کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


145 فەرماندەی گەریلا لە ڕێوڕەسمێكی شكۆمەنددا لە ئاكادیمیای ئاپۆلۆدا، سوێندی تێكۆشانی ئازادییان خوارد

Sunday, 22/11/2009, 12:00


لە بەرامبەر پیلانی حكوومەتی AKP و دەوڵەتی تورك بۆ لەناوبردنی PKK، وەڵامی PKK بەهێزتربوونی هەنگاو هەنگاوی ڕێكخستنی ڕێزەكانیەتی. لە ماوەی 3 دەورەی پەروەردەیی لە سەرفەرمانداریی ئاكادیمیی "ئاپۆلۆ" 145 فەرماندەی گەریلا لە ڕێوڕەسمێكی شكۆمەنددا، سوێندی تێكۆشانی ئازادییان خوارد. لە ڕێوڕەسمەكەدا‌ لە دژی پیلانی پاكتاو و لەناوبردن پەیامی: "هەتا سەركەوتن، ئێمە لە سەر هێڵی ئازادی بەرخۆدان دەكەین، دووپات كرایەوە".
دەورەی هاوینی ئاكادیمیەكانی "ئاپۆلۆ" لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا كۆتایی پێهات و، لەهەر سێ ئاكادیمیای حەقی قەرار، مەعسوم كۆركماز و شەهید بێریتان، بە گشتی 145 فەرماندەی گەریلا پەروەدەی خۆیان كۆتایی پێ هێنا. لە ڕێوڕەسمێكی سوێندخواردنی شكۆمەندانەدا بە بەشداریی سەرۆكی ناوەندی پاراستنی گەل دووڕان كالكان، ئەندامی ناوەندی پاراستنی گەل ڕەزا ئاڵتوون و فەرماندارانی HPG، بەشدار بوون. لە مەرسیمەكەدا سەرەتا نوورەدین سۆفی فەرمانداری بریارگەی ناوەندی HPG قسە كرد و دواتر سەرۆكی ناوەدنی پاراستنی گەل دووران كاڵكان قسەی بۆ گەریلاكان كرد. دوران كالكان لە پەیامی خۆیدا دەستنیشانی كرد كە، جیا لە سەركەوتن، هیچ ڕێگەیەكی تریان نییە.
كالكان ڕایگەیاند كە ڕۆڵی پێشەنگایەتی فەرماندە نوێكانی HPG زیادتر بووە و گووتی: ڕووی ڕاستی AKP ئاشكرا بووە؛ لە لایەك باسی هەنگاوی دێموكراتیك و، لە لایەكی ترەوە بانگی تەسلیمبوون دەكا و، ئامانجی ئەو بانگەوازیانە، پاكتاو و لەناوبردنه.
دووران كالكان ڕایگەیاند كە گەریلا وەڵامی هەرە ووشك دەداتەوە بانگی تەسلیمبوون و، هەتا سەركەوتن لەسەر هێڵی ئازادی بەرخۆدان دەكات.
كاڵكان بە گووتەی "گەلی ئێمە ڕووی لە گەریلاكانی HPG و YJAstar و، گوێی بۆ هەڵخستوون" وەڵامی ئەو كەسانەی دایەوە كە دەیانەوێ گەلی كورد و PKK لە یەك دابڕن.
دواتر فەرمانده نوێكانی گەریلا سوێندی تێكۆشان هەتا سەركەوتنیان دووبارە كردەوە و، دیپلۆمیان وەرگرت.
گەریلاكانی كورد لە كۆتاییدا بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان، خاتریان لە یەكتر خواست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە