کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شكور بۆ خوا "یەكێتی لە بن نایە

Tuesday, 17/09/2013, 12:00

1341 بینراوە






 یەكێتی بە ناو نیشتمانی ناكوردستانی، ماوەیەكە كۆمەڵێك تڕۆفیسۆر و مڕۆفیسۆر كە بە حسابی خۆیان مونقیزی یەكێتین و یەكێتی لەسەر دەستى ئەماندا سەرلەنوێ دەبووژێتەوەو دێتەوە نێو گۆڕەپانی كێشمەكێشی سیاسی لەم سەردەمی عەولەمەو دنیای هۆشیارییەدا.. ئەمانە كۆمەڵێك دروشمی نالۆژیك و بێ مانایان بۆ یەكێتی داناوە كە ئەگەر مەردوم كەمێك تێی ڕابمێنێ تێدەگات كە ئەم گروپە لەوپەڕی ئیفلاسی وبێ هیواییدان، بۆ نمونە دروشمی "یەكێتی لە بن نایە" دروشمێكی نەك هەر لاوازە بەڵكو مەرگی یەكێتی تێدا بەرجەستەیە. ئەمە وەكو نوكتەكەی خلەو بلەی لێهاتووە كە خلە لە ترسی بلەی برای پارەكانی خۆی لە ژێر بەردێكدا ئەشارێتەوەو لە بەردەكە ئەنووسێت (ژێر ئەم بەردە پارەی تێدا نییە)، بلەش پارەكە ئەدزێت و ئەنووسێت (بلە پارەكەی نەدزیوە).. یەكێتیش هەر عەینەن ئەم نوكتەیەی بەسەر هاتووە، ئەزانێ كە تەواو بووە و هیچی بە دەستەوە نەماوە و لەبن هاتووە، لە ئۆتۆمبیلە سەوزەكانیان نووسیوە (یەكێتى لە بن نایە)، بەڕاستى پیاو بەزەیی بە هیچ شتێكدا نەیەتەوە بۆ كاریسەیەكی لەم شێوەیە هەستى دەتلیسێتەوە .. یەكێكی تر لەو نیشانە زۆرو زەوەندانەی كە ئیفلاسی یەكێتی نیشان دەدا هەڵواسینی ئەو لافیتە سەوزانەیە كە لەمسەر بۆ ئەوسەر بە پردی پەڕینەوەكانی ناو شاری سلێمانیدا هەڵیان واسیوە و هەندێ شتى سەیر و سەقەتیان لێ نووسیوە وەكو (دەنگدان بە یەكێتی دەنگدانە بە مام جەلال) یان (یەكێتی لە كوێ بێت ئازادی لەوی‌َیە) یان (ئەیبەینەوە)، وەكو ووتم ئەم دروشمانە نەك هەر چڵە پووشێكیش نین بۆ ڕزگاركردنی یەكێتى لەو زەلكاوەی تێی هەڵخلیسكاوە، بەڵكو هێندەی تر خەڵكی ناڕازی ئەم شارە تووڕەتر و رق ئەستوورتر دەكات بە هەندێك لە یەكێتییەكان خۆشیانەوە، ئەم لافیتە كەسكانە جگە لەوەی پارەیەكی خەیاڵی بۆ خەرجكراوە كە ئەگەر لە گەڕەكێكی هەژارنشینی ئەم شارەدا ببەخشرایەتەوە هەزاران دەنگ دەهاتنە پاڵی، بەڵام هەزار ئەفسووس تێر ئاگای لە برسی و دەوڵەمەند ئاگای لە هەژار نییە، لەلایەكی تریشەوە ئەم لافیتە گەورانە پێشێل كردنی یاسای بانگەشەو یاسای هاتووچۆ و پێشێل كردنی مافی كاندیدانی لایەنەكانی تریشە كە وێنەو پۆستەرەكانیان بەم لافیتە ناشیرینانە داپۆشراوە جگە لەوەی كە ژینگەش وێران دەكات هەرچەندە دڵنیام كە یەكێتییەكانیش و خەڵكی تریش هەن كە گاڵتەو پێكەنینیان بە باسی ژینگەو مینگە دێت كە لە گرنگترین بنەماكانی مرۆڤدۆستی و خاكپەرستییە، ئەی بە چی ئەیسەلمێنی كە دڵسۆزی خاك و ئاووهەواو ژینگەی ئەم ووڵاتەی؟؟! ئەو یەكێتییەی كە لە یەكەم هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستاندا بە حسابی خۆیان نیوەی دەنگی میللەتیان بەدەستهێناو نیوەكەی تریش هی پارتی بوو (پەڕلەمانی پەنجا بە پەنجاكە)، وەكو بڵێی ئیتر جگە لەم دوو بەناو حیزبە، هیچ لایەنێكی تر لە ساحەكەدا نەبووبێ و ئیتر خەڵك تەنها یان یەكێتى یان پارتی بووبێ. لە بیرمە لەو كاتەداو بەر لە هەڵبژاردنەكە بە بەرەی كوردستانییان دەووت (هەر حەوت حیزبەكە)، باشە وا ووتمان پێنج حیزبەكەی تر هەمووی ووردە حیزب و تاقمی مەنجەڵە یاپراخێك بوون، بەڵام بە هیچ لۆژیكێك ناكرێت بە هەرهەموویان ڕێژەیەكی دەنگی وایان بەدەست نەهێنابێ كە هەریەكە لە دوو پەنجاییەكە بكات بە چل و نۆ و چل و هەشت. ئەمە بەڵگەی ڕوون و ئاشكرای دزی و فزی دوو حیزبەكەی پارتی و یەكێتییە كە هەر لەو كاتەوە دەستی پیسیان ئاڵاند بە دزی و گەندەڵییەوە. ئەمە بەڵگەی ئەوەیە كە لە سەردەمی شاخیشدا هەركاتێك بچوكترین دزی و ناپاكییان بۆ هەڵكەوتبێت بستیان بە قەرز نەداوە. ئەگەر ئەمانە ڕاست و پاك بوونایە هەر زوو شەهید ئەبوون و نەئەگەیشتنە ئەم سەردەمانەی ئێستا. بەڵام بە هەرحاڵ وا ووتمان یەكێتی لەو كاتەدا خاوەنی نیوەی جەماوەر بوو، بەڵام ئێستا جەماوەر چۆن ویژدانی قبوڵ ئەكات لەبەر خاتری مام جەلال دەنگ بە یەكێتی بدات، ئەو مام جەلالەی كە یەكێتی رۆژ بە ڕۆژ بچووك كردەوە تا وایلێكرد ئێستا یەكێتى باس لە پرسی مان و نەمان و لەبنهاتن دەكات، مام جەلال ئەگەرسەركردە بووایەو بۆ میللەتی كورد كاری بكردایە لە ماوەی نیو سەدەی تەمەنی بەناو خەبات، حیزبەكەی بە شێوەیەك پەروەردە ئەكرد كە گیانی نیشتمانپەروەری و هەژاردۆستى و بەرژەوەندی باڵای میللەتەكەی نەك تەنها لە ئەندامانی حیزبەكەی بەڵكو لە تاك بە تاكی ئەم میللەتەدا بچاندایە، كەچی لە سایەی ئەوو مەسعودە گرگنى ئاغایدا خەڵكی ئەم ووڵاتە ئەوەی هەشیانبوو لە ئینتیماو گیانی نیشتمانپەروەری لە دەستیان دا.. نازانم ئەم فەیلەفووووس و مەیلەفوووسانەی كە بە حسابی خۆیان یەكێتى ئەهێننەوە ساحە چۆن عەقڵیان بەم ستراتیژ و بیرۆكەو دروشمانە ئەشكێت؟؟ ئەبوایە هیچ نەبێ لە سلێمانی هەڵمەتی بانگەشەتان نەكردایە، هەم وەك ئەوەی كە سلێمانی ئێوە بە هی خۆی نازانێ، هەم وەكو ستراتیژو پلانێكی لەباری خۆتان، ئەگەر هەركەسێكیش گلەیی بكردایە كە بۆچی لە سلێمانی بانگەشە ناكەن خۆتان گەورەو قورس نیشان بدایەو جوابتان ئەوە بوایە كە یەكێتی لە سلێمانی پێویستى بە بانگەشە نییە.. كە واش نییە بەڵام هەر بۆ مەعنەویاتی خۆتان، كەچی ئەوەندە بچوك و داماو خۆتان نیشان ئەدەن و كێبڕكێی حیزبە بێدەسەڵاتەكان دەكەن خۆشتان بڕواتان بە خۆتان نەماوە!! دڵیشتان بەوە خۆش نەكەن كە هەندێ كەسی موحتاج و هەژار یان هەندێ خۆفرۆشی بێ ویژدان بانگەشەتان بۆ ئەكەن و ئەبنە مووی لووت لە شەقامە وێرانەكانتاندا لەبەردەم هاتوچۆی خەڵكی سلێمانیدا، ئەوانە پارەكەشتان لێ وەر ئەگرن و دەنگیشتان پێ نادەن.. جا چیتان كۆ كردۆتەوە تا پێتان ئەكرێ سەرفیكەن .. هەر ئەم چەند رۆژەتان ماوە.. ئینجا كە ئەمە حاڵتان بێ لە سلێمانی ئیتر ئەبێ لە شار و شارۆچكەكانی تر بەهیوای چی بن؟؟!! ئاخر چۆن لە ڕووتان دێ و بە چ ئابڕوویەكەوە دەمی كاندیدەكانتان هەڵئەپچڕن و بە بەڵێنی بریقەدار و بێ مانا چیتر ئەو میللەتە لە خشتە بەرن؟؟ میللەت ئێستا زۆر لەوە هوشیار ترە كە چیتر بڕوا بە قسەی پڕو پووچتان بكات؟؟ كام منداڵەی مەنگۆل و كەم عەقڵە ئەو ڕاستییەی بۆ دەركەوتووە كە ئێوە بەم بەڵێن و بانگەشانەتان كەوتوونەتە دووڕیانی دوو گریمانەی ڕەشەوە: یان ئەوەتا بەڵێنەكانتان هەر وەك ئەوانەی پێشووتان درۆیە و ڕۆژو تاقێك دوای هەڵبژاردن بڕ ناكات، یان ئەگەر ڕاستیش بێت ئەو ڕسواییە بەرۆكتان ئەگرێتەوە كە ئەتانتوانی شت بكەن ئەی بیست و دوو ساڵە بۆ نەتانكردووە؟؟ كێ دەستی گرتبوون؟ پارتی دەستی گرتبوون؟ پارتی ناهێڵێت كار بۆ میللەت بكەن؟ ئەی ئەگەر وایە بۆ دەبنە برا بەشیان؟ لەم هەموو ماوەیەی ڕابوردوودا بۆ هاوپەیمانی پارتی بوون؟ ئەڵێن دوو گا لە دۆڵێكدا بن ئەگەر نەچنە پێستى یەكترەوە ئەچنە خووی یەكترەوە، ئێوە لاف و گەزافی ئەوەتان لێ ئەدا كە وەكو پارتی نین و لەگەڵ دەسەڵاتی بنەماڵەییدا نین، شانازیتان بەوەوە ئەكرد كە ئازادی لە سنووری ئێوەدا بەرقەرارە، ئاخر پێم ناڵێن ئازادییەكەتان كوا؟! ئازادی بازاڕە كە قوڕتان كرد بەسەر هەژارانی ئەم میللەتەدا و هەرچی موڵكی سەر ئەم خاكەیە بۆ گیرفانی خۆتان و بەچكە دزەكانتان خستتانە گەڕ و بانقەكانتان لە ووڵاتانی ئەورپاو ئەمریكا پڕ دەكەن؟؟ ئازادییەكەتان ئازادی ڕادەربڕینە كە ئەوەی نەشیابێت و نەكرابێت دژی ئازادیخوازانی بەردەركی سەرا نواندتان؟ یان ئازادی ڕۆژنامەگەرییە كە هەر ڕۆژنامە نووسێك ووشەیەكی حەقی دەربڕیبێت خۆتان و پارتی ئاغاتان ئەگەر تیرۆریشتان نەكردبێ داتانپڵۆسیوە؟ ئەو ئازادییەی كە لافتان پێوە لێدەدا هەر تا ئەو كاتە بڕی كرد كە هێشتا خەڵك چاویان نەكرابووەو غافڵ بوون لە دزی و تاڵانییەكانتان، هەر كە دەستی پیستان ئاشكرا بوو ئیتر شتێك نەمایەوە ناوی ئازادی بێت!! ئێوە بە تەواوی بوون بە پارتی، لە هیچ فەرهەنگێكدا شتێك نەماوەتەوە ناوی یەكێتی بێت. با باش بزانن كە ئەمە دواڕۆژەكانی خۆشتان و پارتییەكەشتانە كە ئیتر ئەوانیش بە وێنەی ئێوە لە قامووسدا نامێنن، هەردوو ووشەی "یەكێتى" و "پارتی" ئەوەندە سوواو و كۆن بوون لە قامووسی ئەم سەردەمە نوێیەداو ئەم جیلە نوێیەدا سڕراونەتەوە.. ئێستا یەكێتی و پارتی ئەوەندە شپرزەو ڕسوان نازانن چۆن ئەم چەند ڕۆژە تێپەڕێنن و ئیتر بۆ یەكجاری ڕزگاریان ببێت لە دنیای سیاسەت لەم ژیانە ئاڵۆزو پڕ نەهامەتی و جیهانی عەولەمەیەدا.. دڵنیا بن ئەگەر تەزویر و ساختەكاری نەكەن هیچ كام لەدوو حیزبە هاوپیشەو هاوبەرژەوەندی و هاوكۆمپانیا بازرگانییەكەتان هەڵبژاردن نابەنەوە.. دڵنیا بن كە یەكێتیش و پارتیش ئیتر لە بن هاتن و دۆڕاندیان.. جا ئیتر یان ئەوەیە كە بەدەنگی ڕەوای ئەم میللەتە كۆتاییتان پێ دێت، یان ئەوەیە كە دوای تەزویر و ساختەكاریەكانتان بە تەواوی ڕسوا ئەبن و بەر شەقی میللەت و ڕاپەڕینی جەماوەری سەرتاسەری ئەكەون و ئێوەش و ئێمەش ڕزگارمان ئەبێت. ئیتر بەرەو سەركەوتن بە پشتی خواو ئیرادەی گەل.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)