کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ مه‌سعود بارزانی وتووه‌: تۆ که‌سێک و ده‌ستێکی ئه‌مینی

Thursday, 17/01/2013, 12:00


په‌یامنێری کوردستانپۆست (2) هه‌ولێر
 سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ زاری عه‌لی باپیر ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نهێنییه‌کی نێو ئه‌و دانیشتنه‌ی بۆ کوردستانپۆست درکاند، که‌ سه‌ره‌تا به‌وه‌ ده‌ستی پێکرد، گوایه‌ له‌ دانیشتنه‌که‌دا، نه‌وشیروان مسته‌فا  به‌ مه‌سعود بارزانی وتووه‌:
(كاك مه‌سعود تۆ كه‌سیكی ئه‌مینی و ده‌ستێكی ئه‌مینی، ئه‌م ئه‌زموونه‌ش له‌ئه‌مانه‌تی تۆیه‌).
سه‌رچاوه‌که‌ وتی ته‌نانه‌ت مامۆستا عه‌لی باپیر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد، که‌ کاک نه‌وشیروان به‌و شێوه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مه‌سعود بارزانی ئه‌و ته‌نازل و ئه‌و قسانه‌ بکات.
شایانی باسه‌ هه‌واڵه‌کان وا راده‌گه‌یه‌نن که‌ هەر سێ سەرکردەکەى گۆران و کومەڵ و یەکگرتوو (نەوشیروان مستەفاو عەلى باپیرو محەمەد فەرەج) لە گەڵ مەسعود بارزانى کۆبونەوە، پێش کۆبوونەوەکەش بارزانى هەر سێ سەرکردەی به‌ناو ئۆپۆزیسیۆن لە بارەگاى ئەمیرى کۆمەڵ  بۆ چونیەتى یەکخستنى هەڵوێستیان لەسەر بابەتەکان لە هەولێر قسه‌یان کردوه‌، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا کاتێک ئه‌و قسه‌یه‌ی کردووه‌، ئه‌مان واته‌ (کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو) به‌ سه‌رسوڕمانه‌وه‌ له‌ یه‌کتریان روانیوه‌.
کۆبوونەوەکه‌ لە کاتژمێر سێى پاشنیوەرۆ دەستیپێکردووە و ماوەى کاتژمێرێک و دەخولەکى خایاندوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە