کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سه‌رباز هه‌ورامی فرۆكه‌ی دووه‌می بۆ چناری كچی ده‌كرێت

Wednesday, 30/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ پەیامنیری هەولێر (1)
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ شیلان خانه‌قا نوێنه‌ری بازرگانی و ئابوری پارتییه‌وه‌ له‌ دوبه‌یی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ سه‌رباز هه‌ورامی فرۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌تی بۆ چناری كچی كریوه‌ كه‌ هاوسه‌ری زه‌كه‌ریا عه‌بدولڵایه‌.
هه‌ر ئه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی پێراگه‌یاندوین كه‌ سه‌رباز هه‌ورامی تا ئێستا بایی زیاتر له‌ 300 ملێۆن دۆلار ساختمان و هۆتێل و ڤێلاو بازارگای له‌ دوبه‌ی و شاریقه‌ و عه‌جمان كریوه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه‌، كه‌ له‌ ئیستادا سه‌رباز هه‌ورامی له‌ كۆتایی كرینی كه‌شتیه‌كی نه‌وت هه‌ڵگره‌ كه‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل ده‌گوازێته‌وه‌، به‌گوژمه‌ی نزیكه‌ی 25 ملێۆن دۆلار مۆدێل 2011 ، نه‌وتی له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه‌ بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌گوازێته‌وه‌.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌، ئه‌مه‌ دووه‌مین فرۆكه‌یه‌ كه‌ سه‌رباز هه‌ورامی له‌ دوبه‌ی بۆ مناڵه‌كانی كڕیویه‌تی یه‌كه‌میان بۆ ژیری كوڕی كه‌ زاوای ئازادی حاجی یه‌حیا هه‌ولێری گه‌وره‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و شه‌ریكی پیشووی عوده‌ی كوڕی سه‌دامی له‌ناوچوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە