کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەقیقەتى دەستدرێژییە سێكسیەى زانكۆى گەرمیان چیە ؟

Sunday, 29/01/2012, 12:00


لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا لە كوردستان پۆست ڕووداوی دەستدرێژیی كردنە سەر كچە خوێندكارێك لە بەشى ناوخۆیى كچانى زانكۆى گەرمیان بڵاوكرایەوە ، ئێمە وەك گروپى كچانى زانكۆ حەزئەكەین ڕاستى ڕووداوەكە بۆ خوێنەرانى كوردستانپۆست بخەینە ڕوو.
ئەوەى لاى هەموو خوێندكاران ڕوونە ڕۆژى 9/1 /2012 لە كاتى بەڕێوە چوونى ئاهەنگى یەكتر ناسینى خوێندكاران لە سكوڵى بنەڕەتى زانكۆى گەرمیان ، بەرپرسى كۆمەڵەى خوێندكاران لە سكوڵى بنەڕەتى لە گەڵ كچە خوێندكارێكدا لە ژوورى نوێنەرایەتى كۆمەڵەى خوێندكاران بە تەنها دەمێننەوە و ژمارەیەك خوێندكار بینیویانن، دكتۆر ێاحبى سەرۆكى سكوڵەكەیان لێ ئاگادار كردۆتەوە ، بەڵام لە بەرئەوەى ئەو كوڕەى كردارەكەى ئەنجامداوە بەرپرسێكى گەورەى خوێندكارانى یەكێتىیە سكوڵى بنەڕەتى ڕووداوەكەیان پەردەپۆش كرد و هەواڵێكى ناڕاستیان بڵاوكردەوە بەوەى دوو كوڕ هاتوونەتە بەشى ناوخۆیى كچان و دەستدرێژییان كردووەتە سەر كچێك كە دیارە بڵاوبوونەوەى ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ كوڕێك نەهاتۆتە داخلى كچان و 600 كچى داخلیەكە شاهێدى بە درۆ خستنەوەى وەها ڕووداوێكن، بەڵكو كارەكە دەگەڕێتەوە بۆ ململانێى نێوان خوێندكارێكى زانكۆكە كە بەشدارى خۆپیشاندانەكانى ڕابردووى كردووە لە گەڵ بەرپرسی كاروبارى خوێندكاران بەڕێز مامۆستا كاروان ئەنوەر و ئەم مامۆستا بەڕێزە بۆ ئەوەى لە پۆستەكەى لاى نەبەن و تەسیفیە حسابى حزبى لە گەڵ ئەو خوێندكارەدا بكات تۆمەتێكى واى لە نێو خوێندكاراندا بڵاو كردۆتەوە و خوێندكارانى یەكێتیش بۆ ئەوەى ئابڕوو چوونى خۆیان پەردەپۆش بكەن باسەكەیان گۆڕیوە بۆ داخلى كچان ، ئێمە خوێنەرانى كوردستانپۆستى بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە نە ئەو خوێندكارەى لە بابەتەكەى كوردستان پۆستدا ناوى هاتووە و نە هیچ خوێندكارێكى تر بە هیچ شێوەیەك نەهاتوونەتە داخلى كچان و دەستدرێژى سێكسیش لە هیچ كچێكى داخلى نەكراوە و بەڵكو بەرپرسی خوێندكارانى یەكێتى لە زانكۆكە لە سكوڵى بنەڕەتى سێكسی لە گەڵ كچێكدا كردووە ، ئەم ڕوونكردنەوەیە تەنیا بۆ زانینى ڕاستیەكانە و هیچ ئامانجێكى ترى لە پشتەوە نییە چونكە هەست ئەكەین پلانێك هەیە بۆ نابوود كردنى بەشى ناوخۆی كچان لە لایەن خوێندكارانى یەكێتى و ئەو مامۆستا بەڕێزەى ئێستا لە سەرپەرشتیارى داخلى بە هۆى كۆمەڵێك ڕەفتارى خراپى خۆیەوە دەركراوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە