میرابۆ وەك عیبرەتیك بۆدەسەلاتی كوردی
Sunday, 05/05/2013, 12:00
میرابۆ لەسالی 1749 دا لە خیزانیكی ئەرەستۆكراتدا لەدایك دەبیت ،زیرەكی و وریاییەكی باشی هەبووە و لە وتارو نوسیندا كاریكەرییەكی بێپایان دەكاتە سەربەرامبەرەكانی ، میرابۆ جەند جاریك زیندانی دەكریت و دواتریش زنەكەی ماركیز دی مۆنییەتی هەڵدەكریت و باریس بەجێدەهیلیت ،دادكای فەرەنساش فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەردەكات ، میرابۆ لە دورە ولاتیش دەستی لەوكارە خرابانەو هەڵە خەرجییەكانی هەڵنەكرت و جەندجاریكیش لەوێ زیندانی كرا ،لەگەڵ ئەم بارودۆخەشدا هێزی وتار و نوسینەكانی كاریگەریان زیاتر دەبوو ، بەو هۆیەوە لەزیندانەكاندا دەبووە هاوڕیی كاربەدەستانی زیندان و ئەوانیش لە دانیشتنی ئاهەنكەكانیاندا بانگیاندەكرد ، دوای ماوەیەك دادكا فەرمانی لێخوشبونی بۆ میرابۆ دەركرد و گەڕایەوە بۆ فەرەنسا .نوسین و وتارەكانی میرابۆ هێرش بون بۆ سەر ستەمكاران و دەرەبەگەكانی ئەو سەردەمە كە خەڵكیان دەچەوساندەوە ، هەركە میرابۆ دەهاتە قسەكردن هەمویانی سەرسام دەكرد ،كاتێكیش خوی هەڵبزارد بۆ ئەنجومەنی نیشتیمانی هەموو دەنگیان دایە میرابۆ ، كریكارو جوتیارێك نەبوو میرابۆ نەناسێت ،لە بەرلەمانیشدا كە دەهاتە قسە كردن هەموو واقیان وڕدەما و تەختی لویسی دەهێنایە حەشۆكە هەربۆیە خەڵك نازناوی وتەبێژی شۆڕشیان پێبەخشی ،
میرابۆ لەكۆتاییەكانی ساڵی 1791 كوتوبەر نەخۆش كەوت و مرد ، مردنی میرابۆی دڵە گەورە و دەنگە زوڵاڵەكەی شۆرش خەڵكی فەرەنسای پەرێشانكرد ، بەدەیان هەزار كەس پرسەی ماتەمینییان یۆگێڕاو بەڕێزەوە لە گۆڕستانی (بانتیون)ى گۆڕستانی گەورە پیاوان ئەسپەردەكرا ، دواتر و لەساڵی 1792دا خەڵكی ستەمدیدەی فەرەنسا ڕژێمی پاشایەتی فەرەنسایان ڕوخاند و دەستیان گەیشتە گا سندوقەكانی كۆشكی پاشایەتی ڤێرسای و نهینییەكی چاوەڕوان نەكراو هەموو خەڵكی پەشۆكاند كە لەو بەڵگەنامە نهینییەدا هاتبوو (كەشازادە توانیبوی میرابۆ بكاتە بیاوی خوی بەرامبەر بە بزاردنی قەرزەكانی ، كە لەساڵی 1790وە بوەتە بەكرێگیراوی لویس) ئاشكرابونی ئەم خیانەتە خەڵكی توڕەكردو ئەمجارەیش دەیان هەزاركەس چونە گۆڕستانی (بانتیۆن) و ئێسك وبروسكەكەیان دەرهیناو سوتاندیان و خوڵەمیشەكەیان برد بۆ گۆڕستانی (سان مارسوی)دزو دەخەڵ و جەردەكان لە نزیك پاریس ، گەلی فەرەنسا بەم شیوەیە بیریان دەكردەوە كە خیانەت لە كەس قبوڵناكەن تەنانەت دوای مردنیشی لێیخوش نابن چونكە خیانەتكردن لە گەل و نیشتیمان شایەنی بەخشین نییە ، نیشتیمانی ئیمەش دورنییە دەیان خیانەتكاری تیدا بیت .
هەرگەلیك ئاواتە خوازی ئەوەبیت كە نیشتمانەكەی بكاتە نیشتیمانێك كە ماف و ئەرك و ژیانیان پاریزراوبێت ئەوا كارە مرۆڤ دۆستەكانی گەلی فەرەنسا بكاتە پێشەوای خۆی تا ریشەی ئەوانەش لەبن دەربێنن كەدەیانەوێ خیانەت لە كەل ونیشتیمان بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست