نامه‌یه‌کی کراوه بۆ برای گه‌وره وهاوڕێی زۆربهڕێزم (مام جه‌لال)
Monday, 25/05/2009, 12:00
هاوڕی زێده خۆشه‌وست و دێرینت
سلاوێکی گه‌رم : ئاواته‌خوازم له خوای گه‌وره ته‌ندروستیت باش بێت .
برای گه‌وره‌م / تکایه یه‌کێتی و خوێنی شه‌هیدان مه‌که قوربانی کاك (مه‌لابه‌ختیار) .
هاوڕێی ئه‌زیزم / یه‌کێتی موڵکی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه به نێر‌و مێیه‌وه ئه‌وه‌نده به ئازار نه‌درێت تکایه .
له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه تا ئێستا به نێومل ملانێدا تێپه‌ڕیوه هه‌ر ئه‌مه‌ش زیندوی یه‌كێتی راگرتوه ، به‌ڵام ئێستا مل ملانێکه ته‌وه‌رێکی تری گرتۆته‌خۆ که ژیرانه هه‌ڵس و که‌وت نه‌که‌ین ئازاری هه‌موو لایه‌کمان ئه‌دات ،
ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش لای به‌ڕێزته .
که‌سانێك پێوسته قسه بکه‌ن که له‌گه‌ڵ ئازار‌و مینهتیهکانی کۆمه‌لانی خه‌ڵکدا ژیابێتن ، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌کێتی هاوخه‌م و هاوسۆز بێت یه‌كێتی موڵکی تاکه که‌سێك نیه ، ئیمرۆ که‌سێك بێت خۆی بکات به چاوساغمان قبوڵ کردنی زۆر زه‌حمه‌ته‌و گه‌وره‌ترین زیان به ئایندهی یه‌کێتی ئه‌گه‌یه‌نێت .
که هه‌ڵبژاردنمان له پێشه‌وه‌یه ، هه‌موو وتار‌و قسه‌کردنێکی ئازاری ئه‌ندامان و دڵسۆزانی یه‌کێتی ئه‌دات و له قازانجمان نیه به‌ڕێزم .
به‌دوور خستنه‌وه‌ی کاك (مه‌لا به‌ختیار) هه‌ل و مه‌رجه‌کان گۆرانکاری ته‌واو به خۆیه‌وه ئه‌بینێت ،هه‌موو که‌س هه‌ست کردن به مه‌سئولیه‌ته‌وه ئه‌روانێته یه‌كێتی و خزمه‌ت کردنی .
تکایه نامه‌که‌م به هه‌ند وه‌ربگره .
دووباره هه‌رشادو کامه‌ران بیت و بژیت بۆمان .
26 5 - 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست