کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


محمه‌د عه‌باس به‌ڕیوه‌بری چاودیری بازرگانی هه‌ولێر، به‌رتیلخۆرە

Monday, 21/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 5 هه‌ولێر
رۆژی15ی ئه‌م مانگه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكراكردین، كه‌ محمه‌د عه‌باس به‌ریوه‌به‌ری ئه‌و ده‌زگایه‌، زۆرترین گه‌نده‌ڵی له‌ بواری به‌رتیل و ره‌شوه‌وه‌ لێ ئاشكرابووه‌، به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی چاودیری یه‌وه‌ زیاتر له‌ 26 نانه‌وخان و فرن و چێشتخان و كۆمپانیا و هۆتیله‌وه‌ بریاری داخستنیان درابوو، به‌لام تا ئێستا هیچیان دانه‌خراون؟
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ محمه‌د عه‌باس له‌ ڕێگه‌ی ده‌لاڵه‌كانیه‌وه‌ له‌ هه‌ریه‌كه‌یان بریی 2500 دۆلاری وه‌رگرتووه‌و وه‌ك به‌رتیل به‌مه‌رجێك مه‌رجه‌كانی چاودیری جیبه‌جێبكه‌ن.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی چاودێری بازرگانی هه‌ولێر، به‌ داتا زۆرێك له‌ سامان و مولكه‌كانی محه‌مه‌د عه‌باسی بۆ ناردوین، كه‌ ئه‌مرۆ خۆی بۆته‌ خاوه‌نی 12 فرنی سه‌مون و نانه‌وخانه‌و كۆمپانیای بازرگانی و، له‌لایه‌كی دیكه‌شوه‌ ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكراكردووین زیاتر له‌ 12 ساڵه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ڕیوه‌به‌ری چاودیری بازرگانی یه‌وه‌ خۆیشی هه‌مان گه‌نده‌لی بازرگانی ده‌كات.
شایه‌نی باسه‌ له‌ نێو داتاكاندا، باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ محمه‌د عه‌باس بۆته‌ خاوه‌نی 10 خانوو 9 یان به‌كرێ داوه‌و دوو باخچه‌ی 200 دۆنمی له‌ خۆشناوه‌تی و شه‌قلاوه‌ هه‌یه‌و له‌ شاری خه‌ونكانیش زه‌ویه‌كی 800 مه‌تری هه‌یه‌ ئه‌مرۆ بایی 140 ده‌فته‌ر دۆلار ده‌بێت..ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ زۆری مانه‌وه‌ی محمه‌د عه‌باسی بۆ پشتیوانی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر گیراوه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌موو ئاسانكاری گه‌نده‌لیه‌كی بۆ نه‌وزاد كردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە