ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی ڕێککەوتنی ستراتیژی ولایەنی سوودمەندلەوڕێککەوتنە
Thursday, 12/05/2011, 12:00
مانەوەی تاڵەبانی وبنەماڵەی مسعود بارزانی لە دەسەڵاتدا لەهەرێمی کوردستان گەورەترین هەڕەشەی جدین بۆسەرئاسایشی نەتەوەیی وپاشەڕۆژی میللەتەکەمان، دواجار هەرئەم دووبنەماڵەیە کۆتایی بەم ئەزموونەمان دەهێنن کەئەمڕۆ لایەنەکان ومیللەتی پێ تاوانبار ئەکەن بەلەناوبردنی ،چونکە گەر بەڕووکەش ڕێککەوتنێک هەبێ بەناوی ڕێککەوتنی ستراتیژی ئەوا لەهەناوی هەردووبنەماڵەدا بەتایبەتیش بنەماڵەی بارزانی ڕۆژ بەڕۆژ گیانی تۆڵە سەندنەوە لەبەرامبەرەکەی لەپەرەسەندندایە و،تادێت مێژووی خیانەتی تاڵەبانی لەمەلا مستەفای باوك زیندوودەبێتەوە ،مێژوویەك کەهەتا تاکێکی بنەماڵەی بارزانی مابێت زەحمەتە بتوانرێت لەزهن وزاکیرەیاندا بسڕێتەوە بەڵکو بۆتە مێژووی تۆمارکراوو لەگەڵ خوێندنەوەی مێژووی بنەماڵە لەلایەن وەچەکانیانەوە ئەولاپەڕەیە بە ڕەنگێکی زەقی دیاریکراو نوسراوەتەوە تا باشتر لەمێشکیاندا بیچەسپێنن،ئەمە ئەو گیانەیە کەبنەماڵە نەوەکانی وئەندام و لایەنگرانی لەسەر پەروەردە ئەکات وتاڕۆژگاری ئەمڕۆشمان لەولیستەی بنەماڵە ناوی دوژمنەکانیانی تیا تۆمارکردووە یەکێتی شەرەفی یەکەمینی لەڕیزبەندیەکەدا بەرکەوتووە٠
هەڵسووکەوت وسیاسەتی پارتیش لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان هەرهەمان سیاسەتیانە لەبەرامبەر یەکێتی بگرە تووندتریشەچونکە بەهەڵەی خۆیان وخراپ تێگەیاندنی تاڵەبانی بۆپارتی ئەمانەی بزووتنەوەی گۆڕان باڵە تووندڕەوەکەی ناویەکێتی بوون کەڕێگر بوون لەڕێککەوتنیان، بەڵام بەهۆی باروودۆخەکەو نەگونجاندنی ونەکەوتنە هەڵەی دژایەتی کردنی دوولایەنی خاوەن جەماوەر لەم کاتەدا وای لەپارتی کردووە تاڕادەیەك سیاسەتێکی تاڕادەیەك نەرم بەکاربهێنێ بەرامبەریان جیا لەوسیاسەتەی لەسەرەتای ڕووداوەکانی ١٧ی شوبات کەپارتی دەیویست بەزەبری هێز کۆتایی بەو بزووتنەوەیە بهێنێ چونکە پارتی ئەوڕاستیەی لائاشکرابووکەشەڕی بزووتنەوەی گۆڕان واتە تێوەگلاندنی هێزەکانی یەکێتیش لەبەرەی دژ بەپارتی بۆیە دەبینین پارتی ململانێکانی بەهەمووشێوازەکانیەوە بۆتاڵەبانی بەجێهێشتووە تائەوکاتەی بەتەواوی دڵنیا نەبێ لەبەشداری یەکێتی لەشەڕ دژی گۆڕان پارتی خۆی ناخاتە ئەو شەڕەوە٠
لەدوای ڕاپەڕین وتاڕادەیەك فراوان بوونی پارتی لەڕووی چەندایەتیەوە وبەهۆی هەڵکەوتەی سنووری جوگرافی ناوچەکەیان کەهاوسنووربوولەگەڵ تورکیاو عێراق دوای دەست تێکەڵکردن وپەیوەندی بەستنی نهێنی لەگەڵیان کەوتنە هەڵدانەوەی لاپەڕەکان وبیانوودۆزینەوە بۆ هەڵڕشتنی ئەوکین ودوژمنایەتیەی بەردەوام لەگەڵیان دەژی و ،دوای پرس وڕاووهاندانی هەردوودەوڵەتی تورکیاو عێراق شەڕیان لەدژی یەکێتی هەڵگیرساند هەردوودەوڵەتیش کەوتنە هاوکاریکردنی بنەماڵەی بارزانی هەم بۆ بەکوشتدانی کوردبەدەستی کورد هەم بۆ بەرگریکردن لەدروست بوونی قەوارەیەکی کوردی کەبەمەترسیان ئەزانی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییان وهاندانی کوردەکانی پارچەکانی تر لەدژیان دەبێت ئاماژە بەوەش بکەین کەچەند تورکیاو عێراق دەستیان هەبوولەدرێژەدان بەوشەڕە ئێران وسوریاش بەشداری کاریگەریان کرد،پارتی بەم شەرەی ویستی ودەیەوێت یەکێتی تاڕادەیەك بچووك بکاتەوە گەر نەتوانێ لەناوی ببات کاریگەری کەمبکاتەوەو بیکاتە حیزبی پاش خۆی کەئەمڕۆ دەبینین ئەوئامانجەی هاتۆتە دی بەبێ شەڕ٠
تاڵەبانیش وەنەبێ لەبنەماڵەی بارزانی زیاتر بەدەم کێشەی میلەتەکەیەوە بێت بگرە ئەویش بەهەمان شێوە کادرووئەندام ولایەنگرانی بەوگیانی تۆڵەکردنەوەیەوە پەروەردەدەکرد کەبەرامبەرەکەی پێێ هەڵدەستا وپارتی وبنەماڵەی بەگەورەترین خیانەتکارووخاك فرۆش وئاشبەتاڵچی دەدایە قەڵەم وتاڵەبانیش بەهەمان نەفەس وغروری شاخەوە وای دەزانی لەچاوتروکانێکا بنەماڵە بەرەوکەرەج هەڵدەبڕێ بەڵام لێکدانەوەکانی تاڵەبانی هەڵە دەرچوون ودواجار ئەوە مسعود بوو لە٣١ی ئاب تاڵەبانی ئاودیوی سنووری ئێران کرد،تاڵەبانی دوای ئەوەی بەهاوکاری ئێران ناوچەکانی گرتەوە جیا لەهەولێر دیسانەوە کەوتە پلاندانان بۆ تۆڵەکردنەوەی ئەو شکستە گەورەیەی لەسەردەستی بنەماڵە خواردی تەنها بۆ سەلماندنی بوونی خۆی لەبەرامبەربنەماڵەبارانی یەکێتی تووشی شکستێکی تری سەربازی کردەوە ،تادواجار بەفشاری ئەمریکا کۆتایی بەکوشتدانی هەزاران ڕۆڵەی میللەت هێنرا کەبۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەو دوژمنایەتی وڕقوکینەی کۆنی دووبنەماڵە بوونە سووتەمەنی ئەو شەڕە٠شەڕی ڕزگارکردنی عێراق وچوونی تاڵەبانی بۆ بەغدا وکەوتنی بەسەر نازوو نیعمەتی پلەوپۆست وپارەدا هەمووئەمانە تاڵەبانی بەتەواوی گۆڕی وگەیشتە ئەو بڕوایەی کەلەلایەك ناتوانێ بەشەڕ کۆتایی بەپارتی بهێنێ ولەلایەکی تریشەوە لەپێناوی چی ئەوهەموو ئیمتیازاتە لەدەست بنەماڵەکەی بدات کەهاتۆتە پێش بۆی،تاڵەبانی بۆ گەیشتن بەم ئامانجەی پێویستی بەوە هەبوو بەهەمان شێوەی پارتی یەکێتیش بەبنەماڵە بکات وکۆسپەکانی بەردەم ئەوڕێککەوتنە بەناوستراتیژیە لەبەردەم خۆی نەهێڵێ ئەویش بەدروستکردنی ناڕەزایی لەلای ئەوانەی دژایەتی ئەو دۆخەی بەبنەماڵەکردنی یەکێتیان ئەکرد بە وهەمووتەنازولەی کەبۆ پارتی کردوو سەرەنجام تاڵەبانی ئەوانیشی لەیەکێتی دەرپەڕاند،کەدوو سوودی هەبوو یەکەمیان بۆ خودی خۆی کە یەکێتی بووە یەکێتی تاڵەبانی ولایەنی سوودمەندی دووەمیش پارتی بوو کەتوانی یەکێتی بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیی وهەموومەرجەکانی بەسەردا بسەپێنێ ،تاڵەبانی ئەمڕۆ گەورەترین داکۆکیکەری ئەو ڕێککەوتنەیە دەبێت هەرواش بکات چونکە دڵنیایە کەگەورەترین سەرکەوتنە بۆ خۆیی ودواڕۆژی بنەماڵەکەیی وترسیش لەبەرامبەر ئەوپارتیەی کەڕێگە بەکەس نادات لەبەرامبەر دروست کردنی مەترسی بۆسەر بەرژەوەندیەکانی بنەماڵە چونکە لەغیابی عەقڵدالای بنەماڵەی بارزانی هەمیشە لوولەی تفەنگەکان ئاراستە دەکرێن وئەمەش لەبەرژەوەندی تاڵەبانیدا نیە ،بۆیە گەورەترین زەرەرمەندی یەکەم لەم ڕێککەوتنە میللەتەو سوودمەندی دووەم تامەودایەکی نەزانراو بنەماڵەی تاڵەبانیە بەڵام ئەوەی کەڕوونە بنەماڵەی بارزانی سوودمەندی یەکەمن وبوونەتە مەرجەعی بڕیارن لەهەرێمی کوردستان٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست