خه‌ڵکی زۆرلێکراوی ئێران قوربانیی تێکنۆلۆژیی خۆرئاوان
Tuesday, 27/12/2011, 12:00
پێشکه‌وتنی زانست و پیشه سازی و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئایتی شۆرشێکی تێکۆنۆلۆژیی مه‌زنی به فراوانیی جیهان به‌رپاکرد. په‌یوه‌ندییه‌کان به‌رفراوانتر و خێراتر و هه‌مه‌لایه‌نه‌تر بوون. ڕێگا دووره‌کان نزیک بوونه‌وه. تاکه‌کان توانیان بێ‌ترس و دوودڵی و به نرخێکی هه‌رزان له هه‌موو گۆشه‌یه‌کی جیهاندا هاوڕێ و هاوکار و هاوبیری خۆیان بدۆزنه‌وه. سیستمی کاروباری فه‌رمانگه و داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان و نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده‌کانی زانستی و هتد... بوون به دیجیتاڵی و ئارشیڤ و په‌رتووکخانه کۆن و به‌ناوبانگه‌کانی جیهان خرانه سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت... ئه‌مانه هه‌موویان له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدان و خزمه‌ت به به‌ره‌روپێشچوونی کۆمه‌ڵگه و مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن. به‌ڵام ئایتیش وه‌ک زۆربه‌ی داهێنراوه‌کانی تری ده‌ستی مرۆڤ روویه‌کی شاراوه‌ی هه‌بوو که تا ئێستایش به ته‌واوی بۆ خه‌ڵکی ئاشکرا نه‌کراوه.
خاڵێک که له‌م بابه‌ته دا ته‌که‌زی له‌سه‌ر ده‌کرێت بریتییه له لایه‌نه زیانبه‌خش و زیانباره‌کانی ئایتی که به‌داخه‌وه وڵاتانی ڕۆژاوا بێ گوێدانه هاوار و ناڵه‌ی گه‌لانی چه‌وساوه و زۆرلێکراو کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن و بانکه‌کانی خۆیانی پێ ده‌ئاخنن. هه‌روه‌ک ده‌زانین سه‌رچاوه‌ی زانستی ئایتی ڕۆژاوایه و هه‌ر ئه‌وانیشن که ڕۆژ به ڕۆژ پتر په‌ره به‌و زانسته ده‌ده‌ن. وڵاتانی جیهان سێیه‌م، به‌تایبه‌ت وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌و وڵاتانه‌ن که که‌مترین ڕۆڵ و کاریگه‌رییان له پێشخستنی ئه‌م زانسته دا نه‌بووه و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئاسۆیه‌کی ڕوونیش له‌به‌رده‌م دا نابینرێت. ئه‌وان ته‌نیا به‌کارهێنه‌رن و به‌س. له‌م نێوه‌دا رێژیمه دیکتاتۆر و سه‌ره‌ڕۆیه‌کانی ناوچه، یه‌ک له‌وان کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌موو ڕێگایه‌که‌وه هه‌وڵی داوه و به‌رده‌وام ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهینانی ئه‌و ده‌زگا و زانییارییانه که توانای کۆنترۆڵکردنی ده‌زگا و ئامێره مه‌ده‌نییه‌کانی وه‌ک مۆبایل و ته‌له‌فۆن و ئیمێڵیان هه‌یه.
به گوێره‌ی دوا زانیارییه‌کان، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕێژیمی ئێران له ڕێگای بازرگانێکی به‌کرێگیراوی خۆیه‌وه توانیویه‌تی ئامێری نیشاندانی شوێنی په‌یوه‌ندیکردنی مۆبایل به‌ده‌ست بهێنیت. هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای به‌ده‌ستهێناینی تازه‌ترین به‌رنامه‌ی فیلته‌ری ماڵپه‌ڕه‌کان، توانیویه‌تی ده‌زگای ئه‌وتۆ به‌ده‌ست بهێنێت که چاودێریی چالاکییه‌کانی سه‌ر کۆمپیوته‌ر ده‌کات، هه‌روه‌تر ئامێری تۆمارکردنی تێکست و کورته‌په‌یام. هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدرا کۆماری ئیسلامی خۆی له توانای دا نییه ئه‌و ئامێر و به‌رنامانه ساز بکات، به‌ڵام ئاماده‌یه هه‌موو نرخێکی بۆ بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیان بهێنێت. هه‌ر له‌و کاته‌دا وڵاتانی خۆرئاوا زۆر باش ده‌زانن ئێران ئه‌و که‌ره‌ستانه به مه‌به‌ستی سه‌رکوت و ئه‌شکه‌نجه و یاساشکێنی له دژی هاوڵاتیانی خۆی به‌کار ده‌هێنیت. به‌ڵام له‌پێناو پڕ کردنی گیرفانیاندا ئاماده‌ن واز له هه‌موو ڕه‌وشت و ئاکارێکی مرۆڤانه بهێنن. به‌پێی زانیارییه باوه‌ڕپێکراوه‌کان ئیسرایل که له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه به ڕواڵه‌ت دژایه‌تی ده‌کرێت و هه‌ره‌شه‌ی لێده‌کرێت، یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که پێشکه‌وتووترین تێکنۆلۆژیی ئایتیی به ئیران فرۆشتووه. هه‌ر ئه‌و تێکنۆلۆژییه‌یش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دینه‌ژاده‌وه له دژی به‌رهه‌ڵستکاران و ناڕازیان به‌کارده‌هێنرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست