کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رنووسه‌ره‌کان ترسنۆکانه‌ خۆیان له‌ راستی یه‌کان گێل ده‌که‌ن

Monday, 12/09/2011, 12:00






به‌پێ ی هه‌واڵێک که‌ ئه‌مڕۆله‌ زۆربه‌ی سایته‌کانی کوردستاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، نۆسه‌رنووسه‌رنامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی کردووه‌ ده‌رباره‌ی هێرش و تووندوتیژی یه‌کان بۆسه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان!!

نه‌گبه‌تی خه‌ڵكی کوردستان له‌وه‌دایه‌ که‌ نه‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارده‌چێت و نه‌ ئۆپۆزسیۆنی ئۆپۆزسیۆنه‌ به‌ مانا ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی وه‌ک هێزێك که‌ به‌ کاروکردارو ده‌ستووری کاری جیاوازبێت له‌ ده‌سه‌ڵات!!
هه‌رچی سایته‌کانی کوردستانیشه‌ نه‌یانتوانیوه‌ به‌ته‌واوه‌تی له‌ بنه‌ماکانی میدیای ئازاد تێبگه‌ن و هه‌وڵی پێگه‌یاندنی نووسه‌ری ئازاد و ئازا بده‌ن له‌ به‌رامبه‌رده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆری دا که‌ بڕوای به‌ ئازادی تاک و میدیاکان نی یه‌وبه‌رده‌وام ئه‌و ئازادی یانه‌ به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه‌ به‌ تیرۆروتووندووتیژی به‌رامبه‌ریان!!

بۆزۆربه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی کوردستان ئه‌و ڕاستی یه‌ حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ ئاشکرایه‌ که‌ بارزانی و تاڵه‌بانی له‌ شاخه‌وه‌ تا شار به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی هه‌موو بڕیاره‌کانی ناو سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کانیان بوون...!!
ئه‌وان ده‌مێکه‌ له‌ ناو پارتی و یه‌کێتی دا هه‌وڵیانداوه‌ که‌ سانی شۆڕشگێڕو خه‌باتکارو دڵسۆز تڕۆ و تیرو بکه‌ن، تا تاکڕه‌وی وبڕیاری چارنووسزازی ناوحیزبه‌کانیان دیکتاتۆرانه‌ قۆرخ بکه‌ن...!!
بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش به‌ هیج شێوه‌یه‌ک سڵیان نه‌کردۆته‌وه‌ له‌ پلاندانان بۆ تیرۆری هاوڕێ یان و نه‌یارانی خۆیان که‌ بیڕوڕاو بۆچوونه‌کانیان جیاوازبوون له‌ وان له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد و شێوازی خه‌بات له‌ دژی داگیرکه‌ران و دیکتاتۆره‌که‌ی عێراق...!!
له‌ کاتێکدا بارزانی و تاڵه‌بانی له‌ ڕێزه‌کانی خۆیاندا که‌سانی شۆڕشگێڕیان تیرۆرکردووه‌ یان له‌ پلانی نادیاردا به‌ ده‌ستی دۆژمن به‌ تیرۆرکردنیان داون، خۆیان په‌یوه‌ندی نهێنی و ئاشکرایان له‌گه‌ڵ سه‌دام و دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی به‌عس دا درووستکردووه‌ بۆ هاوکاری و به‌ لاڕێدابردنی گیانی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان به‌ ناوی شۆڕشکردنه‌وه‌ له‌ دژی به‌عس، پارێزگاری له‌ فایلداره‌کان گه‌واهی ئه‌وڕاستی یه‌ ئه‌ده‌ن که‌ ئه‌وان له‌ شاخ شۆڕشگێرنه‌ بوون به‌ڵکو دژه‌ شۆڕش بوون، ئه‌وان هه‌میشه‌ له‌ دژی گۆڕڕانکاری یه‌کدا بوون که‌ خۆیان تیایدا نه‌بنه‌وه‌ به‌ سه‌رکرده‌.، بۆیه‌ تیرۆربه‌شێک بووه‌ له‌ کاری نهێنی یان بۆ ڕێگاکرتن له‌ گۆڕڕانکاری گونجاو له‌ سیاسه‌تی حیزبی و حکومی له‌ کوردستاندا، یان هه‌موو کات له‌ دژی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌ستاونه‌وته‌وه‌ و هاوکاری داگیرکه‌رانیان کردووه‌...!!
چونکه‌ ئه‌وراستی ی ڕۆشنه‌ به‌ بی چوارچێوه‌یه‌کی یاسایی باوه‌ڕپێکراوی نێو ده‌وڵه‌تی، هه‌روابه‌سته‌ی سیاسه‌تی داگیرکه‌ران ده‌بین و ده‌بینه‌ به‌شێک له‌ سیاسه‌تی ئه‌وان، وه‌ک تاڵه‌بانی و بارزانی...!!
ئه‌وان هه‌میشه‌ دژی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بوون، چونکه‌ بۆئه‌وان باشترین بازرگانی یه‌!!
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هیچ سڵیان نه‌کردۆته‌وه‌ له‌ شاخ وله‌ شارو شه‌ڕی نێوان حیزبه‌کانیان دروستکردووه‌ له‌ سه‌رداوای سه‌دام و به‌ هاوکاری ئه‌و، تا هه‌رلایه‌نه‌ به‌ جیا خۆی زیاتر به‌رێته‌ پێشه‌وه‌ له‌ سه‌دام له‌ سه‌ر حسابی ئازارو چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان و خوێنی شه‌هیده‌کان و قوربانیانی ئه‌و تاوان و سیاسه‌ته‌ دژی مرۆیی یانه‌ی ئه‌وان که‌ به‌رامبه‌ربه‌ خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستان کردویانه‌...!!

له‌ 17 ی شوبات به‌ دواشه‌وه‌ به‌ ئاشکرا بینیمان چۆن به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ به‌ بڕیاری بارزانی و تاڵه‌بانی گه‌نجانی سلێمانی و شارو شارۆچکه‌کانی تری کوردستان تیرۆروخه‌ڵتانی خوێن کران و ده‌یکه‌ن...!!
ئه‌وگه‌نجانه‌ی که‌ تیرۆرکران خوازیاری ئازادی و ژیانێکی باشتربوون و قسه‌ی دڵی ئێمه‌یان کرد....!

به‌ ناو ڕۆژنامه‌ ئازاد و ئه‌هلیه‌کان هه‌رخۆتان بوون ڕۆژانه‌ هه‌واڵی خۆپیشاندانه‌کان و تیرۆروپلانه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی و چه‌ته‌کانیانتان بڵاوده‌کرده‌وه‌، به‌ڵام زۆرجارشه‌رمنانه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ بوونه‌ جێگای گۆمان لای نووسه‌رانی ڕه‌خنه‌گرله ده‌سه‌ڵات وچاودێربه سه‌رمیدیاکانه‌وه‌ که‌ کاسپی به‌ سه‌رڕووداوه‌کان و ئازاره‌کانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستانه‌وه‌ ده‌که‌ن! میدیا ئه‌هلی یه‌کان کاتێک بوونه‌ جێگای گوومان لای زۆرنووسه‌ری ئازاو ئازاد که‌ به‌ ئاشکرا له‌ کاتی خۆپیشاندانه‌کاندا به‌ مه‌به‌سته‌وه‌ چه‌ند نووسه‌رێکتان گه‌وره‌ ده‌کرد و هه‌ندێک گه‌وره‌ نووسه‌رو خاوه‌ن هه‌ڵوێستتان بچوک ده‌کرده‌وه‌ وگرنگی تان پێ نه‌ ئه‌دان، به‌‌مه‌ش کاروسه‌ربه‌خۆیی خۆتان خسته‌ ژێرپرسیاره‌وه‌، که‌ ئێوه‌ش به‌ هه‌مان پرنسیپی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بارزانی و تاڵه‌بانی کاری ڕۆژنامه‌وانی ده‌که‌ن وده‌رتان خست که‌ سه‌ربه‌خۆنین..!

ئه‌مڕۆش هاتوون و هه‌ڵوێست به‌ خه‌ڵکی ئازادیخوازو نووسه‌ره‌ ئازاو چاونه‌ترسه‌کان ده‌فرۆشنه‌وه‌، له‌ کاتێکدا زۆر ترسنۆکانه‌ و شه‌رمنانه‌ داوا ی مه‌رحه‌مه‌ت و هه‌ڵوێست له‌ بکه‌ری سه‌ره‌کی هه‌موو تاوان و تیرۆره‌کان ده‌که‌نه‌ که‌ سنورێک بۆ هێرش و ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان دابنێن به‌ پێ ی ئه‌و یاسای ڕۆژنامه‌وانی یه‌ ی که‌ بارزانی و تاڵه‌بانی بۆ سنوردارکردنی ڕۆژنامه‌نووسان و کاری ڕۆژنامه‌ وانی دایان ڕشتووه‌ وله‌ سه‌ریشی ناڕۆن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان بڕوایان به‌ یاسا و ده‌سه‌ڵاتی یاسا نی یه‌!!
لای بارزانی و تاڵه‌بانی یاسای ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ باڵا ده‌سته‌...!!
ئه‌مه‌یه‌ کرۆکی کێشه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستان و خۆشتان زۆربه‌ی ئه‌و ڕاستی یانه‌ باش ده‌زانن، وه‌لێ خۆتان لێ گێل و گێژ ده‌که‌ن.....!!!!!!!!!
به‌م هه‌ڵوێسته‌ لاوازوترسنۆکانه‌تان به‌ خۆتان بزانن یان نا، ڕاستی یه‌کان ده‌شێوێنن به‌ قازانجی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و پڕتاوانی بارزانی و تاڵه‌بانی و خۆتان و سایته‌کانتان ده‌بنه‌ به‌شێک لێ ی...!
کاتێک ده‌توانین باس له‌ میدیا ونووسه‌ری ئازاد بکه‌ین که‌ سیستمی ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستان به‌ یاساو ده‌ستورێکی شارستانی و مۆدێرن ڕێکخرابێت و حیزب و سه‌رکرده‌کان له‌سه‌روو یاساوه‌ نه‌بن...!!
له‌ژێرسایه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی دا جۆره‌ سیستمێکی ئاوا مه‌حاڵه‌ چونکه‌ ئه‌وان بڕوایان به‌ ده‌سه‌ڵاتی یاسا نی یه‌، به‌ڵکو یاسای ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ هێلی سووره‌ و که‌ س بۆی نی یه‌ لابدات لێ ی...!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە