شیعر‌و وه‌رگێران - تی ئێس ئیلیه‌ت 1885 - 1965 T. S Eliot
Sunday, 26/02/2012, 12:00
تۆماس ستێرنس ئیلیه‌ت له 26 ی مانگی نۆی ساڵی 1888 له دایک بووه له سه‌ینت لویس، میزووری که‌یه‌کێکه له ویلایه‌ته‌کانی ئه‌مریکا ، کوڕی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانیه‌کی نیو ئینگلان و بازرگانێکی شاره‌که بوو. ئه‌م شاعیره وه‌ک نووسه‌ران و شاعیرانی تر ده‌ڵێن دوو ڕوواڵه‌تی هه‌بوو یه‌کێکی ڕووکه‌شی و یه‌کێکی شاراوه‌ی ده‌روونی که که‌س بهڕوواڵهتی ده‌ره‌وه‌ی لێ ی تێنه‌ده‌گه‌شت. به‌رده‌وام نه‌ی ده‌ویست بناسرێ و هیچی بڵاونه‌ده‌کرده‌وه و داوای لهوانهدهکرد که ده‌یانناسی که له‌باره‌یه‌وه هیچ بڵاونه‌که‌نه‌وه. خۆی به‌رده‌وام شیعری ده‌نووسی زۆربه‌ی له‌باره‌ی خۆیه‌وه بیروبۆچونه‌کانی خۆی و گیانی ئاینی که له‌وکاته‌دا خه‌ڵک زۆر دژ به ئاین بوون. به‌بۆچوونی له شیعره‌کانیا خۆی ده‌یویست له‌باره‌ی ڕاستیه‌کانی ژیانه‌وه بنوسێت که له‌به‌رهه‌مه‌کانی وه‌ک زه‌وی زبڵه‌کان (وه‌یست لاند) و یه‌کگرتنه‌وه‌ی خێزان (فامیلی ری یونیه‌ن)
نووسینه‌کانی باسی کێشه‌کانی نێوان کارکردن و ژیان. له‌باره‌ی ئه‌مه‌وه ده‌ڵێت که مرۆڤ بیه‌وێت کاری مه‌زن وه‌ده‌ست بهێنێ ئه‌بێ باوه‌ڕی به ژیانی هه‌میشه‌یی بێت و وازنه‌هێنێت تا سه‌رکه‌وتن و ئه‌نجام وه‌ده‌ست هێنان، مه‌به‌ست له‌مه، ئهگهرخۆشی نه‌ما له‌ژیانا هه‌میشه‌یی ژیانی کارهمهزنهکانی هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بێت.
شاعیر به‌گشتی ناسراوه به پێشه‌واو قسه‌که‌ری ڕه‌وشت به‌رزی له نێو نوسه‌رانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هه‌رچه‌ند وا سه‌ده‌ی بیست و فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی ئیلیه‌ت به‌سه‌رچوو له‌کاتێکدا که ئهوترازووی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی ڕه‌وشتی ئه‌و به‌کاری ده‌هێنا چی تر که‌س نرخی بۆ دانانێت، چونکه یه‌کسانی و نه‌مانی جیاوزی له‌نێوان ڕه‌گه‌زو نێرومێدا له‌کایه‌دایه، هه‌تا شاعیر سی ساڵ دوای مردنی درا به دادگا بۆ ئه‌وه‌ی که له‌دژی جوله‌که‌و ئازادی ئافره‌ت ده‌ینوسی پارێزه‌رێک به‌ناوی ئه‌نتۆنی جولیه‌س له ساڵی 1996 که‌یسه‌که‌ی دا به دادگا، ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه‌ی زۆرسه‌یر بوو به‌لای نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانه‌وه.
چارل دیکینز ڕۆمان نووسی ناسراوی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ خێزان ومنداڵهکانیا خراپ بوو به‌ڵام لهکارهکانیا نموونه‌ی چاکترین په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی نیشان ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها تۆلستۆی به پیاوێکی لوتبه‌رزو خۆبه‌زلزان ناسراوبوو به‌ڵام لهبهرههمهکانیا به کابرایه‌کی ڕاستگۆ‌و به‌توانا ده‌ناسرێت، نوسه‌رێکی تربه‌ناوی کارلایهڵ به دیکتاتۆری خێزانی ناسرابوو، تۆماس هاردی په‌یوه‌ندی خێزانی هه‌میشه خراپ بوو به‌ڵام تازێباری هه‌میشه‌یی نیشان ده‌دا له‌دوای مردنی خێزانه‌که‌ی.
به‌ڵام ئێلیه‌ت، ئه‌م شاعیره به‌رهه‌مه‌کانی زۆر ناسراوو مه‌زن بوون وه‌ڵامی چاکن بۆ په‌یوه‌ندی خراپی ڕۆژانه‌ی ژیانی. به‌رهه‌مه شیعریه‌کانی سی ساڵ دوای مردنی خۆی بڵاوکرانه‌وه و خۆی هه‌میشه خه‌ریک کرد به‌لایه‌نه ئاینیه‌کانه‌وه و ژیانێکی ساده‌ی به‌سه‌رده‌برد، هه‌تا لهچهندساڵێکی دوادویی ژیانیدا خووی دایه ئیشوکاری ئاینی و نوێژکردن.
له‌سه‌ره‌تای ژیانیا یا له‌گه‌نجی دا وای ده‌زانی سه‌ینت/شێخ و پێشه‌وا ئاینی یه‌کان توانای بینینی تایبه‌تیان هه‌یه‌و ئه‌توانن ڕووداو‌و سهرئهنجامهکانیان پێش هه‌موو خه‌ڵک ببینن، له‌و وابوو که‌چیتر هیچ نییه مرۆڤ بۆی بژی جگه له کردگارو په‌یڕه‌وی یاسا ئاینیه‌کان نه‌بێت.
لهبهرههمهکانیا ده‌رده‌که‌وێت ویسته ده‌روونیه‌کانی ئه‌ولایه‌نانه‌ی که‌نه‌یده‌ویست ڕاسته‌خۆ باسیانکا. له‌وه‌ده‌کات کارتێکردنی ئاینی له باپیریه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه که قه‌شه‌یه‌کی ناسراوبوو، به‌ڵام باوکی زۆر حه‌زی له هونه‌رو ئهدهبو مۆسیقابوو.
دایکی یه‌کێک بوو له وئافره‌تانه‌ی که زۆربهتوانا بوو له ئه‌ده‌بوو هونه‌ردا، ئافره‌تێکی زیره‌ک و قسه‌که‌رێکی زۆر به‌توانا، زۆر به‌هیوا بوو که خۆی له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا نه‌یتوانیوه توانای هونه‌ری و ئه‌ده‌بی بخاته کاره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ئافره‌ت بوو که کووڕه‌که‌ی ببێت به نوسه‌رێکی سه‌رکه‌وتوو وه‌ک بۆی دهنوسسی که ئێللیهت له دانیشگای هارڤه‌رد ده‌یخوێند، وه‌ک له‌نامه‌که‌یدا هاتووه:
' هیودارام له کاری ئه‌ده‌بی دا به‌زووترین کات ئه‌و ناسینه وه‌ده‌ست بهێنیت که‌من سه‌رکه‌وتوونه‌بووم له‌وه‌ده‌ست هێنانیا، له‌کاتێکدا که زۆر حه‌زمده‌کرد بڕۆم بۆ کۆلێژبهڵام ده‌بوو ده‌رس بڵێمه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ک له ماتماتیک و ئه‌ستێره‌ناسی به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رکه‌وتوونه‌بووم ونهمتوانی بگه‌مه هیواداریهکانم'
له‌به‌ر ئه‌وه له مامۆستاییدا مایه‌وه‌و ژیانی ته‌رخانکرد بۆ منداڵه‌کانی و خێزانه‌که‌ی به‌ڵام ده‌ستیکرد به شیعر نووسین زۆرلهشیعرهکانی له‌باره‌ی ئاینهوهبوو.
دیمهنهسروشتیهکان کارتێکردنی زۆریان له‌سه‌ر تی ئێس ئیللیهت بوو له‌به‌ر ئه‌وه ناونرا به شاعیری نیوئینگلاند، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه حه‌زی له چونهدهشت وده‌رو قراغ ده‌ریابوو، به‌رهه‌مه‌کانی وه‌ک:' به‌سه‌رهاتی حوت' که له 1905 بڵاوبووه‌وه وهه‌روه‌ها ' ئه‌وپیاوه‌ی که پادشابوو' له‌هاوینی ساڵی 1910 ده‌ستیکرد به کۆکردنه‌وه‌ی ئه وشیعرانهی که بڵاوی نه‌کردبوونه‌وه له‌کاتێکدا که‌سه‌ردانی پاریس ده‌کات و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هارڤهردو له‌ساڵی 1914سه‌ردانی له‌نده‌ن ده‌کات بۆ یه‌که‌م جار مه‌کینه‌ی چاپی ده‌ست به‌کارده‌هێنێ له‌پاش ئه‌وه دووشیعری که‌ی نووسی که له ژێرناوی:
شێوه‌کاری خانمێک و گۆرانی خۆشه‌ویستی ج ئه‌لفرێد پرهفرۆک ، ئیتربهردهوام به‌رهه‌مه‌کانی زۆربه‌ی له‌سه‌ر بابه‌تی ئاینی دژی مۆدێرنی ده‌نووسی له‌نوسینێکی دا با سی ئافره‌ت ده‌کا وه‌ک دۆژمنی هه‌میشه‌یی یه‌زدانی. له‌باره‌ی کێشه‌ی نێوانی لاشه‌و گیانی مرۆڤ له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ویستنی مادی که هه‌میشه دۆژمنی لایه‌نی ڕۆحییه.
له‌پاریس ماوه‌یه‌ک مایه‌وه تێکه‌ڵ به هونه‌رمه‌ندو شاعیر‌و نوسه‌ران بوو، خۆی وه‌ک شاعیرێک که هه‌میشه حه‌زی به‌ته‌نیایی بوو هه‌تا له‌پاریسیش به‌ته‌نیا ده‌ژیا، به‌ڵام وه‌ک خۆی ئه‌ڵێ له‌ته‌نیایی دازیاتر که‌ڵک لهبوونم له‌پاریس ده‌بینم، به‌ڵام بوونی له‌پاریس له‌ناو کۆمه‌ڵی نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و شاری ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا زۆرجیاوازتر بوو له ژیانی له ئه‌مریکا، وه‌ک خۆی ده‌ڵێت:
' من ته‌نیام له قه‌ڵه‌باڵغی مه‌زنی ئه‌م شاره‌دا، من جیهان و مرۆڤ و جانه‌وه‌ر ده‌بینم من له ناویانام به‌ڵام من یه‌کێک نیم له‌وان، ژیانی پاریس هیچ گۆڕانی به‌سه‌رژیانی نه‌هێنا، به‌ڵام شه‌پۆلی په‌خشانه‌کانی خه‌ریکبوو دیواری ژیانی ته‌نیایی دهڕوخاندم'.
.a پێشه‌کی:
ئاوا ئێواره‌ی زستانه له‌گه‌ڵ بۆنی گۆشتی برژاوا
که‌خۆت ده‌که‌یت به‌ماڵا له‌سه‌عات شه‌شی ئێواره ،
وه‌ک دوادوایی ڕۆژه سوتاوه‌کان هێشتا دوکهڵدهکا.
له‌پڕێکا ڕه‌شه‌بایه‌کی به هێز وا
خه‌ریکه هه‌موو زبڵ وپیسایی و گه‌ڵای ڕزیو
بپێچێت به‌یه‌کدا له‌به‌رپێتدا.
هه‌روا ڕۆژنامه فڕێدراوه‌کان له‌به‌ر نمه‌ی بارانا،
هه‌ندێ لهزبڵهکه ڕه‌شه‌با ده‌یدا له‌په‌نجه‌ره‌ی
شکاو وبۆریهکانی دوکه‌ڵ کێش.
له‌سه‌رسوچی جاده که‌دا عاره‌بانه‌یه‌ک ته‌نیا
هه‌ڵمی لێ هه‌ڵده‌سێ له‌گه‌ڵ زرمه‌ی قاچی ئه‌سپا.
له‌ولاوه بریسکه‌ی چرای سه‌رجاده‌کان.
به‌یانییان ده‌یهێنێته‌وه یاد، جارجار
بۆنی بیره‌ی ئێواران،
له جاده‌ی جارانی تۆزاوی که
ئێستا خه‌ڵک به‌قاچی قوڕاویه‌وه
به‌ره‌و قاوه‌خانه کان به‌په‌له‌ن
زوو بۆ قاوه‌ی به‌یانیان.
هه‌ندێ له‌خه‌و هه‌ڵ ده‌سێ و خۆی ئاماده ده‌کات
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی ڕۆژی نوێ‌دا،
چه‌نده‌ها په‌رده هه‌ڵ دانه‌وه له‌هه‌زاره‌ها
ژووری نوستندا.
تۆ به‌تانی لادهده ی له سه‌رجێگای نوستن له‌سه‌رپشت
پاڵ ده‌که‌ویت، چاوه‌ڕێ، خهواڵوبیردهکهیتهوه :
له‌گه‌ڵ ئه‌و دیمه‌نانه‌ی شه‌وی پێشوو که
یه‌ک به‌دوای یه‌کدا له‌به‌رچاوتا جیهان دێننه‌وه یاد
کهههموووهک چه‌ندین دیمه‌ن له و بنمیچه دان.
کاتێک که هه‌موو جیهان دێته‌وه یادت
که‌تیشکی ڕۆژ به‌دزیه‌وه به‌قه‌راغی په‌نجه‌ره‌کاندا
خۆی ده‌کا به‌ژوورا، ده‌نگی جریوه‌ی چۆله‌که‌کان
له گوێسهبانهکاندا.
له‌خه‌یاڵتا سه‌رجاده وا ده‌بینیت
که سه‌رجاده خۆی لێت تێناگا.
لهسهرقهراغی قه‌ره‌وێڵه‌که داده‌نیشیت
که قژی سه‌رت لوول ده‌که‌ی
به په‌نجه‌كانت وه‌ک کاغه‌ز،
یا قاچت خستوه‌ته سه‌رقاچ و ژێرپێ ی زه‌ردت
گرتوه ته باوه‌ش به ناوله‌پی ده‌ست.
لهخهیاڵهکانیا، گیانی خۆی به‌زۆر ڕاکێشا
به پانتایی ئاسمانا،
که وون ده‌بێت به دوای کات ژمێری نێوگۆڕه‌پانی شاردا،
یان بووه بهژێرپێ ی قه‌ڵه‌باڵغی خه‌ڵکه‌وه
له‌سه‌عات چواروپێنج وشه‌شدا،
یا زه‌لامێک به په‌نجه ی ئه‌ستووری کورت
خه‌ریکی توتن ئاخنینه بۆ ناو سه‌بیل.
له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئیوارانا، بێ گومانه
له بینینی هه‌ندێ ڕووداو،
به‌ئاگا له جاده ڕه‌ش ههڵگهڕاوهکانا
بێ ئا رامه که چۆن ده‌بینێت جیهان و ده‌ڵێت:
من هه‌ستم ده‌جوڵێ به‌م جوره
سه‌رنج ڕاکێشه‌رانه‌ی که خۆیان ئاڵاندووه به‌ده‌وری ئه‌م
دیمهنانهداو خۆیان به توندی پێوه به‌ستوه.
به‌راوردکردنی هه‌ندێ له‌ڕووداوه‌کان، بۆههندی
که به نهرمو نیانی له‌بیرکردنه‌وه‌یاندا بۆهه‌میشه
بۆ ئه وشتانه‌ی کهبهئازارهوه له‌گه‌ڵیانا دهتڵێنهوه.
به‌ده‌ستت دهمو لێوت بسڕه و پێ بکه‌نه،
جیهان ده‌خولێ ته‌وه وه‌ک ئافرهتهکۆنهکان که
سوته‌مه‌نی کۆده‌که‌نه‌وه له کات و ده‌شتی چۆڵا.
شاعیر له‌م پارچه شیعره‌ی سه‌ره‌وه‌دا که له‌کاتێکدا نووسیویه‌تی که خه‌ریکی خوێندن
ولێکۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه بوو که‌ده‌که‌وێته خه‌ڵوه‌تی شه‌وی ته‌نیایی و بیرکردنه‌وه له ژیان‌و
ژیانی خه‌ڵک که هه‌ریه‌کی به شێوه‌یه‌ک. له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌رگه‌رمی کارهفهلسفیهکانی هێگڵ
که له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مێژووه‌وه باس ده‌کات. له‌بیره‌وه‌ریه‌کانی ته‌نیایی دا ده‌س ده‌کات به
پرسیارکردن له ڕوواڵه‌ته‌کانی ژیان به‌ڵام له‌وه‌ناکات که وه‌ڵامی ته‌واوی ده‌ستگیربێت وه‌ک
تووش بوونێکی پڕئازار.
لێره‌دا له‌باره‌ی چاودێریه‌کانی ژیانی خۆیه‌وه ده‌ست پێ ده‌کا، وه‌ک له به‌یانی زوودا ژیان
چۆن ده‌ست پێ ده‌کات له ته‌نیایی دا، وه‌ک شه‌ماڵی ته‌ڕی سه‌رله‌به‌یانی، که هه‌وا ده‌رگای له‌قی په‌نجه‌ره‌کان ڕاده‌وه‌شێنن و تیشکی ڕۆژ خۆی ده‌کا به‌ژوورا ومرۆڤ لهخهوههڵدهسێ چۆن بیر له‌ده‌وروپشتی و ژیان ده‌کاته‌وه، وه‌ک له شیعره‌که‌یدا ده‌ڵێت، که به‌شێوه‌یه‌ک بیر له‌سه‌رجاده ده‌کاته‌وه که سه‌رجاده خۆی لێی تێناگات.
ئه‌م بینینانه له به‌سه‌رهاتی خۆیه‌وه ده‌بینێت که سه‌یرده‌کا هه‌ریه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ژی به پێی ویستی
خۆی و هه‌رچۆنێک بێت ژیان ده‌ڕواو ژیانی مرۆڤ تێده‌په‌ڕێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست