هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراق ئه‌نجامی فه‌شه‌لی بارزانی و تاله‌بانییه
Thursday, 17/01/2013, 12:00
ماوه‌یه‌که ئێراق به‌هۆی کێشه و ناته‌بایی نێوان گروپه ئه‌تنی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له قه‌یران دایه. ده‌سه‌لاتی ناوه‌ند که شیعه به‌سه‌ریدا زاڵه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و پارێزگا سوننه‌کان کێشه‌ی هه‌یه. من له وتاری دیکه‌دا گوتوومه ئه‌و سیسته‌مه رامیارییه‌ی دوای سه‌دام ناسه‌رکه‌وتووه و نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری ئه‌و فاکته‌رانه بکات که هۆکاری کێشه‌کان بوون. له‌و وتاره‌دا به‌کورتی سه‌رنج ده‌ده‌ینه ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد و به‌رپرسیاریان له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا.
له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌که‌دا دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی پشتگیری سه‌رکرده‌ی عه‌ره‌بی سوننه تاریق هاشمی له دژی مالکی‌دا کرد و په‌نایدا، گرنگی زۆری به موقته‌داسه‌دری شیعه‌دا و له‌رێکه‌وتنێکی 5 قۆڵیدا هه‌وڵی متمانه‌سه‌ندنه‌وه‌یان له مالیکی دا، به‌ڵام زۆری نه‌برد ئه‌و به‌ره‌یه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و موقته‌داسه‌در پاشه‌کشه‌ی کرد. شایانی گوتنه تاریق هاشمی کۆنه به‌عسییه و دژی گه‌لێ له داواکانی کورده و دژی کوردستانیبوونی که‌رکوکه، هه‌روه‌ها موقته‌داسه‌در یه‌کێ له‌و سه‌رکرده شیعانه‌یه که دوژمنی سه‌رسه‌ختی سیسته‌می فیدرالی و داخوازی کورده‌کان و کوردستانیبوونی که‌رکوک ـه. پێویسته ئه‌وه‌ش بیربخه‌ینه‌وه که نوری مالیکی ئه‌و سه‌رۆکه‌یه که پارتی و یه‌کێتی خۆیان کاتی خۆی له دژی جه‌عفه‌ری پشتگیریان کرد و کردیان به سه‌رۆک. دواتر ئه‌وان له‌کاتی قه‌یرانی دروستنه‌بوونی حکومه‌تی نوێ دوای هه‌لبژاردنی ساڵی 2010 دا بۆ جاری دووه‌م پشتگیری مالیکیان بۆ سه‌رۆک وه‌زیری کرده‌وه.
کێشه بنچینه‌ییه‌کانی نێوان کورد و عه‌ره‌ب یا ئێراق وه‌کو کیشه‌ی سنور، به‌رگری و ئاسایش، دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات، دابه‌شکردنی سامان و داهات، جوداکاری و په‌رواێزکردن هتد. هه‌مووی هه‌ن به‌ڵام گه‌وره‌بوونی کێشه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا و هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندی به نه‌وت و کۆنتراکته نه‌وتیه‌کانه‌وه هه‌یه. ئێستا که گوتن له‌سه‌ر ناوچه دابڕاو و کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ده‌کرێت، یا گوتن له مه‌ترسیه‌کانی ئاسایشی ناخۆ ده‌کرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌رپرسانی هه‌رێم هه‌وڵ ده‌ده‌ن وێنه‌یه‌کی گشتی کێشه‌کان بخه‌نه ئه‌گێنده و ڕه‌وایه‌تی بده‌نه کێشه‌که و پشتگیری گه‌ل بۆخۆیان به‌ده‌ست بهێنن. له‌لایه‌کیتر هه‌وڵده‌درێت سه‌رنج له‌سه‌ر کۆنتراکته نه‌وتیه‌کان و لێکدانه‌وه‌کان له‌مباره‌یه‌وه لابده‌ن، هه‌روه‌کو ئه‌وان له‌سه‌ر کۆنتراکته نه‌وتیه‌کان و کێشه‌کانی ئه‌و کۆنتراکتانه روونکردنه‌ی گونجاویان بۆ خه‌لکی کوردستان نه‌داوه و نه‌شیانویستووه گوتنی له‌سه‌ر بکه‌ن. ورووژاندنی بابه‌ته هه‌ستیاره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌تایبه‌تی کێشه‌ی ناوچه سنورییه‌کان هه‌وڵێکه بۆ پیشاندانی پیشێلکاریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئێراق له‌مه‌ر کێشه گرنگه‌کاندا. دیاره له باری ته‌نگژه‌دا هه‌موو کێشه هه‌ستیار و گرنگه‌کان گرنگی زیاتر به‌خۆوه‌ده‌گرن و ده‌چنه بارێکی ناکایی هه‌نوکه‌یی، چونکه کێشه‌کان له راستیدا هه‌ن، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لاتداران ئه‌وه‌ی نه‌خواستووه بوروژێندرێن یا گرنگی وه‌کو یه‌کیان پێبدرێت. لێره‌دا تیۆری به‌کارهینانی پرسیاره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجێکی دیاریکراوی سه‌رکرده‌کان خۆ ده‌هێنێته‌پێشه‌وه، که له‌مبارانه‌دا پشتڕاست ده‌کرێته‌وه. گومانی تێدانییه ئه‌گه‌ر حکومه‌تی مالکی په‌سندی کۆنتراکته نه‌وتیه‌کانی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بکردبایه و خه‌رجی کۆمپانیاکانی بدابایه، ئه‌و کێشه و قه‌یرانه‌ی ئیستا نه‌ده‌هاته ئاراوه.
مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی کێشه‌ی نێوان ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێم و به‌غدا ناچارمان ده‌که‌ن بپرسین ئایا ره‌وایه کورد له ئیراقدا بکه‌وێته‌وه به‌رده‌می مه‌ترسی شه‌ڕ و ماڵوێرانی؟ کێ له‌م بارودۆخه ناله‌باره به‌رپرسیاره؟ ئایا ره‌وا بوو دوای ئه‌وه‌ی ئێراق تاوانی پاکتاو و گه‌لکوژی به‌رامبه‌ر به کورد ئه‌نجامدا جارێکی دیکه سه‌رانی کورد چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان بده‌نه‌وه ده‌ستی ده‌سه‌لاتدارانی به‌غدا؟ ئایا کێ به‌رپرسیاره له‌وه‌ی له گۆڕانکاریه گه‌وره‌کانی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا کورد به‌و ئاراسته‌یه‌ی ئێستادا بردرا؟
پێویسته بیری بخه‌ینه‌وه له ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤانه‌ی رۆژئاوا له ساڵی 1991 دا که به‌شێکی زۆری باشوری کوردستان له ژێرده‌ستی ئێراق ڕزاگری بوو. ئه‌وسا ده‌کرا هه‌نگاوی گونجاو بۆ جیابوونه‌وه له ئێراق بندرێت. به‌ڵام نه‌ک ئه‌وه نه‌کرا به‌ڵکو باشوری کوردستان له نێوان پارتی و یه‌کێتی خه‌لتانی خوێنکرا و کرایه دوو به‌ش و هه‌ریکه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆرانه‌ی سه‌پاند و درێژه‌ی به په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێراق دا. له ئه‌گه‌ری روخانی رژێمی به‌عس له به‌هاری ساڵی 2003 دا ده‌رفه‌تێکی دیکه بۆ هه‌نگاوه‌کانی جیابوونه‌وه چ له رێگه‌ی جاره‌سه‌ری ده‌ستوریانه له‌گه‌ڵ ئێراقدا یا له رێگه‌ی ریفه‌راندۆ‌مێکی گشتیدا و ره‌تکردنه‌وه‌ی ئێراق هاته کایه‌وه. ئه‌وسا بارزانی پێیوابوو چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له به‌غدایه، تاله‌بانی ده‌یگوت سه‌ربه‌خۆیی خه‌ونێکی شاعیرانه‌یه. له‌بری ئه‌وه ئه‌وان له‌به‌ر رۆشنایی تێگه‌یشتن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان دژی ریفه‌رانده‌م وه‌ستان و له دروستکردنه‌وه‌ی ئێراقدا هاوکاری لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کانیان کرد و ڕایانگه‌یاند له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌کرێ مسۆگه‌ری باشترین چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌ی کورد بکرێت. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌وان بڕیاری خه‌ڵک نه‌بوو به‌ڵکو هی ئه‌وان خۆیان بوو. ده‌ستوریان مۆرکرد و گوتیان باشترین چاره‌سه‌رمان به‌ده‌ست هێناوه. گوتیان سیسته‌می فیدرالی مۆرکراوه و له سایه‌یدا مافه‌کان مسۆگه‌ر کراون، کێشه‌ی که‌رکوک و سنور له رێگه‌ی مادده‌ی 140 دا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، مافی چاره‌نوس به گوتنی بارزانی به‌روونی له ده‌ستوردا نوسراوه، کێشه‌ی به‌رگری و ئاسایش نایه‌ته‌وه پێش و تاوانه‌کانی پاکتاو و گه‌لکوژی دووباره‌نابنه‌وه، سه‌رچاوه‌ی سروشتی هی هه‌مووانه، کورد چیتر په‌راوێز ناکرێت و پله دوو نییه، ده‌سه‌ڵات و سامانی گه‌ل به یه‌کسانی بۆ هه‌مووان ده‌بێت، ئازادی و یه‌کسانی مسۆگه‌ر کراوه و جوداکاری نامێنێت هتد. دیاره له‌لایه‌ن ڕه‌خنه‌گرانه‌وه زوو به‌رپه‌رچی ئه‌و گوتنانه درانه‌وه و ئه‌و گوترا که ئه‌وان له ده‌ستوردا نه‌یانتوانیووه خواسته گرنگه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بهێننه‌دی.
سیسته‌می فیدرالی تائێستا 10 ساڵ دوای روخانی سه‌دام نه‌هاتۆته‌دی و کۆڵه‌که‌ی گرنگی سیسته‌مه‌که که په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌کانه بوونی نییه. مادده‌ی 140 ده‌بوایه له کۆتایی ساڵی 2007 دا جێبه‌جێبکرێت، به‌لام ئه‌وه نه‌کرا. کورده‌کانی ناوچه سنوریه‌کان کێشه‌ی ژیان و ئاسایشیان هه‌یه، سوپای ئێراق هه‌ره‌شه‌یه بۆسه‌ر کوردستان، په‌راوێزکردنی کورد به‌رده‌وامه، جوداکاری زۆر هه‌یه، کێشه‌ی سامانی سروشتی چۆته ئاستێکی مه‌ترسیدار، زۆرینه‌ی شیعه قۆرغی ده‌سه‌ڵاتی کردووه، پیشێلکاری به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤ به‌به‌رفراوانی هه‌یه، متمانه و بڕوا له‌نێوان نه‌ته‌وه و گروپه‌کاندا له ئاستی سفردایه، گه‌نده‌ڵی له ئاستێکی به‌رزدایه و وڵاتی ئیفلیج کردووه هتد. جگه‌له‌وه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی گوتنی مه‌سعود بارزانی مافی چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان له ده‌ستوردا بوونی نییه و رێگه‌یه‌کی یاسایی و دیموکراسیانه بۆ دیارکردنی مافی چاره‌نوس و ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی کوردستان بوونی نییه.
بارزانی و تاله‌بانی بوون به‌بێ پرسی خه‌ڵک کوردیان خسته‌وه ژێرده‌ستی ئێراق، بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ رووده‌دات به‌رپرسیارییه‌که‌ی راسته‌وخۆ ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی بارزانی و تاڵه‌بانی. ئه‌وان به پێدانی ره‌وایه‌تی سه‌رداری ئێراق به‌سه‌ر کوردستاندا نه‌یانتوانی ئازادی و ئاشتی درێژخایه‌ن بۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌دیبهێنن. به‌رزبوونه‌وه‌ی کێشه‌کان بۆ ئاستێکی مه‌ترسیدار، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند و سوپا هێنان بۆ سنوره‌کانی کوردستان ئاماژه‌ی راسته‌وخۆیه به فه‌شه‌لی بارزانی و تاله‌بانی له بردنی گه‌لی کورد بۆ هه‌وارێکی ئارام و سه‌قامگیری درێژخایه‌ن. هه‌ر سێ لایه‌نی سه‌ره‌کی ئێراق شیعه و سوننه و کورد هه‌ر لایه‌نه به‌جۆرێ پێشێلی ده‌ستور ده‌که‌ن. جگه‌له پیشێلکارییه ده‌ستوریه‌کانی ده‌سه‌لاتی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌و ده‌ستوره‌ی که خۆیان مۆریان کردووه، ئه‌وه‌ی روو ده‌دات به‌رله‌وه‌ی دیکتاتۆریه‌تی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی به‌غدا و ڕه‌گه‌زپه‌رستیی سوننه‌کان بێت، فه‌شه‌ل و ناسه‌رکه‌وتوویی ئه‌و دوو سه‌رۆک و دوو پارته‌یه که به‌ڵێنی باشترین چاره‌سه‌ریان به خه‌ڵکی کوردستاندا و که‌چی جارێکی دیکه کوردیان گه‌یانده‌وه ئه‌و باره نادیار و مه‌ترسیداره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست