کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


منیش وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین قسه‌م هه‌یه‌ !

Friday, 24/04/2009, 12:00

1767 بینراوە


به‌ڕێزێك به‌ ناوی محمد كه‌ریم له‌ سایتی پی یو كه‌ی میدیا له‌ ژێر سه‌ردێڕی (((یه‌كێتی ماڵی كێیه‌؟) ده‌ڵێ‌: ئه‌وه‌ی بیه‌وێ ماڵی یه‌كێتی بڕوخێنێ بیه‌وێ و نه‌یه‌وێ فوو له‌چرای ئاوات و هیوای ئه‌م له‌شكره‌ بێشوماره‌ ده‌كات، ئه‌و چرایه‌ی هێنده‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌هه‌رگیز به‌فووی ئه‌م و ئه‌و ناكوژێته‌وه‌..))
نازانم ئه‌م به‌ڕێزه‌ مه‌به‌ستی له‌و خاوه‌ن ماڵه‌ كێیه‌ ؟ منیش له‌ گه‌ڵ بۆچونه‌كانی ئه‌ودام كه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خاوه‌نی ده‌ریایه‌ك خوێنی شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانه‌ ، خاوه‌نی له‌شكرێكی بێ شومار له‌ تێكۆشه‌ر و خه‌باتگێری به‌ ئه‌مه‌كه‌، خاوه‌نی ئه‌زمونێكی پڕ سه‌روه‌رییه‌ ،تۆماركه‌ری گه‌وره‌ترین داستانی قاره‌مانێتییه‌ دژ به‌ داگیركه‌رانی ئه‌م ووڵاته‌ خێر له‌ خۆنه‌دیوه‌ ،به‌ڵام نوسینه‌كه‌ی كاك محمد كه‌ریم توشی شۆكی كردین له‌ كاتێكدا كه‌ نه‌یتوانی به‌ ڕوونی و به‌ جورئه‌ته‌وه‌ ده‌ستنیشانی خاوه‌ن ماڵ و وێرانكه‌ر بكات .

ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌و به‌ڕێزه‌ كاك نه‌شیروان مسته‌فایه‌ ، من به‌ چه‌ند دێڕێك به‌رچاوی ڕوون ده‌كه‌مه‌وه‌ ،كه‌ كاك نه‌وشیراوان یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی یه‌كێتی و هه‌ڵسوڕێنه‌رێكی گرنگی خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌و سیاسیانه‌ی یه‌كێتی بوو له‌ شاخ ، بێگومان ئه‌مه‌ به‌ شاهیدی هه‌موو سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سه‌روی هه‌موشیانه‌وه‌ سكرتێری گشتی یه‌كێتی، دوای ڕاپه‌ڕینیش ده‌وری سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌ بنیاتنانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان ، هه‌میشه‌ ده‌نگێكی به‌ هه‌ڵوێست و ناڕازی بوو له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتی یه‌كانی میلله‌ت و پاشان حیزبه‌كه‌ش .
ئه‌گه‌ر وه‌كو به‌ڕێزی ئا‌ماژه‌ی پێداوه‌ گوایه‌ ئه‌و پیاوه‌ شه‌یدای ده‌سه‌ڵات و ناوبانگ بوه‌ ، خۆ ده‌بێ كاك محمد كه‌ریم بزانێ كه‌ كاك نه‌وشیروان جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی بوو ، ئه‌ی بۆ ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌ ؟ له‌ كاتێكدا ئه‌گه‌ر بیویستایه‌ ئه‌یتوانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كاربێنێ بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ند كردن و تێكدانی ڕیزه‌كانی یه‌كێتی وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و حیزبه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن .هه‌ر له‌ دزی و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و گوێنه‌دان به‌و وه‌زعه‌ خراپه‌ی ناو یه‌كێتی و سوككردنی كه‌سایه‌تی تاكی كورد و لاوازكردنی هه‌ستی نیشتیمانی و نه‌ته‌ویی له‌ بیروبۆچونی تاكی كوردا ،له‌ هه‌مووی گرنگتر پێشێلكردنی گشت به‌هاكانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ ئاست ده‌وڵه‌ته‌دراوسێكانی له‌مه‌ڕ خۆمان .
له‌وانه‌یه‌ من به‌ هه‌ڵه‌ له‌ نوسینه‌كه‌ی كاك محمد گه‌یشتبم ، ئه‌و كه‌سه‌ ڕوخێنه‌ره‌ی كه‌ ئه‌و باسی ده‌كات له‌ نوسینه‌كه‌یدا حه‌تمه‌ن مه‌به‌ستی له‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌شكرێكی شۆڕشگێری له‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی په‌راوێز كردوه‌ و پره‌نسیپه‌كانی ڕێكخستنی یه‌كێتی ژێر پێ خستوه‌، خه‌ڵكی نه‌فس نزم و خۆبه‌كه‌مزان ده‌كاته‌ ووته‌ێژی مه‌كته‌بی سیاسی حیزب ،هه‌وه‌ها له‌وانه‌یه‌ مه‌به‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ بێ كه‌ هاوپه‌یمانێتی ستراتجی له‌ نێوان بنه‌ماڵه‌كه‌ی و بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ئێمزاكرد له‌ پشتی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه‌ ،كه‌ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌، تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی یه‌ له‌ ئاینده‌دا ،پاش ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌موو دڵسۆزانی یه‌كێتی په‌راوێز ئه‌خات و ده‌نگی دلێران كپ ده‌كات ، كاك محمه‌د وه‌كو ئێمه‌ دڵگرانه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ڕوخێنه‌ره‌ پاره‌ و سه‌روه‌تی یه‌كێتی به‌ ناشه‌فافی هێشتوه‌ته‌وه‌ و بودجه‌ی یه‌كێتی ته‌خشان و په‌خشان ده‌كات له‌ پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیان و كاره‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانیان و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی پێ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ،له‌ كاتێكدا ئه‌وانه‌ی له‌ گه‌ڵ گۆڕانداندان و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ناشرینی كاره‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانیان ئه‌دات،موچه‌ی ماڵ و منداڵیان ده‌بڕن .
ئێستا داوا له‌ كاك محه‌مد و هه‌موو پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و دڵسۆزانی ئه‌م میلله‌ته‌ ئه‌كه‌م به‌ ویژدانه‌وه‌ قه‌زاوه‌ت بكه‌ن ،((یه‌كێتی ماڵی كێیه‌ و كێش ئه‌و ماڵه‌ وێران ده‌كات)) ؟؟؟؟؟


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)