چیبکرێت .... په‌لاره‌کان له په‌نای داکۆکیکردن له مافی ئافره‌تان
Friday, 30/11/2012, 12:00
داکۆکی کردن له مافی ژنان بوه‌ته قسه خۆشه‌کانی بابه‌تی به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنه‌کانی ده‌سه‌ڵات، له په‌نای ئه‌م به‌رنامانه‌ش ئه‌ندامانی پارته‌کانی ده‌سه‌ڵات هێڕشی په‌ناو پێچیش ده‌که‌نه سه‌ر یه‌کتر که گوایه داکۆکی له مافی ژنان و ئافره‌تان ده‌که‌ن.
چه‌ند خانمێکی به‌ر پرس له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم که له هه‌مان کاتدا سه‌ر به حزبێکی ده‌سه‌ڵاتن میوانی(به‌رنامه‌ی چیبکرێت) بوون له یه‌کێک له تیڤیه‌کانی حزبی ده‌سه‌ڵات په‌خشکرا، ناوه‌رۆکی بابه‌تی به‌رنامه‌که داکۆکیکردن بوو له مافی ژنان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئێمه‌مانان هه‌ستمان پێکردو زۆر ڕوون و ئاشکراش بوو بابه‌ته که ڕێڕه‌وی گۆڕا به‌ره‌و هێڕش کردن بۆ سه‌ر یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیجیه که‌ی پارتی له لایه‌ن ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی (چنار سه‌عد) که یه‌کێک بوو له به‌شدار بووه‌کانی به‌رنامه‌که و هه‌روه‌ها به پشتگیری کردنی پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه و (مهاباد قه‌ره‌داغی) ئه‌ندامی کۆنی په‌رله‌مان که هه‌ردووکیان له سه‌ر پارتی حیساب ده‌کرێن و (په‌خشان زنگه‌نه) ئه‌ندامی کۆنی په‌رله‌مان سه‌ر به حزبی شێوعی کوردستان، به‌رامبه‌ر به (بێریڤان) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر لێستی یه‌کیه‌تی.
ڕێڕه‌وه‌که گۆڕا به بیانووی ژیانه‌وه‌ی هێزی خێڵ و خێڵه‌کی و چه‌و‌سانه‌وه‌ی ژنان له فستیڤاڵ ویاده‌وه‌ریه کلتوریه‌کانی خێڵی جاف و زه‌نگه‌نه که هه‌موو ساڵێک له به‌هاردا ساز ده‌کرێ له ناوچه‌ی هه‌وره‌مان به به‌شداری و سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسانی یه‌کیه‌تی له‌م ناوچانه .
په‌ندێکی پێشینان ده‌ڵێ:
(سوژن له چاوی خۆت ببینه ئینجا ده‌رزی له چاوی خه‌ڵک ده‌ر بێنه)، (هه‌ر چه‌نده هه‌ردووکیان سوژنیان له ناو چاویانه)
له هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی له شار‌و شارۆچکه‌کاندا هه‌ست وبیری خێڵه‌کی تا ڕاده‌ێک لاواز بووه‌و ده‌توانین بڵێن له زۆر جێگاش هه‌ر نه‌ماوه‌و هه‌ستیشی پێناکری، جگه له ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا خێڵ و خێڵه‌کی عورفێکی موقه‌ده‌سه و به جۆرێک په‌یڕه‌و ده‌کرێت که هێچ بنه‌مایه‌ک نیه به ناوی مافی ئافره‌تان و ئه‌وه‌ی حسابی بۆ نه‌کری ژنه. بۆنموونه:
هیچ خێزانکی بنه‌ماڵه نیه ژن و پیاو به یه‌که‌وه له سه‌ر یه‌ک سفره‌ی خواردن به یه‌که‌وه دابنیشن و خواردن بخۆن. به ده‌گمه‌ند خێزانکی بنه‌ماڵه هه‌بێت ژن و پیاو به یه‌که‌وه دابنیشن و قسه‌بکه‌ن، تێکه‌ڵاو بوون قه‌ده‌غه‌یه و بڤه‌یه، به‌ڕێگا ڕۆێشتن ناکرێت ژن و پیاو به‌ێکه‌وه له ته‌ک یه‌کتر بڕۆن ده‌بێت هه‌میشه ژن له دوای پیاوه‌وه بێت له ڕێگادا و... .
به‌هیچ شێوه‌ێک نابێت کچێکی ئه‌م خێڵه خۆشه‌ویستی بکات یا شوو به کوڕێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م خێله بکات به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هاتوو کوڕه‌که سۆرانی بوو ئه‌وا به هیچ شێوه‌ێک قابیلی قبوڵ نیه‌و ده‌بێت هه‌ردووکیان بکوژرێن و هیچ ڕێگا چاره‌ێکیش نیه ته‌نها مردن، بۆ نمونه:
له ناوه‌ڕاستی ساڵانی شۆڕشی ئه‌یلول مامۆستاێک به‌ناوی(مامۆستا ئه‌سوه‌د) خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری شاری کۆێ بوو مامۆستا بوو له ناوچه‌ی باڵه‌کاێه‌تی له گه‌ڵ کچێکی خێلی بارزان په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیه‌کی پاکیان به دزیه‌وه هه‌بووه‌و خۆزگه‌یان بوو خێزان پێک بهێنن له سه‌ر بنه‌ماێکی ئاینی و یاسایی وه‌ک هه‌ر که‌سانێکی ئاسایی که ده‌بنه ژن و مێرد، به‌ڵام ئه‌و خۆشه‌ویستیه پاکه هه‌ر که دزه‌ی کردوو پێیان زانی بنه‌ماڵه ده‌ست به‌جێ بڕیاری کوشتنیان ده‌رکردوو له ناویان بردن.
به‌ڵام ئه‌م نه‌ریته بۆخۆیان وه‌ک پیاو زۆر جیاوازه، هه‌ر کچێک یا ژنێک یا ئافره‌تێک به دڵیان بیت له هه‌ر خێلیک یا ناوچه‌ێک بێت هه‌موو شێوازێک به کار ده‌هێنن بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕه‌زامه‌ندیان به ده‌ست نه هێنا ئه‌وا بێ‌شک و به‌بی هیچ پێچ و په‌نا ئه‌و کچه یا ئه‌و ئافره‌ته له ناو ده‌بردرێت و ده‌کوژرێت، وه ئه‌گه‌ر فریاشی نه‌که‌وتن بیکوژن کچه‌که مێردی کرد ئه‌وا مێرده‌که‌شی به هه‌مان ده‌رد ده‌چێ و له‌ناو ده‌بردرێ. بۆ نمونه:
له ساڵانی حه‌فتاکاندا کورێکی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خوازبینی کچێکی سۆرانی کرد به ناوی(ن) ، به‌ڵام کچه‌که و دایکی ڕازی نه بوون شووی پێ‌بکات، پاش چه‌ند ساڵێک (ن) شووی به کوڕیکی دکتۆر کرد به ناوی (هونه‌ر) له ئۆڕپا نێشته‌جێبوون و خێزانیکی خنجیلانه‌یان پێکهێناو زۆر به‌ختیار بوون، له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی هه‌رێم (هونه‌ر) به سه‌ردان گه‌ڕایه‌وه هه‌رێم و به دڵخۆشێکی زۆر‌و به په‌رۆشه‌وه بۆ ئازادی کوردستان، ڕۆژێکیان له پێش کارگه‌ی مافووری شاری هه‌ولێر له سه‌ر شه‌ست مه‌تری دکتۆر(هونه‌ر) درایه به‌ر ڕێژه‌نه‌ی گوله و ده‌ست به‌جێ گیانی له ده‌ست داوو بوو به قوربانی حه‌زێکی نه‌هاته‌دی کورێکی بنه‌ماڵه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست