کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەموو ڕۆژێكى پێشمەرگایەتى ملێونێك دۆلار كەوتوە لە سەرمیللەت

Wednesday, 16/09/2009, 12:00


ئەوانەى ئەمڕۆ خۆیان بە لێپرسراوو كاربەدەستى ئەم ئەم هەرێمە ئەزانن و منەتىئەوە ئەكەن بە سەرماندا كە پێشمەرگە بون و شۆڕشیان كردوە سەدان جار هەقى ئەو ڕۆژانەیان لەم میللەتە كردۆتەوە و بە زیادەوە پارەىئەو ڕۆژانەیان لێ وەرگرتوینەتەوە كە لەو شاخە بون , لە كاتێكدائەوان لەو شاخەش وەكو ئێستا لە خۆشى دا بون و باشترین شوێنى حەوانەوەیان هەبوە , ئەمانە كە هاتنە خوارەوە هیچیان خاوەنى هیچ نەبون , بەڵام بە ماوەیەكى زۆر كەم ئەوان بونە خاوەنى هەموو شتێك و ئەوانى تریش داماوو زەلیل ژیانیان بردە سەر , هەر لێپرسراوێكیان ئەگریت ئەمڕۆ بە زیادەوە پارەى خۆیان وەرگرتۆتەوە و خەریكە توشى ئینتەلاش ئەبن , بێجگە لەوەى بە ئاشكرا لە موچە و سەیارە و خانوى خۆش و باخ و داگیر كردنى زەوى خەڵك و كام ژن و كچە جوان و باشە بۆیان فەراهەم كراوە نەك تەنها بۆ خۆیان بەڵكو بۆ خزمەكانیشیان , كەچى بەوەش تێر ناخۆن دزیشمان لێ دەكەن و داهاتى ئەم میللەتە بە فیڕۆ ئەدەن , لە سایەى ئەم وەزعەوە نەبێت و بە پارەى میللەت نەبێت بۆ ئەبێت تەنهاتێچوى خانوەكەى مەلا بەختیار یەك ملێون دۆلارى تێ بچێت , بۆ ئەبێت حاكم قادر تەنها ڕوبەرى ئەو زەویەى كردویتى بە خانوو 1400 مەتر بێت, بۆ دەبێت پێیان خستە هەر شوێنێك ئەبێت ئەو شوێنە ببێتە جێگا ڤێلاو باخ بۆیان , بۆ لەگەڵ دەرچونى تازەترین مۆدێلى سەیارە یەكەم كەس ئەمان بیكڕن بە گرانترین نرخ , ئەمانە بەچى ؟ بۆ دەبێت مناڵ و ژن و كەس و كارى ئەمان لە خۆشترین ژیان و باشترین پۆست و مەكانەدا بن , ئەى ئەو خەڵكەى وەكو ئێوە پێشمەرگە بوە , ئەمەشمان قبوڵ كرد ئەى دزیەكانتان لە پاى چى ؟ ئێوەمان كرد بە حاكم و گەورەى خۆمان بۆ ئەوەى ئاوامان لێ بكەن , یان پارێزگارى لە سەروەت و سامانى ئەم میللەتە بكەن , ئەو كاتەش بەمانە ئەڵێیت ئێوە دزن ئەو كاتە یبە تابورى پێنج و ناحەزت لە قەڵەم ئەدەن , بە پێى هەمووبەڵگەكان عومەر مورتاح بڕى 18 ملێون دۆلارى ئەم میللەتەى دزیوە و هەر حكومەتەكەى خۆیان داوا ئەكات لە سەر ئەم دزیە عومەر و ئەوانەى شەریكە بەشین بدرێنە دادگا كەچى سەرۆكى دزەكان تاڵەبانى دێت و پەخشانێكى بۆ ئەهۆنێتەوە و عومەر مرتاحمان لێً دەكات بە مەلایكەت و پێشمان ئەڵێ ئێوە سەران داى لە بەرد عومەر دزنیە و ئێوە دزن , ئاخر بە كامە یاساى دنیا هەیە سەرۆكى ووڵاتێك دزى بۆ ڕەعیەتەكانى بپۆشێ بێجگە لە تاڵەبانى گەورە دزو خیانەتكار , نازانم تاكەى ئەم میللەتە ئەمە قبوڵ ئەكات , ئەو پشتگیریەى تاڵەبانى بۆ عومەر ى نوسى لە هەر شوێنێكى ترى ئەم دنیایەدا بوایە ئەوا میللەت بە یەك جار هەڵدەستاو دارو بەردى بە سەریەگدا ئەڕوخان , كەچى لێرە هەمومان بێ دەنگین و خەریكە ئەوەشمان بیر ئەچێتەوە ,چۆن هەر بە فیتى ئەم تاڵەبانیە و حیزبەكەى گەورەترین خیانەتى مەسعویان بیر بردینەوە , وا خەریكە ئەم دزییەى عومەر و دەیان عومەرى تریشمان بیر ئەبەنەوە, ئەبێت چەند عومەرى ترى وا هەبن و سەدان ملێونى تریان دزیبێت و ئاشكرا نەبون , ئەوەیە بێ شەرمى كە تاڵەبانى كردویەتى وەزیرێك بیسەلمێنێ كە عومەر دزە , دزگایەكى یەكێتى بیسەلمێنێ كە عومەر دزە كەچى تاڵەبانى دێت و ڕیسەكەى هەردوكیان دەكاتەوە بە خورى و پێیان دەڵێ ئەوەى بە عومەر ئەڵێ دزە ئەوا سەرى داى لە بەرد , سەربارى ئەوە ئەمە بە پیلان بزانێ دژى هەڤاڵ و تێكۆشەر عومەر فەتاح , عومەرە دزە هەنگوینى لێ دەبارێ ئەى هەر تاڵەبانى نەبوو ئەو دزییەى بۆ كافیەى هاوسەرە نازدارەكەى عومەر فەتاحیش نەپۆشى و بانگى نەكرد دڵنەوایى دایەوە ,خۆ ئەوەش هەر كارمەندەكانى فڕۆكەخانە گرتیان , جا عومەر و دەیان عومەرى تر تا مامەیان لە پشت بێت كێ ئەوێرێ بڵێ جەنابینە ئێوە دزن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە