هەواڵى جەلال لاى ئێمەش هەیە
Tuesday, 07/07/2009, 12:00
ئەمرۆ كاتژمێر11 ى پێش نیوەرۆ جەنابى جەلال تاڵەبانى ئاخر شەڕ گەیشتە شارى رانیەى دەروازەى راپەرین بەرلەگەیشتنى هەرچى دامو دەزگاكان هەیە بەیەكجار كەوتنە جوڵەو رێكخستنى هەندێك شوێنى بەرچاوو مەبەست كەگەیشت بەسەدان پاسەوان و مۆنیكاو دۆشكاو جندرمەوە لەمیوانخانەكەى دكتۆرە پەمەیى یەكە دابەزى هەرلەگەڵ دابەزینى چواردەورو سەرچیاكانیش بوون بە پاسەوان ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ كەمتمانەى بەگەلى كورد نیەو لەخۆى دەترسێ ! پاش كۆبونەوەیەكى داخراو پاش نیوەڕو كۆبونەوەیەكى ترى ئەنجام دا لەگەڵ بەرێوەبەرى فەرمانگەكانى ناوچەكە كە ئۆتۆمبیلەرەنگ شینەكانیان لەدەرەوە وەستابوون پاش كۆبونەوەى ئەوانیش كاتژمێر 6 ى ئێوارە لەیاریگاكە بەئامادەبوونى منداڵ وتاڵى ناوچەكە ووتەیەكى پێشكەش كردن كەهەمووقسەكانى بریتى بوون لە هاندانى خەڵك بۆ دەنگدان بەلیستى كەرەتۆپیوەكە كەلەهیچ یاسایەكدا نەبوە سەرۆكى وڵاتێك خۆى بانگەشە بۆلیستێك بكا لەپاشان فەرەیەكى لێدا بەناوشارو گەرایەوە میوانخانەى بیتوێن بەنیازیشە بەیانى كاتژمێر 10 ى بەیانى كۆبونەوەیەكى تر لەگەڵ رێكخستنەكانى مەڵبەندو كۆمیتەكان بكات ئەوەى بەوێدا تێپەربوایە دەیبینى چەندین كەس لەپێش میوانخانەكە وەستابوون بەسكاڵاوە كەهیچ كەسێكى بەرپرس نەدەهات بەلایانەوە ئەمانیش بەناچارى بە بۆڵە بۆڵ دەرۆیشتن شایەنى باسە جەلال بەتەواوى مەرگى نزیك بۆتەوە ئەگەر بەووردى لە یاریگاكە سەیرت كردایە بەئاشكرا دەبینرا كەرەنگى پێوەنەمابوو چونكە گەورەترین ئەزموونى لەپێشە چارەنووسى كەرەتۆپیوەكەیان لەئایندەیەكى نزیكدا دەكەوێتە بەرچاوى گەلى كورد .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست