کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كابینەكەى د.بەرهەم و یەكەم فاوڵی وەزیرى داد

Wednesday, 11/11/2009, 12:00


لە سەرووبەندى پێك هێنانى كابینەى 6 د.بەرهەم پێى راگەیاندین كەوا بۆ هەر وەزارەتێك داواى 3 كاندیمان كردووە تاكو بتوانین لە نێوانیان هەڵبژاردن بكەین .
یەكەێك لەو بەڕیزانەى كە دانراوە حاكم رووف , دادوەرى دادگای دیكتاتۆرى عێراق , ئەم بەڕیزە لەسەر حسابى لێهاتووى دانەنراوە بەڵكو تەنها پارتى ویستوویەتى رەدى ئیعتبار بۆ ناوبراو بكات و وەك بڵیى ڕێزى لێبگرى كراوە بە وەزیر , كەسێك كە حاڵًى خازر هەموو دام ودەزگاى وەزارەتى داد خەمى لێهاتووە چونكە ئەوەى ئسلوب هەبێ لەو زاتە نیە ئەوەى رەوشتى كارگێرى بێت تێیدانیە.
ناوبراو (وەزیرى داد) لە ڕێكەوتى 9/11/2009, تاك رەوانە وەك بڵێى ساڵى 1996 و تازە 31 ئابى شوومە ئەوەى كە تا هەتا هەتایە پەڵەیە بەسەر باو باپیرى ئەوەى كە دایناوەى هەستاوە بە دەركردنى فەرمانێكى نهێنى وەزارى بە راگرتنى گشت دەسەڵاتەكانى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەكانى داد كەناوى(ازاد روستم)ە و كادرى پێش كەوتووى یەكێتیە و جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى وەزارەتى داد بەناوى(بڵند) ناوێكە ئەوی یش یەكێتیە و كەسى نزیكى كۆسرەت رەسوولە . دەڵێن لە فەرمانە وەزارییەكە هاتووە بۆ دووبارە ڕێك خستنەوەى ئیش و كارەكانى ناو وەزارەت و لابردنى زیادە رۆییەكان وەك بڵیى لە كاتى بەڕێز(فاروق جمیل) وەزارەتى داد بەر بەرەلایى بووە.
وەزیرى داد لە زۆر كۆر و كۆبوونەوە ووتویەتى (ئەمە كوا وەزارەتە بەڵكو فەوزایە) بە مۆبایلب دەنگت تۆماركرداوە بەڕێز ئاگاداربە ئەگەر دان بەو قسانە نانێت تا بۆت بڵاوو بكەینەوە ببى بە پەندى كابینەى 6. ژوور ژوور گەراوى وتووتە وەزارەت نابێت ئەوە ندە قەلەباڵغ بێت دەزانرێ مەبەستت هەموو ئەو فەرمانبەر تازانەیە كە یەكێتى نیشتمانى لەڕێگاكانى تایبەتى خۆى داى مەزراندوون وەكو پارتى كردوویەتى و دەى كات هەموویان بگوازیتەوە....
جەنابى وەزیر دەڵێن تۆ كەسێكت كردۆتە دەم راستى خۆت بەناوى (هادى) لە وەزارەت كە یەكەم ماست و چى و لەگەمى ئەم وەزراەتەیە لە ساڵى 1997 وە تاكو ئێستا , دەڵێن گوایا ناوبراو لە سەردەمى كاك فاروق یش هەر لەوێ بووە و جێگاى تایبەتى هەبووە اعتبارى هەبووە .
هەروەها بیستوومە دەڵێن كە تۆ زۆر زۆر لە خۆت دەترسیت بەیانیان لە باروودۆخێكى زۆر توندا دێتە دەوام , داواى كامیرات كردووە لە ناو وەزارەت پاسەوانى لیواى تایبەتت هەیە , داواى بەربەشتى كۆنكرێتیت كردووە .
تەنانەت سیقەت بەكەس نیە كچەكەى خۆت كردووە بە بەڕێوەبەرى نووسینگەكەى خۆت
باشە بەڕێز یەك پرسیارت لێدەكەم ئەگەر تۆ ئەوەندە ژیانى خۆت خۆش دەوێت بۆ ئەم پۆستەت وەرگرت تووخوا سەربەرزتر نەبوو لە دەرەوەى ووڵات بمایتایە و یادەوەریەكانت بنووسیایەوە بەڵكو ئەمە زیاتر سوودى دەبوو , یاخوود پارە و پۆست چاوى كوێركردوویت
هەموو ئەم قسانە بە بەڵگە لە لامانە كە لە كەسانى زۆر نزیكى خۆت بەدەستم گەیشتووە , هەر روونكردنەوەیەك بدەیت پێچەوانەى ئەمەبێت بە دەنگ و نوسراوەكان ئاشكرادەكەم
بلەكۆتایدا پێت دەڵێم فەرمانەكەت ئەوەندە سەقەت بووە وێنەت نەداوە بەكەس (خێرە) بەڕێزم نەزانین عەیب نیە بەڵام پۆت شكاندن پەڵەیە پەڵە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە