ســـــه‌رۆکه، جیاوازه‌کان!
Tuesday, 06/07/2010, 12:00
(عاده‌تی سه‌رۆک وایه، که چاکه‌ت و پانتۆڵی نوێ ده‌کڕێت، له خۆیه‌وه ئاره‌زو ده‌کات، له ته‌ک گه‌وره سیاسیه‌کدا بۆ یادگار وێنه‌یه‌ک بگرێت!..) (که تیاچوین و له خۆیه‌وه دیار نه‌ماین، ئه‌م جاره ده‌ڵێن(بێئیشک) دیار نه‌ما، نه‌ک خوێندکارێک!. نه‌ک کرێکارێکی چه‌وساوه‌ی دوره نیشتمان، ئێمه ساڵانێکه مانفا به‌و هه‌مو دڵڕه‌قییه‌ی خۆیه‌وه ده‌ستی له بینا قاقامان گیر کردوه، لێ ناتوانێت له هه‌ناسه‌ی دوری نیشتمان بمانترازێنێت! ئه‌وه‌ی بۆته پردی خیانه‌ت و لێکترازانی روح و وجودی ئێمه و خاکی پیرۆزی نیشتمان، سیاسیه بێ مۆڕاڵ و بێ ویژدانه‌کانی ووڵاته)!..
چه‌ند خوله‌کێکه، له سه‌ر کاره دژوار و گرانه‌که‌م گه‌ڕاومه‌ته‌وه، بۆ ماڵێکی خاڵی له ئومێد‌و ژیان، له‌م مه‌نفا تژی له ناسۆری و ده‌ردی سه‌ریه، ئه‌وه‌ی هه‌میشه ترپه‌ی هه‌ست و ویژدانم ده‌جوڵێنێت، ڕۆژێک له ڕۆژان نیشتمانێکی ئازاد‌و یه‌کسان و دادپه‌روه‌ریه له‌و کوردستانه‌ی که زه‌مه‌نێکه له که‌له‌به‌ره سواوه‌کانیه‌وه لێیوه‌ی هڵهاتم،له تاو برسێتی و جه‌نگ و ئاشوب و سه‌رگه‌ردانی! له ژوره سێ به‌چواره‌که‌مدا دو دانه ئاڵای کورستانی تێدایه! ئاڵاکانم له خۆم خۆشتر ده‌وێت، پێم خۆشه هه‌میشه ڕه‌نگه‌کانی ئه‌و ئاڵایه به جه‌سته‌مه‌وه بنیشێ، ..
ڕۆژانه له سه‌ر کار‌و له بێ کاری ڕۆژانی به‌تاڵیدا، و له ته‌ک دۆست و هاوڕێ نزیکه‌کانم، ئه‌وانه‌ی له ڕێگای ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنه‌وه، ده‌دوێن، هه‌میشه باسێکی درێژمان له سه‌ر کوردستان و بارودۆخی ڕۆژانه‌ی ئه‌و هه‌رێمه ده‌که‌ین، پێم خۆشه له جرکه به جرکه‌ی ئه‌و نیشتمانه ئاگادار‌و هۆشمه‌ند بم، ئیدی ئه‌مه خوی منه، ئولفه‌تم به پیرۆزی نیشتمانه‌وه گرتوه، ئێستا له پاش حه‌سانه‌وه‌و په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی له ته‌ک یه‌کێک له هاوڕێی نوسه‌ره‌کانم، باسی گرانی و بێ ڕێزی ژیانی مه‌نفامان ده‌کرد، به هاوڕێکه‌م گوت، پێده‌چێت، هیچی دیکه به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌مو ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ژیانه نه‌گرم، پێوسیتم به هه‌ناسه‌ی نیشتمان و ناو شه‌قام و کوجه‌کانی شاره، به نیگه‌رانییه‌کی تۆخه‌وه باسم له ژیان ده‌کرد، هه‌ڵبه‌ت هاوڕێکه‌م، نه له من باشتر بو، نه له منی نامۆ ئاسوده‌تر بو، لێ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی گه‌رمی له ته‌ک قسه‌کانماندا، درێژ ده‌کرده‌وه، ئه‌وه بو، که من ده‌مگوت پێده‌چێت ئێستا نیشتمان گۆڕا بێت! دڵنیام مرۆڤه‌کان که‌مێک هه‌ڵکشاون، سیاسیه‌کان که‌مێک ئه‌زمونییان وه‌رگرتوه، ئیدی حوکمه‌تی هه‌رێم پێی گرتوه‌و له خه‌م ڕه‌خسیوه، له مێژه گوێداری به‌رپرسه‌کان، نیم که ده‌یان گوت، هه‌رێم ساوایه، گلیه‌یمان لێ مه‌که‌ن، له خه‌می گه‌ره‌ی ئێوه‌داین، له به‌رنامه‌ماندایه، ماسته‌ر پلانێکی گونجاوتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین، دادگاکان ده‌که‌ینه شامی شه‌رف، ده‌ست و لاقمان له زانکۆ و فه‌رمانگه‌و شوێنه گشتیه‌کان دورده‌خه‌ینه‌وه، باری دارای و ئیختسادی که‌سو کار‌و تیره‌و تایه‌فه‌که‌مان له تژی بوندایه، له ده‌رفه‌تێکی نزیکدا ئاوڕێک له هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و بالیسان و قه‌ڵادزێ و گۆپته‌په‌و ئاواره‌کانی شۆڕش و کفری و خانه‌قینو مه‌نده‌لی و میوانه ئازیزه‌کانی که‌مپی مه‌خمور و لادێ ڕه‌نگینه‌کانی کودرستان ده‌ده‌ینه‌وه،. ئه‌گه‌ر هیچیشیان بۆ نه‌که‌ین، هێنده پاداشتیان ده‌ده‌ینه‌وه، که وه‌ختی خۆی ئێمه‌یان تێر کرد‌و پێیان گه‌یاندنین، و خۆیان کرده قه‌ڵغانی به‌رگیرکردن و فیداکاری له ئێمه، ئه‌وان ئه‌مڕۆژه ڕازاوه‌و پڕ خێر‌و به‌ره‌که‌ته‌یان بۆ وه به‌رهه‌م هێناین، پێمگوت ئه‌وه ئۆپۆزیسیۆن هه‌ن، نه‌ک قلێ، چه‌ند قلێ! له هه‌ندێ گرته‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کانه‌وه، باڵاخانه‌ی عه‌نتیکه‌و عه‌جایب، ده‌بینیرێت! ماشێنه نوێ مۆدیله‌کان، که له‌م مه‌مله‌که‌ته‌دا بینینیشیان مه‌حاڵه، به‌رگ و پۆشین و ڕه‌فتارو کرداری گه‌نجه‌کان که‌متر نییه له دیکۆرات و فاشیۆنی لاوانی ئه‌م ڕۆژئاوایه، باسم له زۆر بابه‌تی دیکه کرد، ئه‌ویش ؛له وه‌ڵامدا، هێنده به دڵساردیه‌وه ده‌دوا، منێکی ناشادی هێنده‌ی دیکه نا ئومێد‌و ڕه‌شبین کرد! ناحه‌قی ناگرم، ئه‌و پێده‌چێت له‌منێکی نامۆ ، نامۆتر بێت له مه‌مله‌که‌ته‌دا، له منکی تاساو، تاسه بڕاوتر بێت له‌م مه‌نفایه‌دا، ئه‌و ، ته‌نها ڕۆژه‌کانی ته‌مه‌ن ده‌کوژێت، له ژوره سارد‌و سڕه‌که‌یدا، به ده‌م پێجانه‌وه‌ی سیگاره‌کان، خه‌یاڵێکی زیوین ده‌یباته‌وه ناو که‌شتی ئارامی نیشتمان، ئه‌و وه‌ک زه‌مه‌نی منداڵی ئاره‌زوی خۆ هه‌ڵواسین ده‌کات به پۆپ و لقی دار ئه‌رخه‌وانه‌کانی باخی گشتی و گۆڕستانه‌که‌ی سه‌یوان و شێخ محێدین! ئه‌و ئاره‌زو ده‌کات، ئێواران له شه‌قامی مه‌وله‌ویه‌وه هێدی هێدی به کراسه سپی و پانتۆڵه ڕه‌ساسیه‌که‌وه‌ی،به‌ره‌و شه‌قامی سالم ملی ڕێگا بگرێت و له چایخانه‌ی سه‌هۆڵه‌که چایه‌کی خه‌ستی بان خه‌ڵوز بخواته‌وه، له دیمه‌نی شاقامه‌که ڕابمێنێت، جار جار تیله‌ی چاوی مه‌ستی به سه‌ر شانی کچه هه‌رزه‌کارێکدا هه‌ڵبواسێت، و له دڵه‌وه حه‌ز بکات پێی بڵێت، ئه‌گه‌ر جوانی ئێوه له‌م شاره‌دا نه‌بوایه، له مێژ بو، منیش وه‌ک ئه‌و چه‌ند سه‌د هه‌زار سه‌رهه‌ڵگرتوه، سه‌ری خۆم یان به مینێکا ده‌تاقانده‌وه، یان وێڵانه ده‌مدایه ده‌ست فتیشه‌کی پاسدار‌و جه‌ندرمه گورگ ئاساکان! ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی ئه‌م شاره‌و قه‌دری شه‌هیدانی ئه‌م شاره نه‌بوایه، منیش ساز ده‌بوم بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م بکه‌مه به‌له‌مێکی لاستیکه‌وه بۆ ناو ده‌ریا ئیجه‌ی!
(من) و (هاوڕێکه‌م) پیس، زۆر پیس، شه‌له‌لی نیشتمان دایوه‌شاندوین! نازانین چۆن پیناسه‌ی نیشتمان بکه‌ین، ئێمه له مێژه گوێمان گرتوه، چاومان له چاوه‌ڕوانیدا ئه‌سیر کردوه، ده‌مانه‌وه‌ێت حه‌قیقه‌تی ئێستای نیشتمان ببیستین و بزانین، لێ له نێوان حه‌قیقه‌ت و نا ڕونی هه‌واڵه‌کانی نیشتمان، جۆش داماوین! تۆ بڵێ کێ حه‌قیقه‌تی ئه‌و شاره‌مان به ڕاست و ڕه‌وانی پێبڵێ؟ ئایا مه‌حقوله، ئه‌و هه‌مو تیڤی و سه‌ته‌لایت و ڕۆژنامه‌و ڕادیۆ و گۆڤار و بڵاوکراوه‌نه، درۆ بکه‌ن و شتێک له ئێستای نیشتمانمان پێنه‌ڵێن؟ به گومانین، چۆن گومان نه‌که‌ین! حیزبێک خاوه‌ن سێ چوار که‌ناڵی سه‌ته‌لایته، له هه‌ر که‌ناڵکیه‌وه باس له یه‌ک کێشه‌ی ناوخۆی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی جێگای ڕامانین و سه‌رسوڕمانه، هه‌ر که‌ناڵه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌دوێت و لێی زیادو که‌م ده‌کاته‌وه! حیزبێکی دیکه خاوه‌ن 2 بۆ سێ که‌ناڵه، ئه‌وانیش هه‌مان خه‌ڕه‌ک، کێچێکی ئه‌و دیو ده‌که‌ن به گایه‌ک، گایه‌کی ئێره‌ش ده‌که‌ن به کێچێک! چه‌ن تاکه تیڤیه‌کیش هه‌ن، به قسه‌ی ئه‌وان بێت، کوردستان مه‌لهایه‌کی پڕ مه‌خسه‌ره‌یه! بڵاوکراوه‌کانی تر، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی جرت و فرتی زۆی تێدا ڕوبدات، وه‌ک ده‌ریاچه‌و ڕوباره‌کانی سه‌یرانگاکانی کوردستان تژی ده‌که‌ن له خاشاک و گه‌ندو!..
له ته‌ک هاوڕێکه‌مدا(حه‌زره‌تی هه‌ست) باسمان له ژیان نامه‌و کار‌و دیراسه‌ی سه‌رکرده‌کان ده‌کرد، له مه‌ندێلای ئه‌فریقاوه، تا گاندی له هیندستان، جاڤێس له ڤه‌نزوێلا، کاسترۆ له لاتین، باسمان له سه‌دام و هیتله‌رو ئه‌حمه‌دی نه‌ژادو ئه‌رۆگان و، به نابه‌دڵیشه‌وه باسمان له سه‌رکرده‌کانی لای خۆمان کرد!! ئه‌وه‌ی بوه کێشه‌ی گه‌وره‌مان و قسه‌ی زۆرمان کرد، ئه‌وه بو، ئه‌فریقا به‌و زه‌به‌لاحییه‌ی خۆی که چاره‌گێکی پڕی ئه‌م گه‌ردونه‌ن، ته‌نها مرۆڤێکیان هه‌یه بۆ هه‌تا هه‌تایه جیهان پێوه‌ی ده‌نازێت و ده‌رسی لێوه وه‌رده‌گرن! لێ له‌م هه‌رێمه کچکه‌یه‌ی خۆمادا، مرۆڤ ناتوانێت بڵێت، سه‌رۆک، له به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رۆکێک هه‌ن!! بۆ نمونه سه‌رۆکی سه‌وز، سه‌رۆکی زه‌رد، اسه‌رۆکی شین، سه‌رۆکی قاوه‌یی، سه‌رۆکی سپی، سه‌رۆکێکی غه‌درلێکراویش که بێڕه‌نگه! به پێی ئه‌م هه‌مو سه‌رۆک و دڵسۆزانه بوایه، ده‌بو ئێستا، ئه‌و هه‌رێمه زه‌نگین و ده‌وڵه‌مه‌نده، هیچی له کوه‌یت و دوبه‌ی که‌متر نه‌بێت، لێ له سایه‌ی سه‌ری ئه‌م هه‌مو سه‌رۆک و پیاو چاک و سیاسیه پله نایابانه‌دا، له کابوڵ و مۆزه‌مبیئق و ئه‌پیوبیا، وێرانترو دواکه‌وتوتره، له تیرۆردا که‌مێکمان ماوه بۆ یه‌که‌می، له هه‌راجی ویژدانی نیشتمان پارێزیدا، له نزیکی یه‌که‌مه‌وه سه‌ره‌مان گرتوه، له بێمۆڕاڵی و ئه‌تک کردنی مافی منداڵان و ژنان و سه‌رجه‌م چینایه‌تیه جیاواز و مرۆڤه خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌کاندا، هاوشانین له ته‌ک پله‌ی یه‌که‌میدا!! بۆ خۆ جه‌مانه‌وه‌و کڕنوش بردن بۆ دوژمنه سه‌رسه‌خت و په‌نجه‌و که‌ڵپه خوێناویه‌کانی نیشتمان پێمان خۆشه نه‌ک به جله‌و به ڕوت‌و قوتی خۆمان ده‌ربخه‌ین! پێیان بڵێن، فه‌رمو له جه‌سته‌ی ئێمه‌وه تا ناو قوڵای کوجه‌کانی شار له خزمه‌تاندا وه‌ستاوین!!
له‌م ڕۆژانه‌دا، هه‌واڵی تۆپباران کردن و به‌زاندنی سنوره ده‌ستکرده‌کانی خاکی نیشتمان بیست، له چه‌ند لایه‌کی و به پلانی چه‌ند لایه‌نه، دڵم وه‌ک سه‌ماوه‌ر قوڵپی ده‌دا، هه‌ناسه‌م سوار ببو! ده‌مگوت، یاڕاب، ده‌غیلم، ئامانه‌تی جه‌سته‌و ژیانی ئه‌و هه‌ڤاڵانه، خودایی، پشت و په‌نمای ئێمه‌ی بێ ده‌ره‌تان ته‌نها چیاکان و تۆیت! خودایه، چی ده‌بو له بات ئه‌و حه‌مکه سه‌رکرده لایلۆنییانه، ته‌نها سه‌رۆکێکی خاوه‌ن مۆراڵت پێببه‌خشیباینایه‌و ئه‌و سنورانه‌ت لێکنه‌ترازاندبا!! ئه‌ی خالقی مه‌خلوق، مه‌حقوله نیشتمان ئاگر بارانیه‌تی و سروشتی ئاور ده‌گرێت! منداڵاکه‌ن هاوارو قریشکه‌یان تۆی گه‌وره کاس و که‌ڕ ناکات؟ ده‌نکه به‌رسیله‌کانی تازه باڵق بو، تۆ ڕاناچڵه‌کێنێت، که سنگیان ده‌پژێ؟ سپی دار‌و چناره‌کان، قه‌د پاڵ و کانی و سنه‌وبه‌ره‌کان، به جه‌حێڵی ده‌کوژرێن،ئازار به ڕوحی تۆ ناگات؟!! ئه‌ی خودایه، چه‌نێ شه‌رمه، ئه‌و سنورانه، ئاگریان تێبه‌ربوه، هه‌زاران منداڵ له خوێندنی سوره‌تی (ئه‌لفاتیحه‌دا) توپ و تانک ده‌یان هاڕێت! ئه‌ی خالق چه‌نێ شه‌رمه له گه‌ڵ ئه‌م هه‌مو غه‌زه‌ب و نادادپه‌روه‌ریه‌دا، سه‌رۆکێکی شه‌رمن، له‌و په‌ڕی بێده‌نگیه‌وه، له ته‌نیشت بورجه گه‌وره‌که‌ی جیهان به بزه‌وه ده‌ڵێت، کوردستان ئارامه، هه‌رێمی کوردستان، یه‌که‌مه بۆ وه به‌رهه‌م هێنان، که‌س نه‌کوژراوه، قوتابیه‌ک ده‌زگایه‌کی تیرۆرستی کوشت! سه‌رۆک ڕێگا ده‌دات به خۆی، ببێت به قازی، له پڕدا ده‌ڵێت ژانه سه‌رمه به‌سه بیبڕنه‌وه، به هۆڕین لێدان، وه‌ک سه‌فه‌ره‌که‌ی ئیتالیا، شه‌قام و کوجه‌کان ژانه سه‌ر ده‌یان گرێت! ئێوه بڕوانن، له‌م شاره‌دا، ڕۆژێک تا ئێواره، گوێت له ده‌نگی هۆڕینێک نابێت! عاده‌تی سه‌رۆک وایه، که چاکه‌ت و پانتۆڵی نوێ ده‌کڕێت، له خۆیه‌وه ئاره‌زو ده‌کات، له ته‌ک گه‌وره سیاسیه‌کدا بۆ یادگاری وێنه‌یه‌ک بگرێت!!..
بیرتان نه‌چێت، ئه‌م هه‌فته‌یه، له نده‌نی پایته‌ختی ئینگلته‌ره‌ش پڕ ببو له سه‌ر ئه‌سڵه‌ح! بزانین هیچ ده‌که‌ن به هیچ، ده‌رباره‌ی ئه‌م سنوربه‌زاندنه، یان به دوای کۆمپانییایه‌کدا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌م جاره یان ئه‌ڵماس یان گه‌وهه‌ر تاڵان فرۆش ده‌که‌ن! کێ ناڵێن هاتون بانکێکی نوێ بکه‌نه‌وه؟! که‌سابه‌ته، هیچ عه‌یب نییه، ئه‌وه له هه‌رێمدا نزیکه‌ی 3 ملیۆن مرۆڤی خه‌ساو، سه‌رقاڵی باوێشکن به ده‌م حه‌یرانه‌کانی سیاسه‌ته‌وه له کوردستان،ئیدی ئێمه بۆچی سه‌ری خۆمان بهێشێنین، یان خۆمان پیاو خراپ بکه‌ین! کێشه‌که ئه‌وه‌یه، که تیاچوین و له خۆیه‌وه دیار نه‌ماین، ئه‌م جاره ده‌ڵێن(بێئیشک) دیار نه‌ما، نه‌ک خوێندکارێک!. نه‌ک کرێکارێکی جه‌وساوه‌ی دوره نیشتمان، ئێمه ساڵانێکه مانفا به‌و هه‌مو دڵڕه‌قییه‌ی خۆیه‌وه ده‌ستی له بینا قاقامان گیر کردوه، لێ ناتوانێت له هه‌ناسه‌ی دوری نیشتمان بمانترازێنێت! ئه‌وه‌ی بۆته پردی خیانه‌ت و لێکترازانی روح و وجودی ئێمه و خاکی پیرۆزی نیشتمان، سیاسیه سه‌رسه‌ریه‌کانی ووڵاته.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست