تا بنه ماله‌ی تاله‌بانی و بارزانی له‌ده‌سه‌لات بن ده‌وله‌تی کوردی مه‌حاله..
Friday, 27/05/2011, 12:00
ئه‌گه‌ر چاوخشانێک به مێژووی کورد بکه‌ین له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م تا ئه‌مڕۆ ده‌بینین کاره‌ساتی یه‌ک له‌دوای یه‌ک له‌ڕاده به‌ده‌ر به‌سه‌ر میلله‌تی کورد هاتووه به‌ده‌ست ئه‌و دوو بنه ماله‌ی بارزانی و تاله‌بانی و ده‌ستیان له تێکدانی هه‌ولی ئازادی نه‌ته‌وه‌ێێ کورد له‌ناو هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان هه‌بووه و خزمه‌تیان به هه‌ر چوار ڕژێمی داگیرکه‌ر کردووه زۆر جار له یه‌ک ئان دا .
له ناو کۆماری کوردستان له 1946-1947 مه‌لا مسته‌فا ی کۆرفام جار له‌گه‌ل ڕوسه‌کان سه‌ربه‌خۆ په‌یوه‌ندی ده‌کرد ه جلی ئه‌رته‌شی سووری له‌به‌ر ده‌کرد تا خۆی لای رووسه‌کان شرین بکات ئه‌و کاته‌ی باقروڤ جه‌ختی له قازی ده‌کرد که کۆماری کوردستان بێته ژێر رکێفی حیزبی توده و کۆماری ئازه‌ربیجان بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی قازی لاوازتر بکات که گه‌مارو درابوو له لایه‌ن هێزی ئینگلیس و ئه‌مریکا. هه‌ر له‌و ڕیگایه‌ش بوو مه‌لا مسته‌فا خۆی کرده خزمه‌تکار بۆ ك-چ--ب سازمانی جاسوسی سۆڤیه‌ت و هه‌ر یه‌وه‌ش وایلێکرد په‌نا بباته به‌ر شوره‌وی.
یه‌که‌م سه‌ره‌ک کۆماری ئیراق عبدالکریم قاسم بۆ یه‌که‌م جار‌و دوا جار له مێژووی ئیراق مافی یه‌کسانی کورد و عه‌ره‌ب له ئیراق تۆمار کرد که زمانی کوردی و ڕۆژنامه‌ی ئازادی به‌زمانی کوردی و دامه‌زراندی ده‌زگاکانی مه‌ده‌نی له شار‌و شاروچکه‌کانی کوردستان ئازاد کرد تا ئه‌مۆکه‌ش نموونه‌ی نیه. و پێشوازی له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لامسته‌فا له‌هه‌نده‌ران بۆ ئیراق کرد وه‌ک دلسوزی نواندندنێک بۆ میلله‌تی کورد. هه‌ر ئه‌و مه‌لا(فه‌قێ) مسته‌فایه‌ی ده‌یگوت من ده‌بمه قه‌یتانی پێلاوه‌کانی قاسم زۆری نه‌برد هه‌لگه‌ڕا بوو به خزمه‌تکاری ئیسرائیل و له دژی قاسم ئاژاوه‌ی نایه‌وه وهه‌ر به‌و به‌پلانه داڕێژراوی ئه‌نگلو ئیسرائیلی قاسم له ئیراق و دوکتور موحه‌ممه‌دی موسه‌دق له ئیران گه‌مارۆ دران و له ناو چوون. فه‌قێ مسته‌فای ره‌حمه‌تیش له‌گه‌ل جلال تاله‌بانی و بله‌ی ئه‌حه ڕه‌ش و عومه‌ر ده‌بابه و عه‌لی عسکری بوون به سه‌گی هار له‌دژی قاسم و هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانیان له کورد تێکدا گوایه ئه‌مانه کورد ڕزگار ده‌که‌ن و له‌دوای به ده‌رکه‌وت چیان به چ کرد. له‌سه‌ر تالان کردنی خه‌لک و دابه‌شکردنی پاره‌ی تێکده‌ران ڕیکنه‌ده‌که‌وتن و کاتێک که کورد گه‌یشته پله‌ی رزگار بوون ئاشبه‌تالیان به کورد کرد.
ژاخه‌که‌م ئه‌وه‌یه ئه‌وانه له‌یه‌خه‌ی ئه‌و میلله‌ته نابنه‌وه و ئه‌و میلله‌ته‌ش هینده ساوێلکه و نه‌خوینده‌واره به دوو قسه ئه‌م دوو بنه‌ماله‌یه خه‌لکه‌که هه‌لده‌خه‌له‌تێنن و جار له دوای جار هه‌مان کاره‌سات به‌سه‌ر یه‌م میلله‌ته ده‌هێنن. وه‌ک ئه‌وه ئه‌بێت خوای گه‌وره کوردی له‌م دوو بنه‌ماله‌یه‌ی ماره کردبێت به سیخه(موتعه).
له‌و بیست سال ده‌سه‌لات داری یه‌ش کورد له‌ڕاست ئه‌م دوو بنه ماله‌یه لال و بێ زمانه و هه‌ر کاتێک یه‌کێک قسه‌ی بۆ بێت و بیه‌وێت ڕه‌خنه‌یه‌ک له دوو بنه ماله‌یه بگرێت خیرا قسه‌که‌ی له‌بیر ده‌به‌ن و ده‌په‌رۆشێنن به‌ر له‌وه‌ی قسه بکات به جه‌ند ووشه‌یه‌ک ئه‌و خه‌لکه به‌نج ده‌که‌ن ئه‌ویش سۆزدان بۆ ده‌وله‌تی کوردی و چاره خۆنووسین. ئه‌م کورده قه‌د ناتوانێت رۆژێک پێیان بلێت ئێوه که 1961 یه‌که‌وه تا ئیستا ئه‌و درۆیه‌مان له‌گه‌ل ده‌که‌ن هه‌ر کاته ته‌نگاو ده‌بن خێرا ده‌وله‌تی کوردی ده‌ینه‌وه باس کوا ئه‌و ده‌وله‌ته؟. ده‌وله‌ته‌که‌ی ئێوه باسی لێده‌که‌ن خه‌ونی شاعیرانه‌یه بۆ ئێوه نه‌ک ئه‌و ده‌وله‌ته‌ی میلله‌ت چاوه‌ڕووانی ڕۆژه‌کانی ده‌کات. هه‌ر کاتێک پێگه‌تان لاواز بوو قه‌وانی ئه‌م شیعر بۆ ئه‌و خه‌لکه لێده‌ده‌ن وباسی ئه‌و ده‌وله‌ته ده‌ینوه مه‌یدان و داگیرکه‌رانیش باش لێتان حالین ئێوه باسی چی ده‌که‌ن . ده‌وله‌تێک به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ردوغان و مه‌لاکانی ئیران بێت ئه‌و ده‌وله‌ته نه‌ک هه‌ر مه‌حاله به‌لکو ژه‌هریشه. ئێوه که ناتوانن بێ ئاگاداری میت و ئیتلاعات دانشتنێک بۆخۆتان بکه‌ن چۆن ده‌توانن ده‌وله‌تێکی کوردی دروست بکه‌ن . ئیوه که به‌شیری جاشه‌تی داگیرکه‌ران مه‌زن بوون چۆن ده‌توان به‌پیری وازی لێبێنن. ئیوه که هه‌رێمی کوردستان تان کردووه به خه‌رمانی بازرگانی تورکیا و ئیران چۆن ده‌توانن میلله‌ت ڕزگار بکه‌ن. ئێوه که زه‌وی و زاری کوردستان تان فروشت به عه‌ره‌بی که‌نداو وشاره کورده‌کانتان پڕ کرد له عه‌ره‌ب چۆن ده‌توانن ژه‌وله‌ت درووست بکه‌ن . ئێوه که ئه‌مه چه‌ند ساله نه‌تان خواستووه مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بکرێت و سنووری کوردستان تان رۆژ به‌رۆژ له گورج به‌نه‌وه دایه چۆن ده‌توانن وولاتێک ئازاد بکه‌ن. ئیوه که بالا ده‌ست بوون له به‌غدا له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس هاتن کوردتان گرێدایه‌وه به ئیراق و حکومه‌تێکی فیدرالی بێ ناوه‌ڕۆکی ئیراقتان رێکخست چۆن ده‌تاونن ده‌وله‌تی کوردی ده‌مه‌زرێنن. ئیوه که بیست ساله دارای نه‌وتی ئه‌م میلله‌ته به‌رۆژی ڕۆناک تالان ده‌که‌ن و له‌بانکه‌کانی که‌نداو و ئوروپا ده‌شارنه‌وه له‌م خه‌لکه چۆن به‌زه‌یی تان به‌و خه‌لکه دێت ده‌وله‌تی بۆ دروست بکه‌ن . ئێوه که جاش و مسته‌شاره‌کانی ده‌ست به‌خوێنی ئه‌م میلله‌ته دالده ده‌ده‌ن و تاوانبارانی به‌عس و ئه‌نفال و کیمیاباران له دادگایی کردن ڕزگار ده‌که‌ن بۆ کێ ئه‌و ده‌وله‌ته کوردیه دروست ده‌که‌ن.
کوردستان ئوجاخی وه‌ک ئێوه‌ی هه‌بێت ڕزگار بوونه‌که شی به گوته‌ی خۆتان هه‌ر خه‌ونی شاعیرانه یه. که‌ی ئیوه له‌کۆل کورد بوونه‌وه بزانه ئومێدێک هه‌یه بۆ ده‌وله‌تی کوردی و ده‌وله‌تی کوردی حه‌تمی و ڕاستی یه. به‌لام تا ئێوه‌و و بنه‌ماله‌ی ئیوه‌ش له‌ده‌سه‌لاتێک دابن نه ئه‌مریکا و فه‌رانسا به‌لکو تورکیاش ڕێبه دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی کورد ی بدات ئیوه له دژی ڕاده‌وه‌ستن و تێکیده‌ده‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌مالاکانتان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست