شەرەفی کورد بە دەست پارتی و یەکیتیەوە بۆتە سێ سانتیمەتر
Saturday, 01/03/2014, 12:00
2137 بینراوە
لە هەولێر لەگەل یەکێک ماوەیەک گالتە گەپمان دەکرد ، جارێک تەلەفۆنی بۆ سوید بۆ کردم ، گوتی دەلێی قاپ دەشۆی چونکە دەنگی دیت ، گوتم بەلێ ، گوتی عەیبە تۆ پیاوی! وتم تۆ چەکداری فلان بەرپرسی ، ئەو بەرپرسە خەلکتان پێ سوکایەتی و دەکوژێ و دزیتان پێ دەکات ، جارجاریش ژن دەباتە ژورەوە ئیوەش پاسەوانی دەکەن ، کارەکەی خۆت پێ شەرم نیە ، قاپ شوشتنی منت پێ عەیبە کە قاپی بەردەمی خۆم و منالەکانمە.
ئەو نمونەیەم بۆیە هێنایەوە چونکە وێنەیەکە لەکۆی رەفتارەکانی ئیستای کۆمەلگای کوردی.
٧ سال لەەمەوبەر لەکوردستان پۆست بابەتێکم خوێندەوە نوسەرەکەی بەنازناو بوو ، دیرێکی زۆر سەرنجی راکێشام کەنوسیبوی (کورد شەرەفی سێ سانتیمەترە).
ئەو دێرە نوسینە لەگەل دێرەکەی ئاپۆ کەدەلێ بەکوردێک بلێ بێشەرەف لێت قبول ناکات بەلام بلێ بێ ولات بەردەوام لەهزرم دەخولێتەوە لەگەل ئەنجامدانی هەر تاوانێکی پارتی ویەکیتی . سەیر بکەن بەرۆژی روناک بودجەی خەلک دەدزن ، تالانی ئەرزو ئاسمان دەکەن ، خەلک تیرۆر دەکەن ، خاکی کوردستانیان بۆدەستکەوتی حزبی هەرزان فرۆش کردوە ، هەرچی ناپاک و پیاوکوژ و دز هەیە لەکوردستان کۆ بۆ تەوە ، . باشترین نمونە بونی ئەو سوپایە ئەنفالچی و کورد کوژ و تالانجیەی پارتی ویەکیتی پێمان دەلێت ئیمە میللەتێکین شەرەفمان لەباشور ون بوە ئەگەرنا بەکام شەرەفی نەتەوەیی فەتاح بەگی جاف (یادی ئەنفال بەهۆی تاوانی ئەو بوە کە ١٠ هەزار ژن و منالی گەرمیان بەدەستی ئەو تەسلیم بەبەعس کراوە کەچی ئیستا لەگەرمیان شاهانە دەژیت).بۆ کۆی ئەمانە کەمترین کەسایەتی قسە و کاری شەرافەتمەندانە دەردەبڕن ، بەلام لەسەر بونی خۆشەویستی یان سیکس کردن هەفتە نیە گوێمان لەتیرۆری ژنێک نەبێت؟
زۆر جار دەگوتری ئەوە کەلتوری کوردیە ، دیارە راستیەکی تیایە ، بەلام با ئەوپرسیارە بکەین ئەی بۆ ئەوکەلتورە تەنها لە بەشی باشوری کوردستان بەورێژەیە بەرزە هەیە بەتایبەتی دوای بونی دەسەلاتی پارتی ویەکیتی ئەورێژەیە گەیشتۆتە ئاستێک پێی بلێنن کۆمەلکوژی ژنان دەکرێ.
. ئاخر هەمومان لە ٧٠ و ٨٠کانی سەدەی رابردو ئەوەندە دور نییە ، کەی رێژەی ژن کوشتن بەو شيوە زۆرە بوو ؟ ئەوا ماوەیەکی زۆرە بیر لەوە دەکەمەوە ٢٠سالم لەشارۆچکەی دیبەگە بردە سەر هاوکاتبەدەیان گوندی چواردەوروبەرمان هەبوو لەگەل هی ئەو خیلەی کەمن رەچەلەکم بۆی دەگەرایەوە ، تەنیا یەک ئافرەت براکەی لەسەر شەرەف کوشتی لەکاتێکدا سزاکوشتنی شەرەف لەسەردەمی بەعس هەلەنەبم یەک سال بوو؟
لەهەموشی خۆشتر ٣ سالە لەرۆژاوای کوردستان پەیەدە ڕێبەرایەتی دەکات ٣ ژن کوژراوە پیاوکوژەکان هەلاتونەتە باشور! بۆیە هۆکارەکانی ئەو دیاردەیە کەنەک لە کوردستانی باشور بەلکو لەخودی ئەورپاش بۆ ئیمە بۆتە لەکەیەکی پڕ لەناشیرینی کۆمەلگای کوردی.
١/ پێم وایە بەشی هەرە سەرەکی دەگەرێتەوە بۆ ئەو ژینگە پیسە سیاسی و ئیداریەی پارتی ویەکیتی کە ٢٢سالە لەناو کۆمەلگای کوردی بۆ ئەو خەلکەیان دروست کردوە ، کەهەرچی جوانی و بیروباوەرە وا لەشەقەی بالی دەدا چونکە سیستەمێکە هەموو بەرپرسەکان دوو ئامانجی سەرەکیان هەیە گرنگیدان بەگیرفان و تێرکردنی هەوەسبازی سیسکسی ، بۆیە مامەلە و هاورێیاتی کچ و کور وەک سەردەمی کۆن هاورێیاتی نماوە بەلکو لەیەکەم دیدەنەوە چاوەکان لەسەر ناوگلەکانە یان ئەوەتا بەروژی رونا.
٢/ وەرە سەیر بکە ئەو هەولێرە ٦٠ سالە بیروباوەری چەپ و کۆمنستی یەکەم شاربوە لێی گەشەی کردوە بەرادەیەک زۆرینەی سەرکردە کۆمنستە کوردەکان هەولێرین ئەمە جگە لەبونی ٣ سکرتیر و سەرۆکی حزبی شوعی (جەمال حەیدەری، عەزیز محمەد، کەریم ئەحمەد ..... یان دەیان شەهیدی پێشکەوتنی وەک عەبدولخالق مەعروف ، جەمیل رەنجبەر کاردۆ گەلالی ومحمەد عەجەم و شێخە شەل ...بەلام ئەی ئیستا ببینن کێ کەسایەتیە لەهەولێر لەژیر سایەی پارتی. شیخ زانا و مەلا عەلی و مەلا بەشیر و مەلا مەزهەر ....سەدان مەلای هاوشیوە کەهەرچی تاوان و جوانیە لەم شارە وابەفیکر و تاوانەکانیان دایدەمالن، ئەمە جگە لەوەی بەئاشکرا پارتی هاریکاری رەوتی سەلەفیەکان دەکات لەکاتیکدا ئەو رەوتە دژی هەموو پێشکەوتنیکە، لە ناو کۆمەلگا تەنیا لەپای گەمەیەکی سیاسی خۆی ، یان لەکاتی پیداویستبونی وەک درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم فتوایان بۆ بارزانی دا.
٣/ تێکشکان یان لاوازی بیروباوەری چەپ وتەسلیم بونی حزبە جەپەکان بەسیاسەتی پارتی ویەکیتی ، هاوکات گەشەکردنی بیری ئیسلامی لەشوێنی ئەو بیروباوەرە ، کاریگەری زۆری کردۆتە سەر بەرزبونەوەی ئەو رێژە بەرزە لەکوشتندا.
٤/ زۆرینەی ئەو ژن و چالاکوانانەی کەباس لەیەکسانی ژن و پیاو و چالاکوانی ئەو بوارە دەکەن کەسانی هەلپەرست و لەرزۆکن خاوەنی هیج کارێکی شۆرشگیری مەیدانی و رەخنەی ریشەیی نین لەو دەسەلاتە ، بەلکوو زۆرینەیان بەروکەش و دیکۆری چالاکوانی ئەو بوارەن بەتایبەتی لەبەردەم میدیادا، بەنمونە بەس ناوی ٣ ژنی چالاکڤانی بوێری کوردستانم بۆ بهینەوە کەبابەتێکی هەبێت وبلیت بارزانی چۆن دەکرێ مەسعود بارزانی تۆسەرۆکی بریاربەدەستی هەرێمێک بیت.
کە لە هەموو بنەمالەکەت تەنیا یەک ژن بناسرێ و شەهید سەردەشت گوتەنی بەیەک کلیک وێنەی هەموو خانمی سەرۆکەکانی جیهان بدۆزمەوە بەلام هی خەسوم نەدۆزمەوە. کەچی لەپای ئەم فەنتاسیا گوتنە تۆبچی بیکوژی و بیکەیتە تیرۆریست ؟ یان مەلا بەختیار و فازل موتنی بچن ژنی خەلک بەزۆرەملی داگیربکەن ئاخر کام بەرپرسی ئەو دەسەلاتە هەیە لەگەل یەکەم بینیننی ئافرەتێکی جوان گەر بەڤیاگراش کاربکات یەکسەر بیرکردنەوەی بۆناوگلی نەروات.