کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان هێزێكى جەماوەرى ڕیشك درێژى لەبن نەهاتووە

Saturday, 12/06/2010, 12:00



ئەى وەتەن پارە پەرستى بووكەئێمەى كرد بەپەن
رۆژهەڵات وڕۆژ نشین تانەمان والێئەدەن
تۆش نەڵێیت ئێمە ئەزانین خەزنەكەت بۆكوێ ئەبەن
باسی مەحزونى وكەساسی خۆت نەكەیت توخوا وەتەن
چونكە بەوزامە بری نوو زامەكەم ئەكولێتەوە (قانع)

گۆڕان هێزێكى جەماوەرى ڕیشك درێژى لەبن نەهاتووە ئەم بزوتنەوەیە لەناوسەرجەم چین وتوێژە كانى كوردستانەوە هاتوە،هەربۆیە نوێنەرو ئەندام پەرلەمانەكانى هەر ڕۆژە و بەپێى پێویستیە كانى سەردە م و ئەو قۆناغە فۆرمێك یان مۆدێلێك لەدەسەلات وەیان میكانیزمێكى بەڕێوەبردن پیشنیار دەكەن هەموئەم داهێنان وپێشنیارانە لەلایەن نەیارە كانیانەوە بەپیلان لێك دانەوەو تەفسیرى بۆدەكرێت ئەمەش شتێكى چاوەڕوان كراوە لەونەیارە سەر سەختانەیان كە هەڵوێستیان وابێت ناوهێنانى ئەم هێزە وبچوك كردنەوەى لەژێر ناوى (كۆمپانیاى وشە وە یان ئەندامە سەر لێشێواوە كانى كۆمپانیاى ووشە)لەناو ڕاگە یاندنە كانى دەسەڵات دا نیشانەى گەورەى و زەبەلاحى ئەو ئاگرەسوتێنە رەیە كەنەیارە كانیانى كردوە تە خۆڵە مێش .بۆتە مۆتەكەو نیشتوەتە سەر ڕۆحیان واى لێكردون بەوردى بیانخەنە ژێر چاودێریە وە هەر خاڵێك بەپێى ئایدۆلۆجیاو فكرى ئەوان خاڵى لاوازبێت وەبەو بیر كردنەوەیەى ئەوان نە خوات گەورەى دەكەن و دەى كەنە ئاسمانێك لە هەڵە وەك چۆن لە مەسە لەى پیشمەر گەدا كردیان هەر خۆشیان شاهدیان دابووكە هێزە كەیان میلیشیایەكەچى ،زۆر بێشەر مانە ئەندام ولایەنگرانى خۆیانیان هێنایە سەرجادەو مەسەلە كە یان ئاوا گەورە كرد .بەڵام لەداهێنانێكى وەك ئەوداهێنانەى كەنوێنەرە كانى ئەو لیستە دەبنە فریاد رەسى بێدەنگن وخۆشیان سەریان سوڕدە مێنێت لاڵدەبن لە ئاستیان داو چاوییان ئەبڵە ق دەبێت هیچ نابینن ووەحازر نین تەنها وشە یە كیشى لەسەر بڵێن .دووپێشنیارى زۆر گرنگ هەن كە ئەندام پەر لە مانە كانى گۆڕان و گەنجو خوێن گەرمە كانى ئەم هێزە جەماوەریە هە یە كە پێویستە هەمو دەنگو قەڵە مە ئازادە كان دەست خۆشیان لێبكەن بیكەنە مۆدێل و لە هەمو پێگە كانى دە سەڵات دا لاسایان بكرێتەوە ئەویش پێشنیارى ڕەت كر دنەوەى ئەو پارە یەى كە دراویانە تێ بۆكڕینى ئوتمبێلى كەشخەو جام ڕەش لەبەر ئەوەى بەموڵكى گشتیان زانیوە وە لە قوتابخانەكەى گۆڕاندا فێر نەكراون پارەى میلەت بدەنە ئوتومبێل وكەشخەى پێوە بكەن سەفەرى وڵاتانى پێبكەن لە ناو باڕو میوانخانەپێنج ئە ستێرە یە كاندا سەر فى بكەن بیكەنە بەروانكەى سۆزانیە كانیە عەرەبووڕوسەكان و ئەجنەبیە كانەوە هەر ئەوان ئەم سەر مایە یە یان پێ قوت نەچوو رەتیان كر دەوە چونكە بە پارەى منداڵە بۆیاخ چیەكانى سەر جادە كانیان دەزانى كەڕۆژانە سەریان بۆقۆندەرەى پارە دارە كان دا دە نەوێنن لەسەر جادەو ناو بازاڕە كانى كور دستان دا وەیان بە پارەى ئەو دۆزە كەرو سواڵ كەرانەى دەزانن كەڕۆژانە لە بەردەم خەڵكى دا دەست پان دە كەنەوە بە هیواى ئەوەى ئێوارە پارەى پاروە نانێكیان دەست كەوێت یا بەپارەى ئەو خێزانانە یان دە زانى كە تا ئێستاش مەترێك زەوى نیە تیاى دابحەوێنەوە لەم جوگرافیا پانوو بەرینەى كوردستاندا بەپارەى ئەو ئافرەتە لەش فرۆشانە یان دە زانى كەڕۆژانە لە ناو بازاڕو دوكانووباڕەتایبە تیە كاندا ئابڕوى خۆیان هەڕاِج فرۆش دە كەن لە پێناو پارۆوە نانێك دا موشتەریە هەمیشەیە كانیشیان لێپرسراو مەسئولە كانن بۆیە پێیان قوت نەچوو چونكە كوڕى ڕاستە قینەى ئە م میلە تەن كوڕى ناو كۆڵانە هەژارە كانى كوردستانن كوڕى ئەو مەینە تیەن كەسەر تاپاى ئەم میلەتە ڕە شو ڕوتەى دا پۆشیوە كوڕىئەو قوتابخانانەن كەڕۆژانى خوێند كاریانبە بەر دەم بارانەوە لەناو دەواجن و كابینە سەر بەرە ڵاكون كونە كانى ئەم وڵاتە دا تەواو كر دوە فێرى (اب) خوێندن بون نەك وەك ئەىوانە ى كە چونەتە ئەوى َتائێستاش پەنجە یان بەهەڵمى ئاو گەرم نەبوە ئێستاش مانگانە كانیان بە دە یان هەزار دۆلا رە عارەق ناكەنەوە بەهێندەى ئەو شۆفێرە كەلەناو ئوتوم بێلە نوێ كەیدا لەبەردەم فێنك كەرەوەدا شۆفێرى دە كات ئیتر چۆن ئا گایان لە خەمى هە ژارانە ئەوەندەى هەوڵ دەدەن مەكتەب سیاسی حزبە كانیان ڕازى بكەن بەروبعێكى ئەوە هەوڵ نادەن میلەت لەخۆیان ڕازى بكەن ئیتر كەس نازانێت ئیشیان چیە ؟ساڵى جارێك ئەگەر دەستێك بەرزكەنەوە دەنا یاخەریكى وێنە كێشانن یا خەوتن ئەگەر هەر بڕیارێك لەبەر ژەوەندى حزبە كانیان نەبێت نەك ئامادە نین دەنگى بۆبدەن ئامادە نین گوێشیا لێ بگرن ئەمەشیان بەدرێژاى تەمەنى پەرلەمان سەلماند وە پیشنیارى موچەى كابانى ماڵیش یەكێك بو لەو پێشنیارە دەگمەنەى كە بەدرێژاى تەمەنى پەر لە مان بڕیارى واگرنگى نەدا بوو لەخزمەتى هەژاراند بێت بەڵام هەرزو لە كرێژنە براوئەندامانى فراكسیۆنە كانیان بونە هۆى لە دایك نەبونى كوشتنى هەر لە جێگەى خۆى دابەبێ هیچ لێكۆڵینەوەیە كى زانستى لەژێر ئەو بیانوەى كە ئەو بڕیارە دەیە وێت ژن بكاتەوە بە كۆیلەو بیخزێنێتە ناو چوار دیوارى ژورە كان بەڵام هەموو ئەم پاساوە تەنها بۆ ئیفلیج كردنى ئەو بڕیارە بوو نەك خەمى ژن دەسەڵات ڕێگە نادات ژنان بچنە پەر لە مان ئێستە خەمى كێشەى ژنیە تى ؟ ئەگەر ئەوەندە خەمى كێشەى ژنانیە تى ئەى وەڵامى بۆكوشتنى ئەو هەمو ژنە چیە ؟ بۆیە لە كۆتاى دەست خۆشیە كەم دا بۆئەوماندوونەناسانە دەڵێین دەستان خۆش ئێوەى كوڕى پارە نەخۆرو گیر فان پڕنەكردەى ئەم میلە تەن
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە