ئەرێ بەڕاست سیستەمە تەندروستیە سەقەتەكەى سەرۆك لەپێش عێراقەوەیە ؟
Monday, 11/07/2011, 12:00
یەكێكى تر لەو سیستەم و كەرتە داتەپیوانەى بەناو حكومەت و هەرێمە پڕ سەرۆكەكەمان كەرتى تەندروستیە كەماوەیەكە فێربوون وئەیانەوێت بەزۆرپێمان بڵێن و باوەڕمان پێ بكەن كەسیستەمەكە زۆر باشەو هەر هیچ نەبێت لەپێش عێراقەوەیە ، وەك ئەوەى ئێمەمانان ئەوەندە خۆشباوەڕبین یان ئەو میللەتە ماڵوێرانە بەدەست دووبنەماڵە و دووحزبى مافیاوە ئەوەندە بێ خەبەربێ نەزانێت چى ئەگوزەرێت لەو مەملەكەتە گەندەڵستانە پڕسەرۆكەدا ، كاربەدەست و ڕاوێژكارو ڕاگەیاندنە چەواشەكارەكانیان لەسەركردە خۆشباوەڕەكانى خۆیانەوە سەیرى ئەو میللەتە ئەكەن ، كەبەم خۆڵكردنە چاوى خەڵك و چەوشەكاریە چیرۆكێكى جەلال تاڵەبانیان بیرخستینەوە لەگەڵ دكتۆرەكەى خۆیان لەنەخۆشخانەى شۆڕش .
ساڵى 2000 كاتێك یەكێتى شەڕى پەكەكەى بۆ توركیا كرد تیمێكى دكتۆرى سەربازی توركیا هاتن بۆ سلێمانى دەرمان و ئامێر‌و چارەسەرێكى زۆریان هێنا بۆ نەخۆشخانەى شۆڕش و فەرماندەیەكان و بریندارانى شەڕەكە ، دوایى چەند ڕۆژێك مانەوە لەنەخۆشخانەى شۆڕش دكتۆر محەمەد خۆشناو لەگەڵ ژمارەیەك دكتۆرى نەخۆشخانەى شۆڕش بردنى بۆلاى جەلال تاڵەبانى ، بەرلەچوونیان خۆشناو ڕ‌اپۆرتێكى نووسى بوو بۆ جەلال تاڵەبانى وەك زانیارى و ئامارى كاروچالاكیەكانى نەخۆشخانەكانى شۆڕش تالەكاتى سەردانیان وەك بەبەغا بیڵێتەوەو بەشان و باڵى نەخۆشخانەكەدا هەڵبڵێ ((حەمەخۆشناو وەك پیشەى هەمیشەیى كەجەلال و كۆسرەت ڕەسوڵ و مەكتەبى سیاسى و بەرپرسانى یەكێتى پێ هەڵئەخەڵەتاند لەئامارى كاروچالاكیەكانى نەخۆشخانەى شۆڕش ژمارەى خەیاڵى بۆ جەلال پێوە نابوو)) لەكاتى گەیشتنیان بۆ لاى جەلال تاڵەبانى دوایى بەخێرهاتن و چاك و چۆنى ڕاستەوخۆ جەلال دەست ئەكا بەپیاهەڵدان و باسكردنى نەخۆشخانەى شۆڕش پاڵپشت بەئامار و زانیاریەكانى ناو ڕاپۆرتەكەى خۆشناو ئەڵێ ... ئەوەندە نەخۆش و بریندارە بینراوە و ئەوەندە نەشتەرگەریەو پشكنینە ئەنجامدراوە لەماوەى مانگێكداو نازانم چى و چى كراوە و ..... هتد .
لێپسراوى تیمە پزیشكیە سەربازیە توركیەكە یەكسەر لەوەڵامدا ئەڵێ .. ببورە بەڕێز تاڵەبانى ئەگەر وابێت ئەو هێزەى تۆ هەمووى نەخۆشە ، ئێمە لەدەوڵەتێكى وەك توركیا خاوەنى ئەو هەموو سەرباز و هێزەین ئەوەندە سەربازەمان نەخۆش نابێ !! جەلال تاڵەبانى هەرگیز ئەوەى بەخەیاڵدا نەهاتبوو كەئەمانە حەزەر وەرئەگرن و تەریقى ئەكەنەوە وەك دكتۆرە ماستاوچى و بێ ئابڕوەكانى خۆمان نین هەر سەرى بۆ ڕاوەشێنن ئەگەر درۆش بێ هەر بڵێن ڕاست ئەفەرمووى جەناب ، بۆیە جەلال باڵانسى تێك ئەچێ و دەم و چاوى ئەكا بەیەكداو بەپەلە حەمەخۆشناو تەداخول ئەكاو ئەڵێ .. ببورن ئێمە كەسوكارى پێشمەرگە و شەهید و ئەنفال و هەموو چین و توێژە حزبیەكان ئەبینین ئەوە ئامارى هەموویانە هەر ئى پێشمەرگە و سەربازەكانمان نیە بەتەنها ، لەوەڵامدا دكتۆرە توركەكە ئەڵێ ... ئەگەر وابێت ئەمە نەخۆشخانەى سەربازى نیە !! .
ئەو تیمە پزیشكیە سەربازیە توركە وایانزانى بوو نەخۆشخانەى شۆڕش وەك نەخۆشخانەى سەربازى ئەوانە كەزانیان وانیە و درۆ ئەكەن یەكسەر گەڕانەوە بۆ توركیا و جەلال و دكتۆرەكەشى غەیرى شەرمەزارى و سووكى و ڕیسوایى نەبێ هیچى تریان بۆ نەمایەوە .
مەبەستمان لەهێنانەوەى ئەو نمونەیە وەك وەڵامێكە بۆ هەموو ئەوانەى كەئێستا فێربوون بەموناسەبە و بێ موناسەبە ئەڵێن سیستەمى تەندروستى لەكوردستان زۆرباشە و هاوشانى ووڵاتانى دراوسێ یە و لەپێش ناوچەكانى تر‌ى عێراقیشەوەیە ، كەئەمە درۆیەكى زۆر زۆرگەورەیە و ئەسڵ و ئەساسى نیە تەنها جیاوازى هەبێ لێرە بوونى كەرتى تایبەتى قوڵبڕى بازرگانى تەندروستى و نەخۆشخانەى تایبەت و ئەهلى بەرپرسەكان و كۆمپانیاى قاچاغى هێنانى دەرمانەو هیچى تر كەبێگومان زۆر ڕاستە لەشوێنى ترئەمە نیە تەنها لێرە نەبێ ؟ .
ئێمە ئەپرسین لەحكومەتى سەرۆكەكان ((سەرۆكى بەناو هەرێم و سەرۆكى حزب و سەرۆكى پەرلەمان و سەرۆكى حكومەت و سەرۆكى كوتلە و سەرۆكى فراكسیۆن و سەرۆكى دزان و سەرۆكى گەندەڵان و دونیایەك سەرۆك))چیتان كردوە بۆ كەرتى تەندروستى ؟ ئەزانن ئێستاش هەواڵ و ئامار‌و داتاى ڕۆژانەى ڕۆژنامە و تیڤیەكان سەبارەت بەكەرتى تەندروستى لەكوردستان مایەیى ئابڕوچوون و شەرمەزاریە ؟ .
ئەوەتا وەزیرى تەندروستى خۆى لەكۆنفرانسى زانست و تەكنەلۆژیایى ئوردنى و زانكۆى ئەمریكى لەبەیروت و نەخۆشخانەى شاعەبدوڵاى ئوردنى و ڕێكخراوى بایۆماتریكس لەڕۆژى 15 / 5 / 2011 ڕاى ئەگەیەنێت و ئەڵێ .. ((بوونى كەموكوڕى و نەشارەزایى و نەبوونى كادیرى لێهاتوو لەبوارى بەڕێوبردنى نەخۆشخانەكان لەكوردستان ڕاستیەكە و دەبێ دانى پێدا بنێین ، چونكە ئێستا لەهەرێمى كوردستان كەموكوڕى و نەشارەزاییەكى زۆر لەبەڕێوەبردنى نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكان و چۆنیەتى كۆنتڕۆڵكردنى خۆراك و دەرمان هەیە ،هەروەها بەهۆى ئەوەى بازار لەكوردستان ئازادە بۆ كاركردن دەیان كۆمپانیایى ناوخۆ و بیانى لەبوارى دەرمان هەیە)) بەڕێوبەرى گشتى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانیش لەلێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەى ڕۆژنامە سەبارەت بەهۆكارى زۆربوونى ژمارەى نەخۆش ئەڵێ .. ((ئەمە هى ئەوەیە چەند ساڵێكە نەخۆش كەڵەكەبووە بەسەر یەكدا بۆیە ئێستا هەموویان بەیەكەوە ڕوویان كردۆتە نەخۆشخانەكان)) .
بەڕٍێزان ئەم لێدوانە لەهەر ووڵات و هەرێمێكى تر بوایە ئەبوو ئێستا ئەم بەڕێوبەرە گشتیە خۆى و وەزیرەكەیى و سەرۆكە بێ دەسەڵاتەكەى حكومەت لەدار بدرانایە ئەوەتا بەئاشكراو زۆر ڕوو قایمانە سوكایەتى بەنەخۆش و هاوڵاتیان ئەكەن و ئەڵێ كەڵەكەبوون بەسەریەكدا .
كەئەمە باشترین وەڵامە بۆ هەموو لایەك كەتائێستا دەسەڵاتدارانى ئەم هەرێمە گەندەڵستانە تەنانەت پێناسەیەكیشیان نیە بۆ كەرتى تەندروستى چ جاى نەخواستە پیلان و ئامانج و بەرنامەیان بۆ ئەم كەرتە هەستیارە ؟ ئەوەتا سەربارى تەواو نەبوونى نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیەكە كەناوهێنانیشى بۆتە (عەیبە و شەرم) ، بیست و هەشت فەرمانگەى تر‌ى ئەم وەزارەتە لەخانووى كرێدان ؟ كەبەڕاى ئێمە تەنها ئەو پارە خەیاڵیانەی لەو كۆنگرە و كۆنفرانسە بێ سوودانەى ئەم وەزارەتە خەرجكراون و هیچ و سوود و بەرهەمێكیان نەبووە بۆ ئەو میللەتە بۆ دروستكردنى ئەو بینایانە تەرخان بكرایە زۆر باشتربوو ، تۆ كەفەرمانگە و دامەزراوەى تەندروستیت لەخانووى كرێ دابێت ، پیلان و بەرنامەت بۆ خۆت نەبێت ئەى چۆن ئەتوانى كەش و هەواو و دۆخێكى تەندروست بۆ هاوڵاتیانت دەستەبەر بكەیت ؟ چۆن پیلان و بەرنامەیان بۆ دائەنێیت ؟ واتا تائێستا ئەم دەسەڵاتە كۆمێنتێكى نیە بۆ سێكتەرى تەندروستى ؟ تەنها ئیعلام و بەس ؟ ئێمە ئەڵێین خۆزگە وەك عێراق بوایە حاشا لەدراوسێكانمان ودونیایى دەرەوە ؟ لەهەموو دونیا دانانى سیساسەتێكى تەندروستى هاوچەرخ بۆ خزمەتى خەڵكى هەژار و كەمدەرامەتە لێرە سەدوهەشتاپلە پێچەوانەیە ڕێگا خۆشكردنە بۆ بازرگانى كردنى ژمارەیەك بەرپرس و فیرعەون بەم كەرتەو بەخەڵكى هەژار و كەم دەرامەت ؟ ئێمە ئەپرسین كوا جیاكردنەوەى كەرتە تەندروستیەكان لەیەكتر؟ لەسلێمانى كەرتى تەندروستى سەربازى و مەدەنی وا تێكەڵ بووە خۆشیان بۆیان جیانابێتەوە ؟ تەنها بۆ ڕاگەیاندن و چەواشەكارى هاوار ئەكەن نەخۆشخانەى سەربازیمان هەیە بۆ جەنەڕاڵە بێ ئەستێرەكانى حزب لەولاشەوە لەسەر كەرتى گشتى تەندروستى مەدەنى بودجە و دەرمان و ئەمبولانس و كەلوپەل و ئامێر‌و بیناى بۆ دابین ئەكرێ ؟ كوا پیلان و بەرنامە بۆ كەرتى تەندروستى تایبەت ؟ تائەم چركە ساتەش هەر لەهەیكەلى وەزارەتى تەندروستیەوە بیگرە تائەگاتە هەموو فەرمانگە و بەڕێوبەرایەتى و بەڕێوبەرى نەخۆشخانە و سەنتەر و بنكەكان ئیدارەدانیان لەسەر ئەساسى حزبیە نەوەك لەسەر ئەساسى پسپۆرى و بڕوانامە و شارەزایى كەبەم هۆیەوە سیستەمى بەڕێوبردن و دارایى و كارگێرى كەرتى تەندروستیش وەك باقى كەرتەكانى تر‌ى حكومەت گەندەڵبووە كەگەورەترین هۆى گەندەڵى و داتەپینى سیستەمەكەشە ، چونكە باشتركردنى ئەمانیش بەشێكە لەباشتركردنى سیستەمى تەندروستى و سەركەوتنى ، تائێستا بیر لەكەسانى شارەزا و پسپۆر و خاوەن بڕوانامە نەكراوەتەوە بۆ بەڕێوبردنى ئەم كەرتە ، لەوەش كارەساتتر لەجیاتى كۆنترۆڵكردنى ((خۆراك و دەرمان و نەخۆشخانە ئەهلى و عیادە تایبەتەكان)) زیاتر ڕێگایان خۆش كردوە بۆ گەندەڵبوونى ئەمانە كەخراپبوونى ئەمانەش بەشێكە لەخراپبوونى سیستەمەكە وەك ئەوانەى لەو ماوەیەدا كەشف بوون چ ئەوەى سلێمانى كەوەزیرى پێشووى تەندروستى ئیدارەى سلێمانى دكتۆر محەمەد خۆشناو مەواد و دەرمانى ئێكسپایەرى لەقەستەڕەى دڵەكە لێ ئاشكرابوو ، چ ئەوەى هەولێر كەكۆمپانیایەك دەرمانى بەسەرچووى شێرپەنجەى هێناوە بۆنەخۆشخانەیەك ، ئەمانە ئاشكرابوون ئاخۆ ئەبێ چەندانى تر مابن و كەس لێیان ناپرسێتەوە ؟ كەهەموو ئەمانە هەر خۆیان پێمان ئەڵێن نەخێر سێكتەرى تەندروستى زۆر خراپە و تائێستا دەسەڵات هیچى نەكردوە شایەنى باسكردن بێ .
لەهەمووشى كارەساتتر ئەوەتا تازەبەتازە نەخۆشیەكى سەیر هاوشێوەى ئایدز لەسلێمانى سەرهەڵئەدا و نەخۆشخانەى منداڵبوون ئەكرێ بەنەخۆشخانەى قورگ و لووت و گوێ و یەكێتى شانازى بەوەوە ئەكا كەلەماوەى شەش مانگدا 118 هەزار نەخۆش لەنەخۆشخانەى شۆڕش بینراوە و لەماوەى 3 مانگ 11 هەزار هاوڵاتى نەشتەرگەرى بۆ كراوە و فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى لەماوەى 3 مانگدا 70 هەزار نەخۆشى داخڵى نەخۆشخانەكانى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى سلێمانى كردوە ؟ ئائەمانەن باشیەكانى ئەو سیستەمە ؟ شانازیشى پێوە ئەكەن ؟ .
((بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، (لە كانونی دووەمی ئەمساڵدا، (23745) نەخۆش و لە شوباتدا (22597) نەخۆش و لە ئازاردا (20593) نەخۆش، داخڵی نەخۆشخانەكانی بەڕێوەبەرێتیی تەندروستیی سلێمانی كراون و لەناویشیاندا، (11386) نەشتەرگەریی ئەنجامدراوە)) .
ئێمە پێمان وایە سێكتەرى تەندروستى سێكتەرێكى گرنگە پەیوەندى بەژیانى یەكەبەیەكەى تاكەكانى ئەم كۆمەڵگایەوە هەیە ئەگەر ((ئاسایشى خۆراك و دەرمان و دابین كردنى فریاگوزراى سەرەتایى و بیمەى تەندروستى و پێشكەشكردنى خزمەتگوزارى تەندروستى و پاراستنى ژینگە و سەرچاوەكانى ئاو و هۆشیاریەكى تەندروستى بەرچاو و ڕێگەگرتن لەبڵاوبوونەوەى نەخۆشیە درێژخایەنەكان)) نەبێت لەهەموو ڕووەكانەوە چۆن ئەتوانین بڵێین كەرتى تەندروستى سەركەوتووە ؟بەداخەوە تائێستا هیچمان لەمانە نیە ؟ تەنانەت هاوكارى لەنێوان خودى وەزارەتەكانیشدا نیە ، چونكە وەزارەتى تەندروستى پێویستى زۆرى بەوەزارەتى پەروەردە و ڕ‌ۆشنبیرى هەیە كەئەبێ تەنسیق و پیلان و بەرنامەیەكى تۆكمە لەنێوانى ئەوانیشدا هەبێ ، یان لەگەڵ ڕێكخراوەكانى ژنان ؟ كەئەمانە هیچیان نیە ؟ ئەى ئەبێ سەركەوتن و شانازیەكانى لەكوێ دابێ كەڕاگەیاندنە چەواشەكاریەكانى یەكێتى چەند ڕۆژێكە بانگەوازى بۆ ئەكەن ؟ باشتركردنى سیستەمى تەندروستى تەنها چاودێرى پزیشك و چارەسەرى نەخۆش نیە بەڵكو ئەركە سەرەكیەكەى تر‌ى بریتیە لەڕێگاكانى خۆپاراستن و تووش نەبوون بەنەخۆشى و پەتاكان .
بۆ چارەسەركردنى هەموو ئەو گیروگرفتانە و چاككردنى سیستەمى تەندروستى ئەبێ سەرەتا دەسەڵات خۆى نیازێكى پاك و بەرنامەیەكى تۆكمە و ڕوونى هەبێ بۆ ئەم كەرتە كەبەداخەوە نەك نیەتى بگرە دابەشیشیان كردوە لەنێوان هەولێر و سلێمانیدا ،بەشێوەیەك هەر ئیدارە و بەڕێوبردن و بەرنامەیەكى تایبەتى هەیە بۆ ئەم كەرتە ، بۆیە ئێمە پێمانوایە تائێستاش ئەوەى ئەم كەرتە بەڕێوە ئەبات حزبە نەوەك وەزارەتى تەندروستى و دامەزراوە كارتۆن یەكانى سەر بەم وەزارەتە كە بیست و هەشت دانەیان لەخانووى كرێ دان !! .
_ بەڵگەكان بەلێدوانى خۆیانەوە دەدوێن سیستەمەكە چۆنە لەكوردستان ؟
1_ سلێمانی : چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌هلی داده‌خرێن .
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی بڕیاریداوه به‌داخستنی سێ نه‌خۆشخانه‌ی ئههلیو به‌شی (قه‌سته‌ره)ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه كه خاوه‌نه‌كه‌ی (د.محه‌مه‌د خۆشناو) وه‌زیری پێشووی ته‌ندروستییه.
سلێمانی، ئاوێنه: به‌پێی كۆنووسێكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی كه كۆپییه‌كی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه‌دراوه كه له‌كۆبوونه‌وه‌ی تهندروستیو سهرۆكو نه‌قیبی سه‌ندیكاكانی پزیشكان‌و دهرمانسازانو كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان‌و لیژنه‌ی به‌دواداچوونی نه‌خۆشخانه ئههلیو دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كاندا، سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌ی (ژیان) كه (وه‌زیری پێشووی ته‌ندروستی ئیداره‌ی سلێمانی، د.محه‌مه‌د خۆشناو) خاوه‌نییه‌تی‌و به‌هۆی بوونی ده‌رمانی به‌سه‌رچوو بۆ ماوه‌ی (10) رۆژ له(20/4 بۆ 30/4/2011) دابخرێت‌و له‌كاتی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سه‌رپێچی له‌و شێوه‌یه‌شدا، بۆ هه‌میشه‌یی دابخرێ‌و ئێستاش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
2 _ هه‌ولێر: ده‌رمانێكی به‌سه‌رچووی شێرپه‌نجه ده‌درێته نه‌خۆشخانه‌یه‌ك .
جۆره ده‌رمانێكی به‌سه‌رچوو بۆ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌درێته نهخۆشخایهكی هه‌ولێر، وه‌زیری ته‌ندروستیش ئاشكرای ده‌كات كه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنراوه.(Hi arce ptin) ناوی ئه‌و ده‌رمانه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیای (س) هێنراوه‌ته كوردستانه‌وه‌و دراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌هه‌ولێر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت، هه‌ر ده‌رمانێك تێچووه‌كه‌ی له 50 ملیۆن دینار زیاتربێت، ده‌بێت به‌ته‌نده‌ر بۆی ده‌ربچێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌رمانه بایی زیاتر له 100 هه‌زار دۆلار دهبێتو بێ ته‌نده‌ر بۆ ئه‌و كۆمپانیایه ده‌رچووه‌و ده‌رمانه‌كه‌ش به‌سه‌رچووه.له‌مباره‌یه‌وه، دكتۆر تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی، ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و ده‌رمانه 150 دهرزییهو هه‌ر ده‌رزییه‌ك به 600 هه‌زار دینار كڕدراوه.هه‌روه‌ها وتی ئه‌و ده‌رمانه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو حكومهتو داواكاری گشتییه‌وه له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجام ده‌رنه‌چووه‌و گومان هه‌یه ده‌رمانه‌كه هی ئه‌و كۆمپانیایه نه‌بێت كه له‌سه‌ری نووسراوه وه‌زیری ته‌ندروستی، روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و ده‌رمانه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌هه‌ولێر هێنراوه، به‌ڵام بهكارنههێنراوهو به‌كارهێنانیشی جه‌ریمه‌یه.".
3 _ لە سێ مانگدا، زیاتر له (11)هه‌زار كەس نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت .
عەلی محەمەد، تەمەن (36) ساڵ، تائێستا چوار جار نەشتەرگەریی بۆ كراوەو بە وتەی خۆی، هەر جارێك سەردانی پزیشكی كردبێت، بەبێ نەشتەرگەریی رزگاری نەبووە.
ناوبراو، دەڵێت: ئەگەر وا بڕوات، لەداهاتوودا، شوێنێكی ساغم نامێنێت، بەڵام ناچارم، بەگوێی پزیشكەكانی ئێرە دەكەم، چونكە پارەم نییە بۆ چارەسەر بچمە دەرەوەی وڵات.
لەپارێزگای سلێمانیدا، رێژەی نەخۆش لەزیادبووندایەو بەرپرسانی تەندروستیش، ناتوانن هۆكارەكەی بدۆزنەوەو بەم هۆیەشەوە ئەركی تەندروستكارانیش، قورس بووە.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، (لە كانونی دووەمی ئەمساڵدا، (23745) نەخۆش و لە شوباتدا (22597) نەخۆش و لە ئازاردا (20593) نەخۆش، داخڵی نەخۆشخانەكانی بەڕێوەبەرێتیی تەندروستیی سلێمانی كراون و لەناویشیاندا، (11386) نەشتەرگەریی ئەنجامدراوە.
د. رێكەوت حەمەڕەشید، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، هۆكاری زۆریی نەخۆش لە نەخۆشخانەكانی سلێمانیدا، دەگەڕێنێتەوە بۆ باشیی نەخۆشخانەكانی سلێمانی و بوونی كەڵەكەبووی نەخۆش لە ماوەی چەند ساڵێكدا.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بۆ رۆژنامەی روونكردەوە: زۆریی نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەكانی سلێمانیدا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پزیشكی پسپۆڕمان زۆرەو نەخۆش پێویستی بەوە نییە سەردانی دەرەوەی وڵات بكات، ئەو نەخۆشانەی لەسلێمانی چارەسەریان بۆ دەكرێت، لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراقەوە دێن، نەك تەنیا هەرێمی كوردستان.
لەبەرامبەریشدا، پزیشكێكی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی، هۆشداریی دەدات لەوەی بوونی نەشتەرگەریی زۆر، رێژەی مردن زیاتر دەكات، چونكە بەرنامە نییە لە نەشتەرگەرییەكاندا.
ئەو پزیشكە، كە لەبەر هەستیاریی كارەكەی، نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بە رۆژنامەی راگەیاند: زۆربه‌ی پزیشكه‌کان لەم وڵاتەدا، بوونه‌تە بازرگان‌و سیفەتە بنەڕەتییەكەی خۆیان لەدەست داوە، چونكە هەوڵدەدەن، زۆرترین نەخۆش ببینن و زۆرترین نەشتەرگەریی ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌یش بۆئەوەی پارەی زۆریان دەستبكەوێت، هه‌ربۆیه گرنگی بە لایەنی مرۆیی نادەن.ناوبراو، هۆكاری ئەم كارەش بۆ بێپلانیی وەزارەتی تەندروستی دەگەڕێنێتەوە، كە لێپێچینەوە لەگه‌ڵ ئه‌و پزیشكانهدا ناكات.
4 _ له‌شه‌ش مانگدا زیاتر له 118 هه‌زار هاووڵاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش ده‌كه‌ن
PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د 11:35:27 2011-06-18
ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌و نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شۆڕش له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا خزمه‌تێكی به‌رچاوی پێشكه‌ش به هاووڵاتیان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان كردووه، له‌ئێستاشدا رۆژانه نزیكه 50 نه‌شته‌رگه‌ری تیایدا ئه‌نجامده‌درێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا زیاتر له 118 هه‌زار نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕشی كردووه.
5 _ نەخۆشخانەیەكی منداڵبوون، دەكرێتە نەخۆشخانەی قوڕگ و گوێ و لوت
نەخۆشخانەیەكی منداڵبوون، كە بڕیاربوو بۆ كەمكردنەوەی فشار لەسەر تاكە نەخۆشخانەكه‌ی منداڵبوونی سلێمانی، بكرێتەوە، دوای شەش ساڵ، نەشتەرگەریی منداڵانی تێدا ئەنجام نادرێت و لەپڕێكدا دەكرێتە نەخۆشخانەی قوڕگ و گوێ و لووت، (24) ساڵیشە لەسلێمانی، تاكە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە منداڵبوون هەیە.
ئەگەرچی ساڵانێك بانگەشە بۆ ئەو نەخۆشخانەیە كرا‌و بڕیاربوو نەشتەرگەریی منداڵبوونیشی تێدا ئەنجام بدرێت، بەڵام دوای تەواوبوونی، تائێستا نەشتەرگەریی منداڵبوونی تێدا ئەنجام نەدراوەو بەڕێوەبەرەكەشی دەڵێت: نەخۆشخانەكە، كراوەتە نەخۆشخانەی قوڕگ و گوێ و لووت.
لەسەردەمی وەزیری پێشووتری تەندروستی، محەمەد خۆشناو، لەئیدارەی پێشووی سلێمانی، ئەو بڕیارە درا.
محەمەد مستەفا مەحمود، بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستیی شەهید رێباز لەبەكرەجۆ، لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامە، وتی: بڕیاربوو ئەو نەخۆخشخانەیە، تایبەت بێت به منداڵبوون‌و بتوانرێت بۆ كەمكردنەوەی فشاری نەخۆشخانەكەی تر، نەشتەرگەریشی تێدا ئەنجام بدرێت، بەڵام لەبەرئەوەی بڕیارە نەخۆشخانەیەكی تر بۆ منداڵبوون لەناو شاردا دروست بكەن، بۆیە بڕیاریاندا ئەوەی بەكرەجۆ، بكرێتە نەخۆشخانەی تایبەت بە قوڕگ‌و گوێ‌و لووت.
لەساڵی (1987)دا، كاتێك بەپێی ئامارەكان، دانیشتووانی شاری سلێمانی بەتەواویی نەدەگەیشتە (500) هەزار كەس، نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە منداڵبوون كرایەوە، بەڵام پاش تێپەڕبوونی (24) ساڵ و بەرزبوونەوەی رێژەی دانیشتووانی ئەو شارە بۆ نزیكەی ملیۆنێك، تەنیا ئەو نەخۆشخانەیە هەیە، لەكاتێكدا نزیكەی (10) نەخۆشخانەی ئەهلیی تایبەت بەو بوارە هەن و نەشتەرگەریشیان تێدادەكرێت.
بەپێی ئەو ئامارانەی دەست رۆژنامە كەوتوون، رۆژانە (30 ـ 35) منداڵ لەنەخۆخشخانەی منداڵبوونی سلێمانی لەدایك دەبن، بەڵام بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە دەڵێت: زۆر رۆژ هەیە، رێژەی لەدایكبوون، دەگاتە (60) منداڵ.
دکتۆر شلێر فایەق غەریب، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون، بەپێویستیزانی، نەخۆشخانەیەكی تریان بۆ بكرێتەوە، بەهۆی ئەوەی فشارێكی زۆریان لەسەرەو وتی: رۆژانە، هەموو هۆڵەكانمان پڕدەبن و جێگەمان نامێنێت. هەروەها ئاماژەی بەوەدا: زۆركات، بیریان لەوە كردووەتەوە كە رێگە بە مێردی ئەو ژنانەی منداڵیان دەبێت، بدەن بەدیار ژن و منداڵەكانیانەوە بمێننەوەو ئاگاداریان بن، بەڵام بەهۆی كەمیی هۆڵی لەدایكبوونەوە، رێگەیان پێ نادەن كە تەنانەت بێنە ژووریشەوە، چونكە قەرەباڵغییەكی زۆر دروست دەكەن.
بەرپرسانی تەندروستیی؛ دەڵێن، بەپێی ئەو پۆلێنەی خۆیان كردوویانەو بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی زۆریی لەدایكبوونەوە، شاری سلێمانی، بەلایەنی كەمەوە، زیاتر لە دوو نەخۆشخانەی تری پێویستە.
6 _ نەخۆشییەكی هاوشێوەی ئایدز لە سلێمانی بڵاودەبێتەوە
راپۆرتی: پ. سلێمانی
بەڕێوبەرێتی خۆپارێزیی سلێمانی، هۆشداریی دەدات تەنیا لەماوەی مانگێكدا، (118) تووشبوو بەنەخۆشیی هەوكردنی جگەر (كەبەدی ڤایرۆسی) تۆماركراوەو ئەم نەخۆشییەش هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ نەخۆشیی ئایدزدا نییەو مەترسیدارتریشە.
سەرەتای ئەم مانگە، هۆبەی ئایدزو نەخۆشییە گواستراوەكان، لەبەرێوبەرێتی خۆپارێزیی تەندروستیی، وۆركشۆپێكی بۆ كارمەندانی تەندروستیی‌و رێكخراوە مەدەنییەكانی پارێزگای سلێمانی كردەوە، تا هاوڵاتییان لەنەخۆشیی هەوكردنی جگەر هۆشیاربكەنەوە، چونكە لەماوەی مانگی رابردوودا (118) حاڵەتی ئەو نەخۆشییە تۆماركراون.
د. فەرهاد مەجید عەلی، لێپرسراوی هۆبەی ئایدزو نەخۆشییە گواستراوەكان لە بەرێوبەرێتی خۆپارێزیی تەندروستیی سلێمانی، بە رۆژنامەی راگەیاند: وۆركشۆپێكی سێ رۆژیمان بۆ كارمەندانی تەندروستیی و رێكخراوە مەدەنییەكانی سەرجەم قەزاو ناحیەكانی سەر بەپارێزگای سلێمانی رێكخستووە، ئەم وۆركشۆپە تایبەتە بەتوشبوون بەنەخۆشییەكانی ڤایرۆسی (hiv) ئایدز، كە لەلایەن وەزارەتی تەندورستیی هەرێم و بەهاوكاریی شارەزایەكی سویدیی رێكخراوە.
لێپرسراوی هۆبەی ئایدزو نەخۆشییە گواستراوەكان، لەبارەی زیادبوونی رێژەی توشبوو بەنەخۆشیی ئایدز، وتی: رێژەكە زیادی نەكردووە، بەڵام لەبەرامبەردا كەبەدی ڤایرۆسی سەریهەڵداوە، لەماوەی مانگی رابردوودا، (2679) بوتڵ خوێن وەرگیراوەو لەو رێژەیەش؛ زیاتر (118) توشبوو بەهەوكردنی جگەر هەبووە، نزیكەی (54) كەسیشیان ئەو بیانییانەن كە بەسەفەر هاتوونەتە شارەكەوە.
د. فەرهاد مەجید، هۆشداریدا؛ لەمەترسییەكانی نەخۆشیی هەوكردنی جگەرو ئاماژەی بەوەكرد: هەرچەندە رێژەی توشبوون بەنەخۆشیی (ئایدز) زیادی نەكردووە، بەڵام توشبوون بەنەخۆشیی (هەوكردن) رووی لەزیادبوونە، ئەمەش لەگەڵ ئایدزدا هاوتانو هیچ جیاوازییەكیان نییە، بەڵكو زیاتر كوشندەترەو هەموو ئەو نیشانانەی لەنەخۆشیی ئایدزدا هەیە، لەنەخۆشیی كەبەدی ڤایرۆسیشدا هەیە.
7 _ زێدی وه‌زیری ته‌ندروستی دكتۆری ژنی تێدا نییه .
هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی ناحیه‌ی بیاره‌و شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه یه‌ك دكتۆریان هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی دكتۆی ژنه‌وه، ژنانی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ پشكنین ده‌بێت رێگه‌یه‌كی دوور ببڕن‌و بچنه هه‌ڵه‌بجه یان سلێمانی.عادل كه‌ریم به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاره‌زوور راگه‌یاند كه هه‌موو ناحیه‌یه‌ك یه‌ك دكتۆری پێویسته‌و بیاره سه‌ربه تهوێڵهیهو به‌هه‌ردوكیانه‌وه یه‌ك دكتۆریان بۆ داده‌نرێت.هه‌روه‌ها وتی مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی ئێستای ته‌وێڵه كه‌موكورتی هه‌یه‌و بینا نوێیه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه ته‌واو بكرێت، له‌گه‌ڵ ته‌واوبونیدا ده‌وام تێیدا ده‌بێته شه‌وو رۆژو هه‌وڵده‌ده‌ین له مانگی هه‌شتدا دكتۆرێكی بۆ بنێرین.له‌لایه‌كی تره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دكتۆری ژنی لێ نییه، دانیشتوانی ناحیه‌ی بیاره‌و 20 له‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری ئیداره‌ی ئه‌م ناحیه‌یه‌وه، زۆر جار ده‌چن بۆ هه‌ڵه‌بجه یان سلێمانی بۆ پشكنینێكی ته‌ندروستی.ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س ده‌بێ و تائێستا دكتۆرێكی ژنی تێدا نییه، ژنانی ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێن هه‌ندێجار به‌شه‌رمه‌وه ده‌چینه به‌رده‌ستی دكتۆره پیاوه‌كان.چه‌ند ژنێكی دانیشتوی ناوچه‌كه به‌هاوڵاتیان راگه‌یاند به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نین خۆمان بخه‌ینه به‌رده‌ستی دكتۆری پیاوه‌و پشكنینمان بۆ بكات، چونكه دابونه‌ریت رێگه‌مان پێ نادات.لای خۆیه‌وه، به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاره‌زوور وتی به پێی ستانداردی جیهانی هه‌موو قه‌زایه‌ك دكتۆرێكی پسپۆری ژنی پێویسته، ئیدی چۆن ده‌بێت بیاره كه ناحیه‌یه دكتۆرێكی ژنی هه‌بێت.ناحیه‌ی بیاره، به نۆ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوری هه‌ڵه‌بجه‌وه‌و 98 كیلۆمه‌تریش ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی سلێمانیه‌وه، زێدی تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و نزیكه‌ی 3 ساڵ شوێنی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نسارولئیسلام بوو، كه له‌وێوه هێرشی چه‌كداریان ده‌كرده سه‌ر هێزه‌كانی(ی. ن. ك).
(31) _ 8 دەزگاو رێكخستنی یەكێتی و ((دەزگای تەندروستی پێشمەرگە)) دەخرێنە سەر حكومەت
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، "پەیوەندیی ئیداریی و دارایی"، (31) دەزگاو رێكخستنی یەكێتی، بە حكومەتەوە دەبەستێتەوە، ئەوەش دوابەدوای پێشكەشكردنی پڕۆژە چاكسازییەكانە لەلایەن یەكێتی و پارتی-یەوە.
جەعفەر شێخ مستەفا، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم، لە فەرمانێكی وەزاریدا بەژمارە (3057)، كە كۆپییەكی دەست "رۆژنامە" كەوتووەو لە (5/6/2011)دا، دەرچووە، بڕیاریداوە پەیوەندیی (ئیداریی و دارایی) (31) ده‌زگاو رێکخستنی حیزبەكەی بەحكومەتەوە ببەستێتەوەو هاوپێچ لەگەڵ فەرمانەكەدا، ناوی ئەو دەزگایانە دیاریكراون.
لەفەرمانەكەدا، وەزیری پێشمەرگە بڕیاریداوە بە: "بەستنەوەی پەیوەندیی ئیداریی و دارایی ئەو دەزگاو هۆبەو یەكانەی ناویان لە لیستەكەدا هاتووە، بە ئیدارەی فەرماندەی هێزەكانی (70)وە، بەهەمان سیستمی مووچەی پێشووی خۆیان".
هەروەها بەستنەوەی پەیوەندیی دارایی گشت مەڵبەندو مەكتەب و دەستەكان و سەنتەرەكانی رووناكبیریی پێشمەرگە، بە ئیدارەی هەمان فەرماندەوەو بەهەمان سیستمی مووچەی پێشوویان.
بەپێی فەرمانەكە، هەریەكە لە یانەی وەرزشی پێشمەرگە، دەزگای كاروباری پێشمەرگە دێرینەكان، دەزگای تەندروستی پێشمەرگە، كەمئەندامانی سەنگەر، هەریەكە لە ئیدارەكانی (ئەفسەران و كارمەندان و ئیدارەی پێشمەرگە)، ئەشغاڵی عەسكەریی و ئامار‌و رێكخستن و سریەی تایبەتی پاسەوانەكانی زانكۆی ئەمریكی و چه‌ند فەوج و بەشێکی تر، كە سەرجەمیان (31) بەشی جیان، بە هێزەكانی (70)وە دەبەسترێنەوەو فەرمانەكەش لە (20/6)ه‌وه گشتێنراوەو جێبەجێكراوە.
نەریمان عەبدوڵڵا، ئه‌ندامی لیژنەی ناوخۆ‌و ئەنجومەنە خۆجێیەكان له په‌رله‌مانی کوردستان، لەلێدوانێكیدا، بۆ "رۆژنامە" وتی: "ئەو دەزگاو دامەزراوانە حیزبین و نابێت بەو شێوەیە بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام ئەوە جۆرێكی ترە لە شەرعییەتدان بەبردنی بودجە، چونكە یەكخستنی ئیدارەی ئەو دەزگایانە بەو وەزارەتەو بەو شێوەیە، یاسایی نییەو دەبێت رێكبخرێنەوە".
ناوبراو، وتیشی: "سوپای عێراقی سیستمی فەوجو لیوای هەیە، بەڵام ئەمەی وەزارەتی پێشمەرگە دەیكات، لەگەڵ ئەو سیستمەدا ناكۆكە، بەهەمان رێكخستنی حیزبیی بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، خراپترە لەوەی دامەزراوەكە هەر حیزبیی بێت، چونكە شەرعییەتدانیشە بەكاری حیزبیی لەناو هێزەكانی پێشمەرگەدا
9 _ 28 فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی له‌خانوی كرێدان .
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتووه 28 فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌خانووی كرێ نیشته‌جێن، هه‌روه‌ها كرێی خانوه‌كانیش له‌نێوان 300 هه‌زار تا یه‌ك ملیۆن‌و 300 هه‌زاردایه.
رۆژنامه‌ی ئاوێنه: به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی ده‌ست رۆژنامه‌ی ئاوێنه كه‌وتووه 28 فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی، له هه‌رێمی كوردستان له‌خانوی كرێدانو زۆرترین فه‌رمانگه‌ش له شاری سلێمانیهه، كه تاكو ئێستا 14 فه‌رمانگه له‌خانوی كرێ ده‌وام ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌شاری دهۆك 5 فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی، له‌هه‌ولێریش 4 فه‌رمانگه‌ی تهندروستیو له رانیه‌و شاره‌زوور 1 فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی لهشارهزووریش 3 فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی له‌خانوی كرێ ده‌وام ده‌كه‌ن.
له‌لێدوانێكی بۆ ئاوێنه وتهبێژو به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی د. خالیس قادر، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "له‌سه‌رجه‌م پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان 28 فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی، كه سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستین له‌خانووی كرێدا ده‌وامی فه‌رمی خۆیان ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر كرێی ئه‌و خانوانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه گیراون د. خالیس وتی "به‌پێی شوێنه‌كان كرێیهكانیش ده‌گۆڕێن، بۆیه له‌هه‌ندێك شوێن كرێی خانوه‌كان ده‌گاته 300هه‌زار دینار، به‌ڵام له‌سه‌نته‌ری شار گه‌یشتۆته یه‌ك ملیۆن 300 هه‌زاردینار".
سەیرى ئەم دوو بەراووردە مەهزەلەیەیى خوارەوەى كوردستانى نوێ بكەن ..
لە 23 / 5 وەزیرى تەندروستى ئەڵێ سیستەمەكە زۆر خراپە ئەبێ دانى پێدا بنێین ، دوایى مانگێك عەشوایى و خۆرسكانە سیستەمى تەندروستى زۆر باش ئەبێ و ئەمجارەیان هەمان وەزیر لە 20 / 6 لەماوەى كەمتر لەمانگێك ئەڵێ ئێستا زۆر باشە و لەپێش عێراقەوەین ....
10 _ دوو رێککەوتننامە لەبواری بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەو کۆنترۆڵکردنی دەرمان ئیمزاکرا
23/5/2011
دوای ئەوەی رۆژی 15/5 لەھۆڵی پێشەوای شاری ھەولێر، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەچاودێری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمو بەمەبەستی پێشخستنی تواناکان لەبواری دەرمانو خۆراک‌و چۆنیەتی باش بەڕێوەبردنی کاری نەخۆشخانەکان لەڕووی ئیداریەوە بەھاوکاری لەگەڵ ھەردوو زانکۆی زانست و تەکنۆلۆژیای ئوردونی و زانکۆی ئەمریکی لەبەیروت و نەخۆشخانەی شا عەبدوڵڵا ئوردن و رێکخراوی بایۆماتریکس، کۆنفرانسێکی دەستپێکرد، بەپێویستمان زانی کەبیروڕای چەندین شارەزاو پسپۆڕ‌و لایەنی پەیوەندیدار لەبارەی بەستنی کۆنفرانسەکەو ئەو سیستمەی کەلەم بارەیەوە لەھەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێت، بخەینەڕوو.
چارەسەرکردنی کەموکوڕیەکان
دکتۆر تاھیر ھەورامی، وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم لەوتەیەکیدا رایگەیاند، بوونی کەموکوڕی و نەشارەزایی و نەبوونی کادیری لێھاتوو لەبواری بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکان لەکوردستان، راستیەکە دەبێت دانی پێدا بنێنین و کار بۆ باشترکردنی ئەم کەموکوڕیانە بکەین و ئامانجیش لەبەستنی ئەم کۆنفرانسەمان، پێشخستنی تواناکانە لەبواری کارگێڕی دەرمان و بەڕێوەبردنی خۆراک لەھەرێمی کوردستان لەپێناوی زیاتر ئاشناکردنی پزیشکان و کارمەندانی خۆمان بەم 2 لایەنە گرنگەی بواری سیستمی تەندروستی کەوەک دوو کۆڵەکەی گرنگ وان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەکوالیتێکی باشتر و تێچوویەکی کەمتر بەو ئومێدەی کەئەمە سەرەتایەکی بەھێزبێت لەھەوڵەکانی ئێمە بۆ بەھێزکردنی تواناکانی پزیشک و کارمەندانی ئێمە.
وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکراشیکرد، ئێستا لەھەرێمی کوردستان کەموکوڕی و نەشارەزاییەکی زۆر لەبەڕێوەبردنی نەخۆشخانەو بنکە تەندروستیەکان و چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی خۆراک و دەرمانەوە ھەیە، ھەروەھا بەھۆی ئەوەی بازاڕ لەکوردستان ئازادە بۆ کارکردن دەیان کۆمپانیای ناوخۆی و بیانی لەبواری دەرمان، بۆیە پێویستە چاودێری زیاتر بخەینە سەر کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان دڵنیابن لەجۆری ئەو دەرمان و خۆراکەی دێتە کوردستان و بەکاری دەھێنن، بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە لەماوەی رابردوودا چەند بڕیارێکی تایبەت بەھاوردەکردنی دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکانمان بۆ ناو ھەرێمی کوردستان و چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی دەرمان دەرکردووە، بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان سوود لەو دەرمانە وەربگرن کەدێتە ناوچەکەمان.
گرنگیی کۆنفرانسەکە
).
راشیگەیاند، گروپەکەمان لەچەندین بواردا کاردەکات لەوانە، پێشخستن و تازەکردنەوەی کەرتی نەخۆشخانەکان و بواری چارەسەری و راھێنانی پزیشک و کارمەندە تەندروستیەکان و بواری (ئەکریتەیشن) دەستەبەرکردنی بواری کارگێڕیەکی تەندروست لەنەخۆشخانەکان و بواری ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان لەکەرتی تەندروستی و راھێنانی کارمەندانی تاقیگەو بانکی خوێن و چەندین لایەنی تر کەئەزموونی گروپەکەمان بۆ زیاتر لە 35 ساڵ بەر لەئێستا دەگەڕێتەوە، بۆیە لەداھاتوو ئێمە وەکو گروپەکەمان دەمانەوێت لەھەموو ئەو بوارانەدا خزمەت بەبواری تەندروستی لەھەرێمی کوردستان بکەین.
د. رەمزی عوسمان، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی جۆری دەرمان لەوەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم، سەبارەت بەمەبەستی سازکردنی کۆنفرانسەکە وتی بەھۆی ئەوەی کە لەکاتی ئێستادا بواری بازرگانیکردن، پەرەسەندنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو کەرتی دەرمانیش وەک بەشێکی گرنگی بواری تەندروستی تێکەڵ بەم کارە بووە، بۆیە ئێستا لەھەرێمی کوردستان بواری دەرمانیش جۆراوجۆری و پەرتەوازەیی سیستمی تێکەوتووەو چەندین جۆری دەرمان لەبازاڕەکاندا دەفرۆشرێن، بۆیە ئەمە پێویستی بەپێشخستنی سیستم و یاساکان و توانای پزیشک و شارەزایانی بواری دەرمان ھەیە، بۆ ئەوەی بتوانین لەداھاتوودا باشترین سیستم بۆ کۆنترۆڵکردنی دەرمان و پاراستنی نەخۆش پەیڕەو بکەین..
11 _ خزمەت گوزاری تەندروستی هەرێمی كوردستان لە پێش ناوچەكانی تری عێراقدایە
پێش نیوەری ئەمرۆ 20/6/2011 بەمەبەستی خستنە رووی دەرئەنجامەكانی كۆنفرانسی كەم كردنەوەی گەندەڵی دەرمان ودەرمانخانەكان لەعێراق وەفدێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەعێراق و هەرێمی كوردستان بەیاوەری دكتورا نسار تاڵەبانی بەرپرسی نوسینگەی حكومڕانی دەست پاكی لەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی وەزارەتی تەندروستیان كرد و لەلایەن د.تاهر هەروامی وەزیری تەندروستی پێشوازیان لێوەكرا، لەدانیشتنێكدا گفتوگۆلەبارەی دەرئەنجامەكانی كۆنفرانسی گەندەڵێ دەرمان ودەرمانخانەكانی عێراق كرا بەتایبەت دانانی بەرنامەیەكی فراوان بۆكەم كردنەوەی گەندەڵی لەدەرمان وچۆنیەتی هاوەردەكردنی بۆ ناوعێراق و هەرێمی كوردستان.لەلایەن خۆیەوە د.تاهر هەروامی ستایشی كارەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی كرد بۆ ئەو هاوكاری و پاڵپشتیەی كەلە كەرتی تەندروستی هەرێمی كوردستان دەكەن، بۆئەمەش بەرێزەوە پشتگیری و ئامادەی تەواوی وەزارەتی تەندروستی بۆخستنەڕوو بۆبەسەركەوتوی بەرێوە چونی كارەكانیان.لەبەشێكی تری دانیشتنەكە د.محمەد حەماشە نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەهەرێمی كوردستان رەوشی تەندروستی هەرێمی كوردستانی بەرزنرخاند بەتایبەت ئەو بەراوردكاریانەی كەلەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ و ناوچەكانی تری عێراق بۆی دەكرێت.لەدابین كردنی دەرمان وخزمەت گوزاری تەندروستی لەنەخۆشخانەكان و ئاست بەرزی پزیشكانی هەرێم.
_ لەدواین ڕاپرسیدا ڕێكخراوى دەستێشخەرى كۆمەڵى مەدەنى لەچەند ڕۆژى ڕابردوو ڕایگەیاند كەوا سیستەمى تەندروستى پێویستى بەگۆڕینى بنەڕەتى هەیە ..
2 1 _ "سیستمی ته‌ندروستی، پێویستی به‌گۆڕینێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه"
لهڕاپرسییهكدا كه ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی(CSI)، به‌هاوكاری سندوقی نیشتمانی بۆدیموكراسی ئه‌نجامیان داوه، ئاماژه‌به‌وه ده‌كات هاوڵاتیانو كارمه‌نداندان ئه‌وراستییه روون ده‌كه‌نه‌وه كه سیستمی ته‌ندروستی، پێویستی به‌گۆڕینێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه.
سایتی ئاوێنه: له‌ڕاپۆرتی ڕاپرسیه‌كه‌ی ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی(CSI)دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی ئاوێنه نێراوه ئاماژه تیایدا هاتووه "رێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی(CSI) ، به هاوكاری سندوقی نیشتمانی بۆدیموكراسی(NED) راپرسییه‌كی له‌سه‌ر ره‌وشی ته‌ندروستی له ناوچه‌ی گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجامدا. هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوناوچه‌یه زۆرترین خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تی تیایه، جگه له‌وه‌ی زۆرترینیان جێماوه‌ی ئه‌نفالن، ئه‌مانه‌ش پێویستییه‌كی زۆریان به خزمه‌تگوزاری بواری ته‌ندروستی هه‌یه".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو " ئه‌م راپرسییه زیاتر بۆ ئاشكراكردنی ئاستی ناعهدالهتیو پێشێلكردنی مافی مرۆڤه له ئاست پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌م دوو ناوچه‌یه".
له‌كۆتای ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه "له‌م راپرسییه‌دا وه‌ڵامی هاوڵاتیان و كارمه‌نداندان ئه‌وراستییه روون ده‌كه‌نه‌وه كه سیستمی ته‌ندروستی، پێویستی به‌گۆڕینێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، ناتوانێت له ئاست پێویستی ره‌وشی ته‌ندروستی هاوڵاتیاندابێت، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیستمی ته‌ندروستی سیستمێكه كه پشت به چاره‌سه‌ر ده‌به‌ستێت نه‌ك خۆپاراستن، سیستمی ته‌ندروستی له كوردستاندا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆش ده‌كات،
ئیدی پێش نه‌خۆش كه‌وتن هیچ به‌رپرسیارێتێكی ناكه‌وێته‌سه‌ر. ئه‌گه‌ر سیستمی ته‌ندروستی په‌یوه‌ست نه‌بێت به هاوڵاتیانه‌وه‌و پێش ئه‌وه‌ی نه‌خۆش بكه‌ون نهیانپارێزێ، ئه‌وه له داهاتودا كاره‌ساتی گه‌وره ده‌خوڵقێ، ئه‌و رێژه زۆره‌ی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان، خراپی ئه‌م سیستمه ده‌سه‌لمێنن. له راپرسییهكهشدا ئه‌وه دوپات ده‌بێته‌وه كه پاراستنی هاوڵاتیان پێش نه‌خۆش كه‌وتن، له ئاستێكی زۆر لاوازدایه، یاخود ده‌توانین بڵێین هه‌ر بونی نییه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست