تاڵه‌بانی و گه‌ل
Thursday, 13/08/2009, 12:00
له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وست، تاڵه‌بانی ئه‌ڵێ خاوه‌نی فلسێک نین و ڕه‌نگه شاره‌وانی بمانێژن وگه‌ل ڕێزمان ئه‌گرێ.
په‌یوه‌ندی گه‌ل به‌سه‌رکرده‌وه په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وانه‌یه، واته گه‌ر سه‌رکرده دڵسۆز بێ، ئه‌وا ئه‌بێته که‌سی یه‌که‌می گه‌ل وله‌پێناویدا گه‌ل خۆی بۆ به‌خت ئه‌کا، وه پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته، ساڵانی جیابوونه‌وه‌ی باڵی جه‌لالی له‌مه‌لایی ئه‌ستێره‌ی ئه‌م پیاوه زرنگایه‌و به‌ره‌و هه‌ڵکشان سه‌ری نا، له دێی چه‌رمه‌گا کاتێ مه‌لاییه‌کان چوار ده‌وری ئه‌و دێیه ئه‌ده‌ن وئه‌زانن که تاڵه‌بانی له‌وێ خۆی حه‌شار داوه، له‌ماڵی ئه‌حه سمێڵ که باوکی به‌رزان ئه‌کا یارمه‌تی ئه‌ده‌ن وده‌ستێ جلی پێرێژنی له‌به‌ر ئه‌که‌ن و سه‌رپۆشێکی ئه‌ده‌ن به‌سه‌ریدا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێته ده‌ست مه‌لاییه‌کان، دواتر ڕه‌وانه‌ی دێی زه‌رزی وعه‌وه‌ڵان وپاشان چه‌می ڕێزانی ئه‌که‌ن، بۆیه لاتان سه‌یر نه‌بێ له‌پاداشتی ئه‌م پیاوه‌تیه‌ی حاجی برایمی چه‌رمه‌گاو ئه‌حه کورده‌دا ئێستا کوڕه‌کانی له هه‌دوو جۆگه مه‌ڵاشوی خۆیان ته‌ڕ ئه‌که‌ن ، ئه‌گینا خه‌ڵکینه دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆربه‌ری زۆری به‌رپرسی ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه‌ی که سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناو تووشی نوشست بوون له‌به‌رانبه‌ر لیستی گۆڕاندا ده‌رکران ونێردرانه‌وه ماڵه‌وه ، به‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی کۆیه‌ش که ئامۆزای خۆیه‌تی ، که‌چی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی که ئه‌بوو به‌رزان نه‌ك هه‌ر ده‌ربکرێ، به‌ڵکه ئه‌بوو به‌پێی بۆچوونی خۆیان سزاش بدرێ، که‌چی له‌گوڵ کالتری پێناڵێن.
ئه‌مه له‌و کاته‌وه تاڵه‌بانی یه‌که‌مین خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی سلێمانی وده‌وروبه‌ری بوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژایه‌تی مه‌لا مسته‌فاو پارتی کردوه‌و بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك نه‌ی هێشت که کورد هه‌مووی بچێته ژێر ڕکێفی پارتی و تووشی ڤایرۆسی بنه‌ماڵه ببێ، هه‌ر ئه‌م هۆیه بوو وای له‌کاك نه‌وشیراوانیش کرد که گه‌ر گوله‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی تاڵه‌بانی بکرێ، ئه‌وا ئه‌م خۆی ئه‌داته به‌ری وگیانی خۆی بۆ فیدا ئه‌کا، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه خه‌ڵکی سلێمانی به‌هه‌زاره‌ها شه‌هیدیان داوه تا نه‌که‌ونه ژێر ئایدۆلۆژیای بنه‌ماڵه‌و بارزانیش نه‌بێ به پاشا‌و سه‌رداری کوردان.
هه‌موان باشمان بیره له‌کاتی نه‌خۆشیه‌که‌یدا چه‌ند مه‌ڕی به‌سته‌زمان خۆیان کرده قوربانی بۆی، چه‌ند خه‌ڵکی ئه‌م شاره له‌ته‌مه‌نی کورتی خۆیان کرده دیاری بۆی، که‌جی له‌پای ئه‌م هه‌موو خۆشه‌ویستی و ڕێزه‌ی خه‌ڵکی شاره حه‌یاته‌که ، هه‌ستا به ده‌رکردن وته‌سفیه‌کردنی ئه‌وانه‌ی ئه‌م یه‌کێتیه‌یان دروست کرد‌و هه‌مو دڵسۆزانی خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌یان بێ به‌ری کرد‌و له‌جیاتی ئه‌وانه چه‌ندین که‌سی ناشیاوو ماستاوچی و هیچ وپووچیان له‌سه‌ر وورگی به‌تاڵی ئه‌م شاره قوت کرده‌وه‌و کردینی به بکوژو ببڕ له‌شاره‌که‌دا، ئه‌وه‌تا (مه‌لا ئینکار و ئه‌رسه‌لان له‌خۆبایی و ئازاد دووگیانی و کۆسره‌ت گازۆیل و چه‌ندانی تر) که هیچ کات له‌خه‌می یه‌کێتی و نه‌له‌خه‌می ئه‌م شاره‌دا نه‌بوون و ئه‌وه‌تا یه‌کێتیان به‌و حاڵه برد که ڕه‌نگه ساڵێکی تر نوکته‌که‌ی پاسۆکی ساڵانی هه‌شیان بیر بکه‌وێته‌وه که پێیان ئه‌ووتن هه‌مو حزبه‌که‌تان به‌مه‌نجه‌ڵێ یاپراخ تێر ئه‌خۆن.
کاتێ تاڵه‌بانی ئه‌ڵێ خاوه‌نی یه‌ك فلس نیم ، ڕاست ئه‌کا، جا کوا باوی فلس ماوه، بیوتایه سه‌نتیش باوه‌ڕمان پێ ئه‌کرد، کاتی خۆی هه‌ندێ له‌و که‌سانه‌ی ئه‌چون بۆ حه‌ج که ئه‌هاتنه‌وه سوێندێکیان هه‌بوو، ئه‌یان ووت به‌و که‌شیه سه‌وزه‌ی به‌ستومه یه‌ك دینار شك نابه‌م ، جا هه‌ق وایه تاڵه‌بانیش که‌شیه‌کی سه‌وز ببه‌ستێ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌خشته‌مان به‌رێ.
دیاره تاڵه‌بانی که ئه‌ڵێ له‌کاتی مردنم شاره‌وانی بمشارێته‌وه، ئه‌زانێ بۆ وا ئه‌ڵێ، دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه له‌دژایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به‌کوشدانی هه‌زاره‌ها له‌ڕۆڵه‌کانمان که چی دوشداماوانه دێت وداوای لێبردوون له مه‌سعود ئه‌کا و ئه‌ڵێ نه‌ئه‌بوایه کاری وام بکردایه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه توشی ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه ئه‌بێ، دێت و فڕۆکه‌وانه‌که‌ی که گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه به‌ده‌ستی خۆی ڕزگاری ئه‌کا وهیچ نرخ وبه‌هایه‌ك نه‌بوو زیندوو و نه‌بۆ شه‌هیدی ئه‌م شاره دانانێ، کاتێ گه‌وره تاوانکاری هه‌موو هێرشه به‌دناوه‌کانی چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی کیمیاوی که سزاکه‌ی له‌سێداره‌دانه ئه‌م نایه‌ڵێ و داکۆکی لێ ئه‌کا، کاتێ گه‌وره ئه‌فسه‌ری وه‌ك سوڵتان هاشم ونزار خه‌زره‌جی که تاوانی پرۆسه‌ی نه‌نفال به‌جێ دێنن ، نایه‌ڵێت له‌سێداره بدرێن ودادگا ڕه‌وشی ئاسایی خۆی وه‌ربگرێ و وه‌یان له ئه‌وروپا داکۆکیان لێ ئه‌کات ونایه‌ڵێ دادگای نێو ده‌وڵه‌وتی لێپرسیه‌نه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکا، کاتێ ڕووفاتی ئه‌نفالی خه‌ڵکی گه‌رمیان ئه‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ گه‌رمیان و ئه‌میش نه‌ك هه‌ر به‌شداری که‌س و کاریان نه‌کا، به‌ڵکه بروسکه‌یه‌کی ماته‌مینیشیان بۆ ناکا، کاتێ ئه‌م هه‌موو به‌ڵێنانه‌ی به‌درۆ ده‌رچوو سه‌باره‌ت به دۆزی که‌رکوك و کاتێ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کورد به خه‌ون بزانێ ، ئێدی زۆر باش ئه‌زانێ که ئاستی ناڕه‌زایی وتوڕه‌یی کورد به‌گشتی و سلێمانی به‌تایبه‌تی چۆنه، ئه‌وه له‌کاتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌بوو له‌شه‌قامه‌کانی شار سڵاوی له‌خه‌ڵکی ئه‌کردو که‌س وه‌ڵامی نه‌ئه‌دایه‌وه، ئه‌وه نه‌مرد ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌چاوی خۆی بینی که خه‌ڵکی سلێمانی وشاره حه‌یاته‌که به ((نه‌خێر)) لیسته‌که‌ی تاڵه‌بانیان وه‌لا نا .
که‌واته خۆی باشی پێکاوه له‌وه‌ی شوێنێك نه‌ماوه بۆ ئه‌م که خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م تیا مابێ، بۆیه پێشنیاری گردی مامه یاره‌شی نه‌کردوه‌و له‌ته‌ك مامۆستای ڕوحی وخه‌زوریدا بنێژرێ، چونکه ئه‌زانێ گه‌ر وابکا ڕه‌نگه به‌مردویش سه‌ری بخواو له‌وێ هه‌ردووکیان دوور بخرێنه، بۆیه باشتر وایه تا ئێستا کێشه‌ی که‌رکوك لابه‌لا نه‌بۆته‌وه‌و مه‌لا سامان(گه‌ر له‌ژیاندا مابێ) که‌کاتی خۆی شاگردی ته‌کیه‌که‌ی باوکت بوو له‌کاتی سه‌دام له‌شاری که‌رکوك ئه‌گه‌ر چی مێبازێکی باش وفڕو باوه‌ڕی به‌سه‌ر ئیسلامیشه‌وه نیه‌و به‌ڵام هه‌تا بڵێ ده‌نگی خاسه‌و باشی ئه‌ژه‌نێ، ئه‌وا شوێنکت لای شه‌هیدی چوار وه‌رزه ته‌حسین شاوه‌یس بۆ حجزبکاو هه‌ر له‌وێ بحه‌وێره‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست