له نێوان مه‌حمود سۆرانی ونه‌دیم زه‌هاوی؟
Wednesday, 27/04/2011, 12:00
له ساته‌وه‌ختی بانگێشه کردن وپڕوپاگه‌نده‌کردنی لایه‌نه سیاسی یه‌کانی ئه‌و کاته‌ی به‌ره‌ی کوردستانی،ساڵی 1992 ،ئه‌وکاته‌ی خه‌ڵکی کوردستان خه‌ونیان به سوارچاکانی کورده وه ئه‌بینی،ئه‌و کاته‌ی هێشتا ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی پارته‌کان لای جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌رنه‌که‌وتبوو،ئه‌و ساتانه دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی یه‌کگرتوی کوردستان بوو،له‌میانه‌ی یه‌کێک له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کانی دا بۆ خه‌ڵکی سلێمانی که له هۆلی هونه‌رمه‌ندان به‌ڕێوه چوو ،باسی له پڕۆژه‌ی -
کرد،'Simple Truth Campaign
دیاره ئه مه کامپینێک بوو بۆ پیتاک کردنی کوردانی ئاواره‌ی کۆره‌وه‌که‌ی 1991،زۆر که‌سایه‌تی هونه‌ری وئینسانی که‌وتنه خۆ بۆ فریاکه‌وتن وکۆمه‌ک کردن به کورد ،ئه‌وانه‌ی له یادما بیێت خاتوو دیانا،کریس دی بورگ ،..مادۆنا...وه‌ک چۆن له‌کاتی خۆی دا ئه‌وان دۆستایه‌تی خۆیان بۆ کورد نیشان دا ،سه‌رانی کورد له ئه‌زمونی حکومه‌ته‌کانیدا بۆ چاوه‌زاریش ناوی نه‌بردن و هه‌رهیچ نه‌بێت وه‌ک ئه‌لیسا ونه‌جوه‌که‌ره‌م وزۆرێکی تر له هونه‌رکارو سه‌ماکه‌ری عاره‌ب بانگهێشی نه‌کردن بۆ کوردستان،به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و کاته وه‌ک د.مه‌حمود وتی:پاره‌و پیتاکی زۆر که چه‌نه‌ها ملییۆنه به‌ناوی ئاوره‌ی کورده‌وه کۆکرایه‌وه به‌ڵام نازانین کوێ وه چوو؟؟؟؟؟؟؟دیاره ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ئه‌وکاته نزیکی 56ملیۆن پاوه‌ندی بریتانی بوو،(که به‌دۆلار ئه‌کاته دووئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و بڕه ،ئه‌م ژماره‌یه‌شم له ڕێێ کارنامه‌کانی کاک نه‌دیم زه‌هاوی یه‌وه به‌ده‌ست که‌وت، دیاره ئه‌م به‌ڕێزه ئه‌ندامی پارله‌مانی بریتانی یه له‌سه‌ر لیستی پارتی پارێزکاران و وه‌ک به‌شێک له چالاکیه‌کانی خۆی شانازی پێوه ئه‌کات!!که ڕۆڵی بینیوه له پیتاکردن وکۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری مرۆیی بۆ کوردانی ئاواره)به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ئه‌و ساته‌ی کوردستان 1991 ئه‌وه‌نده زۆر بوو که ئه‌توانرا بۆ ساڵێک هه‌موو کوردی ئاواره به‌زیاده‌وه تێروپوشته‌بکات،وه‌لێ کورد بێ ئاگایه له‌مه وسه‌رانی وه‌ک دکتۆر مه‌حمودیش له ئێمه بێ ئاگاتر خۆیان نیشاندا،بۆیه دوای ئه‌و هه‌مووساڵه رووم کردۆته کاک نه‌دیم و حه‌زئه‌که‌م ،ئه‌و، ڕاستی ئه‌م کێشه‌یه‌مان بۆ روونکاته‌وه،چونکه وه‌ک له کارنامه‌که‌یدا هاتووه به‌شێکه له شانازی وسه‌روه‌ریه‌کانی خۆی ،وهه‌روه‌ها له‌م کاته نائارامه‌ی کوردستانا ،کاک نه‌دیم زوو زوو سه‌ردانی هه‌رێم ئه‌کا و ڕاستیه‌کان ئه‌بینێ وئه‌زانێت کورد له هه‌ر شوێنێک بێت دژی گه‌نده‌ل و پاڵه‌وانی درۆزنه.
**سه‌یری ئه‌م لینکانه بکه بۆ زانیاری زیاتر
http://www.youtube.com/watch?v=m4ibrqRIfYs http://www.youtube.com/watch?v=T-7_g3aEO6g http://www.zahawi.com/page.php?page=about
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست