له گه‌وره‌ترین وێبی جیهانیی مه‌سرور بارزانی وه‌ك بكوژی سه‌رده‌ست عوسمان ناوی دێت!
Tuesday, 03/05/2011, 12:00
مه‌سرور بارزانی: ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌ده‌نه پاڵ من، ده‌بێت بچێت له‌به‌رده‌می دادگا وه‌ڵامی خۆی بداته‌وه
كاتێك له گوگل، وێب سایتی سێرچی جیهانی، ناوی (مه‌سرور بارزانی) ده‌نوسی، مانشێتی تایبه‌ت به په‌لاماردانی كه‌مال سه‌ید قادر له نه‌مساو تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌بینی.
ناوی مه‌سرور بارزانی به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌سێرچی گوگڵی جیهانی هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ دوو ڕوداو، ئه‌وانیش په‌لاماردانی د.كه‌مال سه‌ید قادر له‌نه‌مساو تیرۆر كردنی سه‌رده‌شت عوسمانه له‌شاری كوردستان.
كاتێك چاو به‌و سایتانه‌دا ده‌خشێنی زۆرینه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌سرور بارزانی و پاسه‌وانه‌كانی په‌لاماری كه‌مال سه‌ید قادریان داوه له‌نه‌مسا.
هه‌روه‌ك چۆن زۆر له‌و سایتانه مه‌سرور بارزانی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه نمونه‌ی چه‌ند مانشێتێكی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌یه:
"مسرور مسعود برزانی یمپل امام القچا‌و النمساوی بتهمە محاولە قتل الكاتب الكردی كمال سید قادر"
"مسرور بارزانی قتل سردشت عپمان بیده وفی نیته عرچ اشخاێ عرب على التلفزیون على انهم من نفژ الجریمە"
"هل مسرور البرزانی .. قتل السحفی الكوردی سردشت عپمان ؟!"
"هل مسرور البرزانی .. قتل السحفی الكوردی سردشت عپمان ؟"
"التحقیق مع ..... مسرور برزانی فی النمسا بتهمە القتل"
ئه‌مانه‌و چه‌ندانی تر له‌م جۆره مانشێتانه بڵاوكراونه‌ته‌وه ڕاست بن یان ناڕاست، ئه‌مه كاری ئه‌م ڕاپۆرته نیه، به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌م ڕاپۆرته ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌گوگڵ به‌شوێن ناوی كوڕه ده‌ركه‌وتووه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمدا بكات له "گوگڵ" ئه‌وا ئه‌م جۆره مانشێتانه‌ی به‌رچاو ده‌كه‌وێ! ئایا مه‌سرور بارزانی وه‌ڵامی چییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گوگڵ وه‌ك ئه‌وه نه‌ناسێنرێ كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه به تایتڵه‌كانی كراوه؟
مه‌سرور بارزانی بۆ وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌م تۆمه‌تانه ده‌ڵێ "ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌ده‌نه پاڵ من یان هه‌رتاكێكی ئه‌م وڵاته، ئه‌وا ده‌بێت بچێت له‌به‌رده‌می دادگا وه‌ڵامی خۆی بداته‌وه"
مه‌سرور بارزانی وه‌ڵام ده‌داته‌وه
له‌یادی شۆڕشی گوڵاندا له‌گۆڤاری گوڵان له (24/5/2010) مه‌سرور بارزانی وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌داته‌وه كه ئاراسته‌ی كراون له‌دۆسیه‌ی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمانی ڕۆژنامه‌نوسدا.
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێ "ئێمه هه‌موومان وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ئه‌م وڵاته نیگه‌رانین به روودانی ئه‌مكاره تیرۆریستییه و بكه‌رانی تیرۆركردنی كاك سه‌رده‌شتیش مه‌حكوم و ریسوا ده‌كه‌ین، ئه‌مه لایه‌نێكی مه‌سه‌له‌كه‌یه، لایه‌نێكی دیكه‌ی مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێم چ وه‌كو تاك، چ وه‌كو حزب، چ وه‌كو دامووده‌زگای ئه‌م هه‌رێمه، بۆ به‌دواداچوونی ئه‌مكاره تیرۆریستیه درێغیمان نه‌كردووه و درێغیش ناكه‌ین. بۆیه لێره‌دا ده‌مه‌وێت دوو مه‌سه‌له‌ی گرنگ له یه‌كتری جیابكرێته‌وه:
یه‌كه‌م: كاتێك كاك سه‌رده‌شت یان هه‌ر تاكێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به ناهه‌ق خوێنی ده‌ڕژێت و ده‌ستی تیرۆ ده‌یگاتێ، ئه‌مه داخێكی گران بۆ هه‌موومان به‌جێده‌هێڵێت.
دووه‌م: تێكه‌ڵاوكردنی ئه‌مكاره تیرۆریستیه وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی، به‌ڕاستی گۆڕینی تاوانێكی له‌وجۆره به مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی و راكێشانی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مه‌یان مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌یه، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌م دوو مه‌سه‌له‌یه تێكه‌ڵ نه‌كرێت، خه‌ڵكانێك بیانه‌وێت تێكه‌ڵیشی بكه‌ن، رێگه‌یان پێناده‌ین ئه‌و تێكه‌ڵكردنه به‌رده‌وام بێت."
هه‌رچه‌نده مه‌رسرور بارزانی ده‌ڵێ ئێمه بۆ به‌دواداچونی ئه‌و تاوانه درێغیمان نه‌كردووه، به‌ڵام تاكو ئێسته كه نزیك به‌مانگێك ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا تێپه‌ڕێوه‌و تام‌و ئێسته كه‌س نازانێ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كێیه‌و له‌كێ پێكهاتووه؟ نازانرێ ئاراسته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ڕوو له‌كوێ و كێ ده‌كه‌ن؟ جگه له‌و ڕاگه‌ێنراوه سه‌ره‌تاییه‌ی كه‌باس له‌ده‌ستگیركردنی یه‌ك زێره‌ڤانی به‌رده‌م كۆلیج ده‌كات.
مه‌سرور بارزانی باس له‌وه ده‌كات كه‌نه‌هێڵراوه ده‌زگا ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌و له‌و تاوانه بكه‌ن له‌كاتێكدا ڕێگرییه‌كان ته‌نها خرۆشانی شه‌قامی كوردی بووه به‌وه‌ی داوای لێكۆڵینه‌وه له‌تیرۆری ڕۆژنامه‌نوسێك ده‌كه‌ن له‌شارێكی ئارامی وه‌ك هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێ "پرسیاری من لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆچی رێگه به ده‌زگا یاساییه‌كان و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت نه‌درا بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن به شێوه‌یه‌كی یاسایی؟ هه‌ر زوو ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان بۆ مه‌به‌ستێكی سیاسی قۆسته‌وه‌و دژی لایه‌نێكی سیاسیی به‌كاریان هێنا، خوێنی ئه‌م لاوه‌یان كرده كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ دژایه‌تیكردنی لایه‌نێكی سیاسی كه ئه‌ویش پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، له پێناوی مه‌رامه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان ویستیان سوكایه‌تیان به خوێنی لاوێكی وه‌ك كاك سه‌رده‌شت بكه‌ن. به‌ڕاستی ئه‌مه جێگه‌ی داخه، ئه‌گینا پارتی هه‌رگیز له‌وه دڵگران نه‌بووه كه خۆپیشاندان ده‌كرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی به ناهه‌ق كاك سه‌رده‌شتیان تیرۆر كردووه"
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێ "پارتی له‌وه دڵگران نه‌بووه كه هه‌ستی خه‌ڵك جوڵاوه به‌رامبه‌ر له‌ده‌ستدانی گه‌نجێكی ئه‌م وڵاته، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند سه‌قامگیر بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به روودانی كارێكی له‌و شێوه‌یه هه‌موو كه‌س له كوردستان هه‌ستی پێكردووه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك هه‌بووه، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌مجۆره رووداوانه له هه‌رێمی كوردستان شازن و ئه‌وانه‌شی ئه‌و كارانه ئه‌نجامده‌ده‌ن نامۆن به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، بۆیه ئه‌م حاڵه‌ته خۆی له‌خۆیدا خوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌وێت، به‌ڵام كاتێك ده‌بینن هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه‌سێك یان لایه‌نێك تاوانبار ده‌كرێت، ئه‌مه له‌رووی ته‌كنیكه‌وه ئاسته‌نگ ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌و لیژنانه‌ی كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و تاوانه پێكهێنراون، له‌لایه‌كی دیكه به سیاسیكردنی ئه‌م رووداوه دیاره دۆسیه‌كی دیكه ده‌خاته به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌مه‌ش له خزمه‌تی به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه نییه كه به‌و كاره هه‌ڵستاون، ئه‌مه بێڕێزیكردنه به‌رامبه‌ر به هه‌ست و سۆزی بنه‌ماڵه‌ی كاك سه‌رده‌شتیش."
هه‌رچه‌نده مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه خۆپیشاندان بكرێ و داوای دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی سه‌رده‌شت عوسمان بكرێ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیه كه ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ پارتی دیموكرات ڕابكێشرێ "ئینجا ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی ئه‌م تاوانه و ئه‌و تیرۆریستانه‌ی ئه‌مكاره‌یان ئه‌نجامداوه، ئێمه‌ش هه‌موومان پشتیوانی ئه‌م هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌یه ده‌كه‌ین، به‌ڵام دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه تێكه‌ڵكردنی دۆسییه‌كان و راكێشانی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ لایه‌نێكی سیاسی وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مه پارتی نیگه‌ران كردووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی له هه‌موو لایه‌نێك زیاتر خۆی به خاوه‌نی سه‌روه‌ریی و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیانی هه‌موو تاكێكی ئه‌م وڵاته داده‌نێت، پارتی خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر پاراستنی كه‌رامه‌تی هه‌رتاكێك و پاراستنی ئه‌زموونی دیموكراتی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه كاتێك نابه‌پرسیارانه په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ پارتی راده‌كێشرێت، پارتی ئه‌مه قبوڵناكات، هه‌روه‌ها هه‌رگیز پارتی ئه‌وه له هیچ لایه‌نێك قبوڵ ناكات بۆ مه‌رامی سیاسیی و بێ به‌ڵگه په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ رابكێشرێت، هه‌موو لایه‌كیش ده‌زانێت و بینیشمان مه‌سه‌له‌ی تیرۆركردنی كاكه سه‌رده‌شتیان بۆ مه‌رامی سیاسی خۆیان به‌كارهێنا، ئه‌مه‌ش قبوڵ ناكرێت. بۆیه پارتی زۆر به لۆژیكانه و دووربینانه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و كه‌سیشی تاوانبار نه‌كردووه، به‌ڵكو لایه‌نی دیكه‌ی به تاوانباركردنی خودی خۆی تاوانبار كردووه، پارتی به‌لایه‌نی به‌رامبه‌ری گووتووه، تۆ ناتوانی من تۆمه‌ت بار بكه‌یت و ئه‌گه‌ر نه‌توانیت تۆمه‌ته‌كانی خۆت له دادگا بسه‌لمێنیت، ئه‌وا ده‌بێت خۆت وه‌ڵامی دادگا بده‌یته‌وه."
مه‌سرور بارزانی ده‌زگاكه‌مان ئه‌ركی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانه
مه‌سرور مه‌سعود مسته‌فا بارزانی، كه ئێسته ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی دیموكراته و زۆرترین ده‌ركه‌وتنی هه‌یه‌و به‌رپرسی ده‌زگای پاراستنه له‌میانی دیدارێكی ڕۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" دا ده‌ڵێ "وه‌ك ده‌زگاكه‌مان ئه‌ركمان پاراستنی ئارامی هه‌رێمی و سه‌لامه‌تی ژیانی هاوڵاتیانمانه و هۆكارێكی چه‌سپاندنی ئارامی عێراقین، دژی ئیرهاب و تیرۆر‌و ماده‌هۆشبه‌ره‌كان.
ده‌رباره‌ی یه‌كخستنی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێم، مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێ "تاكو ئێسته سه‌ركه‌وتوو نه‌بوین له‌وه‌دا هه‌موو ده‌زگا ئه‌مینه‌كان بكه‌ین به‌یه‌ك ده‌زگا، به‌ڵام له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوین كه‌توانیمان به‌یاسای ژماره (46) له‌په‌رله‌مان ده‌ربكه‌ین بۆ به‌یاسایی بوونی دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی تردا ئاماژه به‌بونی دامه‌زراوه‌یه‌كی تری هاوشێوه‌ی ده‌زگاكه‌ی خۆی ده‌كات كه هی یه‌كێتی نیشتمانیه‌و ده‌ڵێ له‌هه‌وڵی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو ده‌زگایه‌داین و هاوكاری زۆر له‌نێوانماندا هه‌یه، جگه له‌وه ئاماژه به‌بونی ته‌نسیق ده‌كات له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی به‌غدا له‌هه‌موو عێراقدا كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان پێكه‌وه كارده‌كه‌ن.
مه‌سرور بارزانی ئه‌وه ڕه‌د ده‌كاته‌وه كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ هێزێكی تری ئه‌منی په‌یوه‌ندییان هه‌بێت، وه‌ك خۆی ئاماژه پێده‌كات ئه‌وه به‌پێی ده‌ستوری عێراقی قه‌ده‌غه‌و ڕێگه پێنه‌دراوه.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌به‌شداری ده‌ستگیركردنی چه‌ندین گروپی تیرۆریستیان كردووه له‌كه‌ركوك و موسڵ و به‌غدا.
مه‌سرور بارزانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئاسایش هێزێكی خزمه‌تگوزاره‌و بۆ دروست كردنی متمانه‌یه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له مه‌سرور بارزانی ده‌پرسێ "هه‌ندێ له‌نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسانی كورد دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانی حزب به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه له‌پشت تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نوسانه‌وه‌ن؟"
له‌وه‌ڵامدا مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێ "زۆر به‌داخه‌وه‌م بۆ گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ر ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌رو سیاسی و هاوڵاتییه‌ك، ئه‌وه جێی داخه، ئه‌و تۆمه‌تانه زۆریان بێ بنه‌ماو بێ به‌ڵگه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌كی حزب له‌پشت هه‌ر كارێكی تیرۆریستیه‌وه بێت و به‌ڵگه هه‌بێت له‌سه‌ر تێوه‌گلانی ئه‌و ده‌زگا حزبیانه ڕاپێچی دادگا ده‌كه‌ین، به‌ڵام تۆمه‌تی بێ بنه‌ماو بێ به‌ڵگه جیاوازه، ئه‌وه هه‌ندێ لایه‌نی تێكده‌رن ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌خه‌نه پاڵ ئێمه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست