کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ نەوەکانی دوای ڕاپەڕین!

Tuesday, 24/04/2012, 12:00









په‌نا

خاکمان برا، ئاومان برا، نەوتمان برا، هەموو هەموو
خشڵ و زیو و پێستی ئاژەڵ ،نانەڕەق و خوری و پەموو
کێ بەکێ یە ووڵات چییە،گیرفان هەموو حوکم دەکات
خۆ خەڵکینە باشتان بیرە کەی داگیرکەر ئاوەها بوو؟!
..............................................................
خۆێنامان بەخشی بە سەرو ماڵ شۆڕشمان کرد
گەرماوسەرما، بە تەوقی سەرنان وئاومان بۆیان ئەبرد
بەڵام ئێستا وا نازانن مانای بیری شۆڕشگێڕی
ئەنفالکراین کیمیامان خوارد ئەی ئەمانەمان بۆ کێ کرد؟!
...........................................................
بە جوانی شاخ بە سەوزی دێ بە پیرۆزی خاکی ووڵات
سویندخواردنم پێ ڕەوایە ئەم ووڵاتە بۆ وای لێ هات
لەهەڕاجی دوای ڕزگاری دووش داماوم هۆ شەهیدان
بێنە دەنگ و سکاڵا کەن هاوخەبات و هوڕێکانتان چۆنیان لێهات!
.............................................................
مەتارەی سەردەمی شاخ و ئەدیداسی پینەکراو
ناوهێنانیان شەرمو شۆیە لە سەرسفرەی جوان دانراو
نەما باوی پارتی زانی و بۆ گەل فیدا ئێستا باوی شارکڕینە
بە گیرفانی پڕو تۆکمە بە سمێڵی بۆیاخ کراو.
............................................................
ئەوانەی کە ئێستا باون، ڤێلایە ئەرزە ،دۆلارو تیاترۆ کڕینە
لە گەڵ یەکتر بە شەڕهاتن پێشوەدان و قین بەقینە
تەنها سوێندێ بەگاڵتەوە لایان باوە ئەی شەهیدان
گاڵتەکردن بە خاکو ئاو،باج سەندن و نەوتبردنە لە جای دینە.
...........................................................
پەنا نەما پەنای نەبە ین دادگا نەما نەچینە لای
بە هاواروو دادو بێداد بە گازندەو گریان و ئای
خوداش ئەوەندە بە سەبرە لە تاوانی ئەم دزانە
وای لێکردووین بێ ئومێد بین پەنایەکیش بەینە لاهای!
............................................................
بڕواش ناکەم ئەوانیش وا زۆربەزووی فریا ڕەس بن
لەدوای دەردی هەژارانی نیشتیمان و گەلمان بچن
لە گەڵ یەکتر لە چوارلاوە لەڕۆژاوا تا تادەگاتە کەرکوکی دیل
تینوی نەوتن بە ئیرادەی پۆڵاین و شۆڕش نەبێ لە ناوناچن!
............................................................
دەی هیمەت کەن ئەی لاوەکان هەژارانی دوای ڕاپەڕین
با پێکەوە جارێکی ترلە پێناوی سەروەریمان هەڵمەتبەرین
وا دوو دەیە س دزو جەلاد زاوزێ دەکەن بۆ دزینی سەروەریمان
لە هەمووشت بێبەری بووین لە خاک لە ئاو لە جوانی دین
..........................................................





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە