر که‌مالی ئهحهڕوش، که ئازاترین پیاوی هه‌ورامان بوو، ئه‌م سههیده نه‌مره به‌ده‌ستی سه‌گی بنه‌ماڵه عه‌بدلوه‌هاب ئه‌تروشی خائین له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کاندا ، له شاری بیاره شه‌هید کرا.
من له گه‌رمه‌ی نووسینی ئه‌م وتاره‌دا بووم، براده‌رێکی به‌ڕێز به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵدا کردم، بۆ خۆشی، من پێم وت: به‌ڕاست ده‌ڵێن تۆ چوویته‌ته لای پارتیی. ئه‌و زۆر پێی تێکچوو، وتیی: کوردێک ئه‌گه‌ر شه‌ره‌فی هه‌بێ، چاکتره بچێته لای خوشکی خۆی، نه‌ک بچێته لای پارتیی.
هه‌موو کوردێکی به ویژدان و خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌زانێت، خه‌بات و ڕق و تووڕه‌یی من کێشه‌ی شه‌خسی نییه له گه‌ڵ پارتی و ده‌روێشه‌کانی بنه‌ماڵه‌دا، به‌ڵکو هه‌مووی له پێناو خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووت و دژی زوڵم و سته‌مه‌کانی پارتی و بنه‌ماڵه‌یه، ئه‌گینا هه‌ر کاتێك خۆم و قه‌ڵه‌مه‌که‌م بێده‌نگ بین، له لای بنه‌ماڵه زۆر زۆر له به‌رپرسه سۆرانی و ده‌روێشه‌کانیان ڕیزم لێده‌گیرێت و له پێش تر ده‌بم، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و خه‌ونه‌یان نایه‌ته دی.
پارتی ساڵی 2007 و 2008 له ڕێگه‌ی سایته مناڵبازارهکهی نیشتمان نێتیانهوه، هه‌رچی
درۆ و بۆختانێك بوو بۆ من و براده‌رانی ستافی کوردستانپۆست، به تایبه‌تی کاك که‌مال
جه‌مال موختار و کاک مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره‌یان دروست کرد.
پێرێش له سایته گومان لێکراوه که‌ی عومه‌ر فارس (کوردستان نێت)، هه‌مان به‌زمیان گێڕا، عومه‌ر فارس، که ژنبرای جه‌میل هه‌ورامییه، ئیستا له کوردستانه‌وه په‌خشی سایته‌که‌ی خۆی و زاواکه‌ی ده‌کات، هه‌موو جار ده‌یوت: کوردستانپۆست وتاری جنێو و بۆختاناوی بڵاو ده‌کاته‌وه، که‌چی هه‌میشه بۆ خۆی به‌ڕه‌وای ده‌زانێت، هه‌رچی وتاری جنێو و بۆختان هه‌یه له‌سه‌ر من و ستافی کوردستانپۆست و ئه‌وانه‌ی ناحه‌زی بنه‌ماله و پارتیین بڵاوی بکاته‌وه. هه‌موو ئه‌و وتارانه دژی من و ستافی کوردستانپۆست ده‌نووسرێن، ته‌نها له سایته‌که‌ی عومه‌ر فارس‌دا و به ئیعازی پارتی و بنه‌ماڵه بڵاوده‌کرێنه‌وه.
ئه‌و بوختان و شته پڕ‌و پوچانه، که له‌سه‌ر من بڵاو کراونه‌ته‌وه، دوورن له ڕاستییه‌وه و جێگه‌ی پێکه‌نین و شه‌رمه‌زارین، ئه‌و کاره له‌لایه‌ن مه‌قاشێکی ده‌روێشه‌کانی لقی 12 ی پارتی بنه‌ماڵه‌وه شتێکی نوێ نییه و دوو ساڵ به‌ر له ئیستا، له سایته‌که‌ی پاراستن نێت بڵاو کرابووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ئه‌وه‌ی پاڵی پێوه‌نام به‌م چه‌ند دێڕه وه‌ڵام بده‌مه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌یه، که درۆ و بوختان له‌سه‌ر من نووسراوه، به‌ڵکو له نووسینه‌که‌دا ناوی دوو برای من هاتووه، ده‌مه‌وێت ئیشاره‌ت به چه‌ند خاڵێك بده‌م که له‌و نووسینه‌دا هاتووه:
1) ئه‌و نابهڕێزه ده‌ڵێت: من پۆلیس بووم! نازانم مه‌به‌ستیی له پۆلیسبوون چییه و چ دیوێکی ناشرینی پۆلیسی مه‌به‌سته؟ هه‌موو خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه من ده‌ناسن، که بۆ ته‌نها سه‌عاتێک چییه له ژیانمدا چه‌کم بۆ ڕژێمی به‌عس هه‌ڵ نه‌گرتووه، ئه‌م درۆیه‌ی چۆن پێچاوه‌ته‌وه، ئه‌وه با براده‌ره‌کانی لقی 12 وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
ڕاسته من له سه‌ره‌تای هه‌شتاکانه‌وه یه‌کێتی بووم، دواتر بووم به پارتی گه‌ل، که ڕاپه‌ڕینیش بوو دکتۆر فائق گوڵپی شاهیده، که به یه‌که‌وه له ئێران دابه‌زیوین هه‌تا 1992، دوای ئه‌وه بوومه‌ته پارتی گه‌ل، له‌وه دوا وازم له هه‌موویان هێناوه، دواتر چوومه‌وه بۆ کۆلێژی یاسا له زانکۆی صلاح ا‌لدین، ئه‌مه‌ش به‌شاهیدی زۆربه‌ی هاوڕێکانی کۆلێژی یاسا له 1992 تا 1996، که ئێستا زۆربه‌یان ئه‌ندام په‌رله‌مان و قائیمقام و مودیر ناحیه‌ن. ئه‌وان ئه‌توانن شاهیدییی بده‌ن، بێجگه له‌وانه‌ی که پارتی بنه‌ماڵه‌ن و هه‌میشه خه‌ریکی بۆختان کردنن.
2) ئه‌و به‌ڕێزه ده‌ڵێت من پاره‌ی گۆمرگم دزیوه، هاتووشه له خۆشییه‌وه ژماره‌یه‌کی نووسیوه. بۆ ئهمهسیان ئه‌وه دکتۆر فائق گوڵپی ماوه و ئه‌و به شاهید ده‌گرم، که من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌د دیناری حزبیشم نه‌خواردوه، ئه‌گه‌ر من دزیم بکردایه، ئێستا پارتی ده‌بووم و له ناو پارتییدا له لای بنه‌ماڵه ڕێزم ده‌بوو، دهشبوومه خاوه‌نی ڤێلاو ده‌فته‌ره دۆلار، نه‌ده‌هاتم ئه‌مڕۆ به‌و سه‌ربه‌رزییه‌وه دژی سه‌رۆکه دز و مافیاکه‌ی ئێوه، به‌ره‌و ڕوو ببمه‌وه.
3) ئه‌و که‌سه به‌سته‌زمانه نووسیوێتی، گوایه عوسمانی برام په‌یوندی به منظمهی به‌عسه‌وه هه‌بووه. به داخه‌وه عوسمانی برام له 17 ساڵییه‌وه، واته له ساڵی 1973 تا 2005 پارتی بووه، نه‌ک به‌عسی، دواتر بووه به یه‌کێتی، ئێستاش سه‌ر به هیچ حزبێك نییه، گریمان ئه‌وه‌ش وایه، باشه ئه‌وه چ په‌یوه‌ندییه‌کی به منه‌وه هه‌یه؟ ئێوه‌ی کڵۆڵ و نه‌فام و نه‌زان، چونکه مێشکتان به‌تاڵه و جام بووه،وه‌ک زێراب ته‌نها پیسایی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی پێدا ده‌روات، بۆیه له‌وه زیاتر قسه‌یه‌کی ڕێکوپێک له مێشکتاندا هاتوچۆ ناکات و نایه‌ته ده‌رێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا ده‌ڵێم بریا براکه‌م به‌عسیی بوایه، به‌ڵام پارتیی نه‌بوایه، چونکه ئه‌و کاره زۆر شه‌ریفانه‌تر بوو. ئاخر پیاو که هه‌ر جاش بێت بۆ جاشی ده‌ستی دوو بێت.
ئه‌و که‌سه نووسیوێتی، گوایه حسه‌ینی برام نارنجۆکێکی خستۆته ناو ڕێکخراوێکی پارتیه‌وه له گه‌ڕه‌کی شاره‌وانی.
ئا ئه‌مه‌یانم به دڵه، راستیش ده‌که‌یت، له‌مه‌یاندا شایه‌تیت بۆ ده‌ده‌م، له ناخی دڵه‌وه ده‌ستخۆشیت لیده‌که‌م، یاخوا ده‌سته‌کانی خۆش بێت، ئه‌وه جێگه‌ی فه‌خر و شانازی و شه‌ره‌فه بۆ هه‌موو بنه‌ماڵه‌که‌مان، که به‌کرده‌وه دژی پارتێکی خائین ئه‌و کاره‌ی کردووه.
4) ئه‌و نووسه‌ره‌ی پارتیی، که زۆر گوناح و کۆڵه‌واره، چونکه بۆ ئه‌و نووسینه عه‌قڵی قه‌رزکردووه، خۆی عه‌قڵی سه‌رف نه‌کردووه و هیچی پینه‌بووه، ده‌ڵێ: له سوید من لایه‌نگری په‌که‌که‌م، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم: ئینجا به‌دبه‌خت، ئه‌مه که‌ی نه‌نگیی و شوره‌ییه، من نه‌ك هه‌ر لایه‌نگری په‌که‌که‌م، به‌ڵکو خزمه‌تکار و خۆڵی ژێر پێی کچه گه‌ریلایه‌کی په‌که‌که‌م، که له ئێوه‌ی پیاوی پارتی سمێڵدار و بێسمێڵتانهوه، شه‌ریفتر و ولاتپاریز و دڵسۆزتره. خه‌باتی کچه گه‌ریلایه‌کی چیاکانی قه‌ندیل هه‌ر هه‌موو خه‌باتی پارتی بنه‌ماڵه ده‌هێنێت. ئه‌و که‌وشه چڵکن و قوڕاوییهی کچه گریلایه‌ک، که‌لله و چامانه‌ی سووری سه‌رکرده‌که‌ت ده‌هێنێت، ئه‌و سهرکردهیهت، که به ئێمه ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانن، بێ قیمهتن.
5) دیسان نووسیوته بنه‌ماڵه‌ی ئێمه پیاوی ڕژێم بوون! هه‌موو هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان، بنه‌ماڵه‌ی ئێمه ده‌ناسن، که چۆن خه‌ڵکانی کوردپه‌روه‌ر بووین، هه‌میشه داڵده‌ده‌ری شۆڕشه کانی کورد بووین. ئه‌و شتانه‌ی تۆ نووسیوته له سه‌ر من هه‌ر هه‌مووی درۆی شاخدار و بوختانکردنن، من ته‌حه‌دات ده‌که‌م، جارێکی تریش ته‌حه‌دای خۆت و حیزبه‌که‌شت ده‌که‌م، که بێجگه له ده‌روێش و جاش قه‌ڵه‌مه‌کانی پارتی، با که‌سێکی ناو یه‌کێتی، یاخود که‌سێکی ناو حیزبه کوردییه‌کانی تر بتوانێت به ناو و وێنه‌ی خۆیانه‌وه له سه‌ر من ئه‌و بوختانانه‌ی تۆ بنووسێت تا منیش ده‌مم دابخه‌م.
ئه‌گه‌ر لقی 12 و جه‌نابی ناموبارهکتان، ئه‌م زانیاریانه‌ت له‌سه‌ر من ده‌زانی ئه‌ی بۆچی تا من له‌سه‌ر زیندانیکردنی نووسه‌ری بوێر و تێکۆشه‌ر ناسح عبدلرحیمم نه‌نووسی، که‌ستان نه‌هاتنه وه‌ڵام؟
به‌داخه‌وه ئێوه له‌وه تێپه‌ڕیون، که حه‌یاو شه‌رم بتانگرێته‌وه. پارتێك که ده‌روێشه‌کانی ئاوا
گۆش کردبێت و له 31 ی ئابدا، بۆ مانگی هه‌نگوینی له‌گه‌ڵ به‌عسدا شه‌وی کردبێته‌وه، ئه‌وه‌ش به ده‌ستکه‌وتێکی مێژووی بزانێت، ئیتر ده‌بێت مرۆڤ چاوه‌ڕێی چیتان لێ بکات، ئێوه ده‌ستکه‌وتی ئه‌و شه‌و و ڕۆژه هه‌نگوینییه‌ی به‌عس و بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فان، که‌له رۆژی 31 ئابدا ئیوه‌ی تێدا له دایک بوون.
ئێوه هه‌رچی له ههگبهکهتاندا بوو له درۆ و له بوختان به‌رامبه‌ر به من و هاوڕێکانم کردتان، ئه‌وه‌ی ماوه بیکه‌ن و من و هاوڕکانم چاوه‌ڕێی ده‌که‌ین ته‌نها مه‌له‌ف دروستکردنه، وه‌کو ئه‌وه‌ی، که بۆ تاهیر ساڵح شه‌ریفی نووسه‌رتان دروستکرد، له‌مه‌شیاندا بێ منه‌ت بن، عومه‌ری کوردستان نێتتان هه‌یه، به بان چاوه‌کانی بۆتان بلاوده‌کاته‌وه، خێراکه‌ن، تا کاک عومه‌ر فارس، گیرفانه‌که‌ی تریان پڕنه‌کردووه، نرخه‌که‌ی گرانترنهکردۆتهوه.
من هیچ شتێك له‌سه‌ر تۆ ناڵێم و نانووسم، چونکه ئه‌زانم تۆ له مه‌قاشێکی ده‌روێشه‌کانی بنه‌ماڵه به‌و لاوه شتێکی تر نیت، مهقاشیش، نه‌ک ئاگر، ته‌نانه‌ت شتی پیسیشی پیدهگیرێ، ئێستاش تۆ وه‌ک ئه‌ندام به‌شێکی لقی 12 نۆکه‌ری بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌که‌یت، له بیرت نه‌چی به تۆش ده‌ڵێن: سۆره‌ی قۆنده‌ر، به‌ڵام با من ئه‌و ڕاستییه‌ش له سه‌ر تۆ بڵێم، که تۆ خۆت و تۆفیق حه‌مه لاوی باوکیشت له‌ساڵی 1986 تا کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه له فه‌وجه‌که‌ی حه‌سه‌ن به‌گی پاڵانهیی جاش بوون، به وێنهکهشتا دیاره، بیچمی جاشایهتییت ده‌بریقێته‌وه> جونکه ده‌قت پێوه‌گرتووه، بوونه پارتییهکهشت حیکمه‌تێکی تێدایه، چونکه بۆن و به‌رامه‌ی جاشایه‌تیی له نووسیهنهکانتا و له‌و ماڵپه‌ره‌دا، ڕۆژه ڕێگایه‌ک ده‌روات، بۆنی وشهکاننت ده‌که‌ین.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست..
من هه‌رچه‌ند بڕیارم دابوو، که هه‌رگیز کاتی خۆم به وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ده‌روێش و خزمه‌تکاره‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سه‌رقاڵ نه‌که‌م، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کابرایه، باسی بنه‌ماڵه و براکانمی کردبوو، سایتی کوردستان نیتیش به خۆشییه‌وه بۆی بلاوکردبووه‌وه، چه‌ند هاورێیه‌ک، وایان پێشنیارکرد، وه‌ڵام بده‌مه‌وه، منیش دڵم نه‌شکاندن، ئه‌گینا من ئه‌وه‌نده بێکار نیم، وه‌ختی خۆم به‌وانه‌وه بکوژم، ته‌نانه‌ت ناویشیان بهێنم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست