مەلەفى قائیمقامى هەڵەبجە بڵاودەكرێتەوە
Sunday, 19/06/2011, 12:00
لەدواى خۆپیشاندانەكانى 17ى شوبات و ڕۆژانى دوایی)گۆران ئەدهەم قائیمقامى هەڵەبجە (بە شێوەیەكى نایاسایی سزاى ئەو كەسانە دەدات كە لە خۆپیشاندانەكاندا چالاكبوون یەكێك لە كەسانە ڕۆژنامەنووس خەبات نەوزاد بووە كە ئیستا قائیمقمى هەڵەبجە بە هەموو شیوەیەك سزاى دەدات و خەبات نەوزادى ڕۆژنامەنووس كە ئیستا بووەتە پەیامنیرى تەلەفزیۆنى NRT لە سلیمانى بەنیازە شوینى كاركردن و ماڵەكەى لە هەڵەبجەوە بگوازیتەوە بۆ سلیمانى ئەگەر چى بە هەموو ڕێكارە یاساییەكانى تەواو كردووە بە پێى یاسا مافى خۆیەتى بەڵام گۆران ئەدهەم ڕێگەى نادات
ڕاژەى كارەكەى و ماڵەكەى لە هەڵەبجەوە بگوازیتەوە بۆ سلیمانى هەر لەبەر ئەم مەبەستەش چەند نوسەرو ڕۆژنامەنوسێك و گرووپى 88 و گروپى دیالۆگ و ئەنجومەنى باخى ئازادى بەیاننامەیەكیان لەدژى ئەو كارە ناڕەوایەى گۆران ئەدهەم بڵاوكردووەتەوە بڕیارى ئەوەشیان داوە كە مەلەفى ڕابردووى گۆران ئەدهەم بڵاو بكەنەوە
وەك:
-فرمانى تەقەكردن لە خەڵكى هەڵەبجە كە بوویە هۆى كوژرانى سەركار حەمە سەعد
-سوكایەتى كرد بە بەڕێوبەرى ئاگركوزینەوەى هەلەبجە (سەروەر ئیناخى) لیكردنەوەى نەجمەكانى سەرشانى لەسەر ئەم دۆسییە گۆران حوكم دراوە دۆسیەى حوكمەكەى بلاو دەكرێتەوە
-هێرشكردنە سەر تیمى كەناڵى ئین ئاڕتى
-جنیو سوكو ناشیرین كە بەتۆماركراوى هەیە
-ئیجازەدانى فەرمابەریكى كاكەیی هەموو رۆِژێك 2 سەعات بەنایاسایی مۆڵەتى دەدات
-چەندین دۆسیەترى تاوانى گۆرن ئەدهەم كە ئیستا پیویست ناكات
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=65cf8022 هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست