کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لۆژیکی خێڵ،لەنێوان مەنتیقی هێزو ،هێزی مەنتیق دا

Monday, 24/03/2014, 12:00



ئەگەر لەڕابردوودا،خێڵ پێكهاتەیەکی سیاسی وکۆمەڵایەتی بوو بێت،ئەوا ئەمڕۆ پێکهاتەیەکی ناشارستانییە وخێڵەکی بوون ،بەواتای پاشکەوتوویی دێت.ئەمڕۆ بمانەوێت و نەمانەوێت خێڵ و خێڵ گەرایی لەدەرەوەی مێژوون.
ئەوەی کەبەرۆکی نەتەوەی گرتووەو ،ناهێڵێت دەوڵەت چێ بکات ،خێڵ و لۆژیکی خێڵە ،نەک دوژمن.چونکە ئەگەر خێل لەمپەر نە بایە ،لەبەردەم یەکیەتی نەتەوەیی و هەمیشە قامچی دەستی دوژمن نەبوایە،دژی ئەوانەی بیریان لە دروستکردنی دەوڵەت کردۆتەوە وعەقڵییەتی خێڵەکیان فڕێ داوە و لەدنیا بچوکەکەی خێڵ هاتونە دەر،ئەوادوژمن لەناوی دەبردن و خەڵات و دیاری پێشکەش بەسەرۆک خێڵەکان نەدەکرد.مرۆڤی خێڵە کی هیچ کات شەرم نایگرێ ،کە لە پێناو خێڵەکەی دا ،بەرۆکی نەتەوە بگرێت و ڕێگای پێشکەوتنی لێ بتەنێ ،وەک محمد فەریق حەسەن دەڵێت:شانازی کردنی لەڕادەبەدەری مرۆڤی کورد بە خێڵەکەیەوە وای کردووە کورد نەتوانێت ،دەوڵەت دروست بکات.
مارتن ڤان برونەس کەماوەیەکی زۆر لە ناوخێڵەکانی کوردستان دابووە ئاوا پێناسەی خێڵ دەکات و دەڵێت:(دنیایەکی بچوکە و لە هەناوی خۆی دەڕوانێت،ئامرازێکی بەرگرییە ودەزگایەکی پارێزگارە و کۆمەڵێکە خۆی لە هاوشێوەکانی بە مەزنتردەزانێت)
بەڵێ،خێڵ خۆی لە هاوشێوەکانی بە مەزنتر دەزانێت ،مەبەست لە هاوشێوەکانی(خێڵە کانی دیکەی دراوسێی هەمان خێڵ)هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی بەردەوام لە مل ملانێ دابن بۆ سڕێنەوەی یەکتر،تەنانەت هەندێ جار خۆشیان فرۆشتووە ،بەدووژمن؛هەتا دەسەڵات و مەزنایەتی خۆیان بسەلمێنن.میرنشینە کوردیەکان شاهێدی ئەوڕاستیەن کە مەنتیقی هێز ملمڵانێکان یەکلایی دەکاتەوە.یەکێتی و پارتیش بە هامان لۆژیک کەوتنە وێزەی یەکتر لە شەڕی ناوخۆدا.
لای مرۆڤی خێڵەکی ،نەتەوە کورتەباڵایەکە ،لەچاو باڵای بەرزی خێڵدا،کە شایانی ئەوە نییە لێی بڕوانێت!نەک هەر ئەوەش ،بەڵکو خێڵەکان نەتەوە بەدوژمنی خێڵ و داب و نەریتی خێڵ دەزانن.لەڕاستیدا مەنتیقی خێڵ مەنتیقی هێزە،نەک هێزی مە نتیق.ئەگەر سەرۆک خێڵ سەر پشک بکەی لە نێوان مەنتیقی هێزو هێزی مەنتیق دا،بێگومان یەکەم هەڵدە بژێرێت،لەنێوان جەهل و مەعریفەدا جەهل هەڵدەبژێرێت .چونکە دنیای جەهل و دنیای خێل زیاتر لەیەک نزیکن ،تامەعریفە من لە جێگایەکی تردا وتومە :لای سەرۆک خێڵ هێز دایکی زانستەکانە.
محمد فەریق حەسەن لە مێنتەلێتی خێڵدا دەڵێت:خێڵ هە میشە لەسەر حەقە،لەسەر حەق بو ن و لەسەر حەق نە بون هێز یەکلایی دەکاتەوە.لەڕاستیدا ئێمە بەچاوی خۆمان دە بینین کە لۆژیکی خێڵ،لۆژیکی هێزە ،نەک بە پێچەوانەوە.مرۆڤی خێڵەکی هەمیشە خۆی پێ لەسەر حەقە،تەنانەت ئەگەر خیانەت لەنەتەوەشبکات هەزار بڕوبیانو دێنێتەوە بۆ ئەوەی خیانەتەکەی پێ پەردەپۆش بکات،نەک عەرئەوەندە بگرە بەدەسکەوتیشی دەزانێت.بە چاوی خۆمان بینیمان چۆن سەرۆکی خێڵی بارزان سوپای دوژمنی هێنایە سەر نەتەوە لە (٣١)ی ئابدا.سەرەڕای ئەوەش ،ئەمڕٶ ئەوەی لەکوردستان دەگوزەرێت ،بەدەسکەوتی ئە م خیانەتەی دەزانن .هەرچەندە ئێمە بە م لۆژیکە پێبکەنین،لای ئەوان ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە وەک دەڵێن(بشفڕێت ،هەربزنە)چوونکە دنیای خێڵ گچکەیەو ئەم خیانەتەش بۆسەرۆک خێڵ دەسکەوتە چونکە بارزانی لەسەرۆک خێڵەوە کرد بەسەرۆکی هەرێم!هەرچەندە ئێستا وەک دەڵێن ماوەی یاسایی تەواو بووە،بەڵام ئەمەش هەڵەیە چونکە بارزانی بەنایاسایی بۆتە سەرۆکی وڵێت ئیتر چۆن ماوەی یاسایی تەواو دەبێت!!لەڕاستی دا ئە و تاوان بارە .
ئەگەر لەڕووی یاساییەوە قسەبکەین تۆمەت بارە.شایانی باسە لای خێڵ و سەرۆک خێڵ هەمێشە زۆر بەتەنگ شەڕە فەوەن وشتێکی باوە ،ئەاون ژن بەشەرەفی خۆیان دازانن بۆیە هەرکەس شەرەفی خێل لەکەدار بکات سزای مەرگە.بەڵام وادیارە نیشتیمان لای ئەوان نەک هەر شەڕەف نییە،بەڵکوکاڵایە کە،یان پێخۆری خێڵی لەکاتی قەیرانی سیاسی و ئابوری وهتد.
هەر لە مێنتە لێتی خێڵدا محمد فەریق حەسەن دەڵێت:سەرپێچی کردن لەیاسای وڵات وەک ئاو خواردنەوەیە بۆتاکی خێڵەکی،بەڵام بەپێجەوانەوە سەرپێجی لەداب و نەریتی کڵان سەختە.
هەڵوێستی سەرۆک خێڵە کان لەڕابردوودا ئەم ڕاستییە دەسەلمێنن بەتایبەتیش هەڵوێست و ڕەفتارەکانی بارزانی؛ ئەوەتا سەرپێچی لەدەستو رویاسای وڵات وەک ئاو خواردنەوە بوو بۆبارزانی.لەلایەکی دیکەوە لای هەموو کڵانێک هەندێ دابو نەریتی خێڵ هەن کەس ناتوانێت لێیان لادات،جا سەرۆک خێڵ هەر پلەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەبێت،هیچ لە مەسەلەکە نەگۆڕێت.چونکە لای خێڵ ئەمانە تەواو کەری پیاوەتین!دەمامک لای خێڵی (تەواریق)تەواوکەری پیاوەتییە،پێدەچێت شێوازی بەستنی پشتوێن و جامانە ش لای بارزانییەکان هەمان واتای هە بێت ،ئەگەر نا بۆبارزانی ناتوانێت،لێی لادات .
مرۆڤی خێڵەکی لە نێوان دەمانچە و قەڵەمدا دەمانچە هەڵدە بژێڕێت،لە نێوان خێڵ ونەتەوەدا خێڵ و لەنێوان داب و نەریت و یاسادا ،داب و نەریت و لانێوان سوپای وڵات و میلیشیادا میلیشیای و لە نێوان گەندەڵی و عەدالەت دا ،گە ندەڵی هەڵدە بژێرێت.جونکە ئەمانە دەسکەوتی خێڵن و خێڵیش بۆئەوەی لەسەر حیسابی نەتەوە دڕێژ بەمانەوەی خۆی بدات؛پێویستی بەم پۆخڵە واتانە یە.بۆیە خێڵ و لۆژیکی خێل دوژمنی سەر سەختی نەتەوەن ،کە ئەرکی هەر مرۆڤێکی ڕۆشنفکرو نیشتیمان دۆستە ،کە ئەم پەتایەلە کۆڵنەتە وە بکاتەوە،چێتر لەنێوان بەرداشی خێڵدا نەتەوە نەکرێتە باراشی خێڵ.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە