کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کۆنگرە... وەک خۆى!....

Sunday, 29/12/2013, 12:00

1655 بینراوە


کارى نوێ ڕەخنە دەوڵەمەندى دەکات... هەرگیز مایەى ترس نیە دید و سەرنجى جیاواز... زۆرێک بێ ئاگا لەوەى وەرچەرخانى گەورە لەسیستمى سیاسى لە چەقى دەسەڵات و دنیابینى بۆ ئایندەى ئەم هەرێمە لە کۆنگرەى گۆڕان شەن و کەوى بەبایەخى بۆ ئەنجام دراوە...

گۆڕان کۆنگرەکەى وەک چۆن ئۆپۆزسیۆن بون و واتاکەى سەرەتا بۆ ئەوانەى کەبڕیارى پێش وەختیان داوە لێى تێنەگەن و گەر لێشى تێبگە ن بە بەژن و باڵاى ئەوان نایەتەوە، چاویان فۆکسەکەى گۆشەى نەبینراوى هەس!..

خوێندنەوەى بابەتیانە... لەوێوەوە سەرهەڵئەگرێت ، سەرەداوەکانى چاوەڕێ بن بڕیارو ڕاسپاردەکان ئەزمونێکى نوێى سیاسەتە لە هەرێمى کوردستان گۆڕان سەرمەشقى ئارامى و خۆشگوزەرانى هاوڵاتیانە...هەربۆیە نێوى کۆنگرەکەى بەدروشمى (بەدامەزراوەکردنى دام و دەزگانیشتمانیەکان و حوکمەتى هاوڵاتى) هەنگاوى ناوە!...

لەڕووى شکڵەوە کەم و کورتى هەبێت گەلێک ئاساییە، لێ گرنگ بەپێزى ناوەڕۆکە، بابەتى بونى دۆسیەو ئەجنداکانى گۆڕانە بۆ خەلک!...
گرنگ نیە ...چۆن و میکانیزمى ئەندام بوون چۆنە، گرنگ مشتێکى نوخبەویە سەرمەشق و بێ پەروا پێش گۆڕان بۆ خەڵک کاردەکەن...بی منەتن لە پۆست و پلە...

بەدیدى خۆم بینیم دەیان پارێزەرى بەتوانا، دەیان پیاوى سیاسى بەهەڵوێست، دەیان هەڵسوڕاوى ڕەخنەگر، دەیان پزیشکى ناودار، دەیان مامۆستاى زانکۆى بەهەڵوێست، دەیان کاسبکارى خاوەن ویژدان، دەیان کەسایەتى ماقوڵ، دەیان مامۆستاى نەوەکان، دەیان فەرمانبەرى پیشە جیاوازى بەئەمەک، دەیان ئەندازیارى خاوەن ڕوئیاى ئایندەیى، دەیان گەنج و لاوى بەتوانست، دەیان بەتەمەنى پڕ لەمیهر، دەیان ژنى شێرە ژن، دەیان ...دەیان...دەیان...
وێڕاى جیاوازى...مۆمێک بووە ڕووناکى خەڵک و بەیداخى نیللى شەکاوە لەپایتەخت بەگوێى هاوڵاتیانى خۆى وتى: ئەمڕۆ لەهەولێر، سبەى لەدهۆک، دواتر لە گەرمیانى کاوەو ئامەد، کۆنگرە توێشەبەرەى کاروانى بەیەکەم کۆنگرەى نیشتمانى تاو داوە، بەردەوامى هینانەکایەى بەرنامەکارى مۆدرێن و ستراتیژیەتى ئایندەیە...

هەڵسوڕاوانى گۆڕان ...تاوتوێى شەش پاکێجى تایبەتمەند بەناوخۆى بزوتنەوەکەو هەرێم و عێراقى فیدراڵ و جۆرى پەیوەندیەکانى خستە بەردەم کۆنگرەو ئەندامانى ، ڕەخنەکان تاسەر ئێسک گورچک بڕبون، لێ فەهم و ئیرادەى لێتێگەیشتن بڕیارو ڕاسپاردەى گرنگى وەک ئۆردویەک دەستەبەرکرد..

بەرنامەى کارى سیاسى، دەستورى ناوخۆى گۆڕان، ژن و دیدگاى گۆڕان، بەردەوامى هەڵبژاردن لەئۆرگانەجیاوازەکانى گۆڕان، کارى میدیایى داو دەزگاکانى، ژوورەکانى، فراکسیۆنەکانى، داراییەکەى، سکالاو ڕەخنەو مافى هەڵسوڕاوان...ئەمانە بابەت گەلێکن فرەیى، ئازادى ڕاو ڕاى ئازاد، تەواوى کۆنگرەى خستبووە نێوەندى بومەلەرزەى ئێمە مۆدێلێکین قۆناغ بەندى لەمێژووى میللەتێکدا نەخشەڕێژ دەکەین...
لەوەش زیاتر چەپڵەو بەیعەت و ئاهەنگ بەزمانى نەخێر بۆ پیرۆزى و بەڵێ بۆ ڕاى ئازاد و کارو کردارى خۆنەویستانەى بەپێز ...


ڕێکخراوى مۆدرێن پلەبەندى لەژیانى نێوخۆى خودى ڕێکخراوەکە دەکات... گۆڕان دڕکەزى کوتلەو کوتلە بازى فڕێ دایە دەرەوەى خۆى... مەکتەب سیاسى نیە، پۆست نیە، ئیمتیازو جڵەوى دەسەڵاتى ئەبەدى نیە...

ڕێکخراوى دەنگدەر...لەڕوانگەى گۆڕان و هەڵسوڕاوانى تەنگى بەڕێکخراوى ئەندام و دۆست و لایەنگرو ئابونە هەڵچنى...
گۆڕان بڕیارو ڕاسپاردەکانى لەخەڵکە...بەخەڵکە ...بۆ خەڵکە!

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)