بای بای بارزانی و تاڵەبانی
Tuesday, 22/02/2011, 12:00
چەند ڕۆژێکە لە شاری سلێمانی و چواردەوربەری خۆپیشاندانی جەماوەری بەرفراوانی لێ هاتۆتە ئاراوە،کەتاکاتی ئیستا ١٢٨ بریندارو ٣ شەهید هەیە،ئەمەش ی وێنەی ئەوەمان پێ نیشان دەدات،کەدەسەڵاتی کوردی هاوشێوی دیکتاتۆرەکانی ناوچە،هەول دەدات،بە شیوازی زەبروزەنگ سەرکوتی دەنگە نارەزایەتیەکان بکات،وەلێ هەیهۆ لەدەست ئەم گەلحۆیاتیە،مەگەر ئەوا نابینین دەسەلاتە زەبەلاح و پڕ لەترسەکانی دەیان ساڵەی موبارەک و کوشتاری بەکۆمەلێ هاوشیوەی دەسەلاتی قەزافی (بۆردومان بە فرۆکە وتۆپ) ناتوانێت پێش بە دەنگی ئازادانەی خەلک بگرێت.
نارەزایەتیە بەرفراوانەکانی خەلکی کوردستان ئەگەر لەهەندێ لایەنەوە سەیری بکەین هەمان کۆپی وێنەی میسر ی تیا دەبینین،وەک گۆران هاوشیوەی ئیخوان میسر لەلایەک بەناوی چاکسازی لەگەل دەسەڵات دادەنیشێ و لەلایەکی تریش تەپڵی گەرمکردنی خۆپیشاندان لێ دەدات.
یەکگرتوو کۆمەل دڕیژە بەسیاسەتی دوفاقی خۆیان هاوشیوەی جەندین حزبی میسری لێ دەدەن،کە لەژێرەوە هانی خەلک دەدەن و لەسەرەوەش داوای ئاشتەوایی و هێورکردنەوە دەکەن.
چەپەکانی هاوشیوەی شوعی و زەحمەتکێسان و....لەبڕی ئەوەی لەسەنگەری پێشەوەی ئەو نارەزایتیانە بن،لەمێژوی دەیان ساڵەی پڕ لەقوربانی دانیان لاوازترین هەلوێستیان هەیە،بەرادەیەک ئەندامەکانیان وەک تاکیش هیچ سەنگ ورۆلێکیان لەم خۆپێسانادانە نییە.
ڕۆشنبیران و مامۆستایان و خوێندکاران و گەنجان رۆڵی پێشرەوی لە م خۆپیشاندان و نارەزایەتیانە دەبینن،وەلێ تائێستاش کەمترین دەنگ و رەنگی نوسەرو ڕۆشنبیرە بە(دال و میمەکان) تەنیا لەدەڤەری سلێمانی هەیە.شۆڕشی تەکنەلۆجیاش لەریگای فەیسبوک و هەندێ مالپەرو رۆژنامە....گەورەترین مینبەری گەیاندنی دەنگە نارەزایتیەکانن.
بارزانیش وەک پێشەی هەمیشەیی،لەگەرمەی تەنگەژە سیاسیەکان،لەبڕی ئەوەی سەرپەرشتی چارەسەرکردنی روداوەکان بکات،کارمامز ئاسا تێی دەتەقێنێ.تالەبانیش کورسیەکەی پیرۆزەکەی لەبەغدا لا گرنگترە لە تێکچونی رەوشی سیاسی خەلکی کوردستان.چونکە هەردو بڕیار بەدەستی سیاسی پارتی ویەکێتی (بارزانی و تالەبانی) هاوشیوەی دەسەلاتە دیکتاتۆریەکانی وەک محەمەر قەزافی و حسنی موبارەک تائەم چرکە ساتەش هەست بە قێزەوەنی خۆیان لای خەلکی کوردستان ناکەن و هەست ناکەن کە تەپڵی شٶڕش دژیان دەستی پێکردوە کەتاگۆڕینی ڕژێمە سیاسیە کانیان و بە پێکهێنانی سیستەمێکی مۆدێرن تر (بەمانەوە یان لەناوچونیان) ئاستەمە بوەستی.
