چالاکی { ئاکر } و له دوای قاره‌مانه‌کانی حاجی گه‌وه‌ر
Sunday, 19/12/2010, 12:00
بزووتنه‌وه‌ی ئازادی خوازمان له پێناو به‌رقه‌راری دیموکراتی و ئاشتی له مانگی نیسانی ساڵی 2009 وه یه‌ک لایه‌نه بێ چالاکی ڕایگه‌یاند و دوای ئه‌م بڕیاره‌ش ده‌وڵه‌تی تورک و حکومه‌ته بازرگانهکی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م نییه‌ت باشییه‌ی بزووتنه‌وه‌که‌مان هیچ ههنگاوێکی ئه‌رێنیان نیشان نه‌داو به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م نییه‌ت باشییه‌ی ته‌ڤگه‌ره‌که‌مانیان به‌هه‌ل قۆزییه‌وه و به‌رامبه‌ر به ڕێبه‌رمان و گه‌له‌که‌مان سیاسه‌تێکی نکۆڵی و قڕکردنیان به‌شێوه‌یه‌کی وورد و ده‌مامک کراو په‌یڕه‌و کرد ، به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته گڵاوه‌ی ده‌وڵه‌ت حکومه‌تی تورکیا ته‌ڤگه‌رمان له به‌هاری ساڵی 2010 دا ڕایگه‌یاند که بڕیاری بێ چالاکی هیچ واتایه‌کی نییه و هه‌روه‌ها بۆ بناغه‌دانانی { حکومڕانی زاتی دیموکراتی } بڕیاری پاراستنی ڕه‌وای خۆی ڕاگه‌یاند .
له دوای ئه‌م بڕیاره ئێمه‌ش وه‌ک هه‌ر گروپی هه‌موو هه‌رێمه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی چالاکی که‌وتینه ئاماده‌باشییه‌وه ، بڕیار وه‌رگیرا که له شێوه‌ی گروپی بچووک چالاکی مامناوه‌ندی ئه‌نجام بدرێت هه‌روه‌ها له شێوه‌ی گروپی گه‌وره‌ش چالاکی مه‌زن ئه‌نجام بده‌ین ، ده‌بوایه چالاکییه‌ک ئه‌نجام بده‌ین که بۆ تورکیا و ڕای گشتی نیشان بده‌ین که هێزی پاراستنی گه‌ل { HPG } خاوه‌ن هێزه و به بڕیاره و هه‌موو گه‌ریلایه‌کی فیدایین ، هه‌روه‌ها چالاکییه‌کی له‌و شێوه‌یه بۆ هه‌رێمه‌کان پێداویستیه‌کی گرنگ بوو ، چونکه هه‌رێمی بۆتان سومبوڵی خه‌باتی چه‌کداریمانه ، به ئه‌نجامدانی چالاکییه‌کی گه‌وره ڕووحی ده‌کرد به گیانی قۆناغی چواره‌می ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان .
دوای وه‌رگرتنی بڕیار له مانگی حوزه‌یراندا ده‌ست کرا به ئاماده‌باشی ، ئه‌و شوێنه‌ی ده‌ستی لێدهوهشێنرا باره‌گای سه‌ربازی گردی { ئاکر } بوو .
هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵبژاردنی ده‌ستوه‌شاندن لهوبارهگایه هۆکاری تایبه‌تی خۆی هه‌بوو ، دوای چاوه‌ڕێکردن و که‌شفکردنی زۆر شوێن بۆ ئه‌نجامدانی چالاکی ئه‌م گرده به گونجاو بینرا ، چونکه ئه‌م باره‌گایه له ناوچه‌ی { به‌ستان } وه‌ک دێوێک وابوو هه‌ربۆیه ده‌بوایه له ڕه‌گه‌وه ڕیشهیمان بکێشایه .
ماوه‌ی مانگێک ئاماده‌باشی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاکییه کرا ، چوارده‌وری گرده‌که زۆر به‌شێوه‌یه‌کی ووردانه چاودێری ده‌کرا ، ئه‌م که‌شف کردنه بێگومان به ڕۆژیش ده‌مان ده‌کرد ، ته‌نانه‌ت فهرماندهکانیشمان له‌گه‌ڵ گه‌ریلایه‌کی زۆردا به‌شدار بوون له که‌شف کردن و چاودێری کردنی ئه‌م باره‌گایه ، له‌ناو هه‌مووماندا هه‌ڤاڵ { قاره‌مان } ڕه‌نجێکی زۆری ده‌کێشا بۆ ئه‌م که‌شف کردنه ، چونکه هه‌ڤاڵ قاره‌مان شاره‌زای ناوچه‌که بوو ، بۆ هاتوچۆی هه‌ڤاڵان ڕێگاکانی دیاری ده‌کرد ، نه‌ک ته‌نها به ڕۆژ هه‌ڤاڵ قاره‌مان ته‌نانه‌ت به شه‌ویش که‌شفی ناوچه‌که‌ی ده‌کرد .
هه‌ڤاڵ قاره‌مان له ته‌مه‌نێکی بچوکدا به‌شداری ناو ڕیزه‌کانی گه‌ریلای کردبوو ته‌نانه‌ت په‌روه‌رده‌ی سیاسی و سه‌ربازیشی له چیای { گابار } بینبوو ، ماوه‌یه‌کی زۆریش ژیانی گه‌ریلایه‌تی له‌لای به‌رپرسه باڵا ده‌سته‌کانمان به‌سه‌ر بردبوو ، وه ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ناو هێزی تایبه‌تی گه‌ریلا جێی گرتووبوو ، له ساڵی 2007 ناوی خۆی گۆڕی به { ئه‌رداڵ } ئه‌و ده‌یویست ناوی خۆی بنێت به ناوی شه‌هید ئه‌رداڵ { ئێنگین سنجار } وه ، به‌ڵام به گشتی هه‌ڤاڵان به ناوی { قاره‌مان } وه بانگیان ده‌کرد ، له ڕاستی ناوی قاره‌مانیان لێ ده‌وه‌شانده‌وه ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ناوه‌ش هه‌رله‌و دوهشایهوه .
من بۆ یه‌که‌م جار هه‌ڤاڵ قاره‌مانم له ساڵی 2001 له دۆڵی { ئه‌یشێ } بینی بوو ، ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌ڤاڵ قاره‌مان به‌رپرسی پاراستنی گروپی کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی بوو ، بۆئه‌نجامدانی 6 مین کۆنفرانسی pkk کۆ ببوینه‌وه ، له‌وکاته‌وه ئیتر من هه‌ڤاڵ هه‌ڤاڵ قاره‌مانم تا ساڵی 2009 نه‌بینیه‌وه تاکو له { کاتۆ جرکه } یه‌کتریمان بینیه‌وه ، هه‌ڵبه‌ت گۆڕانکاریه‌کی ته‌واوی پێوه دیار بوو زیاتر ڕووخۆش .. قسه خۆش .. ڕاستگۆ و موته‌وازی ، له‌کاتی که‌شف کردنماندا هه‌ندێ یادگاری کۆنم وه‌بیر هێنایه‌وه که‌له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی ئێستامان نه‌ده‌گونجا هه‌ردوکمان دامانه قاقای پێکه‌نین .
فه‌رمانده‌کانی گروپی که‌شف کردنی ئێمه هه‌ڤاڵ قاره‌مان بوو ، هه‌ڤاڵ قاره‌مان له‌باره‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م چالاکییه‌مان هیچ دوودڵییه‌کی پێوه دیار نه‌بوو ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار ده‌یکرد به گاڵته‌و پێی ده‌گوتم حه‌زده‌که‌یت کام موده‌ره‌عه‌ی ناو باره‌گاکه لێبخوڕیت ؟ .
کاتێک کۆتایی هات به که‌شف کردن و ئاماده‌باشی چالاکێکه هێزی بهشداربوونامان کۆکرده‌وه ، له‌سه‌ر شێوازی بازنه‌یی هه‌موومان کۆبوینه‌وه تاکو گه‌نگه‌شه‌ی دوا پیلانه‌که‌مان بکه‌ین ، هه‌ندێ ئامرازی ڕموزیمان له جیاتی چادر و ژوور و شوێنی چه‌کی گران و ماشێنه‌کانی باره‌گاکه‌مان به‌کارهێنا هێشتا له‌یادمه بۆ مودهرهعهکان هه‌ڤاڵ قاره‌مان پیسایی هێستره‌کانی به‌کار هێنا ، هه‌ڤاڵ قاره‌مان ده‌یویست نیشانی هه‌ڤاڵانی بدات که ئه‌م مودهرهعانه جگه له پیسایی هیچی تر نین ، دوای ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه ده‌ستکرا به خوێندنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی که به‌شداری چالاکێکه ده‌که‌ن به‌تایبه‌تی ناوی چه‌ندین هه‌ڤاڵ خوێندرایه‌وه که بۆ یه‌که‌مجاریان بوو به‌شداری چالاکییه‌کی له‌و شێوه‌یه بکه‌ن هه‌ربۆیه به‌خته‌وه‌ریان پێوه‌دیار بوو ، ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی که ناویان له‌ده‌ره‌وه‌ی گروپی هێرش به‌ر ده‌خوێنرایه‌وه بێزاری و ناڕه‌زاییان پێوه دیار بوو ، دوای ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی 100 هه‌ڤاڵێک دیاری کرا بۆ به‌شداری بوون له‌م چالاکییه ئیتر ده‌ستمان گرتوو که‌وتینه هه‌ڵپه‌ڕکێ .
ئه‌م هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌ی گه‌ریلا پێش ئه‌نجامدانی چالاکی بۆ مۆڕاڵ و سه‌رکه‌وتن و تۆڵه سه‌ندنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت .
ئه‌م چالاکییه‌مان له‌ژێر شیاری به‌رز ڕاگرتنی یادی شه‌هید زیلان که 30 حوزه‌یرانه هه‌روه‌ها بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هیدانی بۆتان ئه‌نجام ده‌درا ، ده‌بوایه کاتژمێر 11 شه‌و ده‌ستمان پێبکردایه ، ئه‌و 2 گروپه‌ی 2 ڕۆژ پێشوتر لێمان جیابوونه‌وه ده‌بوایه له‌هه‌مان کاتژمێردا له شوێنی به‌شێکی تری چالاکێکه ئاماده بوونایه ، ئه‌م باره‌گایه نزیکه‌ی 200 سه‌ربازێکی لێ ده‌بوو ، ئێمه له 5 لاوه هێرشمان ده‌برد و هه‌روه‌ها 3 گروپی تریشمان گروپی په‌لامارده‌ری پاراستن بوون و چه‌کی قورسیشمان له چوار ده‌وردا دابه‌ستبوو ، ئێمه ته‌نها نیگه‌رانی یه‌ک شت بووین ، ئه‌ویش ئه‌وه بوو که پێش ئه‌وه‌ی گروپه‌کانمان بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه که‌شف نه‌بن و ئه‌وان پێش ئێمه ده‌ست بکه‌نه‌وه ، ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترساین هاته‌دی گروپێکی پاراستنمان پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست له‌لایه‌ن هێزی دوژمنه‌وه هه‌ستیان پێکرا و له‌لایه‌ن هێزی دوژمنه‌وه لێدران ، به‌م شێوه‌یه که به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه شوێنی مه‌به‌ست و په‌لاماردانی هێزی دوژمن نه‌خشه‌کانمان تێکچوون ، له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ته‌قه‌ی مودهرهعهکان هه‌ڤاڵ { سڵاو } شه‌هید بوو ، هه‌ربۆیه گروپه‌که‌یان له شوێنی خۆیان سه‌نگه‌ریان نه‌گرت ، به‌ڵام 2 گروپه‌که‌ی تری به‌رگری شوێنی خۆیان گرت ، فه‌رمانیان پێدرا که ده‌ست له هێزی دوژمن بوه‌شێنن ، به‌تایبه‌تی فه‌رماندرا به ئه‌و گروپه‌ی که هه‌ڤاڵ قاره‌مان فه‌رمانده‌یی ده‌کرد ، گروپی هه‌ڤاڵ قاره‌مان له شوێنێک سه‌نگه‌ریان گرت که نزیکه‌ی 20 چادری هێزی سه‌ربازی لێ بوو ، گروپه‌که‌ی هه‌ڤاڵ قاره‌مان زۆر به باشانه ده‌ستیان له هێزی دوژمن وه‌شاند ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی گرده‌که کوژرا سه‌ربازه‌کان نه‌یان ده‌توانی به‌باشی ڕه‌وشی شه‌ڕه‌که به‌رن به‌ڕێوه ، گوێمان له بێتهلهکانیان ده‌بوو که ده‌پاڕانه‌وه و داوای یارمه‌تیان ده‌کرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چالاکێکه نیو کاتژمێرێک پێش کاتی دیاری کراو ده‌ستی پێ‌کردبوو گروپه‌کانی هێرش به‌ر شوێنی خۆیان به‌باشی نه‌گرتبوو ، ته‌نها ئه‌و گروپه‌مان شوێنی خۆی گرتبوو گروپی په‌لاماری 5 مین بوون ، 4 گروپه‌که‌ی ترمان پێیان ڕاگه‌یاندبووین که ناتوانن له‌کاتی خۆیاندا بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست هه‌ربۆیه بڕیاریان پێدرا که پاشه‌کشێ بکه‌ن ، کێشه‌یه‌کی تری ئه‌م چالاکیه‌مان کێشه‌ی زه‌حمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌ستن بوو ، گروپه‌کان به‌بێته‌ل ده‌یان گووت نه‌گه‌یشتوینه‌ته شوێنی مه‌به‌ست ئه‌و گروپه‌ی گه‌یشتبووه شوێنی مه‌به‌ستیش وه‌ڵامی بێته‌له‌که‌ی نه‌ده‌دایه‌وه ، هه‌ڤاڵ قاره‌مان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێته‌له‌که‌ی کێشه‌ی تێکه‌وتبوو دوای 13 خوله‌ک وه‌ڵامی بێته‌له‌که‌ی دایه‌وه ، له بێته‌له‌که‌ی هه‌ڤاڵ قاره‌مانه‌وه گوێمان له سڵۆگانی ووتنه‌وه‌ی هه‌ڤاڵان ده‌بوو که چۆن چادره‌کانیان سووتاندووه ، قسه‌کانی هه‌ڤاڵ قاره‌مان له بێته‌له‌که‌وه مۆڕاڵی هه‌موو هه‌ڤاڵانی به‌رز کرده‌وه ، ئه‌مه‌ش دوا بیستنی ده‌نگی هه‌ڤاڵ قاره‌مان بوو ، دوای ئه‌وه‌ی گوێمان له ده‌نگی هه‌ڤاڵ قاره‌مان بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌لاماری هه‌موو شوێنێکی دابوو مه‌خابن گوولله‌یه‌کی وێڵی به‌رکه‌وتبوو ، هه‌ڤاڵێکی تر له جیاتی هه‌ڤاڵ قاره‌مان له بێته‌له‌که‌وه پێی ڕاگه‌یاندین که هه‌ڤاڵ قاره‌مان بریندار بووه ، هه‌ربۆیه ئێمه دکتۆرێکمان ڕه‌وانه‌ی لای ئه‌وان کرد ، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای خوله‌کێک له پێکهاتنه‌که‌ی هه‌ڤاڵ قاره‌مان شه‌هید بوو ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌هید بوونه‌ی هه‌ڤاڵ قاره‌مان کاریگه‌ری نه‌کاته سه‌ر هه‌ڤاڵانی تر شه‌هید بوونه‌که‌یان پێڕانهگهیاندبووین ، بۆ ڕۆژی دوایی زانیمان که هه‌ڤاڵ قاره‌مان شه‌هید بووه ، هه‌روه‌ها 2 هه‌ڤاڵی تریشمان شه‌هید بوونه ، له‌م شه‌ڕه‌دا به‌لای که‌مه‌وه 24 سه‌ربازی دوژمن کوژران ، له نیوه‌ی شه‌ودا هێزی جاشی خۆفرۆش هاتن بۆ یارمه‌تی دانی سه‌ربازه‌کان به‌ڵام 3 له‌و جاشانه‌ش کوژران ، هه‌روه‌ها ئه‌و کۆپته‌رانه‌ی گه‌یشتنه شه‌ڕه‌که به دۆشکه لێدران ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی پیلانی شه‌ڕه‌که تێک چوبوو هێزی دوژمن سه‌ریان لێ شێوابوو نه‌یان ده‌زانی که چی بکه‌ن ، هه‌رگیز چاوه‌ڕێی چالاکییه‌کی له‌و شێوه‌یان نه‌ده‌کرد ، له هه‌واڵه‌کانی دوژمنه‌وه ده‌وترا که زیاد له 20 کوژراومان هه‌یه به‌ڵام له ده‌ست پێکی شه‌ڕه‌که‌وه تاکو نیوه‌ی شه‌و شه‌هیدێک و بریندارێکمان هه‌بوو ، دوای بیستنی ئه‌م هه‌واڵه داوامان کرد که هێزه‌کانمان کۆببنه‌وه ، فه‌رمانده‌کانی ئه‌و گروپانه‌ی له‌لایه‌ن هێزی دوژمنه‌وه که‌شف ببوون پێیان ڕاگه‌یاندین که 8 هه‌ڤاڵمان دیار نین ، ئه‌مه هه‌واڵێکی زۆر دڵته‌زێن بوو هه‌روه‌ها بوو به مایه‌ی پهشێویمان ، تا نیوه‌ی شه‌و تاکو پاشهکشێش په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو گروپه‌کاندا هه‌بوو ، به‌ڵام هیچ که‌سیان پێیان نهگوتبووین که 8 هه‌ڤاڵمان دیار نین ، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا پێمانیان بگوتایه گروپێک به‌جێماون چوارده‌وری گردهکانمان چۆڵ نه‌ده‌کرد ، خۆمان به خۆمان ده‌گووت هه‌ر چۆنێک بێت ئه‌وانیش دێن چاوهڕێمانمان ده‌کردن ، به‌ڵام ئه‌م گروپه‌مان له ژێر زه‌ختی سه‌ربازی دوژمن نه‌یان توانیوه جوڵه بکه‌ن و له شوێنی خۆیان ماونه‌ته‌وه ، دوژمنیش بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی زهورهر و زیانه‌کانی خۆیان ئێمه پێمان وایه به چه‌کی کیمیاوی ئه‌و 8 ههڤاڵهمانیان شه‌هید کرد ، هه‌ڵبه‌ت لاشه‌ی هه‌ڤاڵانمان سووتابوون و پارچه پارچه‌یان کردبوون هه‌ربۆیه جگه له ته‌رمی 2 هه‌ڤاڵمان 6 هه‌ڤاڵه‌که‌ی ترمان به کۆمه‌ڵ ده‌وڵه‌ت له ژێر خاکی نابوون ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی بێ به‌زه‌یی و دڕندایه‌تی ئه‌وان نیشان ده‌دات ، هه‌ندێک جار حاڵه‌تی وا ڕووده‌دات که پێکه‌نین ده‌بێت به گریان .. خۆشی فه‌لج ده‌بێت ، ووشه له قهڕگدا گیر ده‌بێت ته‌نها ده‌دوێت ، دیالۆگێکی بێ ده‌نگ ده‌ست پێده‌کات .
چاوهمانم و هه‌ناوم و هه‌ستم ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ چه‌ند ڕۆژێک پێش ئه‌م چالاکییه ، ته‌نها ئه‌و 8 شه‌هیده‌مان ده‌زانن که بۆچی له‌وێ پاشه‌کشێیان نه‌کردووه ، هه‌ڤاڵان چه‌ندین ساڵان له‌ناو شه‌ڕدا ژیانیان به‌سه‌ر بردووه ،هه‌ڤاڵ هاڤین چراڤ له ساڵی 2009 وه به مۆڕاڵێکی به‌رزه‌وه چوبووه هه‌رێمی بۆتان .. هه‌ڤاڵ هه‌ره‌کۆڵ که‌مال .. علی و هه‌ڤاڵ مه‌عسوم 3 ساڵێک له هه‌رێمه‌که‌دا بوون ، هه‌ڤاڵ ئازادیش هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵان هه‌بوون و شاهینیش به هه‌مان شێوه ، ئایا هۆکاری چی بوو که ئه‌و هه‌ڤاڵانه له وێدا ماونه‌ته‌وه ؟ ئایا هۆکاری ماندوو بونیان بوو ؟ یاخود هۆکاری تێکدانی به‌رنامه‌ی شه‌ڕه‌که بوو که ویستبوویان له‌وێ مابنه‌وه ؟ ، یاخود هۆکاری تێکدانی به‌رنامه‌ی شه‌ڕه‌که بووه ؟ ، دیاره غروریان ئه‌مه‌ی قه‌بوڵ نه‌کردووه ؟ ، هه‌موو ئه‌م پرسیارانه مه‌خابن تاکو ئێستاش بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه .
چالاکی { ئاکر } که به مۆڕاڵکی به‌رزه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد مه‌خابن به شێوه‌یه‌ک کۆتایی پێهات که ئه‌نجامی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی لێکه‌وته‌وه ، ته‌ڤگه‌ر و گه‌ل به‌م کوشتاره دڵته‌زێن بوون ، ته‌نانه‌ت ئه‌م برینه‌مان دڵخۆشی ئه‌وه‌ی له بیر بردینیه‌وه ، که کهسهرکهوتنیشمان به ده‌ست خستبوو ، هه‌ڵبه‌ت هاتنی سه‌رۆک له‌شکری تورک و حکومه‌تی ئێردۆغان و که‌مال کلچدار ئۆغلۆ بۆ بینینی شوێنی چالاکێکه نیشانی ده‌دات که چه‌ندێک زه‌ره‌ریان لێکه‌وتووه ، به ڕاستی ده‌وڵه‌تی تورک چاودێریی چالاکیییه‌کی وایان ده‌کرد ، ئێمه سه‌رکه‌وتنی تێدا به ده‌ست بخه‌ین .
سه‌ره‌رای ئه‌م بێ شانیشییه په‌یامی تۆڵه و حیساب پرسینه‌وه‌مان داوه به ده‌وڵه‌ت و به‌رده‌وامیشین ، ئیتر له ڕووی دوژمن‌دا گه‌ریلایه‌ک نییه که ته‌سلیمییه‌ت قه‌بوڵ بکات به‌ڵکو ئێمه هێزی گه‌ریلایان تا دوا فیشه‌کمان ڕوبه‌ڕووی هێزی دوژمن ده‌بینه‌وه ، با ده‌وڵه‌ت بزانێت که ههزاروها قاره‌مان ناوه‌کان هه‌یه که تهسلیمهت قه‌بوڵ ناکه‌ن و تا دوا فیشه‌ک ده‌جه‌نگێن و ئه‌گه‌ر فیشه‌کێشیان پێ نه‌ما به ڕومانهکانیان گیانی خۆیان ده‌به‌خشنه ئه‌م گه‌له .
سوێندی تۆڵه‌ی ئێمه و سوێندی تۆڵه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدانمان ، هه‌ر چالاکییه‌کی تۆڵه به یادی ئێوه ئه‌نجام ده‌درێت ، بۆ لهمهودایش ئه‌م سوێنه به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌ی شه‌هیدان ناوتان و یادهکانتان و سوێنده‌کانتان هه‌میشه له دهروماندا ده‌ژی .
وه‌رگێڕانی له تورکییه‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست