ئازاد جوندیانی شایهرهکهی تاڵهبانی
Thursday, 30/12/2010, 12:00
لەدوای بڵاوبوونەوەو ئاشکراکردنی پیلانی جلال و مسعود بۆ بێ بەش کردنی بزووتنەوە نیوملیۆنیەکەی گەلەکەمان بزووتنەوەی گۆڕان یەکێک لەو کەسانەی کەبەناو ووتەبێژی مەکتەبی سیاسی جلالیەکانە دەیەوێ ڕاستیەکان لەخەڵکی چەواشەبکات و وا ئەزانێ خەڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی ماهیەتی ئەوو سەرۆکە خائینەکەیان نازانێ ،ئەو شارەی بۆتە چقڵی چاوی هەمووتان و ئامادەنین بچنە ژێر هەیمەنەی نەجلالیەکان نەمەلاییەکان،تۆیەک بوویتەتە ئەو کەسەی کەهێرش بکەیتە سەر سومبل و کەسایەتیە ناسراوەکانی ئەم شارە کەهەموو گەنجێتیان لەپێناو ڕزگاری ئەم شارەو سەرجەم کوردستان دانا وئامادەنەبوون وەک ئاغاکەت و تۆو ئەمسالی وەک تۆ کڕنووش بەرن بۆ مسعودی خائین و بیکەنە پاڵەوانی نیشتمانی وبەناو سەرۆکی کوردستان،دیارە تۆو هاوشێوەکانت ئەوەندەی تۆزێک غیرەتتان تیا نیە گەر بۆ تەنها جارێکیش بێ بەجلال بڵێن نا چونکە ئەزانێ قورسایتان چەندەهەمووتانی لەتایەکی تەرازووەکەیدا داناوە بەرامبەر بەهیچ لەتاکەی تردا.ئێوەیەک ئەمڕۆ بوونەتە زووڕناژەنی بنەماڵەی مسعودو سکرتێرەکەشتان سەرچۆپیتان بۆ ئەگرێ ئەو بەناو سەرۆکەی کە بکوژانی دەیان پێشمەرگەی دڵسۆزی ئەم گەلە لەسایەیدائەپارێزرێن و بەئاشکرا ئەڵێن ئێمە جگە لەبارزانی حساب بۆ کەس ناکەین،ئێوەی بەناو خزمەتکاری شەهیدان زاتی ئەوە ناکەن نەلە دوور نەلەنزیکەوە خۆتان لەقەرەی بدەن دەبێت میللەت دڵی چیتانی پێ خۆشبێت، ئێوەیەک کەهەموو مافەکانی میللەتتان گۆڕیەوە بەکورسیەکەی جلال و کورسیەکەیتان کردە مەرجی یەکەمی بەشداریتان لەحکوومەتدا ..شایی و هەلهەلەی کورسیتان پیرۆز ..مسعود وەک سەرۆکی تازەتان پیرۆز..هاوخەباتیتان لەگەڵ کۆنەجاش و خائینان پیرۆز..داهاتی دزراوی خەڵکی هەژارتان پیرۆز..ئەو گەوجیەشتان پیرۆز گەر بزانن دەتوانن بەپارەی دزراوی میللەت ویژدان و کەرامەتی خەڵکانی دڵسۆز بکڕنەوە وەک چۆن ئێوەنەک تەنها خۆتان فرۆشتۆتەوە بەڵکو مێژووی یەکێتی کەتەنهاو تەنها دلسۆزانی گەل خاوەنی ڕاستەقینەی ئەو مێژووەن ئاوێتەی مێژووی پڕ خیانەتی مەلاییەکانتان کرد گەر لەمەودواش باسی بیرووباوەڕو ڕیبازتان کرد جگە لەناوی قوتابخانەی بارزانی و ڕێبازی بارزانی ناوی تر نەهێنن بۆ ئەوەی هەر هیچ نەبێ چیتریاری بەسۆزی دایکی شەهیدان نەکەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست