کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خوا نەكا سلێمانى پشت لەلایەنێك بكات

Thursday, 02/01/2014, 12:00

1538 بینراوە


هەر كەناوى سلێمانى دێت، یەكەو راست رۆشنبیرى و پێشكەوتن و نوێخوازى و گەشە سەندنت بیر دەكەوێتەوە، لەخۆڕا نیە كە نازناوى شارى هەڵمەت و قوربانى پێ بەخشراوە، بەگاڵتە ناڵێن مەڵبەندى كوردایەتى و پایتەختى رۆشنبیرى. هەر كەسێك رۆژێك سەردانى كردبێت و گوزەرێكى بەناویدا كردبێت، لەگەڵ خەڵك و دانیشتوانەكەى دوابێت، چاك لاى روونە كە سلێمانى خاوەن مۆرك و تایبەتمەندى و كۆمەڵێك جوانكارى و دەگمەن و دانسقە بەخۆیەتى،كەجگە لەو شارە لەهیچ شوێنێكى دیكەدا بەرچاو ناكەوێت.
سلێمانى رۆژانە پێش دەكەوێت ، بەرەو نوێبونەوەو گەشە و داهێنان هەنگاو دەنێت، شارێكە كە هەمیشە و بەردەوام قەڵاى سەختى بەرگرى بووە، بۆ هیچ دەسەڵات ولایەنێك سەرى نەوى نەكردوە،هەردەم چقڵى چاوى دوژمنان و ناحەزانى بووە، رژێمى دیكتاتۆر بەو هەمو هۆڤى و دڕندەیى و چەورو ستەمەى،نەیتوانى تۆزقاڵێك چاوترسێنى بكات، بەردەوام حسابى تایبەتیان بۆ سڵیمانى كردوە و بەقەولى خۆیان(مدینە ێعبە) بووە.
ئەمڕۆش كەدەبینم كۆمەڵێك كەسى نابەڵەد و نامۆ بە مێژوو كەلتور و رۆشنبیرى ئەوشارە،بونەتە كوێخاو حوكمڕان و خۆ سەپێنەر و بڕیاردەرى، سەیربكەن بزانن بەچ دەردێك چووە،كوشتن و تیرۆر ، بێ سەروبەرى پاشاگەردانى،دزى ،تاڵانى، قۆرخكارى، ناهەقى وچەوساندنەو وزوڵم وزۆر.. بونەتە بەشێكى دانەبڕاوى ژیانى ئەوشارە.
جا ئەوانە ئەو كەسانەى كە هیچ مافێكیان بەسەر شارى سلێمانى و خەڵكەكەیەو نیە،بەزۆرى زۆردارى خۆیان كردوە بە دەمڕاست و بڕیاردەرى،خەریكە شار بەرەو وێرانە و خاپوربون دەبەن و، دەیگێڕنەوە بو سەردەمانى جاران، گەر ببین كۆمەڵێك جەللاد و ناحەز ،تەنها بۆ ئەوەى خەڵك چاوترسێن بكەن، بۆ ئەوەى هەمیشە وبەردەوام، ترس و خۆفمان لەدڵا بێت و رازى بین بەحوكمڕانى و جەورستەمیان، جار جارە لێرە ولەوێ یەك دوو بۆمبى تەوقیت كراو دەتەقێننەوە،كەهەمولایەك دەزانن ،ئەو كارە جێگا پەنجەكەى كێ یە، خودانى ئەو تاوانانە تەنها و تەنها هەر تیرۆریستان نین، ئەوان لێى بێ بەرین و، دور و نزیك پەیوەندیان بەو كارە وە نیە ، مەبەست و مەرامیش لەوە چاوترساندنمانە تا نەوێرین هیچ بڵێن و، بێدەنگى هەڵبژێرین و، بڵێن كاكە گیان ئەلحوكم و لیلاه با یەكێتى حوكم بكات و ئەو بێتەوە ساحەكە،ئەگەرنا تیرۆریستان و دوژمنان لەبۆسەدان وەزعەكە ئەشڵە قێنن، ئەها بینیتان هەر یەكێتى تۆزێك غافڵگیر بێت ،ئەوان گورز دەوشێنن. رەزامان بەرەزاى خوا، با بەهرۆز و پێڕى بەعسى و نەفامەكانى پیرێژنە قژ سپیەكە حوكم بكەن.
ئەوەى خەڵكى شاربێت چاك دەزانێت كە ئەو كەس و لایەن و دەسەڵاتە رزیو و كەڵتە كۆنانە چۆن ئەیانەوێت شكۆ و مەزنى شار بچوك بكەنەوە، بەجۆرەها شێوە و كردەوەى ناشیرین كەوتونەتە گیانى . یەكێتى كە جاران خۆى بەسلێمانیەوە بادەدا و لەسەر خوانى ئەودەژیا و،شانازى بەو شارەوە دەكرد، ئێستا ئیتر هێدى هیدى شارى لەدەست نامێنێت ، وەكو جاران خەڵك بە قسە باق و بریق و لەخشتە بەرەكانى مەلا بەختیار و عیماد و خولە و قالە و كێ وكێ هەڵناخەڵەتێت، بۆیە بڕیارى خۆى داوە، لێى پەشیمان نیە، ئەمەش بۆ یەكێتى زۆر قورس و زەحمەت و بارگرانیە، چونكە بمانەوێت یان نا یەكێتى بەسلێمانیەوە ،یەكێتى بوو، لەسەروەرى و قوربانى و شۆڕش و خەبات و پۆست و دەسەڵاتى یەكێتى" سلێمانى هاوكار و پاڵپشت و قوربانى دەرى بوو، بەڵام بەداخەوە، یەكێتى لەهەمبەر خوێنى رۆڵەكانى و فرمێسكى دایكانى بەد نمەك و سپڵە دەرچوو، بۆیە حاڵى بەم رۆژە گەیشت، جا خوا نەكات سلێمانى وخەڵكەكەى پشت بكەنە لایەنێك و، لێى دور بكەونەوە و پەراوێزى بخەن، بۆ ئەوەش ئەزمون و نمونەى زۆرمان هەیە كە ئەو راستیە دەسەلمێنن. پارتى وشیوعى چۆن لەم شارە پوكاونەتەوە ،دڵنیاشم ئایندەى یەكێتى لەوان رونتر نابێت.!
نائارامى شار و كوشت و بڕو تیرۆر و، سەرەنگوم كردن وكێشەى رێگاو بان و نەبونى خزمەتگوزارى و كەمى ئاو و كارەبا ، نەبونى پارە لەبانك و دواكەوتنى موچەى فەرمانبەران و، پەراوێزخستنى زۆربەى چین وتوێژەكانى لەپلە و پایەى وەزیفى ،بێ كارى و دەیان شتى دیكە لەو تاوانانەن، كە یەكێتى و سەركردایەتیەكەى وەكو سزا و عقوبەیەك دەیسەپێنن بەسەرشاردا، لەبەر ئەوەى خەڵك لێیان تەكیوەتەوە و، باوەڕى بەدرۆ و وەعد و بەڵێنەكانیان نەماوە، ئێستا خوێن سەوزكان كاڵ بونەتەوە.
تازەترین گرفتیش كە چەند رۆژێكە خەڵكى شار تێى كەوتوە بەدەستیەوە گیرۆدەبووە، كەمى سوتەمەنى یە بەتایبەتى بەنزین، لەگەڵ ئەوەى لەجاران زیاتر سوتەمەنى بەرهەم دێت، لەجاران باشتر ویستگە وپاڵاوگە و عەمبار دروستكراون،كەچى ئەو گرفتە سەرودڵى گرتوین و، بۆتە باس و خواسى هەمولایەك ، شەونیە نەبێتە هەواڵى سەرەكى تەلەفزیۆنەكان.بەقەولى خۆیان بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن گفتیان دابوو، كە ئیدى كێشەو قەیرانى سوتەمەنى بۆ هەتایە بنڕدەبێت،بەڵام واجارێكى دیكە،سەرو دڵى گرتینەوە، سەیرى سیاسەتى دۆڕاو و لێكەوتوى یەكێتى بكەن،چۆن بە شتى لابەلا و بێ بایەخەوە ،خەڵكى سەرقاڵ دەكات، دەیەوێت بەهۆى ئەو پیلان و كێچەڵ و پەشێویە ماوەیەكى دیكەش حوكمى خۆى درێژ بكاتەوە. لەسەر قوت و بژیوى خەڵك سیاسەتى دۆڕاوى پیادەبكات.
من لام سەیرە، رۆژانە بەسەدان و هەزاران تانكەرى پڕ لەسوتەمەنى ئاودیو دەكرێن،زوو زوو لەسەر رێگاوبانەكان، ئەوتانكەرانە وەردەگەڕێن و زیانى گیانى وماڵى دەخەنەوە، رۆژانە لەبەر ئەو بارهەڵگرانە بەئاستەم دەتوانیت هاتۆ چۆ بكەیت، جاران درۆیان دەكرد دەیانگوت حكومەتى مەركەزى بڕە سوتەمەنى تەواونانێرێت،خۆ ئێستا بەقسەى خۆیان پاڵاوگەى بازیان و شیوا شۆك و خورمەڵەو مەخمور و.. هەیەو سەرجەمیان لەبن دەستى خۆیان دان، بەرهەمیشیان نەك بۆناوخۆ،ئاودیوش دەكرێت، سەیرە بۆچى لە هەولێر و دهۆك ئەو كێشەیە و كێشەكانى دیكە بوونیان نیە و، هەرگاڵتەشیان پێدێت،كەچى لەژێر دەسەڵاتى یەكێتى،بۆتە یەكەم و گەورەترین قەیران،
من لەراهى خوا ئامۆژگارى یەكێتى وپیرێژنە بەرپرسەكەى دەكەم، كە ئیدى بەسە، چیتر بە بیرو بۆچون و رق و بوغزەكەى خۆى شەڕى سلێمانى نەكات و بەو كارە نا پەسەندانە دژایەتى سلێمانى نەكات، با لەداخى ئەو، سلێمانى بە دەردى تاڵەبانى جەڵتە و جۆرەها نەخۆشى لێى نەدات،واخەیاڵ نەكات بە كەمكردنەوەى كارەبا و ئاو سوتەمەنى و كردەوەى تیرۆرو تۆقاندن، عەرشى دەسەڵاتى پارێزراو دەبێت، خەڵك سڵ دەكاتەوە و، بەهەمو شێك رازى دەبێت،!! ئەوە سەردەمێك بوو تەواو بڕایەوە،هیوادارم دەستبەردراى ئەو كارە ناشیرین و گەمە دۆڕاوە بن، تەمەننا دەكەم عاقڵ و فامدارەكانى حزبەكەى لەكەلى شەیتان بیهێننە خوارەوە،چونكە بۆخۆیان خراپ و شورەیی و نەنگیە ، با چیدى تاوان و ناهەقیەكانیان كەڵەكە نەبێت، نەتوانن بچنە ژێر بارى، لەبەر ئەوەى بۆ رۆژى هەق و حساب زۆر قورس و گران دەكەوێت لەسەریان و، ناتوانن باجى ئەو هەموو زوڵم تاوانە بدەن. لە ژێریدا دەپسێن.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)