گه‌نده‌لی له ئاسایشه‌وه‌یه نه‌ك خه‌ڵكی
Monday, 24/09/2012, 12:00
له‌م ڕۆژانه‌دا به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی دایكی نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و له لایه‌ن یه‌كێك له دكتۆره‌كانی دڵه‌وه قه‌سته‌ره‌ی بۆ ده‌كرێت .
له قه‌سته‌ره‌كه‌دا ئه‌وه ده‌ر كه‌وت كه ده‌ماره‌كانی دڵی چه‌ند دانه‌یه‌كیان گیراون و دكتۆر ه‌كه به باشی زانی كه نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ بكرێت .
به‌ڵام ئه‌و به‌رێزه به قسه‌ی پیاوه‌كانی خۆی دكتۆره‌كه‌یان گۆری و بردییه لای دكتۆرێكی تر كه هیچ په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشخانه‌وه نییه‌و ته‌نها له ئه‌هلی ئیش ده‌كات .
به‌لام ئه‌م دكتۆره بریاری دابوو كه له نه‌خۆشخانه نه‌شته‌رگه‌ری شه‌به‌كه و باڵۆنی بۆ بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پیاوه‌كانی ئه‌و مه‌سئوله كار ئاسانییان بۆ كرد و رۆژی یه‌كشه‌ممه (23 / 9) ئه‌و دكتۆره‌یان هێنایه ناو نه‌خۆشخانه و كاره‌كه‌ی كرد و رۆیشته‌وه بۆ ئه‌هلییه‌كه‌ی خۆی .
به داخه‌وه ئه‌مانه هیچ گوێیان نه‌دا به‌وه‌ی كه ئایا سه‌رۆكی به‌شه‌كه رازییه یان نا ؟؟ گوێیان نه‌دا به‌وه‌ی كه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و كه‌سانی ده‌ره‌وه بۆیان نییه كاری تیا بكه‌ن ...
بۆیه ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌لێم ئه‌گه‌ر ئه‌مه گه‌نده‌ڵی نه‌بێت كه به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش كردوویه‌تی ئه‌ی چی گه‌نده‌ڵییه ؟؟
وه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم حه‌ق وایه پیاوه‌كانی ئاسایش به خۆیاندا بچنه‌وه و چیتر له‌به‌ر ئاغاكانیان كاری نا یاسایی نه‌كه‌ن و حورمه‌تی به‌شه‌كه نه‌شێوێنن (بۆ ئافه‌رینێك خۆیان گورگانخوارد نه‌كه‌ن)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست