ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر له وێ ... له کوردستان ... به هه‌موو عورف و یاسایه‌ک ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه
Friday, 27/07/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
هیج رۆژیک خۆر ئاوا نابێت له کوردستان ئه‌گه‌ر چه‌ندین ڕووداو و کاره‌ساتی ئۆتۆمبێل له رێگاوبانه‌کان به خۆیه‌وه نه‌بینێت. زۆرێک له‌م ڕووداوانه مردن و بریندارێکی زۆری لێده‌که‌وێته‌وه ، له ناو ئه‌و بریندارانه‌ش ژماره‌ێکیان دوای ماوه‌ێکی که‌م گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، ژماره‌ێکی تریش که‌مئه‌ندام ده‌بن، جگه له زه‌ره‌ری ئابوری که‌سایه‌تی و نیشتمانی.
هۆیه‌کانی چین و کێ به‌ر پرسیاره له مردن و بریندار بوونی ئه‌و که‌سانه‌ی که به هۆی کاره‌ساتی ئۆتۆمبێل له ڕێگاو بانه‌کان رۆژانه ڕوو ده‌دات؟
- به‌رپرسیاری یه‌که‌م ئه‌و که‌سانه‌ن :
1- به‌رپرسانی ته‌نده‌ری گرێبه‌سته‌کانی رێگاوبان له دائره حکومیه‌کان به‌رپرسیارن له پێدانی ته‌نده‌ر وگرێبه‌سته‌کان و کاره‌کان به‌و که‌سانه‌ی که له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر به‌ڵێنده‌ر نه‌بوون و به‌ڵێنده‌ریش نین ، ته‌نها ئه‌و که‌سانه‌ن که به‌رپرسن له ناو ده‌سه‌ڵات یان وه‌کیله‌کانیانن یان خزم‌و که‌سوکاریانن، ئه‌وانه‌ش هه‌ر که (موزایه‌ده‌و موناقه‌سه‌یان) بۆ ده‌رچوو (ته‌بعه‌ن هه‌ربه‌ته‌له‌فۆن ئاگاداریان ده‌که‌نه‌وه) له دوای چه‌ندکاتژمیرێک گرێبه‌سته‌کان به قازانجێکی خه‌یاڵی ده‌فرۆشنه‌وه به که‌سانێکی تر که‌میک له خۆیان به ویژدان تر و هه‌روه‌ها ئه‌وانیش به‌م شێوه‌یه تا ده‌گاته ده‌ستی قوڕ به سه‌رێک که هیچ قازانجێکی وای بۆ نامێنێته‌وه‌و رێگاوبانه کانیش به‌م شێوه‌یه‌ی که ده‌یبینن به ئه‌نجام ده‌گه‌ێنێت و قوڕیش به‌سه‌ری ئه‌و که‌سه‌ی که کاره‌ساتی به‌سه‌ر دێت و حوکمی یاساشی به سه‌ر ده‌سه‌پێندرێت .
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌وه ئێستا له شه‌رمی ئه‌و هه‌موو نووسین و هه‌ڵایه‌ی خه‌ڵکی کوردستان موزایه‌ده‌و موناقه‌سه ی ته‌نهاو ته‌نها بۆ ناوه‌و هێچیتر نا وه کراوه‌ته به مۆدێل.
2- ئه‌وکه‌سانه‌ی واژوو(ئیمزا) ده‌که‌ن له سه‌ر مۆڵه‌تی بازرگانی و هاورده‌کردنی ئۆتۆمبیل بۆ کوردستان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جاده‌و شه‌قام و ڕێگاو بانه‌کان جێگای هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی زیاتری تێدانه‌ماوه . ئه‌وه‌ی که هه‌یه‌ش ئێستا زۆر له پێویست زیاتره.
3- ئه‌وکسانه‌ی بازگانی به خوینی خه‌ڵک ده‌که‌ن به هاورده‌کردنی ئۆتۆمبیل له‌پێناو قازانج و زیادکردنی سه‌رمایه‌کانیان. به‌سه بڕۆن به دوای کاسبێکی تر بگه‌ڕێن.
ئه‌مانه‌ش به شیک له به‌رپرسیاره‌تیان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ:
1- به‌رپرسانی پۆلیسی هاتوچۆ به‌رپرسیارن له پێدانی مۆڵه‌ت به‌و شوفێرانه‌ی که مه‌رجه‌کانی یاسایی یان که‌م و کوری تێدابێت، یان له رێگه‌ی واسته‌و واسته‌کاری وخزم خزمانی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن.
2- به‌رپرسانی پۆلیسی هاتوچۆ به‌رپرسیارن له که‌مته‌رخه‌می و چاو پۆشین له تاوانه‌کان و سه‌رپێچی ئه‌و شوفێرانه‌ی زیاده ڕۆیی و گوێ نه‌دان و سوکایه‌تی کردن به یاساکانی هاتووچۆ ده‌که‌ن.
3- ئه‌و شوفیرانه به‌رپرسیارن که سه‌رپێچی یاسا ده‌که‌ن له به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت ، وه هه‌ر پله‌ێکی فه‌رمانڕه‌واییان هه‌بێت و کوڕی هه‌رکه‌سانێک بن.
4- به‌کورتی و به کوردی وه به‌هه‌موو عورف ویاسایه‌ک ده‌سه‌ڵات به‌ر پرسه له هه‌موو ئه‌و روداوانه‌ی روێانداوه‌و روده‌ده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست