زۆرم بەزەیى بە جەلالدا دێتەوە
Tuesday, 31/03/2009, 12:00
1917 بینراوە
پێم خۆشە سەرەتا وەكو جەلال بە نوكتەیەك دەست پێ بكەم ئەڵێن ڕۆژێك نێچیر دەچێت بۆ لاى مەسعود ى مامى , سەیر ئەكات مەسعود ئەگرى نێچیر ئەڵێ مامە ئەوە بۆ ئەگرى و مەسعودیش ئەڵێ ئەمشەو بابم هاتە خەوم منیش باسى پیر بون و نەخۆشیەكانى جەلالم بۆ كرد و پێم ووت وەزعى خراپە خەریكە ئەمرێ , پێى ووتم كە مرد نەیهێننە لاى منەوە , مەسعودیش ئەڵێ بۆ , مەلا ش ئەڵێ ئەگەر بیهێننە لاى منەوە ئەبێت لێرەش ڕاكەم , تا جەلال ڕووى ڕاستەقینەى بۆ خەڵك دەرنەكەوتبوو بە تایبەت ئەم نەوەیەى ئێمە لاى هەموومان خۆشەویست بوو , ڕێزمان دەگرت , بە سەركردەى خۆمانمان دەزانى , لە ناو ئەم میللەتەدا خۆشەویست بوو , بەڵام كە ڕووى دزێوى دەركەوت ئیتر لاى هەمومان ڕویەكى ناشیرین و بڵحە و ئێستا كەس خۆشى ناوێت , ئەمەش خۆى واى لە خۆى كردوە , لەو ڕۆژەوە وەكو دیكتاتۆرێك , دزێك , گەورە گەندەڵێك دەركەوت ئیتر كەس نەما خۆشى بوێ , لەوڕۆژەوە بو بە سەرۆكى باند و ستاف و وازى لە نیوەى یەكێتى هێنا ئیتر لە ناو كادرەكانى یەكێتیشدا ئەو خۆشەویستیەى نەما , كە دەهاتە كۆبونەوەیەكەوە ماوەیەكى زۆر چەپڵەیان بۆ لێ دەدا , كەچى ئێستا لە كۆبونەوەكانیشدا كەم كەس تاقەتى هەیە چەپڵە بارانى بكات , لەو ڕۆژەوەى یەكێتى تەسلیمى پارتى كرد قێزم ڵێى دەبێتەوە , لەو ڕۆژەوەى لە پلێنیومدا پێشنیار كرد لە خاوەن فایلەكان خۆش ببین , ئیتر جەلالم خۆش ناوێت , ئێستا بێجگە لە هەندێك دزو گەندەڵ و خاوەن فایل كەسێك نەماوە ئەم تاڵەبانیەى خۆش بوێت , جاران وێنەى ئەم پیاوە لە هەموو ماڵێكدا هەبوو كەچى ئەو ڕۆژەى بوو بە سەرۆكى ستاف و باندێك ئیتر منیش وێنەكەیم خستوتە مەخزەنەوە وابزانم مشكیش خواردویەتى ,بۆ ئەڵێم بەزەیم پێیدا دێتەوە و كەس خۆشى ناوێ , لەم ماوەیەدا لە بەغداوە هاتەوە بۆ سلێمانى لە فڕۆكەخانە پیاوێكى پیاوانەى لێ نەبوو پێشوازى لێ بكات ئەوانەى لەوێ بوون وەستا حەسەن و بەرزانى ئەحە سمێڵى كۆنە جاش و بەرزانى قالەى خەڵوز و خولە سەنگاوى و چەند كەسێكى تر بوون كە هیچ نەبون , ووتم ئاوات لێ دێت ئەو سەركردەیەى پشت بكاتە میللەتەكەى ئاوا سوك و ڕیسوا دەبێت , تاڵەبانیش واى لێ هاتوە , لە دواى ئەوەى ئەم جارە و شەكر شكاندنەكانى توركیا كە دەوڵەتى كوردى بە خەونى شاعیرانە زانى ئەمجارە بێتەوە لەوانەیە كەس نەچێت بە پیریەوە و ئەبێت ئازاد جوندیانى كرێكارە بەنگلادیشیەكان ببات بۆ پێشوازى ئەم سەرۆكە سوكەى كورد , بڕوا بكەن ئێستا كەسێك نیە ئەم پیاوە ى خۆش بوێت , بۆیە ئەڵێم بەزەیم پیاى دێتەوە , ئەوەتا ئێستا بۆ ئەوەى خۆشەویستى بكەنەوە و دایم لەبەر دیدەماندا بێت وێنەى تاڵەبانى ئەكەن بەو مەدالیایەى كە دراوە بە پێشمەرگە دانەبڕاوەكان , ئەمەیە دیكتاتۆریەت , بۆ دەبێت سەروەرى حیزبێك لەو دەموچاوە بڵحەدا كۆبكرێتەوە , ئەمە بۆ ئەوەیە دایم لەبەر چاومان بێت.