کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تورك لە پێستی داعشدا لە بەرهەڵستی بیری نەتەوەی کورد دا......

Wednesday, 08/10/2014, 12:00

2453 بینراوە




دیارە هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی داعش وجموجۆڵیان بەرەو کوردستان مەبەستێکی سەرەکی چەند دەوڵەتێک وچەند لایەنێکی لە پشتەوە بوو کە ئەو ناوچانەی کەوتنە ژێر دەسەڵاتی کوردیەوە لەسوریا ئیدی جێی هەڕەشە دەبێت بۆیان هەر زوو ئەم خەونە گۆڕا بۆ ئەو هێرشە دڕندانەیە کە بەر بەم خەونەی کورد بگرێت کە دەکرا وەرچەرخانێکی گرنگ بێت بۆ دروست بوونەوەو یەکگرتنەوەی کوردستانی گەورە ڕاستی ئەم بارە چەندەها دەوڵەت بە هەر باوەڕێکەوە بووبێت پشتگیریان بۆ ئەم حاڵەتە دەربڕی ... کۆنەبوونەوە و دواخستن و ڕێکنەکەوتنی لایەنە سیاسیە کوردیە کانیش بۆ پێکهێنان و بەستنی کۆنگرەی کوردی هێندەی تر بە پلانی دەوڵەتانی دەوروو بەروو ناوخۆ درزی ئەخستە کەلێن بوون لەو دیوارەی کەدەبوو کورد زۆر زووتر دروست بکردبا... لەم ناکۆکی و ناڕازیبوون و لێک حاڵی نەبوونەدا بیرۆکەی ڕەشی دەوڵەتی تورکیا بە چیگرتنەوەی داعش لەناو چەکەداو وبەپارەو پولی ئەو نەوتەی کورد کەکەوتە دەستی تورکیا لەئەنجامی یەکەم نەزانی وبێ بەرنامەی کورد دووەمیش بۆ خستنەگیرفان و دزینی قووتی خەڵک .. سیهەمیش ڕازی کردنی دڵی ئاغاکانیان لەتورکیاو بوژاندنوەی ئابووری دەوڵەت پیاوە نەخۆشەکە.. هەموو ئەم خاڵانە و خاڵی سەرەکیش خەریک بوونی لایەنە کوردیەکان بە بەربەرەکانی ناوخۆ بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات ئەمە جگە لەو هەوڵەی کەهەر یەکێک لە کوردستانی خوارووش دابوویان بۆ کەلێن خستنە ناو یەک ڕیزی هێزە شۆڕشگێڕەکانی ڕۆژئاواوە.. ئیدی فرسەت وکەلێنێکی گەورەی بۆ تورکیا دۆزیەوە کە تورکیاش خۆی ببوە ململانێی سەرهەڵدانی بیری بەهاری عەرەبی و زیندوو بوونەوەی بیری نەتەوەی تورک لەناو خەڵکدا وپەشێوی ونائارامی لەناو ڕیزەکانی گەل وسوپا و بەئەندام بوونی کوردەکان لە پەرلەمانی تورکیاو و لەمەش گرنگتر بەربەرەکانی کورد لە پۆستی سەرۆکایەتی کەئەمە بۆ تورک سەخت ترینیان بوو . خاڵێکی زۆر گرنگیشمان بیر نەچێت کە هێزی پکک لەگەڵ سوپای تورک جگە لە هاتنە خوارەوەیان لە شوێنە سەختەکان و قەڵا بەرەنگاریەکانیان لەگەڵ تورکیاش لە ئاشتی ودانووساندا بوون لێرەوە حکومەتی تورکیا یەکەم بیری کۆنەپەنەرستی سوڵتانی لادروست بێتەوە و جارێکی تر قەتل وعامێکی ئەوسای سەردەمی باپیریان بۆ کورد هەڵبخەنەوە ... بەڵام ئەمجارەیان خۆی نا چونکە خۆی هەم لەرووی ئابوریەوە ئەو شەڕەی بۆ نەدەکراو هەم بە نەمانی دەوڵەتی تورکیا کۆتای ئەهات چوونکە هەم ناو خۆ هەم دەرەوە لەگەڵ هەڵوێستیحکومەتی تورکیا یەک نەبوون ... بەڵام ئەم جارەیان داعش کە بە باندێکی دڕندەی و شێوازیکی تۆقێنەرو داپڵۆسێنەر دەستی پێکرد کە هەموو تایبەتمەندیەکانی باپیرەگەورەی ئەتا تورک وهۆلاکۆ جەنگیزخانیان لە خۆدا کۆ کردبووەو هەر بۆیەش بە یەکەم نزیک بوونەوەی سەرەکانی ئەم باندە لەگەڵ حکومەتی تورکیا پاش پڕ چەک کردنیان توانیا لە ماوەیەکی زۆر کەمدا گەورە ترین شاری باکوری عێراق کە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای عێراقی و تا ڕادەیەکیش لایەنە کوردیەکاندا بوو بگرن وپشتێنەیەکی ئابلوقە دانی گەورە بۆ هەموو ئەو شارانەی کەلە ژێردەستی کوردانی ڕۆژئاوادا بوون درووست بکەن وبەمەش ڕێ لە یارمەتی وخۆ دەربازکردنی هێزەکان بگرن ..گرتنی ئەو ناوچانەی شەنگال کەدەکرێ بەدەستەوەدان باسبکرێت چونکە ئەو هێزانەی کە پارێزگاریان لەم ناوچانە دەکرد بەتایبەتیش شەنگال هیچ بەربەرەکانیەکی داعشیان نەکرد هێندەی تر ئابلووقەی سەر شارە گەورەکان وناوچە کوردیەکانی ڕۆژئاوای زیادکرد کە هەم سنووری کوردی باشووریان داخست و هەم تورکیاش سنووری خۆی بەروودا داخستوون ... ئەگەر سەیری ئەم هاوکێشەیە بکەین دەبینین کە پلانەکە زۆر بەوردی داڕێژراوو بووە کاتی دەوڵەتی سوڵتانی تورکیا هێزە کوردیەکان بۆ دانووسان داوا ئەکات ولە ناوچەیەک کۆیان دەکاتەوە کە لەهەر جوار لاوە بەشاخ دەورەدراو تەنراو بەتۆپی سوپا لەوێدا قەتل وعامی کوردەکان دەکرێن ... تەنها سەردەمەکان وجیگەکانیان فەرقدەکات دەنا دوژمنەکان یەکن و قوربانەکانیش یەکن کە کوردن ... جگە لە حکومەتی سوریا کە تورک ئاسا دانی بەبوونی کوردا نەناوە کە سوپاکەی لە کوشتن وبڕینی کوردا بووە تورکیاش خاوەنی بیرۆکەو جوڵێنەری هێزی داعشە عێراقیس کە خۆی خاوەنی بیرۆکەی ئەنفال وتەعریبە ئێرانیش کە تا ئێستا لە ڕاونان ولەسێدارەدانی کوردان دایە دەستیان ناوەتە بینە قاقای ئەم بزوتنەوە ڕزگاری خوازەی ڕۆژئاوا کە بەگیانێکی فیدای و خۆبەخشیەوە و بەکەمترین وسادەترین چەک وتەقەمەنی ڕووبەڕووی گەورەترین ودڕەندەترین باند بۆتەوە کە ڕۆژانە بەپارەو بە کەلو پەلی سەربازی و هەتا ئەگات بە شەڕکەریش پاڵپشتیان لەلایەن تورکیاو دەوڵەتە ئیسلامیە توند ڕەوەکانی وەک تاڵەبان وئەفغانستان وشوێنانی ترەر زیاد ئەکرێت ... کوردی باشووریش تازە دەستی لە هەمانەکەوە چۆتە دەرەوە کە لە لایەک لەگەڵ سنووری خوارووی لەگەڵ عێراق لەبەربەرەکانی داعشدایە بۆ پاراستنی خۆی لە لایەکیش لە ڕۆژئاواو باکور.. کە ستراژیەت و پێگەی جوگرافی خۆی لە پیکەوەبەستنەوەی لەگەڵ هێزە کوردیەکانی ڕۆژئاوا هەر زوو لەبەدەستەوەدانی ناوچەکانی شەنگال لەدەستدا ... ماوەتەوە ئەو پاڵپشتیە سەربازیە هەوایانەی کە دەوڵەتانی وەک ئەمریک و فەرەنسا و هەندێ ووڵاتانی تر کە گوایە پاڵپشتی هێزە کوردیەکانن بەڵام تائێستا هیچ کام لەم هێزانە بە شێوەیەکی عادلانە وڕاستەقینانە لە خزمەتی کورد وشۆڕشگێڕەکانی ڕۆژئاوادا نین ونەبوون و هەموو ئەو ڕاوێژکارە سەربازیانەش کە باس دەکرێن بە بڕوای من بۆ کاری سیخوڕی وتایبەتی خۆیان لەپشتەوەیە بەمەش ئفغانستان ئاسا هێزێکی دڕندە لەم ناوچە کوردیە نەگبەتە لە کۆبانی و ناوچە نزیک بەکوردیەکان بۆ خزمەتی ئاغای تورکیا و نۆکەرەکانیان درووست دەکەن کە بەر پەچی هەموو کارێکی ڕزگاری خوازانەی کورد بدەنەوە کەمەبەست سەرەکیش لەم کارە تەنهاو تەنها لە قازانج ومانەوەی دەوڵەت تورکیایە لەو هەڕەشە بزووتنەوە کوردیە چەکداریەیە کە تورکیا چەندی ساڵە بەدەستیەوە دەناڵێنیت.. ئەمە جگە لە باربردنی بیرۆکەی بیری نەتەوەی کورد کە چ وەک تورکیا و چ وەک لایەنە بەکڕیگیراوان وسەرانەی سەر بەتورکیا لەهەوڵیدان ئەمەش کوردی گەڕاندەوە بۆ سەردەمانێک کە جارێکی تر خەون بە یەکڕیزیو بیری نەتەوەیەوە ببینن کە هەموو ئەو فەرمانانەیەن بەجێ هێنا کە بەگوێان دا درابوو ..............................................




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)