دەمەویت لێرە بلێم هەمو وئەو رٶشنبیرو ناوەند و پارت وڕێکخراوانەی دژ بەورەوتە ناوچەیی و جیهانیە هەول دەدات رەفتار و هەلویست بنوێنێ هاوشیوەی میسریەکان شەرمەزاریەکی زۆر گەورەیان بۆ دەمێنیتەوە.
ئەم رەوتە گۆرینی دەسەلاتە دیکتاتۆرەکانی ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵیەکانی ڕۆژهەلات،مەحالە بوەستێ.چونکە لەهەمویان ئەگەر هەندێ خالی جیا هەبێت وەلێ کۆمەلێک خالی هاوبەشی ساختە لەدەنگدان و دەسەلاتی بنەمالەیی و دەست بەسەراگرتنی دام و دەزگا سیاسی وئیداریەکان لەرێگای حزب...بونی هەیە هاوکات نەوەی شۆرشی تەکنەلۆچیا نەوەیەکی هاوبەشی جیهانیە و بۆیە گەنجانی کوردستانیش هاوشیوەی گەنجانی میسرو لیبیا....دەیانەویت ژیانێکی نوێ ببینێ و ئاستەمە لەمە زیاتر بەرگەی ئەو سیستەمە ژەنگاویانە ی ڕۆژهەلات بگرێت.
هەموو هاوکێشەکان لەدەڤەری سەوز بەرەو ئەوە دەرٶن بەشینەیی وڕۆژ لەدوای ڕۆژ تەشەنە بەنارەزایتیەکان بدرێت کەپێم وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەم دەڤەرە دەسەلاتی لەکۆنترۆلی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەردەچێت و خەلکێکی زۆری یەکێتی دێتە پشت ئەو نارەزایەتیانە و دەسەلاتی تالەبانیش هاوشیوەی زین بن عابدین زو واز لەدەسەلات دەهێنێ.
وەلێ شەری گەورە و خەمە گەورەکان لەدەڤەری زەرد لەپیرە هەولێر دەبێت،ئەو هەولێرەی ١٦ سالە وا پارتی هاوشیوەی ڕۆژی ١٧ /٠٢ سلێمانی زەبروزەنگی ئاراستەی خەلکە قارەمانەکەی دەکات.
هەولیر و دەڤەری زەرد ئەوەندە ئازارو ئیرهابی پارتی زۆر لەسەرە،بۆیە درەنگ دەتەقێتەوە،وەلێ ئەوکاتەی کەبتەقێتەوە یەکلاکەرەوە دەبێت،کە ئاستەمە پارتی بەهەموو چەک و زەبرو زەنگ بەکارهێنانی گەر هاوشیوەی قەزافیش کوشتار بکات بتوانێ گرتنی سەری رەش بوەستێنێ،بۆیە بەشکستی یەکێتی لەسلێمانی نیوەی سەرکەوتنی ئازادبونی هەولیر دەست پێ دەکات وەلێ بەدەستپێکردنی خۆپیشاندان لەهەولێر گۆڕینی هاوکێسەی سیاسی و ژیانێکی نوێ لەکوردستان دەست پی دەکات،بۆیە هەموو هاوکێشە سیاسی و ناوخۆیەکان بەرەو ئەو ئاقارە دەرۆن ئاستەمە جارێکی تر هەیبەت و ترسی بنەمالەی بارزانی و پاراستن یان تالەبانی و دەزگای زانیاری و دژەتیرۆری....بتوانێ وەک هاوکێشەی کۆن بمێنێ.ئەوەندەی دەزانم وهەستی لەنزیکەوە پێ دەکەم زەنگی راپەرین و خۆرئاوابونی ئەو ٢ بنەمالە و مۆنۆپۆلی دەیان ساڵەی پارتی ویەکێتی کۆتایی هات،،ئیتر یان بەنەمانیان یان بەتەیرە مەعقولکردنیان لە هاوشیوەی مەلای مەشهور.وەلێ تاپێیان بکرێت لەڕێگای چەواشە و زەبروزەنگ درێژە بەدەسەلاتیان دەدەن،بەلام لەمەشا یەکێتی لەسیناریۆی زین بن عابدین نزیکە وەلێ پارتی لەقەزافی.بەلام لەهەردوکیان یەک دەرەنجامە ئەویش بای بای بونی زەمەنی سیاسیان.
٢٠١١/٠٢/٢٢
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست