سەیفولئیسلام و كورد...لە چاوپێكەتنەكەى ئەمشەوى ئەلجەزیرەدا...

Friday, 04/03/2011, 12:00


سەیف ئەلئیسلام كە یەكێكە لە كورە دیارەكانى موعەمەر قەزافى لە چاوپێكەوتنێكیدا
لە كەناڵى ئەلجەزیرە كە لە لایەن پەیامنێر ورۆژنامەوانى ئینگلیزى ئەنیتا ماكنۆت
سازدرابوو باسى لە روداوەكانى ئەم دواییەى لیبیا كرد, ئەو كە كورى موعەمەر قەزافیە
و لەو كاتەوەى كە راپەرین لە وڵاتەكەى هەڵگیرساوە بووە بە دیارترین كەسى لیبیا و
زۆرترین جار لە میدیاكاندا دەردەكەوێت وەك كەناڵى ئەلعەرەبیە و ئەلجەزیرە,لەم
چاوپێكەتنەیدا میدیاكانى جیهانى تۆمەتبار كرد بە هەردوو كەناڵى ئەلعەرەبیە و
ئەلجەزیرە كە روداوەكانى ناو وڵاتەكەى لەبەرچاوى جیهان گەورەتر دەكەن و هەموو
نائارامیەكانى وڵاتەكەى بەستەوە بەو تۆمەتەى كە بەردەوام دوبارەى دەكردەوە گوایە
هەموو خەتاى ڕۆژئاوایە كە دەیانەوێت دەست بەسەر نەوتى وڵاتى لیبیا بگرن.سەرەتا
لەم چاوپێكەوتنەدا ئەنیتاى پەیامنێر باسى لە قەیرانەكانى ناو لیبیا كرد وە هەموو
كاردانەوەكانى رۆژئاواو و ئەمریكا و نوسین و بلاوكراوە بینرا و بیسترا و رۆلى
ئەنتەرنێت لەم شۆرشەدا پاشان بە كورتى باسێكى سەیف ئەلئیسلام كرد كە لە زانكۆى
لەندەن خویندنى ئابورى تەواو كردوە و وەك دیارترین كەسایەتى ریفۆرمى لیبیا
دەركەوتوە لەماوەى حوكمى چل و دوو سالەى باوكیدا سەرەتا ئەنیتا پرسى ئەوەیكرد كە
جەنكى روبەروبونەوە رویدا لە نیوان هیزى گەل و قەزافیدا بەلام سەیف ئیسلام نكۆلى
لەوە كرد و گوایە ئەو خەلكە پەلامارى بەندەرى نەوتیان داوە و ئەوانیش تەنها بۆ
ترساندنى ئەو خەڵكە بە تەیارە بۆردومانى ئەو شوێنەیان كردوە هەروەها ئەوەى
نەشاردەوە كە لە بەنغازى نە یاسا هەیە و نە ئارامى نە حكومەت و نە ئەمن و نە پۆلیس و نە ئاسایش هەیە بەلام لە باشور و لە ناوەراست و رۆژئاوا هیمنى و ئاسایش هەیە هیچ  كێشەیەك بونى نیە بەلام تەنها چەند بەشێكى رۆژهەلاتى ولاتەكەى وەك شارى دەرنا و بەنگازى نائارامى هەیە و بەراى ئەو خەڵكەكە هەرچى زووە دائەمركێنەوە چونكە نە قوتابخانە هەیە نە زانكۆ نە نەخۆشخانەكان نە مووچەى فەرمانبەران نە دوكانەكان كراوەن و پێى وابوو كە ئەوانە ناتوانن وا بەو شێوەیە بەردەوام بن لە خۆپیشاندان خۆیان كپ دەبنەوە,خۆى زۆر بە گەشبینانە بارودۆخەكەى رافە دەكرد,ئەو لە دیدارەكەدا ئەوەى رەد كردەوە كە هێزیان بەكار هێنا بێ لە ناوچەى بریگۆرى دەولەمەند بە نەوت,تەنها هێزى ئاسمانى بۆ چاوترساندنى ئەو خەڵكە بۆردومانى ئەو بیابانەیان  كردوە ئەو شوێنە ستراتیجیترین شوێنى لیبیایە و سەرچاوەى داهاتى هەموو لیبیا لەویوە دێت,پاشان برسیارى ئەوەى لێكرا كە بۆجى باوكى بەهەمان شیوەى موبارەك واز  لە پۆستەكەى ناهێنێت و سورە لەسەر بەرگریكردن لە خۆى و كورسیەكەى و فەرمانى  قەتلوعامكردنى ئەو گەلەى خۆى یاوە ,لە وەلامدا سەیف نكۆڵى لەوە دەكرد كە هێزیان بەكار هێنابێ و تەنانەت پێ ى وابوو كە هێزیان دژى میلیشیاى چەكدارە هەڵگەراوەكانى ولاتەكەى بە كارنەهێناوە هەرچەندە ئەوان چەكى قورس وتانك و رۆكێت  ورەشاشات و دۆشكە و هاوەنیان بەدەستەوەیە پێ ى وابوو كە سوپاى لیبیا هێزى بەكارنەهێناوە بەرامبەر میلیشیا چەكدارەكانیش تەنانەت زۆریش بە سەبرن لە  روبەروبوونەوە لە گەڵیاندا,لە وەلامى برسیاریكى تردا كە هەرچەندە موعەمەر قەزافى  وەك موبارەك سەركردەیەكى بەهێزە بۆچى ئۆپشنى دەستبەرداربوونى كورسیەكەى نابێ ,سەیفى كورى پێ ى وابوو كە لە میسر دەیان ملیۆن كەس رژابونە سەر شەقامەكان و موبارەك كەسێك نەبوو پشتى بگرى,بەلام ئەنیتا هەرزوو ئەوەى بۆ روون كردەوە كە لە  لیبیا تۆقین و داپلۆسین هەیە و بۆیە لە لیبیا ئاپۆرەى ملیۆنان نەرژاونەتە سەر شەقامەكان بەلام سەیف پێ ى وا بو هێشتا سێ ملیون كەس پاڵپشتى ئەوانە بۆیە لەبەر ئەو خەڵكەیە ئەمان ناتوانن واز لە دەسەلات بێنن,بەلام ئەوەى لەبیر چوو بو كە هەموو خۆپیشاندەران هاوارى مافى مرۆف و ئازادى رادەربرین و دیموكراسى دەكەن و  هێشتا پێ ى وابوو كە ئەو خەڵكە راپەریوە هەموو میلیشیا و مافیا و تیرۆریست و داگیركەرن و چاویان بریوەتە سەر دابەشكردنى ولاتەكە و بۆیە خۆى و باوكى هەرگیز رێ  بەوانە نادەن كە (زەنگە زەنگەن),هێشتا پێ وابوو ئەو خەڵكە راپەریوە تیرۆریستن و خەڵكیان هەلواسیوە و تەقینەوەیان كردوە و تێكدەر و گێرەشێوێنن, بەڵام لە  وەلامى ئەمەدا ئەو پەیامنێرە زۆر بوێرانە نەیشاردەوە كە ئەوە حكومەتەكەى قەزافیە خەڵكى دەرەكى و بێگانەو خۆفرۆشى هێناوەتە لیبیاوە بۆ كوشتن و كپ كردنى نارەزایى خۆپیشاندەران,بەڵگەش بۆ ئەمە هەڵهاتنى دووفرۆكەوانى لیبى بوو بۆ ماڵتا كە رازى نەبوون خەڵكى سیفیل بەفەرمانى سەرۆك بۆردومان و ئیبادە بكەن,هەروەها قسەیەكى سەرۆك وەزیرانى توركیاى بەبیر سەیف هێنایەوە كە دۆستی مەعەمەر قەزافیە و دەڵى: "بۆ هیچ حكومەتى نیە كە هاولاتى خۆى تاوانبار و مەحكوم كات بە ئاژاوەگێر و تێكدەر تەنها بۆ مانەوە و درێژكردنەوە و شەرعیەت دان بە حوكم و دەسەڵاتى خۆى,میللەت قەت هەرەشە نەبوە لەسەر دەسەڵات ئەوە دەسەڵاتە هەرەشەیە لە سەر میللەت" هەروەها ئەو پەیامنێرە زۆر ئازا و بویرانە بە سەیفى كورى قەزافى وت كە هیچ حكومەتێ ناتوانى بە زەبرى هێز و پارە و بەرتیل وا لە خەڵك بكات خۆشیان بوێن,خۆشەویستى ناكرێت ئەگەر خۆى لە سروشدا بونى نەبێت,هەروەها هەر ئەوەندە زەحمەتە كە حكومەت هەیبەتى نەما لاى گەل ئیتر خالى گەرانەوە نامێنێت,ئیتر ناتوانى بگەریوە بۆ رابردوو,مەحالە دلى خەلك جاریكى تر بولاى خۆیان رابكیشن,چونكە كە حكومەت بوو بەرژێم ئیتر ئەوە كارەساتە,هەر  لیرەدا سەیف توزیك تورە دەبى و باس لەوە دەكات كە ئەوە توركیایە خۆى توند و تیژى بەكاردێنێ و میلیشایى كوردى بە (ئێف سیكستى) بۆردومان كردووە,بەڵام ئینیتاى رۆژنامەوان بە توندى چوار جار جەخت لەسەر ئەوە ئەكاتەوە كە هەرگیز كێشەى كورد بە  توندوتیژى چارەسەر نەكراوە و ناكرێت و كێشەى كورد هێشتا بەردەوامە,بۆیە ئێستا  هەردولا دەستیان بە وتووێژ كردووە,بەلام سەیف ئیسلام زۆر بەتوندى پێداگرى لەوە  دەكات كە حكومەتى توركى هەرگیزا و هەرگیز داواكانى كوردى قبوڵ نیە و هەرگیز رێ بە  میلیشیا كوردەكان نایات هێز بەكاربێنن لێ یان قبوڵ ناكەن,تەنانەت وڵاتانى  دەوروبەریش رێ بەكارێكى لەم جۆرە نایەن,پاشان مشتومرەكەیان دێتەوە سەر لیبیا و
كورى سەرۆك پێ ى وایە كە ئەوانەى یاخیبوون لە دەوڵەت تەنها 200 یان سێ سەد
كەسێك ئەبن و بەمەش پەیامنیرەكە هەرئەوە نیە شێت بێت لەداخا كە چۆن نكۆڵى
لەبوونى شۆرش و راپەرین ئەكات لە وڵاتەكەى تەنانەت واى لێدێ كە پێ ى دەڵى خۆ تۆ هیچ نەبێ خوێنەواریت هەیە ئاخر قسەیەكى لەم جۆرە ماقول نیە,پاشان كوڕى سەرۆك پێ ى وایە ئەوان مافى بەكارهێنانى هێزیان هەیە بە بیانوى پاراستنى ئاسایش و  ئارامى وڵاتەكەى لە كاتێكدا خۆى و باوكى بەرپرسى یەكەمى ئەو نائارامیەن.هەروەها ئیدیعاى ئەوە دەكات كە سەیف خۆى یەكەم كەسە داواى دیموكراسى و دەستور و هەڵبژاردن و یەكسانى كردوە هەموو لیبیا شاهێدى ئەوەن بەڵام ئەنیتا ئەوەى پێ دەڵى كەزۆر بەداخەوە كوا هیچ لەوانەى تۆ بانگەشەت بۆ كردون تەهاتوەتە دى بۆیە ئاوا وڵاتەكە وێران و كاول بوو,شۆرش دروست بوو بەلام قەزافى كور پێ ى وایە ئەوە شۆرش نیە بەلكو دابەشبونى ولاتەكەیتى بۆ چوار هەرێم و تۆقین لە ئارادایە و تیرۆریست و میلیشیا دروست بوە و وێنەكە زۆر گۆراوە.لە وەڵامى پرسیارێكى تردا كە كێ حاكم و بریار بەدەستە لەم كاتە زۆر دژوارەدا ئایا قەزافى باوك یان كوڕ كەسى یەكەمى مەیدانەكەیە, هەوڵى ئەوەیدا كە باڵانسى خۆ بپارێزى َ و وەڵامەكانى پڕ بوون لە نارۆشنى و  پارادۆكس چونكە لە لایەك ئەوەى ووت كە گوایە هێشتا حكومەت هەیە ,سوپا هەیە,ئیستیخبارات هەیە,پۆلیس هەیە,سەرۆك حكومەت هەیە,وەزارتەكان ماون,هەموو  حكومەت كارایە,هێزێكى گەورەى كارمەندان و دامەزراوان كاردەكان,هەموو شتێ ئارامە ,ژیان لە هەندێ لە شارەكاندا زۆر ئاساییە و بەقسەى خۆى هیچ لە گۆڕێدا نیە وە پێ ى وانەبوو كە باوكى لە پشت هەموو شتێكەوە بێت,هەروەها لە لایەكى ترەوە باسى لەوە كرد كرد كە رۆژانە هەزارەها نامەى بۆ دێ بۆ مۆبایلەكەى خۆى كەداواى یارمەتى لێ دەكەن چونكە ئەو خەڵكە ژیانى خۆیان و ماڵ و وڵاتەكەیان لە مەترسیدایە,پێ ى  وابوو ئەمە شەڕێكە لە دژى وڵاتەكەى نەوەك باوكى بەڵام نەیتوانى وەڵامى ئەو  پرسیارە بداتەوە كە بۆچى ئەو گەلە وا بە كوشت دەدەن لە پێناو مانەوەى دەسەڵاتى خۆیاندا.سەیف قەزافى پێ ى وا بوو كە ئەوان ئاشتى و ئارامى و دەستور و هەڵبژاردن و  ئەپارێزن و هەموو ئەو تۆمەتانەى رەت دەكردەوە كە گوایە پارەى ئەوان لە ئەوروپا تەجمید كراوە و نەتەوە یەكگرتوەكان بە كۆدەنگى فشاریان خستوەتە سەر لیبیا و موژدەى  ئەوەى دەدا بە بینەران كە لە چەند رۆِژى ئایندەدا هەموو شتێك بۆ خەڵكى لیبیا روون دەبێتەوە كە هەموو ئەمانە هەڵمەتێكى برۆپاگەندەى ووڵاتە ئەوروپیى و ئەمریكایە بۆ دەست بەسەراگرتنى نەوتى لیبیا كە دانیشتوانێكى كەمى هەیە و دابەشكردنى  وڵاتەكەیان, جێ ى باسە لە كۆتاى ئەم گفتوگۆیەدا ئەنیتاى ڕۆژنامەوان ئەوە بەبیر سەیف قەزافى دێنێتەوە كە بە داخەوە نە خۆى نە خێزانەكى قەزافى بۆیان نیە بۆ هیچ  شوێنێك سەفەر بكەن.
بۆ بینینى تەواوى چاوپێكەوتنەكە كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە